شه‌ریف هه‌ژاری: ئایا ئه‌مڕۆ ئه‌م وتانه‌ی زۆرێك له په‌رله‌مانتاره كورده‌كانی بهغداتان به‌لاوه سه‌یر نه‌بوو!؟
ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ بینیمان، كرده‌یه‌كی ئاسایی داگیركه‌رانه بوو، كه له (به‌ناو) په‌رله‌مانی عێراقی سه‌ر كاغه‌ز دا، بڕیاریان له‌سه‌ر داگرتنی ئاڵای خوێنی شه‌هیدانی كوردستان له شاری كه‌ركوكی قیبله‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورددا دا.
ئه‌م ڕووداوه به لای ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كه‌مێك قاڵبوونه‌وه‌ی مێژوویی و تۆزقاڵێك هوشیاریان هه‌یه، سه‌یر نه‌بوو، بگره بڕیارێكی (زۆر ئاسایی) داگیركارانی خاكی كوردستان بوو.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی شایه‌نی هه‌ڵوێست له‌سه‌ر كردنه، زۆرێك له په‌رله‌مانتارانی كورد له به‌غدا ئه‌م دێڕانه‌یان ده‌رده‌بڕی كاتێك بۆ كه‌ناڵه‌كان قسه‌یان ده‌كرد و ده‌یان ووت: (زۆر سه‌یره هه‌موو فراكسیۆنه عه‌ره‌به‌كان به شیعه و سونه‌وه به‌شداربوون له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا !!).
پاشان هه‌ر ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی كورد ده‌شیان وت: (په‌رله‌مانتاره توركمانه‌كانیش له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتاره عه‌ره‌به‌كان دا بوون).
دیسانه‌وه په‌رله‌مانتاره كورده‌كان ئه‌م دێڕهشیان بۆ كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن ده‌رده‌بڕی: (وه‌لاهی سه‌لیم جبوری بێ لایه‌ن نه‌بووه له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا و، خێرا بابه‌ته‌كه‌ی خستۆته بڕیاردانه‌وه……!!).
(وه‌ك مامۆستایه‌كی زانكۆ) كاتێك گوێم له‌م دێڕانه‌ی په‌رله‌مانتارانی كورد ئه‌بوو، به‌ڕاستی شه‌رمم ئه‌كرد كه ئاستی هوشیاری زۆرێك له په‌رله‌مانتارانی كورد بۆ ناسینی (داگیركه‌ران) هێنده لاواز و ناسیاسییه!!
چونكه ئه‌م بڕیاره‌ی (به‌ناو) په‌رله‌مانی عێراق زۆر ئاسایی و پێشبینی كرا‌و بوو. به‌ڵكو ئه‌وه‌ی كه ده‌رسی لێ وه‌رنه‌گرتووه: نیقاب پۆشین و سینه‌زه‌نی سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتیی بوو له كه‌ربه‌لا له پێناو فراكسیۆنی مالیكی-ئێران دا.
ئه‌وه‌ی په‌ندی لێ وه‌رنه‌گرتووه: باوه‌ڕی پارتییه‌كان (له ئهندامهكانیانهوه تا لوتكه‌یان) بوو به ده‌وله‌تی فاشیستی تورك و، هه‌ر پارتییه‌كانیش هه‌زاران پڕوپاگه‌نده‌یان ئه‌كرد كه: توركیا ده‌وڵه‌تی كوردیمان بۆ دروست ئه‌كا!! ئیدی با وه‌لائی یه‌كگرتووه‌كان بۆ خه‌لیفه ئه‌ردۆگان و، كۆمه‌ڵه‌كانیش بۆ شا خامنه‌یی بووه‌ستێت!!
ئیدی به‌سه شوێنكه‌وته‌یی بۆ داگیركه‌ران و داگیركهرپهرستی. به‌ڕاستی سه‌یره (نه‌ك په‌رله‌مانتاران) بگره هه‌موو تاكێكی كورد نه‌زانن و هوشیار نه‌بن كه داگیركه‌ر كێ یه و، كوردبوون چیه!؟
داگیركه‌ر هه‌ر داگیركه‌ره، هه‌ر ڕه‌گه‌ز و ئایدۆلۆژیا و دین و مه‌زهه‌بێكی هه‌بێ!
فارس بێ، یا تورك، یان عه‌ره‌ب،
سونه بێ، یا شیعه، یان گاور، یاخود بێ-دین!
ده‌بێت هه‌موو تاكێكی كورد بزانێت كه، کوردبوون: شەرەفە، کەرامەتە، ڕەوشتە، ئیمانە، مەردێتییە!
کوردبوون: پاراستنی خاکە، پاراستنی شەرەفی خوشک و دایکە، پاراستنی كه‌رامه‌تی تاكه!
ئەبێت ئەم تێفكرینه كرده‌وه‌مان بێ: ”کوردبوون شەرەفمەندییە – هەڵاتن لێی و بوونە پیاوی داگیرکەر، ئەوپەڕی بێ شەرەفییە”.
با داگیركه‌ران (به تورك و فارس و عه‌ره‌ب)ه‌وه باش بزانن: ”خۆر بۆ هه‌میشه له ژێر هه‌ورا نامێنێته‌وه!”.
خوێنه‌رانیش ئه‌توانن شاهیدحاڵی ئه‌وه‌بن كه له ده‌یان بابه‌ت دا ئه‌وه‌م ڕاگه‌یاندووه كه: ده‌بێت هێزی پێشمه‌رگه له ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌لاتی هه‌رێم بكه‌ینه دیفاكتۆ و، به هیچ شێوه‌یه‌ك بڕوامان به په‌رله‌مانی عێراق نه‌بێت. بۆ سه‌لماندنی ئه‌و ڕاستیه‌ش سه‌ره‌ڕای بابه‌ته‌كانم، ئه‌توانن ته‌نها گوێگری ئه‌م دوو خهلهكهی چاوپێكه‌وتنێكم بن كه نزیك ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر له ته‌له‌فزیۆنی (كه‌ی، ئێن، ئێن) ئه‌نجامم داوه و، ئه‌مه‌ش لینكه‌كه‌یه‌تی: