دکتۆر محەمەدئەمین عەلی: زه‌نگێك بۆ زهنیه‌تى خه‌مساردى سه‌ركردایه‌تى كورد بۆ فۆرمى داهاتووى ته‌ندروستى.
چه‌مكى ته‌ندروستى، وه‌ك گشت چه‌مكه‌كانى تر‌ى ژیان، فه‌رهه‌نگ و مه‌عریفه‌و فه‌لسه‌فه‌یه‌كى مه‌زنى له‌پشته‌وه‌یه. بیرورِاى جیاوازى زانستى و كۆمه‌لآیه‌تى لهخۆدهكرێت. ده‌ریایه‌كه له‌زانست و فیكر‌و مه‌عریفه. ئه‌كرێت به‌هه‌مان كه‌ره‌سه‌و مه‌تیریاڵ و سامانى مرۆیى، به‌لآم به‌هزرو عهقڵیهتێكى جیاواز له‌ئێستا له‌برى ته‌ندروستیه‌كى شكستخواردوى مه‌ترسیدار، ته‌ندروستیه‌كى سه‌ركه‌وتوو و رِهوشهن بۆتاك و كۆمه‌ڵگا دابین بكه‌ین، ئامانج له‌ته‌ندروستى ته‌نیا چاره‌سه‌رى نه‌خۆش نییه!، به‌ڵكو زیادكردنى ته‌مه‌نى هاولآتیه به‌ته‌ندروستیه‌كى جه‌سته‌یى و ده‌روونى و فیكرى باش لهرِێگاى پاراستنى ژینگه و خۆراك و خواردنه‌وه وده‌رمان.
چه‌مكى ته‌ندروستى هیچى كه‌متر نییه له‌ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى! لهرِابردوو له‌سه‌ره‌تاى چاوكردنهوهى به‌رپرسه‌كانى هه‌رێم له‌سه‌ر ولآتانى پێشكه‌وتوو، گومانێك لاى خه‌ڵكى دروست ببوو سه‌باره‌ت به‌ئه‌گه‌رى گۆرِینى ئاراسته‌ى خزمه‌تگوزارى ته‌ندروستى و پزیشكى به‌ره‌و بازرگانى رِهها، وه‌ك گشت چه‌مكه‌كانى تر‌ى ژیان، له‌وه‌ئه‌چێت ئه‌م گومانه له‌جێى خۆى بووبێت، بۆیه بارودۆخى سێكته‌رى ته‌ندروستى به‌م ئاسته شكستخواردووه‌ى ئێستا گه‌یشتووه. شتیك نه‌ماوه به‌ناوى خزمه‌تگوزارى ته‌ندروستى خۆرِایى، ته‌ناته‌ت خزمه‌تگوزارى پزیشكى رِووداو و نه‌خۆشیه كتوپڕهكانیش به‌پاره‌یه، نه‌ك خۆرِایى. كه‌ئه‌مه خۆى له‌خۆیدا تاوانێكى گه‌وره‌یه ده‌رهه‌ق به‌خه‌ڵكى كوردستان.
هه‌ڵبه‌ته قسه‌كانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر بارودۆخى ته‌ندروستى كهئهڵى: كێشه‌ى سیسته‌مى ته‌ندروستى كوردستان له‌وه‌دایه، سیسته‌مێكى سۆسیالیستییه، حكومه‌ت خۆى كردووه به‌به‌رپرسیار له‌هه‌موو پێداویستیه‌ك و ناشتوانێت جێبه‌جێى بكات، سیسته‌مێكى كۆنى سۆسیالیستى كاتى سه‌دامه‌و له‌و ده‌وره‌وه تاوه‌كو ئێستا له‌هه‌موو عیراق ئه‌و كێشه گه‌وره‌یه هه‌یه، ده‌بێت ئه‌م فیكره بگۆرِدرێت، ده‌بێ پاڵپشتى كه‌رتى تایبه‌ت بكرێت” زۆر دووره له‌واقیعه‌وه یا ئه‌وەتا ئاگاى له‌كه‌رتى ته‌ندروستى نییه یاخود بهههڵهبراوه چونكه ئه‌وه‌ى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ناوى ئه‌بات سیستمێكى كۆنى سۆسیالیست لهرِاستیدا هیچ نییه، بێجگه لهگهرِهلاوژێیهكى ته‌ندروستی، هه‌ڵبه‌ته لێره‌دا جێى خۆیه‌تى بپرسین” ئه‌وانه كێن كهسهركردایهتى كورد به‌هه‌ڵه ئه‌به‌ن؟”.
به‌داخه‌وه زۆر له‌مێژه‌وه دروشمى پێشخستن و چاككردنى كه‌رتى ته‌ندروستی له‌سه‌ركردایه‌تى كورد ئه‌بیستین بێ ئه‌وه‌ى هیچ ئاسۆیه‌كى رِوونى ئه‌م پرۆسه‌یه له‌سه‌ر ئه‌رزى واقع به‌دیبكرێت، به‌پێچه‌وانه‌وه ته‌ندروستى قه‌یرانى تێپه‌راندووه و به‌ره‌و هه‌ڵدیر ئهرِوات، ئێستا نه‌ك خاوه‌نى سیستمێكى ته‌ندروستى سۆسیالیستى زۆر زۆر خراپین، به‌ڵكو لهدۆخێكى بێ سیستمیشدا ئه‌خولێینه‌وه ئه‌توانین ناوى بنێین فه‌وزا یاخود گه‌ره‌لاوژێى ته‌ندروستى.
سهرهرِاى ئه‌وه‌ى زۆر كه‌سى شاره‌زاو پسپۆر له‌ملاو ئه‌ولا ده‌ستى بۆئه‌م پرسه قورسه بردووه، به‌لآم ده‌رئه‌نجام هه‌موو هه‌وڵه‌كان شكستیان هێناوه، له‌به‌ر ئه‌وه‌نا هه‌وڵه‌كان له‌ئاستى پێویستدا نه‌بوون، به‌ڵكو به‌لانى كه‌مه‌وه سه‌ركردایه‌تى و ده‌سه‌لآتى سیاسى و حكومرِانى هه‌رێمى كوردستان له‌م پرسه‌دا وه‌ك هه‌موو پرسه‌كانى ترخهمسارد بوون و خۆیان یه‌كلایى نه‌كردۆته‌وه چ جۆره سیستمێكى ته‌ندروستیان ئه‌وێت.
پێچه‌وانه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ولآتێكى گه‌وره‌و پێشكه‌وتووى وه‌ك ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا پرسى ته‌ندروستى لایان پرسێكى زیندوى میحوه‌رى گرنگ و كاریگه‌ره له‌سه‌ر پرۆسه‌ى سیاسى و حكومرِانى ولآت، به‌لآم ئاماژه به‌قسه‌كانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، یا ئه‌وه‌تا سه‌ركردایه‌تى كورد و ده‌سه‌لآتى سیاسى و حكومرِانى ئاگایان لهووردهكارى كه‌رتى ته‌ندروستى نییه؟ یاخود به‌لانى كه‌مه‌وه بهههڵهبراون.
بۆ رِهوینهوهى ئه‌م بۆچوونه گوایه سه‌ركردایه‌تى كورد و ده‌سه‌لآتى سیاسى و حكومرِانى به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاگایان لهووردهكارى كه‌رتى ته‌ندروستى نییه وه‌یا به‌لایه‌نى كه‌م به‌هه‌ڵه براون! ئه‌كرێت ئێمه له‌برى نوخبه‌و خه‌ڵكى ئه‌م بۆچونه به‌شێوه‌ى چه‌ند پرسیارێك ئارِاستهى سه‌ركردایه‌تى و ده‌سه‌لآتى سیاسى و حكومرِانى هه‌رێمى كوردستان بكه‌ین، له‌كاتێكدا كارى ئه‌وان ئه‌وه‌نده قورس نی یه، ته‌نیا ئه‌وه‌نده به‌سه وه‌لآمى هه‌ندێك له‌م پرسیارانه‌مان بده‌نه‌وه بۆ ئه‌ستۆپاكى و خۆ به‌دورگرتن له‌م شكست و گێژاوه ته‌ندروستى یه‌ى سێكته‌رى ته‌ندروستى تێ كه‌وتووه، بۆ ئه‌وه‌ى بزانین ئه‌وان چ جۆره سیستمێكى ته‌ندروستیان ئه‌وێت؟ وه‌به‌چ شێوه‌یه‌ك ئه‌یانه‌وێ خزمه‌ت به‌ژین و ژیان و ژینگه‌ى كوردستان بكه‌ن، چونكه شێواز و جۆرى رِیفۆرم و چاكسازى ته‌ندروستى زۆر زۆره وه په‌یوه‌سته به‌هزرو عه‌قڵیه‌تى سیاسى و حكومرِانى و گه‌شه‌كردنى ئابوورى ولآته‌وه.
هه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌سه‌لآتى سیاسى خۆى یه‌كلابكاته‌وه كارى شاره‌زا ته‌ندروستیه‌كان زۆر ئاسانه پشتبه‌ستن به‌م سێ خاڵه ( له‌سه‌ر هه‌رسێ ئاستى نیشتمانى، ئاستى دارِشتنى سیاسه‌تى ته‌ندروستى، ئاستى جێبه‌جێكردنى سیاسه‌تى ته‌ندروستى ):
• قه‌باره‌ى خزمه‌تگوزارى ته‌ندروستى ( پلاندانان، جێ به‌جێكردن ، هه‌ڵسه‌نگاندن ).
• سه‌رچاوه‌كانى ته‌ندروستى (سه‌رچاوه مرۆییه‌كان، سه‌رچاوه‌ى ده‌رمان، سه‌رچاوه‌ى ئامیروپێداویستى پزیشكى، سه‌رچاوه‌ى بیناسازى، سه‌رچاوه داراییه‌كان ).
• په‌یوه‌ندى ده‌ره‌كى و ناوه‌كى هاوكاره‌كان بهبهكاربهرهكانى خزمه‌تگوزارى ته‌ندروستى.
پرسیاره‌كان ئه‌مانه‌ى خواره‌وه‌ن:
• ئایا ئێوه‌ى سه‌ركردایه‌تى كورد ودهسهلآتى سیاسى و حكومرِانى كوردستان ئاگاتان له‌كه‌رتى ته‌ندروستى هه‌رێمه؟
• ئایا ئێوه‌ى حكومرِان و به‌رپرسى رِاستهقینهى بالآى هه‌رێم وه‌ك ئێمه كه‌رتى ته‌ندروستى ئه‌بینن؟ یاخود ئێوه بهرِوئیایهكى جیاوازترلهئێمه ئه‌یبینن؟.
• ئایا مه‌به‌ست و ئامانجى ئێوه وه‌ك ده‌سه‌لآتى سیاسى چییه له‌په‌ره‌پێدان و پێشخستنى سێكته‌رى ته‌ندروستى؟ ئایا ئه‌و ئامانجه‌ى ئێوه له‌ئاست ئامانجى ولآتانى پێشكه‌وتووه كه‌زیاد كردنى ته‌مه‌نى هاولآتیه؟ بێگومان گه‌یشن به‌م ئامانجه هه‌روا ئاسان نییه پێویستى بهخۆسازكردن و ماندووبونێكى زۆره.
• ئایا ئێوه‌ى ده‌سه‌لآتى سیاسى مه‌به‌ستتانه كه‌رتى ته‌ندروستى كه‌رتێكى به‌رهه‌مهێنه‌ر بێت یاخود به‌كاربه‌ر؟
• ئایا ئێوه‌ى ده‌سه‌لآتى سیاسى مه‌به‌ستتانه كه‌رته ته‌ندروستیه گشتی یه‌كه له‌ئاستى پێویستدا بێت وه‌ك ولآته پێشكه‌وتووه‌كان بهجیاكردنهوهى كه‌رتى گشتى ته‌ندروستى مه‌ده‌نى له‌كه‌رتى گشتى سه‌ربازى وكه‌رتى گشتى فێركارى؟ یان ئه‌تانه‌وێ وه‌ك ئێستا برِوات بهرِێوه كه‌كه‌س نازانێت كه‌رته گشتى یه ته‌ندروستیه‌كه چ جۆره كه‌رتێكى گشتی یه! ئێمهبهناو كه‌رتى گشتى فێركاریمان هه‌یه كه‌ده‌بوو بودجه‌كه‌ى له‌وه‌زاره‌تى خوێندنى بالآوه بۆته‌رخان بكرایهونهخۆشخانهكانیش سه‌ربه‌وان بونایه! له‌كاتێكدا كه‌س نازانێت نه‌خۆشخانه‌ى سه‌ربازیمان هه‌یه یان نا؟ ئه‌مه‌ش وایكردووه هه‌موو فشاره‌كه بخرێته سه‌ر كه‌رتى گشتى مه‌ده‌نى!.
• ئایا ده‌سه‌لآتى سیاسى له خه‌مى كردنه‌وه‌ى كه‌رتى ته‌ندروستى تایبه‌ته؟ ئه‌گه‌ر له خه‌مى كردنه‌وه‌ى كه‌رتى تایبه‌ته، چ جۆره كه‌رتێكى تایبه‌تى ئه‌وێت؟ چه‌ند ساڵێكه باس لهوهئهكرێت كه‌رتى گشتى وتایبه‌ت له‌یه‌ك جیابكرێته‌وه! له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كه‌رته گشتى یه‌كه تێكهلآوه (كه‌رتى گشتى ته‌ندروستى مه‌ده‌نى، سه‌ربازى، فێركارى) له‌هه‌مان كات كه‌رته تایبهتهكهش به‌مانا باوه زانستیه‌كه‌ى خۆى نییه, خۆ ئه‌گه‌ر كه‌رتى تایبه‌ت له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه پاڵپشت نه‌كرێت به‌چه‌ند ئالیه‌تێكى جیاواز وه‌ك هه‌موو ولآتانى ده‌وروبه‌ر و جیهان، كه‌رته تایبه‌تیه‌كه ئه‌بێته كه‌رتێكى بازرگانى رِهها!.
• ئایا ئێوه‌ى ده‌سه‌لآتى سیاسى مه‌به‌ستتانه كه‌رته ته‌ندروستى یهگشتى و تایبه‌ته‌كه‌ى هه‌رێمى كوردستان وه‌ك ئێستا تێكهلآوبن یاخود له‌یه‌ك جیابن وه به چ به‌یاسایه‌ك په‌یوه‌ندى نێوانیان رِێكبخرێت؟.
• ئایا ئێوه‌ى ده‌سه‌لآتى سیاسى مهبهستتانهى سامانى مرۆیی ته‌ندروستی پرۆفیشناڵ بێت؟ ئایا مه‌به‌ستانه سامانى مرۆیى ته‌ندروستی ههردووسێكتهرهكه له‌یه‌ك جودابن یاخود به‌لاتانه‌وه گرنگ نییه ئه‌گه‌ر له‌هه‌ردوو كه‌رته‌كه كاربكه‌ن؟ وه به‌چ یاسایه‌ك رِێكبخرێت!.
• ئایا ده‌سه‌لآتى سیاسى مه‌به‌ستێتى سیستمى دارایى و كارگێرِى دامه‌زراوه ته‌ندروستى و نه‌خۆشخانه‌كان ده‌ستكارى بكات؟ كهبهبۆچوونى شاره‌زا ته‌ندروستیه‌كان گه‌ره‌ترین هۆى نه‌هامه‌تى و گه‌نده‌ڵى و دواكه‌وتوویى ئه‌م سێكتهرهیه وه‌ك هه‌موو سیكتهرهكانى تر‌ى حكومه‌ت، ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستتانه به‌چ شێوازێك بێت مركزى یاخود لامركزى؟! پێویسته له‌ئێستا به‌دواوه بیرله دانانى كه‌سانى شاره‌زاى خاوه‌ن برِوانامهى تایبه‌ت لهبهرِێوهبردنى ته‌ندروستى و نه‌خۆشخانه‌كان بكرێته‌وه, ئیتر گرنگ نه‌بێت ئه‌و خاوه‌ن برِوانامانه پزیشكن یاخود كارمه‌ندى ته‌ندروستى به‌مه‌رجێك برِوانامهیهكى باوهرِپێكراوى له‌و بواره‌دا هه‌بێت واته له‌بوارى Health and hospital management.
• ئایا ئێوه وه‌ك ده‌سه‌لآتى سیاسى ئاگاتان له‌سه‌رچاوه داراییه‌كانى كه‌رتى ته‌ندروستى یه؟ ئایا تا ئیستا هیچ به‌دودا چونێكتان بۆى كردووه؟
ئه‌وه‌نده‌ى ئێمه ئاگاداربین سه‌رچاوه داراییه‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و نه‌خۆشخانه‌كان ئه‌وه‌نده تێكه‌ڵ و فره‌ن ئه‌ستمه به‌دواداچوونێكى پرۆفیشناڵى زانستى بۆبكرێت! به‌ومانایه‌ى سه‌رچاوه داراییه‌كان له‌یه‌ك شوێنى تایبه‌ته‌وه نییه وه‌ك ئه‌وه‌ى له‌سیستمه سۆسیالیسته‌كاندا هه‌ن، بێجگه لهسهرچاوهى دارایى حكومه‌تى هه‌رێم ئه‌م سه‌رچاوانه‌ى تریش هه‌ن” سه‌رچاوه‌ى داهاتى پسولهكانى خزمه‌تگوزاریه جیاوازه‌كان, سه‌رچاوه‌ى داهاتى به‌خشینى رێكخراوه نیوده‌وڵه‌تى ورِێكخراوهكانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى، سه‌رچاوه‌ى داهاتى به‌خشینى كه‌سایه‌تیه ناودارو ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان له‌ژێرناوى ده‌رۆزه‌و سواڵكردن بۆكهرتى ته‌ندروستى، سه‌رچاوه‌ى داهاتى به‌خشینى خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان به‌فه‌قیرو هه‌ژاره‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ى شێرپه‌نجه، سه‌رچاوه‌ى داهاتى خزمه‌تگوزارى نیمچه‌تایبه‌ت! كهنرخهكانى زۆر نزیكن له‌نه‌خۆشخانه تایبه‌تیه‌كانه‌وه، سه‌رچاوه‌ى داهاتى به‌رپرسه ههرهبالآكانى هه‌رێمى كوردستان له‌ژێر ناوى خزمه‌تكردنى خه‌ڵكى! وه‌چه‌ند جۆره سه‌رچاوه‌ى دارایى تر كه‌نه‌زانراوه” كه‌ئه‌مه خۆى له‌خۆیدا فه‌وزاو گهرِهلاوژێیهكى داراییه‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كۆنترۆڵى رِوونهدانى گه‌نده‌ڵى لێ ناكرێت بێجگه‌له‌وه‌ى به‌هه‌ده‌ردانى دارایى ولآته!.
• ئایا ده‌سه‌لآتى سیاسى مه‌به‌ستێتى ئاسایشى خوَراك وده‌رمان بپارێزێت؟ یان مه‌به‌ستێتى كۆنترۆڵێكى رِووكهش بكات بۆ شه‌رعیه‌تدان به‌و مرۆڤه دهسهلآتدارانهى بازرگانى خۆراك و ده‌رمان ئه‌كه‌ن؟.
• ئایا ده‌سه‌لآتى سیاسى مه‌به‌ستێتى قه‌باره‌ی خزمه‌تگوزارى ته‌ندروستى سنوردابكات؟ ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستێتى گرنگى به‌چ جۆره خزمه‌تگوزاریه‌كى ته‌ندروستى بدات؟ خزمه‌تگوزارى ته‌ندروستى سه‌ره‌تایى، سه‌ره‌كی یاخود خومهتگوزارى تایبه‌ت و وورد ؟ primary secondary tertiary health service .
• ئایا ده‌سه‌لآتى سیاسى مه‌به‌ستێتى خزمه‌تگوزارى و سیاسه‌تى ته‌ندروستى له‌سه‌ر شیكردنه‌وه‌ى ئاماره ته‌ندروستیه‌كان دابنێت یاخود به‌شێوه‌یه‌كى ههرِهمهكى به‌پێى میزاجى شه‌خسى؟ وه‌ك رِوونكردنهوهیهك بۆ ئه‌م خاڵه له‌شوێنى ئه‌وه‌ها ئامیرى پێشكهتووى گرانبه‌هاى وه‌ك سیتى سكان و ئێم ئار ئاىو… هتد، دانراوه كه به‌چه‌ند مانگێكیش جارێك به‌كار ناهێنرێن. ئه‌مه بێجگه‌له‌وه‌ى مانگانه بودجه‌ى چاكردن و ئیدامهكردنى بۆ دانراوه (واتا تێچوى دارایى رِۆژانهى یه‌ك له‌م ئامێره پێشكه‌وتوانه به‌هه‌زاره‌ها دولآر له‌سه‌ر حكومه‌ت ئه‌كه‌وێت !) غه‌درێكى گه‌وره‌شه له‌سه‌نته‌ره سه‌ره‌كی و نه‌خۆشخانه گه‌وره‌كانى هه‌رێمى كوردستان كهفشارێكى زۆرى هاولآتیان له‌سه‌ره!.
• ئایا ده‌سه‌لآتى سیاسى مه‌به‌ستێتى ئاستى هۆشیارى ته‌ندروستى هاولآتیان به‌رزبكاته‌وه؟, ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستێتى ئه‌م به‌رنامه‌یه ته‌نها بهسێكتهرى ته‌ندوستى ناكرێت، پێویستى بهسێكتهرهكانى تر‌ى وه‌ك پهروهردهوخوێندنى بالآو رِاگهیاندن و شاره‌وانیه‌كان و… هتد، هه‌یه، ئه‌بێ له‌په‌روه‌رده‌وه ده‌ست بكرێت به‌م پرۆسه‌یه.
• ئایا ده‌سه‌لآتى سیاسى تا چ رِادهیهك له كه‌یسى ژینگه گه‌یشتووه؟ وه چ گرنگیه‌ك ئهدهات به‌ژینگه وپاراستنى؟ ئایا ئه‌م كه‌یسه گرنگه ته‌نیا به‌وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئهرِوات بهرِێوه؟ یان سێكته‌ره‌كانى تر‌ى حكومه‌ت به‌شداربن؟ ئایا تا ئێستا بیر له‌سامانى كشتوكاڵ و ئاژهك كراوه‌ته‌وه بۆ باشكردنى ته‌ندروستى هاولآتى وپاراستنى ژینگه؟.