جەلال دەباغ: لێنین – رابەرە مەزنەکەی شۆڕشی سۆسیالیستیی.
بەرەو یادی سەدساڵەی شۆڕشی سۆسیالیستیی مەزنی ئۆکتۆبەر
جێگەی مشتومڕو گفتوگۆی زانستانەنییە کە دوای نزیکەی سەدساڵ لە شۆڕشە مەزنەکەی ئۆکتۆبەر گۆمان لە رابەرایەتیی راستودروستی لێنینی مەزن بکرێ و بیروباوەڕو تێۆرییەکەی “بەهەڵە” و “ناتەواو” دابنرێ!
لێرەدا دەبێ لەبیرماننەچێ کە هەر لەسەرەتای چالاکییەکانی لێنینەوە جۆرەها هێرش و پەلامارو تاوانی بێ بنەوانی دراوەتەپاڵ تا ئەو ئاستەی بە نۆکەرێتی ئەڵمان تاوانبارکرا! ئەمەش بێگومان لەلایەن دوژمنانی شیوعێتیی- ئانتی کۆمونیستەکانەوەو لەلایەن کۆنەپەرستان و نۆکەرانی ئیمپریالیزمەوە لەقۆناغە جیاجیاکاندا پێادەکراوەو، بۆ ئەو مەبەستە سەدان تەن کاغەزو زیاتریش رەشکراوەتەوە، ئەمە وێڕای پەلامارو چەواشەکارییەکانی هەڵپەرستان و لەڕێلادەرەکان. ئەمە تەنیا لەدژی لێنین و ستالین نەکراوە بەڵکو زۆربەی رابەرانی بزاڤی کۆمونیستی گرتۆتەوە. لە وڵاتی ئێمەش دەرهەق بە یوسف سەلمان یوسف (فەهد) و رابەرانی دیکەی حیزب کراوە.
لێنین تەنیا ٥٤ ساڵ ژیا‌و لە ساڵەکانی دوایی تەمەنیشیدا لە لایەن کچە جویەکەوە هەوڵی تێرۆرکردنی دراو برێنداربوو، بەڵام لێنین بە دڵە فراوانەکەی لەو تاوانکارە خۆش‌بوو. باشدەیزانی ئەوانەکێن بۆ ئەو تاوانە دزێوە رایانسپاردووە.
لێنین لەو تەمەنە کورتەی ژیانیدا کە ٥٤ ساڵ بوو بلیمەتانە دەیان کتێب و دانراوی زانستانەی نووسی کە لە پتر لە پەنجا بەرگدا بە زمانی رووسی و زمانە زیندووەکانیتر چاپ و بڵاوکراونەتەوەو بلیمەتانە بیروباوەری مارکسیزمی لە هەندێک بواردا پەرەپێداوە، بێ ئەوەی لە تاقە رستەیەکدا لەکاتی تۆژینەوەکانیدا کارڵ مارکسی بە هەڵەکردن ناوزەدکردبێ.
ئەم رابەرە بلیمەتەی پڕۆلێتاریای جیهان لەگەڵ هاورێکانیدا سەرکردایەتی مەزنترین شۆرشی سۆسیالیستی لە جیهاندا کرد‌و بۆ یەکەمینجار لە مێژودا چینی کرێکاری روسیا سەرکەوتووانە شۆڕشەکەی ئەنجامداو دەسەڵاتی دەوڵەتی گرتە دەست و لە شەشیەکی دنیادا گەلانی سۆڤیەت بە سەرکردایەتی لێنین و ستالین و هاوڕێکانیان کۆمەڵی سۆسیالیستییان بنیاتنا.
لەم ساڵانەی دواییشدا بە زۆر شێوازی نوێ، لەسەردەمی پێشکەوتنی زانیاری و تەکنەلۆژی و سەدەی کۆمپیۆتەرو ئەنتەرنێت و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا دۆژمنانی بیری سۆسیالیستی بەرگێکی نوێ بەسەر درۆ‌و دەلەسەو چەواشەکارییەکانیاندا دەپۆشن و دەیانەوێ لە ئاستی بەرزی پلەو پایەی لێنینی مەزن کەمبکەنەوە، تا گەیشتنە ئەو ئاستەی رێبازی لەڕێلادەرێکی وەک لیۆن ترۆتسکی پەسند بکەن و لە دژی لێنین بەکاریبێنن، بەتایبەتی لەمەسەلەی رێکەوتنی ئاشتییانە لەگەڵ ئەڵمانیادا کە بە “سوڵحی بریست” ناسراوە، ئەوکاتە ئیمپریالیزمی ئەڵمان داوای دەکرد پۆڵۆنیاو لیتوانیاو بەشێک لە لاتفیاو بەشێک لە بێلۆروسیا بدرێتە ئەڵمانیا، ئەمەش داواکارییەکی ئاشکرای داگیرکارانەبوو، بەڵام دەوڵەتی سۆڤیەت کە ماندوی شەربوو، سوپای قەیسەر زۆر لاوازبوو، توانای شەڕی نەمابوو، سوپای سووریش تازە دامەزرابوو، مەشقی تەواوی پێنەکرابوو، توانای درێژەپێدانی شەڕی نەبوو، لەبەر ئەوە لێنین داوای‌کرد ئەم رێکەوتنە ئەنجامبدرێ لەوە باشترە کە دەسەڵاتی دەوڵەتی سۆڤیەت لەدەستبچێت، بەڵام “شیوعیە چەپڕەوەکان”بەسەرکردەیی بوخارین لەگەڵ شەڕبوون و بەم رێکەوتنە قایلنەبوون و داوای “شەڕی شۆڕشگێڕییان” دەکرد بۆ لەناوبردنی ئیمپریالیزمی ئەڵمانیا! هەروا ترۆتسکێش بەرەنگاری ئەم رێکەوتنەیکرد و‌دروشمی ” نە ئاشتی و نەشەڕ “ی هێنایەگۆڕێ. لێنین ئاشکرایکرد کە هەڵوێستی بوخارین و ترۆتسکی هەڵەیەو دەبێتە هۆی لەنەوچوونی دەوڵەتی سۆڤیەت.
لە رۆژی ٩ی شوباتی 1918 دا وەزیری دەرەوەی ئەلمانیا لەسەر فەرمانی ویلهێڵمی ئیمپراتۆری ئەڵمانیا داوای‌کرد بەخیرایی و بێدواکەوتن روسیای سۆڤێتی رێکەوتن لەگەڵ ئەڵمانیا لە بریست ئیمزابکات. بەڵام سەرۆکی دەستەی نوێنەرایەتی سۆڤێت لە وتووێژەکەدا کەترۆتسکیی وەزیری دەرەوەی روسیابوو، قایلنەبوو ئامۆژگاریی راستەوخۆی لێنین پەیڕەوبکات و رێکەوتنەکە ئیمزابکات.
بۆیە لەرۆژی 18ی شوباتدا بەدرێژایی بەرەی شەڕەکە شوێنەوارەکانی سوپای سوور تۆپبارانکراو 700 هەزار سەربازی نەمسایی ئەڵمانی بەرەو ناوچەکانی سوپای روسیا هێرشیان دەستپێکرد و پاشماوەکانی سوپای کۆنی قەیسەر بەرگرییان پێنەکراو پاشەکشەیانکرد و تیپەکانی لەشکری ئەڵمانێا بەرەو پێترۆگرادو مۆسکۆو کیێف و شارەکانیتر هێرشیانهێنا.
حیزبی شیوعی بانگەوازی گەلیکرد بۆ بەربەستی داگیرکەران. بەرەبەیانی 22ی شوبات دەنگی ئالارم و وریاکردنەوە دانیشتوانی ناوچە کرێکارییەکانی مۆسکۆو پێترۆگرادو یارۆسلافل و خارکۆڤ و شارەکانی دیکەی لە خەوڕاپەڕاندو کرێکاران گەیشتنە کارگەکان و لەبەر روناکی چرادا رۆژنامەکانی سەردیوارەکانیان دەخوێندەوە کە لێیان نوسرابوو”نیشتیمانی سۆسیالیستی لە مەترسیدایە!” دوای ئەوە مەرسومی حکومەتی سۆڤیەت کە لێنین نووسیبوی بڵاکرابۆوەو تێیدا هاتبوو: ((عەسکەرتاریای ئەڵمانی بە ڕاسپاردەی سەرمایەداریی گشت وڵاتان دەیەوێت کرێکاران و جوتیارانی رووس و ئۆکرایین بخنکێنێت و زەوی و زار بۆ دەرەبەگەکان و کارگەو فابریکەکان بۆ خاوەن بانکەکان و دەسەڵات بۆ رێژیمی پاشایەتی بگێڕنەوە. بانگەواز لە گشتلایەکەوە بەرزبۆوە کە چەک هەڵگرن و راپەڕن بۆ بەرگریکردن لە شۆڕش. لە پێترۆگراد 40 هەزار کەس و لە موسکو پتر لە 60 هەزارکەس خۆیان بۆ چوونەناو ریزەکانی سوپای سوور ناونووسکرد. لەشکرەکانی سوپای سوور رێگەکانی بەرەو پێترۆگرادیان لە سوپای ئەڵمانگرت و سوپای سوور لە رۆژی 23ی شوباتدا لە یەکەمین پیاهەڵپژانەکانی لەرووی لەشکرەکانی ئەڵمانیادا چەندان نمونەی قارەمانانەی تۆمارکرد و بۆیە هەرلەو کاتەوە ئەورۆژە بە رۆژی هێزەچەکدارەکانی سۆڤیەت دانراوەو هەموو ساڵێک لەو رۆژەدا ئاهەنگیان دەگێڕا.
دوای ئەوە لێنین زاڵبوو بەسەر بەرەنگاریی “شیوعیە چەپەکان” و ترۆتسکییەکانداو سووربوو لەسەر پێکهێنانی رێکەوتن لەگەڵ ئەڵمانەکان. بروسکەیەکی بەناوی ئەنجومەنی نوێنەرانی گەلەوە بەبێتەل بۆ حکومەتی ئەڵمانی نارد‌و پێشنیازی مۆرکردنی پەیماننامەی رێکەوتنی لەگەڵ ئەڵمانیادا تێداکرابوو. ژەنراڵەکانی ئەڵمانیاش زانیان کە ناتوانن وەک دەیانویست بەیەک لێدان دەسەڵاتی سۆڤیەت لەناوبەرن. لەوە گەیشتن کە لەدوای لە شکرەکانی پێشەوەی سوپای سوورەوە ملیۆنەها کرێکار‌و جوتیار راوەستاون و ئامادەن بۆ کوشتار تا دوا دڵۆپی خوێن بۆ بەرگری و پاراستنی دەسەڵاتی سۆڤیەت. لەبەر ئەمە حکومەتی ئەڵمانیا بڕیاری مۆرکردنی رێکەوتنەکەی دا. راستە مەرجەکانیان زۆر قورس و گران بوون و بەپێی ئەو سوڵحە وڵاتی سۆڤیەت ناوچەکانی بەڵتیق و ئۆکرانیاو هەموو بێلۆروسیای لەدەست دا‌و ناچاربوو سزایەکی زۆری دراوی بدات. ئەم مەرجانەی ئەڵمانیا زۆر قورس و گران و پڕ لە سووکایەتی بوون، بەڵام رێگەیەکیتر نەبوو. دەبوو بۆ رزگارکردنی دەسەڵاتی سۆڤیەت بەهەرنرخێکبێ ئەم رێکەوتنە بکرێت.
لە سێیەمین رۆژی ئاداری 1918 دا دەستەی نوێنەرایەتی تازەی سۆڤیەت کە لەم هاوڕێیانە پێکهاتبوو: چیچیرین، کاراخان، پێترۆفسکی و سۆکۆڵنیکۆڤ، لە بریست ئەم رێکەوتنەی لەگەڵ ئەڵمان و هاوپەیمانەکانیدا مۆرکردو وێڕای قایلنەبوونی “شیوعیە چەپەکان” و سۆسیالیستە شۆڕشگێڕە چەپەکان کۆنگرەی چوارەمی سۆڤێتەکانی گشت رووسیا لەچواردەیەمین رۆژی ئاداردا ئەم رێکەوتنەی بریستی پەسندکردو بەپێی ئەم رێکەوتنە دەسەڵاتی سۆڤیەت پارێزرا.
لە ئاداری 1918 وە بارەگای حکومەتی سۆڤیەت لە پێترۆگرادەوە گواسترایەوە بۆ مۆسکۆ و هەر لەو کاتەشەوە مۆسکۆ بووە پایتەختی وڵات.
لەم رۆژانەدا کە 8ی ئادار رۆژی ئافرەتانی جیهان تێپەڕبوو، بەباشمانزانی دوو وتاری لێنین لەمبارەیەوە کە کردومانە بەکوردی بڵاوبکەینەوە:
رۆژی جيهانيی ئافره‌تانی کرێکار
شتێکی جه‌وهه‌ری و، سه‌ره‌کی له به‌ڵشه‌فی و شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ری روسيدا ئه‌وه‌يه هه‌ردوکيان ئه‌وکه‌سانه‌يان بۆ ناو سياسه‌ت راکێشاوه که له سايه‌ی سهرمايهداريدا دووچاری توندترين چه‌وسانه‌وه‌بوون. سه‌رمايه‌داران ئهوانهيان ده‌هاڕی و هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تاندو تاڵان ده‌کرد، چ له سايه‌ی پاشايه‌تيدا يان له‌کۆماری ديموکراسيی بۆرژوادا، له‌به‌رئه‌وه‌ی موڵکايه‌تيی تايبه‌تی زه‌وی و زار‌و کاڵاو کارگه‌کان لهئارادايه ئه‌وا ئه‌و ته‌وقه، ئه‌و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنه، ئه‌و به تاڵانبردنه‌ی کاری گه‌ل له‌لايه‌ن سه‌رمايه‌دارانه‌وه هه‌رده‌مێنێ و شتێکه هه‌ر ده‌بێ وابێت.
جه‌وهه‌ری به‌ڵشه‌فی، کاکڵی ده‌سه‌ڵاتی شۆره‌وی له‌سه‌ر ئه‌وه داده‌مه‌زرێ که هه‌موو ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت له‌ناو ده‌ستی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی ره‌نجده‌رو چه‌وساوه‌دا بێت، وێڕای ئاشکراو ريسواکردنی درۆکان و رۆشنبيريی ديموکراسيی بۆرژواو هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی موڵکايه‌تيی زه‌وی وزارو کارگه‌و فابريقهکان. واته ئه‌رکی بنياتنانی کۆمه‌ڵگه‌يه‌کی نوێ. ئه‌رکه‌که گرانه‌و کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک له‌لايه‌ن سه‌رمايه‌دارييه‌وه شێت و پهتيارهو پێشێلکراون. به‌ڵام هيچ رێگهيهکیترو هيچ ئامڕازێکیتر بۆ رزگاربوون له کۆيلايه‌تيی کاری کرێگرته‌و، له کۆيلايه‌تيی سه‌رمايه‌داری نييهو ناشبێت.
مه‌حاڵه به‌بێ راکێشانی ئافره‌تان بۆ سياسه‌ت بتوانرێ کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک بۆ سياسه‌ت رابکێشرێن.
له‌سايه‌ی سهرمايهداريدا نيوه‌ی ره‌گه‌زی مرۆڤ، واته ئافره‌تان به کرده‌وه دووچاری چهوسانهوهيهکی دوولايهنهبوون. سه‌رمايه‌داريی ئافره‌تانی کرێکار‌و جوتيار ده‌چه‌وسێنێته‌وه: وێڕای ئه‌وه‌ش ته‌نانه‌ت له‌وپه‌ڕی کۆماره ديموکراتييهکانی بۆرژوادا هه‌موو مافه‌کانی خۆيان نييه، چونکه ياسا ئه‌و مافانهيان بۆ دابين ناکات که بۆ پياوان دابينيان ده‌کات: پاشان ــ که ئه‌مه شتێکی سه‌ره‌کييه ــ هه‌ردولايان له‌ژێرباری کۆيلايه‌تيی ماڵه‌وه‌دا ده‌مێننه‌وه که شتێکی سه‌ره‌کييه ــ هه‌ردولايان” دوو کۆيله‌ی ناوماڵن” کارێکی زۆرترين ره‌زاگران و رقهێنهرو گران و دهبهنگکار کۆڵيان ده‌کوتێ، که ئه‌ويش کاری چێشتخانه‌يه، که به‌ته‌نيا ئابوريی ناو ماڵ و خێزان ئاڕاسته‌ده‌کات.
هيچ حزب و هيچ شۆڕشێک له دنيادا نييه ، به‌و قووڵييهی که شۆڕشی بهڵشهفيی، سۆڤێتی کردی، پڕکێشيی ئه‌وه‌ی کردبێ ره‌گ و ڕيشه‌ی چه‌وسانه‌وه‌و نايه‌کسانيی ئافره‌تان هه‌ڵکێشێت. لای ئێمه له روسيای سۆڤێتی نايه‌کسانی له مافه‌کانی نێوان ژن و پياودا شوێنه‌واری نه‌ماوه، ده‌سه‌ڵاتی شۆره‌وی به‌ته‌واوی نايه‌کسانيی چاره‌گران و قێزه‌ون و زۆر رواڵه‌ت سه‌باره‌ت به مافه‌کانی هاوسه‌رگيری و خێزان و، نا يه‌کسانی سه‌باره‌ت به منداڵان نه هێشت.
ئه‌مه‌ش ته‌نيا ههنگاوێکی سه‌ره‌تاييه به‌ره‌و رزگاربوونی ئافره‌ت، وێڕای ئه‌وه‌ش هيچکام له کۆماره بۆرژواکان، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌شيان که زۆر ديموکراتين، پڕکێشيی ئه‌وه‌يان نه‌کردووه که ئه‌م هه‌نگاوه سه‌ره‌تاييه هه‌ڵبڕن. پڕکێشيان نه‌کردووه له‌ترسی (موڵکايه‌تيی تايبه‌تی ته‌واو پيرۆز) .
به‌ڵام دووهمين ههنگاوــ هه‌نگاوی بنچينه‌يی ــ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی موڵکايه‌تيی تايبه‌تی زه‌وی وزاروکارگهو فابريکهکانه، به‌ته‌نيا ئه‌م هه‌نگاوه‌يه رێگا له به‌رده‌م رزگاربوونی ته‌واوی و راستهقينهدا ئاواڵهدهکاتهوه، له‌به‌رده‌م رزگاربوونيدا له ( کۆيلايه‌تيی ناوماڵ) و ئه‌مه‌ش به گواستنه‌وه له ئابوری ناوماڵی که‌سی و گچکه بۆ ئابوری گشتگيريی گه‌وره.
ئه‌م گواستنهوهيهش گرانه و چونکه له‌مه‌دا مه‌به‌ست گۆڕينی (رێژيمێکه) که ره‌گ و رێشه‌ی قووڵه، له‌سه‌ری راهاتوين، هاوپه‌يوه‌نده، ئه‌وپه‌ڕی توانای هه‌يه، له‌ڕاستيدا رێژيمێک نيه، به‌ڵکو گوناهکارييهکی بهربهرييانهيه، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ئه‌م گواستنهوهيهو ئه‌م کاره ده‌ستيان پێکردوه‌و رێگای نوێمان پيشاندهدهن.
ئافره‌تانی کرێکار له هه‌موو لايه‌کی دنيادا، که کۆمهڵبوونيان هێنده زۆرن له ژمارده نايه‌ن، به‌بۆنه‌ی رۆژی جيهانيی ئافره‌تانی کرێکاره‌وه، سڵاوی خۆيان بۆ روسيای سۆڤێتی ده‌نێرن که ده‌ستی به کارێکي يه‌کجار قورس و گران کردووه، به‌ڵام کارێکی پيرۆزه‌و بايه‌خێکی جيهانيی ههيهو، به‌ڕاستی کارێکي رزگارکارهو، بانگه‌وازی ئازايانه به‌رزده‌کاته‌وه‌و داواده‌کات له‌به‌رده‌م کۆنه‌په‌رستيی بۆرژوای دڵڕه‌ق و به‌ڵکو زۆرجاريش دڕنده‌شدا سهرشۆڕنهکهن. هه‌رچه‌ندێکيش وڵاتی بۆرژوا (ئازاديی) زۆرتربێ و (ديموکراسيی) زۆرتربێ و هه‌رچه‌ندێکيش کاروکرده‌وه‌ی تاوانکارانه‌و خراپه‌کاری له دژی شۆڕشی کرێکاری له پاڵدابێت، ئه‌وه‌نده زۆرداريی ده‌سته‌ی سه‌رمايه‌داره‌کان به‌تينتر ده‌بن، نمونه‌ی ئه‌م کۆماره ديموکراتييهيه پێی ده‌گوترێ ويلايه‌ته يه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مريکای باکور، به‌ڵام کرێکار که ئاپوره‌ی خه‌ڵکێکه له خه‌و هه‌ستاون، شه‌ڕی ئيمپريالی به يه‌کجاره‌کی جه‌ماوه‌ريی سست و نوست و، يان نيوه نوستوی له ئه‌مريکاو ئه‌وروپاو له ئاسيای دواکه‌وتودا له‌خه‌و هه‌ستاند. سه‌هۆڵه‌که له‌گشت لايه‌کی جيهاندا بۆگهنیکرد.
رزگاربوونی گه‌لان له ته‌وقی ئيمپرياليزم، رزگاربوونی کرێکاران و ئافره‌تانی کرێکار له ته‌وقی سه‌رمايه‌داری به‌جۆرێک که گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ نييه به‌ره‌وپێشه‌وه ده‌ڕوات و ئه‌م مه‌سه‌له‌يه‌ش ده‌يان و سه‌دان مليۆن کرێکار و ئافره‌تانی کرێکار و جوتيار و ئافره‌تانی جوتيار به‌ره‌و پێشيه‌وه ده‌به‌ن، له‌به‌ر ئه‌مه‌يه ئه‌م مه‌سه‌له‌يه‌ی رزگاربوونی کار له ته‌وقی سه‌رمايه له هه‌موو دنيادا سه‌رده‌که‌وێت.
4/3/ دانراوه‌کانی لێنين به‌رگی 42 ل.368 ــ 370
لێنین لەباره‌ی رزگاربوونی ئافرهتهوە
به‌بۆنه‌ی رۆژی جيهانيی ژنانه‌وه
سه‌رمايه‌داری يه‌کسانيی رواڵه‌ت له‌گه‌ڵ نايه‌کسانيی ئابوری و دواجار کۆمه‌ڵايه‌تيدا پێکه‌وه کۆده‌کاته‌وه.
يه‌کێکيش له خاسێته بنه‌ڕه‌تييه‌کانی سه‌رمايه‌داری ئالێره‌دايه که لايه‌نگرانی بۆرژوا، ليبراڵه‌کان، بۆ چه‌واشه‌کردن دهيشارنهوهو ديموکراتيخوازه بۆرژوا گچکهکانيش لێيتێناگهن، له‌م خاسێته‌ی سهرمايهداريشهوه ئه‌و پێداويسته دێته‌کايه‌وه که به ئاشکراو له کۆڕی تێکۆشانی ته‌واو له‌پێناو يه‌کسانيی ئابوريدا دان به نايه‌کسانيی سهرمايهداريدا بنرێت و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بارودۆخێکی تايبه‌تی بێتهکايهوه، ئه‌م دانپێدانانه ئاشکرايهی نايه‌کسانی بخرێته بنچينه‌ی رێژيمی ده‌وڵه‌تی پڕۆلێتاری (ده‌ستوری سۆڤيه‌ت) به‌ڵام ته‌نانه‌ت له‌باره‌ی يه‌کسانيی به‌ڕواڵه‌ته‌وه (يه‌کسانی به گوێره‌ی ياسا) “يه‌کسانيی” نێوان زۆرخۆر و برسی، نێوان داراو نه‌دارو هه‌ژار، سه‌رمايه‌داری ناتوانێ تاسه‌ر گونجاوبێت. يه‌کێکيش له ديارده ئاشکرا‌کانی ئه‌م نه‌گونجاندنه نه‌بوونی يهکسانيي ئافره‌ته له‌گه‌ڵ پياو له مافه‌کاندا و هيچ کامێک له ده‌وڵه‌تانی بۆرژوا، له کۆماره ديموکراته‌کان، بهوانهشيانهوه که زۆرتر پێشکه‌وتون ئه‌و يهکسانييهيان دابين نه‌کردوه. به‌ڵام کۆماری روسيای سۆڤێتی به‌جارێک شوێنه‌واری ياسايی ئه‌م نايهکسانييهی ژنانی ڕاماڵی و هه‌مويانی گسکلێدان و ده‌ستبه‌جێ يه‌کسانيی ته‌واوی ئافره‌تانی به‌پێی ياسا بۆ ئافره‌ت مسۆگه‌رکرد.
ده‌گوترێ ئاستی رۆشنبيری له‌هه‌رشتێک زۆرتر بارودۆخی ياسايی ژن دياری ده‌کات و، ئه‌م گوته‌يه يه‌ک تۆزقاڵ راستيی قووڵی تێدايه و هه‌ر له‌م گۆشهنيگايهشهوه، جگه له ديکتاتۆريی پڕۆلێتاريا، جگه له ده‌وڵه‌تی سۆسياليست هيچ لايهنێکیتر نهيتوانيوهو ناشتوانێت به‌رزترين ئاستی رۆشنبيری بێنێته‌دی.
هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ش پاڵده‌ری نوێی بێ نمونه له به‌هێزيدا که بزاڤی کرێکارانه‌ی ژنان ده‌ستیخست هاوپه‌يوه‌نده به دامه‌زراندن و ( چه‌سپاندنی) يهکهمين کۆماری شۆره‌وی و ــ له‌پاڵ ئه‌مه‌شداو به په‌يوه‌ندی له‌گه‌ڵ نێونهتهوهيی کۆمونيست.
جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی قسه له‌باره‌ی ئه‌وانه‌وه‌يه که سه‌رمايه‌داری راسته‌وخۆ يان ناڕاسته‌وخۆ، هه‌مووی يان به‌شێکی ده‌چه‌وساندنه‌وه، ئه‌وا رێژيمی سۆڤێتی به‌ته‌واوی و هه‌رخۆی بهتهنيابوو که ديموکراسيی زامندهکرد. ئه‌مه‌ش به ئاشکرا له بارودۆخی چينی کرێکار‌و جوتيارانی هه‌ژاردا به‌ديارده‌که‌وێت. ئه‌مه‌ش به رۆشنی له بارودۆخی ژناندا به‌ديارده‌که‌وێت.
به‌ڵام رێژيمی سۆڤێتی دوا جه‌نگی بڕيارده‌ره له پێناو يه‌کسانيی ئابوری و کۆمهڵايهتيداو، ديموکراسی، ته‌نانه‌ت ئه‌وی له پێناو چه‌وساوانی ده‌ستی سهرمايهداريدا، به ره‌گه‌زی مێينه‌ی چهوساوهيشهوه، زۆر به‌ده‌گمه‌ن بهشماندهکات.
بزاڤی کرێکارانه‌ی ژنان وايدادهنێ که ئه‌رکی سه‌ره‌کيی خۆی، خه‌باته له پێناو يه‌کسانيی ئابوری و کۆمه‌ڵايه‌تی ئافره‌تاندا، نه‌ک له پيناو يه‌کسانيی بهڕواڵهتياندا. راکێشانی ئافره‌تان بۆ کاری به‌رهه‌مهێنی کۆمه‌ڵايه‌تی و، ده‌رهێنانيان له “کۆيلايه‌تيی ناوماڵ” له سه‌رشۆڕيی پڕ شه‌رمه‌زاريی و زه‌ليلی ــ بارودۆخی هه‌ميشه‌يی چێشتخانه‌و ژووری منداڵان رزگاريان ده‌کات،ــ هه‌رئه‌مه‌شه ئه‌رکی سه‌ره‌کی.
ئه‌مه‌ش خه‌باتێکی درێژخايهنهو واپێويست ده‌کات که ته‌کنه‌لۆژيای کۆمه‌ڵايه‌تی و ره‌وشت وه‌ک يه‌ک له ريشه‌وه بێنهگۆڕين. به‌ڵام ئه‌م خه‌باته‌ش به‌سه‌رکه‌وتنی ته‌واويی کۆمونيزم کۆتايی دێت.
دانراوه‌کانی لێنين ـ به‌رگی 40 ل. 192 ــ193