زه‌به‌نگ به‌هادین: یه‌كێتى نیشتیمانى كوردوستان و ته‌ڵه‌ى ریفراندۆم.
له دواى چوونه ناو ده‌سه‌ڵاتى گۆران و له دواى دهركردنیشى له ده‌سه‌ڵات ئەمجاره گۆران هه‌ڵوه‌سته‌یه‌كى سیاسى گونجاویى په‌یره‌و كرد، به ره‌تكردنه‌وه‌ى پێشوازىكردن له نوێنه‌رانى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردوستان و پارتى دیمو‌كراتى كوردوستان, كه داوایان كردبوو، بۆ سه‌ردانى لایه‌نه سیاسى یه‌كان له‌سه‌ر پرسى ریفراندۆم. پێده‌چێت ئه‌مجاره بزوتنه‌وه‌ى گۆران ته‌واو دركى به‌وه كردبێت كه پرسى ریفراندۆم له لایه‌ن دیوه‌خانى حیزبه‌وه هیچ ئه‌نجامێكى باشى نابێت, هه‌روه‌ك چۆن هه‌ڵكردنى ئاڵاى كوردوستان له كه‌ركوك بێ به‌رنامه‌و بێ ئامانجه, وه له لایه‌ن حیزبەوە كاره‌كه ئه‌نجام درا, به‌بێ ئه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردوستان بریارێك بدات له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته، له كاتێكدا ئه‌و ئاڵایه‌ى هه‌ڵده‌كرێت له كه‌ركوك دا، ئاڵاى كوردستانه و په‌رله‌مانیش تاكه ده‌زگاى شه‌رعى كوردوستانه، كه مافى بریاردانى هه‌یه له‌سه‌ر ههڵكدرنى ئه‌و ئاڵایه له كه‌ركوك, هه‌ر بۆیه ئه‌وه‌ى ئێستاش نوێنه‌رانى حیزبه‌كان ده‌یكه‌ن بۆ بریارى به‌شدارى پێكدرانى شارى كه‌ركوكیش له ریفراندۆم، هه‌مان ئه‌نجامى هه‌ڵكردنى ئاڵاكه‌ى ده‌بێت.
ئه‌وه‌ى ئێستا یه‌كیتى و پارتى ده‌یكه‌ن بۆ بانگێشتى خه‌ڵكى كوردوستان بۆ ریفراندۆم, له موزایهدهیەكى سیاسى زیاتر هیچى تر نى یه، ئه‌وان تا ئێستاش له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنى كێشه ناوخۆى یه‌كان رێك نه‌كه‌وتوون، ئیتر چۆن بابه‌تێكى نیشتیمانى وا گرنگ ده‌توانن بگه‌یه‌ننه كه‌نارى ئارامى و به‌دیهێنانى ده‌وڵه‌تى كوردى, خه‌ڵك چاوەڕێ بوو نه‌خشه رێگاكه‌ى یه‌كێتى بتوانێت كه‌مێك له‌م دۆخه سیاسى و ئابوورى یه ئاڵۆزه چاره‌سه‌ر بكات, له‌برى ئه‌وه به‌یه‌كێتى نیشتیمانى به په‌رده‌ى ریفراندۆم، هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه‌ى داپۆشى و چووه‌وه ژێر عهباكهى پارتى دیموكرات, وه به هه‌لى زانى بۆ رێككه‌وتنى له‌گه‌ڵ پارتى و خۆڵ كردنه چاوى بنكه‌ى حیزبىیهكهى و گه‌رانه‌وه بۆ به‌رژه‌وه‌ندى یه تایبه‌تى یه‌كانى ئه‌ندامانى سه‌ركردایه‌تى یه‌كه‌ى. ئه‌وه‌ى كه زۆر روون و دیاره یه‌كێتى نیشتیمانى كوردوستان به‌م هه‌نگاوه‌ى زیاتر پارچه پارچه ده‌بێت و كێشه‌و ئاڵۆزى ده‌كه‌وێته نێوان ئۆرگانه‌كانى یه‌وه, چونكه ئه‌و به‌م هه‌نگاوه ده‌كه‌وێته ته‌ڵه‌ى پارتى یه‌وه بۆ سه‌پاندنى ده‌سه‌لاتى حیزبى پارتى به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتى یاسایى كوردوستان دا.
كاتێك له دواى روخانى رژێمى سه‌دام، راپرسى یه‌ك كرا له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆى كوردستان له سه‌ره‌تاوه هیچ كام له یه‌كێتى و پارتى پشتگیرى ئه‌و راپرسى یه‌یان نه‌كرد، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ى زانیان راپرسىیهكه ئه‌نجامێكى باشى هه‌بووه, هه‌ستان به كۆكردنه‌وه‌ى ئه‌و راپرسى یه‌و، بردنى ئه‌نجامه‌كانى بۆ به‌رپرسانى ئه‌و كاته‌ى ئه‌مریكا له به‌غداد و به‌رپرسانى عێراقى ئه‌و كاته, وه به‌هۆى ئه‌م راپرسى یه‌وه توانیان كۆمه‌ڵێك پله‌وپایه‌و پۆستى قه‌به وه‌ربگرن بۆ خۆیان, وه برێك دۆلارى باشیان هێنایه‌وه له‌گه‌ڵ خۆیاندا بۆ حیزبه‌كانیان, ئه‌وه‌ى ئه‌مجاره‌ش ترس دروست ده‌كات ئه‌گه‌ر به‌هه‌مان شێوه ئه‌م ریفراندۆمه له لایه‌ن ئه‌م حیزبانه‌وه بكرێت ئاخۆ ئه‌نجامه‌كه‌ى ناگۆردرێته‌وه به كۆمه‌ڵێك به‌رژه‌وه‌ندى تر و به‌ره‌و دواترمان نا به‌ن.
ئه‌وه‌تا ئێستاش خه‌ڵك هه‌مووى ئه‌پرسێت ئه‌ى بۆ 12 ساڵه ئاڵاى كوردوستان له كه‌ركوك هه‌ڵنه‌كراوه, له كاتێكدا پێشتر دۆخه‌كه گونجاوتر بووه؟ ئه‌ى ئایا ئێستا ئه‌مان تواناى ئه‌وه‌یان هه‌یه به‌ره‌نگارى ئه‌و هه‌موو ده‌رگا ترسناكانه‌ى ناوچه‌كه بگرن كه ده‌كرێته‌وه به‌روویان دا؟ ئایا ئه‌گه‌ر ریفراندۆم ئه‌نجامه‌كه‌ى ئه‌رێنى بوو له دواى ئه‌وه به‌رنامه‌یان هه‌یه چى بكه‌ن و چى نه‌كه‌ن؟ هه‌موو ئه‌مانه‌وه زۆرى تریش پرسیار گه‌لێكن تا ئێستاش كه‌س وه‌ڵامه‌كانیان نازانێت چوونكه ئه‌وه‌تا ئێستاش پرسى داهاتووى نیشتیمان له ژوره تاریكه‌كاندا تاوتوێ ئه‌كرێت وه‌ك چۆن بابه‌تى نه‌وت و غاز و سامانى ووڵات بێ ئاگادارى خه‌ڵكه‌كه‌ى به‌رێوه ده‌چێت, له‌وه ده‌چێت پرسى سه‌ربه‌خۆیش هه‌ر واى لێبكرێت ئه‌و كات دهرنجامهكهى و قورس‌تر ئه‌شكێته‌وه له سه‌ر هه‌مووان.
بۆیه له‌م كاته‌دا وه‌ڵامى گۆران وه‌ڵامێكى پراوپر به‌پێستى بابه‌ته‌كه بوو له‌وه‌ى كه ئه‌و پرسه پرسێكى نیشتیمانى یه‌و، پێویست ناكا له دیوه‌خانى حیزبه‌كاندا یه‌كلایى بكرێته‌وه پێویسته په‌رله‌مان بریار له‌سه‌ر كات و چۆنێتى و ئه‌گه‌ره‌كانى دواى ریفراندۆم بدات ئه‌گه‌ر پارتى و یه‌كێتى مه‌به‌ستیان نیشتیمان و به‌رژه‌وه‌ندى نیشتیمان بێت، ئه‌وا به ئاسانى ئه‌توانن په‌رله‌مان به‌كار بخه‌نه‌وه, وه له‌وێدا هه‌موو پرسه چاره‌نوسسازه‌كان یه‌كلایى بكه‌نه‌وه, وه بهبۆچونى من ئه‌گه‌ر یه‌كێتى نیشتیمانیش ئاگاداریى خۆى نه‌بێت له‌م بابه‌ته‌دا ئه‌وا داهاتوى یه‌كى خراپ چاوه‌رێى ده‌كات, ره‌نگه ئه‌وه‌ى كه ئه‌م چوار ساڵە هه‌وڵى بۆ ئه‌دا تا هه‌یمه‌نه‌و جێگایى یه‌كێتى بگه‌رێنێته‌وه دۆخى خۆى، ئه‌وا ئه‌مجاره هه‌موو ئه‌وانه له ده‌ست ئه‌دات و ره‌نگه خراپتر له جارانیشى به‌سه‌ردا بێت، هه‌ر بۆیه پێده‌چێت له ئێستاوه یه‌كێتـى ببێته چه‌ند پارچه‌یه‌ك له دواى ئه‌و وه‌ڵامه‌ى گۆرانه‌وه وه ئه‌وانیش به خه‌به‌ر بێنه‌وه، د‌رك به‌راستى یه‌كانى پشتى ئه‌م گه‌مه‌یه بكه‌ن نه‌كه‌ونه ته‌ڵه‌ى ریفراندۆمه‌وه به‌م شێوه‌یه‌ى ئێستاى.