ئه‌ســعه‌د قه‌ره‌داخـــی: فه‌رهه‌نگی مۆزیـک.
سـیانزه هه‌زار زاراوه، سـه‌دوچوار نیگاری ئامێری مۆزیکایی
هه‌رچه‌ند بیرم له ده‌وڵه‌مه‌ندی زوانی کوردی و ڕه‌نگینی هونه‌ره مۆزیکییه‌که‌ی ده‌کرده‌وه، له‌لایه‌ک خرۆشی ده‌یگرتم و له‌لایه‌کیــتر نیگه‌رانی له‌وی که چۆن خه‌رمانی هونه‌ری کوردیمان له
ده‌شـتی بێکه‌سیدا ده‌درێته به‌ر باڕه‌شی ڕۆژگار و به‌ده‌ستانی نامۆشه‌نوکه‌و ده‌کرێت.
ئه‌م دیمه‌نه وه‌ک تارماییه‌ک هه‌میشه له پێشچاومدا ده‌هاتوده‌چو و که‌وتبوومه
نێو گێژاویه‌وه، نه‌مده‌زانی چۆن خۆم هه‌ڵده‌مه نێو ئه‌و تارماییه‌وه و مشتێک
له نهێنیه‌کانی‌هه‌ڵگۆزم و بیانهێنمه‌وه نێوجیهانی ڕۆشناییه‌وه. بۆ چه‌ند
ساڵێک که‌وتمه‌خۆم تا به پشتیوانی خودێ و هاوکارانی دڵسۆز
که‌وتمه‌سه‌ر گوڵه‌وه‌چنی ئه‌و وشانه‌ی ده‌شێن له توێی
نووسراوێکدا وه‌ک زاراوه کۆبکرێنه‌وه به‌ناوی
فه‌رهه‌نگی مۆزیک.
به‌ربووره
گوڵه‌وه‌چنی وشـه‌گه‌لێک و، گێژان و بێ‌ژان و داڕشـتنیان بۆ ڕۆنانی زاراوه‌یه‌ک. زۆر له نووسـین و وه‌رگێڕان سـته‌متره، چونکه له هه‌موو زوانێکدا وه‌ک په‌رداخکردن و بـیرازاندنی فه‌ڕسـه‌نگێک وایه بۆ هه‌ڵچنینی ته‌لارێک به‌شـێوه‌یه‌کی هه‌نداز و نه‌خشـین. واته داڕشـتنی وشـه‌زاراوه‌یه‌ک که ته‌واو مانای زوانه‌یی و فه‌لسه‌فه‌یی خۆی ببه‌خشێت.
ئێمه‌ی کورد له‌م مه‌یدانه‌دا که‌م ئه‌زموون و سـستڕه‌وین که ده‌شێت هۆیه‌که‌ی بگه‌ڕێته‌وه بۆ چه‌ند فاکته‌رێکی وه‌ک. ژێرده‌سـته‌یی و پاوان‌کردنی زوانی دایک وه‌ک پێویســت، دابڕین له جیهانی ده‌وه‌ره و که‌مته‌رخه‌می و…. چه‌ند هێندێکـی تر.
له‌م چه‌ند دواســالآنه‌ی ســه‌ته‌ی بیسـته‌م و سـه‌ره‌تا سـاڵه‌ی ئه‌م سـه‌ته‌ی ئێستاماندا له باشووری کوردســتان به ئازادانه به‌بێ هیچ سـانسـۆرێکی داگیرکه‌ر گه‌لێک چالاکی له گشـت بواره‌کانی هونه‌ریی و ڕۆشـنبیرییدا به ئه‌نجامده‌درێت. ئه‌م هه‌له ڕه‌خســاوه بۆته‌هۆی ئه‌وه‌ی گه‌لێک ڕۆشـنبیری به‌توانا که جارانی ژێره‌سـته نه‌یانده‌توانی بیروڕا و توانای به‌هره‌یی خۆیان هه‌ڵێنجێنن و بیخه‌نه به‌رده‌ستی خوێنه‌واران، ئێســتا به ده‌یان و سـه‌دان گۆڤار و په‌ڕاو له چاپده‌درێن که تێـیاندا هه‌یه جێی دڵخۆشـیـیه و ئومێدی ئه‌وه‌یان لێده‌کرێت که ببنه ژێده‌ر و سه‌رچاوه‌یه‌ک بۆ لێتۆژینه‌وه و لێکۆڵینه‌وه.
خوێنه‌ری هێژا… ئه‌م نووسـینه‌ی که له‌به‌ر ده‌سـتدایه تایبه‌ته به زاراوه مۆزیکیه‌کان… به‌ری ڕه‌نجی چه‌ند ســاڵێکمه که پێوه‌ی خه‌ریکبووم تا گه‌یاندوومه‌ته ئه‌وه‌ی ببێته به‌رهه‌مێکی هونه‌ری له بواری مۆزیکـدا.
ســه‌ره‌تا. به‌پاڵپشــتی چه‌ند ســه‌رچاوه‌یه‌کی عاره‌بـی که‌وتمه ڕه‌شـنووســی، هه‌رچه‌نده نه نیایـی{قه‌ناعه‌ت}م پێده‌هات و نه تێری ده‌کردم چونکه پێشــه‌کی ده‌مزانی ته‌نیا هه‌ر به‌و ســه‌رچاوانه وه‌ک پێویسـت کاره‌که‌م بۆ ناهێنرێته ئه‌نجـام، له‌به‌رئه‌وه‌ی که زوانی عاره‌بـی ئه‌گه‌رچـی زوانێکی بالآ و بێغه‌وشه به‌لآم که له‌و سـه‌رچاوانه‌ی ورد ده‌بوومه‌وه، بۆم ده‌رده‌که‌وت دانه‌ران و نووسه‌رانی له ڕووی لایه‌نه مێژوویی و هونه‌ریه‌کانه‌وه زۆر لایانداوه به‌لآی خۆیاندا و زۆریش په‌راوێزانه ئاوڕیان له غه‌یری خۆیان داوه‌ته‌وه، جارێ خۆ هونه‌ری کوردی مه‌گه‌ر له‌نێو ســه‌دان نووســراو و بلآوکراوه‌دا ته‌نیا چه‌ند دانه‌یه‌کی که‌می به‌ویژدان به چه‌ند دێڕێک ئه‌گه‌ر ئاماژه‌یان پێدابێت. له سـه‌رچاوه تورکییه‌کاندا هه‌ر به هه‌مان شـێوه و بگره خراپتر، له سه‌رچاوه فارسیه‌کانیشدا ئه‌گه‌ر باسـیش کرابێت وه‌ک له‌هجه‌یه‌کی ئێرانی/مه‌حه‌للی{وه‌ک خۆیان ده‌ڵێن} و به به‌شـێک له که‌لتووری خۆیان ده‌زانن.
ئه‌م گه‌ڕان و په‌یجوریه‌م بووه ته‌گه‌ره‌یه‌کی گه‌وره له‌به‌رده‌مدا و وه‌ک پێویست نه‌مده‌توانی له‌ســه‌ر کاره‌که‌م به‌رده‌وام ببم. به‌لآم له کۆتاییه‌کانی سـاڵی1996ز کاتێک ڕووم له هه‌نده‌ران کرد و له ولآتی ســـوید گیرسـامه‌وه، به‌ده‌م خوێندنمه‌وه چکه‌چکه که‌وتمه هه‌ڵدانه‌وه‌ی ڕه‌شنووسه‌کانم و لێوه‌یڕا بزێویی که‌وته گیانمه‌وه بۆ گه‌ڕان به‌دوای ســه‌رچاوه ئاوروپاییه‌کان که به‌ڕاســتی بۆمده‌رکه‌وت له‌نێو زه‌ریایه‌کی قووڵ و به‌رینی زانست و هونه‌ردام. خۆشبه‌ختانه ده‌رووی زۆر لایه‌نم به‌ئاسانی بۆ کرایه‌وه، به‌ره‌به‌ره که‌وتمه‌خۆم و ده‌سـتمکرد به خوێنده‌نه‌وه و کۆکردنه‌وه و هه‌ڵگۆزینـی ئه‌و ژێده‌ر و چاووگانه‌ی که له‌باربوون بۆ زاراوه مۆزیکییه‌کان ئه‌ویـش به به‌کارهێنانی زۆر ســه‌رچاوه و ژێده‌ری تایبه‌ت به هونه‌ر به هه‌موو لایه‌نه‌کانیه‌وه، هه‌روه‌ها زوانه‌فه‌رهه‌نگی ئه‌و میلله‌تانه‌ی که ڕۆڵیان هه‌بووه له دانانی زاراوه مۆزیکیه‌کاندا وه‌ک ئیتالیایی، فه‌ڕه‌نســایی، ئه‌ڵمانیایی، ئینگلیزیی و ئیسپانیایی ئه‌ویش به په‌یداکردنی وه‌رگێڕاوی ئه‌و فه‌رهه‌نگانه بۆ زوانی ئینگلیزی، ســوێدی یاخود عاره‌بـی. ئه‌م فره سـه‌رچاوانه بوونه وزه و پاڵهێزێکی وا که به‌خۆشم بوێرم بکه‌ومه لێکدانه‌وه و ڕاڤه‌ی زۆر له زاراوانه‌ی که چ له زوانه‌که‌مانه‌وه نزیکن و چ په‌یوه‌ندی ته‌واویان به هونه‌ری مۆزیکی کوردییه‌وه هه‌یه. به‌تایبه‌تی لێکدانه‌وه‌ی زوانه‌وانی و هونه‌ری بۆ ناوی ئه‌و ده‌ســگامۆزیکیه خۆره‌لآتیانه‌ی که ئێمه له‌گه‌ڵ میلله‌تانی دراوسـێدا هاوبه‌شین که هه‌ر میلله‌ته‌یش له دیده‌ی خۆیه‌وه‌ڕا لێکیانیداوه‌ته‌وه.
به‌داخه‌وه ئێمه‌ی کورد له‌م چه‌ند سالآنه‌ی دواییه‌دا که‌وتینه‌وه خۆمان ئه‌گه‌رچی له‌ملاو له‌ولا هه‌وڵی چکه‌چکه‌ی چه‌ند مۆزیکزانێکی دڵسـۆز ده‌درێت بۆ ڕاسـتکردنه‌وه و شـیکردنه‌وه‌ی هونه‌رییانه‌ی زۆر له‌و ده‌سـگایانه و هێنانه‌وه‌ی بۆ باوه‌شی زێدی ڕه‌سـه‌نی.
خوێنه‌ری هێژا….ئه‌مه‌ی که به‌نده بۆ ڕۆشـنبیری کوردی به به‌رهه‌می هێناوه مشـتێکه له‌و خه‌رمانه‌ی که هه‌رده‌م شـه‌نوکه‌وی تێداده‌کرێت و هه‌رگیزیش ته‌واوبوونی بۆ نیه. کانیاوێکی ســازگاری ئاوێسـه‌ر ئاسـایه که چه‌نده لێی بنۆشـرێت تینوێتی ناشـکێنێت.
هیوادارم به‌م کۆمه‌ڵه زاراوه‌یه که خۆی ده‌دات له نزیکه‌ی سـیانزه‌هه‌زار وشــه و سـه‌دوچوار ئامێری مۆزیک{ئه‌وانه‌ی که زۆر باون}… توانیـبێتم گچکه‌خزمه‌تێکی زۆر ڕاشـکاوم به زوانه شـیرینه‌که‌ی کوردستان و هونه‌ره مۆزیکه ڕه‌سـه‌نه‌که‌یم کردبێت. ئێوه‌ی به‌ڕێزیش به سـینه‌یه‌کی فراوان و گیانێکی کورده‌واریانه‌وه په‌سـه‌ندی بکه‌ن و له‌و که‌موکوڕیانه‌یش ببوورن که تیایدا به‌رچاوده‌که‌وێت. به‌ئومێدی ئه‌وه‌ی که‌سانی دڵســۆز هه‌نگاوی دروسـتـر و بنیادتر بنێن بۆ به‌رهه‌می به‌پێزتر!!!!. بۆ بزاواندن و ده‌وڵه‌مه‌ندکردنی زوان و هونه‌ر و ڕۆشنبیری کوردی/مان به‌شـێوه و سـیمایه‌کی شیاوتر و په‌سـه‌ندتر.
بۆ خوێندنەوەی تەواوی پەرتووکەکە، کلیک بکەرە سەر ـــــ فه‌رهه‌نگی مۆزیـک