عه‌دنان كۆچه‌ر: پاسه‌وانه‌كانی بیری مام.
نه‌وه‌ی دووه‌می رابه‌رایه‌تی یه‌كێتی، ئه‌و روخسار‌و رواڵه‌ته سیاسیانه‌ن كه له‌ماوه‌ی رابردوودا له‌سه‌ر ئاست‌و جومگه جیاوازه‌كانی سیاسه‌ت، لهبوارو ره‌هه‌ندی فره‌چه‌شن له‌پێناو هه‌ڵسانه‌وه‌ی یهكێتیو به یهكێتیكردنهوهی ئۆرگانه جیاوازه‌كان بوونه ژماره‌یه‌كی گه‌وره، ئه‌و ژماره گه‌وره‌ش له‌راستیدا به‌ر له‌هه‌ر شوێنێكی تر، له‌نێو یاده‌وه‌ری رای گشتی‌و له‌ناو هه‌ناوی شوێنكه‌وتوه‌كانی رێبازی مام جێگه‌یان گرتووه.
له‌راستیدا له‌ماوه‌ی رابردودا، له‌و ده‌مه‌وه‌ی یه‌كێتی له‌سایه‌ی دنیابینی نوخبه‌یه‌كی باڵاده‌ست له هه‌ڵبژاردن ڕووبه‌ڕووی نشوستی بۆوه، له‌و ده‌مه‌وه پێویستی نوێبوونه‌وه‌ی یهكێتیو سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ی وه‌ك پێویستییه‌كی قۆناغه‌كه بۆ درێژه‌دان به رێ‌و رێبازی مام بۆته دیفاكتۆ، پرۆسه‌ی نوێكردنه‌وه‌ی یه‌كێتیش له‌راستیدا پاڵه‌وانه راسته‌قینه‌و پاسه‌وانه سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌و رێبازه‌ی مام، ئه‌و نه‌وه‌یه بوون، كه ده‌شێت وه‌ك نه‌وه‌ی دووه‌می پرۆسیسی به یهكێتیكردنهوه ته‌ماشایان بكرێت، له‌وه‌شدا (قوباد تاڵه‌بانی)، وه‌ك كاراكته‌ری په‌سه‌ندكراوی نێو رای گشتی یه‌كێتی له‌ساته‌وه‌ختی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ده‌شێت به‌ژماره‌یه‌كی گرنگ خوێندنه‌وه‌ی بۆ بكرێت.
ماڵباتی مام، خوێندكاره رهسهنو راستگۆكانی مام جه‌لال، پاسه‌وانه بهجهرگهكانی قه‌ڵای یه‌كێتی، له‌و ده‌مه‌دا كه كورد‌و یه‌كێتی باری سیاسیی‌و سه‌ربازییان لار ده‌بێت، له‌وكاته‌دا كه نشتیمان ده‌كه‌وێته به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ڕاجكردنی سیاسیی‌و ئه‌وكاته‌ش كه سهرخانو ژێرخانی وڵات ده‌خرێته به‌رده‌م هه‌ڕاجه‌وه نهبهردیو ئازاییان ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌وه‌تا (لاهور شێخ جه‌نگی)، وه‌ك پاسه‌وانی راسته‌قینه‌ی رێبازی مام جهلالو وه‌ك پارێزه‌ری قه‌ڵای كوردایه‌تی له‌و ده‌مه‌یدا كورد له‌سایه‌ی شه‌ڕی سه‌پێنراوی داعش روبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه ده‌بێته‌وه، چۆن وه‌ك ئه‌ندازیارێكی نه‌به‌رد سه‌نگه‌ر بهسهنگهرو به‌ره به‌به‌ره‌ی جه‌نگ هاوشان له‌گه‌ڵ جه‌نه‌ڕاڵه خوێنبهخشهكانی تری كوردایه‌تی سنگ ده‌خه‌نه به‌ر گولـله، ئه‌و زاته كه خۆی‌و جه‌نگاوه‌ره‌كانی به‌ده‌م وتنه‌وه‌ی ئه‌ی رهقیبو سرودی هه‌ر كوردبووینو كوردیش ئه‌بین له‌رۆژگارێكدا له‌ساتی یه‌كه‌م په‌لاماری داعش بۆ سه‌ر هه‌ولێر پشتی له‌ژیان كرد‌و روویكرده به‌ره‌كانی جه‌نگ له بیرناچێته‌وه، ئه‌و له‌دۆخێكدا كه دنیا گره‌وی له‌سه‌ر كه‌وتنی كۆبانی ده‌كرد، وه‌ك سیاسییه‌كی دووربینو جه‌نه‌ڕاڵێكی به ئه‌زموون پشتی هاوزمانو نه‌ته‌وه‌كانی خۆی بهرنهداو وه‌ك دیبلۆماتكارێكی سه‌ر راستیش هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانی ناچاركرد دواجار كۆبانی‌و كۆی رۆژئاوا وه‌ك پانتاییه‌كی گرنگی روبه‌ڕوونه‌وه‌ی تیرۆرزمی ئیسلامی له‌هاوكێشه سیاسییه‌كان بخوێننه‌وه، هه‌ر ئه‌وبوو كه له‌ساته‌وه‌ختی هه‌مه چه‌شنه، ئه‌و ده‌مه‌ی له‌زۆر سه‌نگه‌ریی ناوخۆیی‌و ده‌ره‌كییه‌وه هه‌وڵی بچوككردنه‌وه‌ی له قاڵبدانی یه‌كێتی ده‌بوونه خه‌ونی خه‌ڵكێك له‌به‌رده‌م خۆڕاگری ئه‌و و سه‌ربازو پاڵه‌وانه‌كانی تری قه‌ڵای مام جه‌لال ده‌پوكایه‌وه.
ماوه‌ی رابردو، كورد‌و یه‌كێتی، فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی به‌خوێنی خۆیان پاراستویانه، لیوا شێركۆو حوسێن مهنسورو هه‌موو تێكۆشه‌ره‌كانی دیكه به برینداربوونی شاڵاو كۆسرهتو قاره‌مانه‌كانی تریشه‌وه، سه‌ربه‌خۆیی بڕیاریش دوور له‌هه‌ژموونی پارتی هه‌ر سه‌ركرده‌كانی نه‌وه‌ی دووه‌م له‌نموونه‌ی (عادل مورادو شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د) پاڵه‌وانه راسته‌قینه‌كانی بوون، كه‌چی له‌بری ئه‌وه‌ی ئۆرگانه باڵاكانی یه‌كێتی ستایشی بهرگریو رۆحی بهرهنگاریو هێشتنه‌وه‌ی یه‌كێتییه‌كه‌ی مام وه‌ك مه‌دالیا ببه‌خشنه ئه‌و جه‌نگاوه‌رانه ئێستا میدیای كوردستانیان به‌سزادانی ئه‌وان ته‌نیووه.
مام‌و رێبازه‌كه‌ی جه‌نگاوه‌رو پاڵه‌وان‌و سیاسیی سه‌ر راستی ده‌وێت، ئه‌و رێبازه كادری خۆنهویستو سه‌ركرده‌ی له‌خۆبوردوی پێویسته، ئه‌و بیره گه‌وره‌یه‌ی مام جه‌لال پاسه‌وانی ده‌وێت، به‌ڵام به‌ر له‌هه‌موو ئه‌وانه، وه‌ك لینین ده‌ڵێت: سه‌ركرده‌ی راسته‌قینه‌شی ده‌وێت، چونكه هه‌موو هێزێكی سیاسیی گهورهییو كاریگه‌رییه‌كه‌ی به‌وه ده‌پێورێت كێ سه‌ركردایه‌تی ده‌كات. ئێستاش هه‌موومان له‌به‌رده‌م ئه‌و دۆخه‌ین، نه‌وه‌ی یه‌كه‌می حوكمڕانی به‌سه‌ر ئۆرگانه‌كانی یهكێتیو نه‌وه‌ی دووه‌می په‌سه‌ندكراو له‌نێو شوێنكه‌وتوانی رێبازی مام لێك هاوێر بكه‌ین، كه چۆن بوێریی ئه‌وه‌یان نواند هێنده خێرا بازێك به‌سه‌ر پاداشتدا ههڵبدهنو بیر له‌سزادان بكه‌نه‌وه، مه‌گه‌ر به‌رله‌وه نه‌ده‌كرا ئه‌وكاته‌ی. بلیتی فڕۆكه له ئۆتۆمبێلهكانتاندا بوو بۆ رۆیشتن ئه‌و نه‌وه‌یه به‌ره‌نگاریی دووژمن بوونه‌وه‌و داعش‌و ئه‌فسانه‌ی سوپا دیندارهكهی به‌كر به‌غدادیان تێكشاند ستایش‌و پاداشتیان بكه‌ن.
ئه‌و ده‌مه‌ی نامه‌ی پیرۆزبایی‌و ته‌سلیمبون لهگیرفانتاندا بوو بۆ ئه‌وه‌ی پاشه‌كشه‌و شكستی یه‌كێتی لهههڵبژاردنو پرۆسه‌ی سیاسیی رابگه‌یه‌نن، ئه‌وه نه‌وه‌ی دووه‌مه نه‌یهێشت‌و هه‌مووتانی هێنایه‌وه به‌رده‌م زوومی كامێرا‌كان، ئایا ساتی پاداشت نه‌بوو.
ئه‌و كاته‌ی ركابه‌ره‌كانی پارتی قاقا له‌كۆبوونه‌وه داخراوه‌كان به‌دیار نشوستی یه‌كێتییه‌وه پێده‌كه‌نین، كێ كێرڤو باڵانسی سیاسیی یه‌كێتی هه‌ڵسانه‌وه، داخۆ ئه‌وده‌م پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌و قۆناغ شایسته‌ی رێزلێنان‌و ستایش نه‌بوون.
ئه‌و چركه ساته‌ی شكۆی یهكێتیو خه‌باتی بێ سنووری مام به ئامانج ده‌گیرا، كێ سنوورێكی بۆ ئهدهبسسزی سیاسیی‌و میدیایی دانا‌و یه‌كێتیانه روبه‌ڕووی چه‌په‌ڵییه میدیاییه‌كان بۆوه، ئه‌ی ئه‌وده‌م نه‌ده‌كرا پاداشتی پاڵه‌وانه‌كان بكرێت.
به‌رله‌وه‌ی بیر له‌سزادانی پاڵه‌وان‌و پاسه‌وانه‌كانی قه‌ڵای سه‌وزی مام بكرێته‌وه، ده‌كرێت بیر له پاداشت نه‌كرێته‌وه، به‌ڵام بیركردنه‌وه له‌سزای خۆتان له‌هه‌موو شت گرنگتره، چونكه ئه‌وه‌ی سزای ئه‌و جه‌نگاوه‌رانه ده‌دات ئه‌وانه‌ن نایانه‌وێت یه‌كێتی ببێته‌وه یه‌كێتی.