جه‌لال شه‌فیعی: خه‌سارناسیی که‌لێنه چاندییه‌کان و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له سینه‌ما و ته‌له‌ڤزیۆنی ئێران‌دا.
له فارسییه‌وه: هۆمه‌ر نۆریاویی
ده‌رفه‌تم بده‌نێ ئه‌وه‌ی ڕاستییه به زمانی‌دا بێنم و بیڵێم.”شۆپنهاوه‌ر” ڕاستی نه‌ک له گوتراودا به‌ڵکو له نهگوتراوهکاندایه. “فرۆید”
تێڕامانێک له‌سه‌ر کهشوبای سووکایه‌تی و بێ ڕێزیکردنی به‌رنامه‌ی ئیره‌ج ته‌هماسب به کورد و کوردستان
په‌یڤی وه‌رگێڕ: دوابه‌دوای سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی گه‌لانی ئێران و دروستبوونی کهشوبایهکی ئازاد بۆ خوێندن و خوێندنه‌وه، کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی له باری زانستییه‌وه ته‌کانێکی به خۆوه بینی و به سه‌دان گه‌نجی خوێنده‌واری کورد ڕێیان که‌وته نێو باڵاترین ناوه‌نده‌کانی خوێندن له ئێران‌دا. گه‌لێک ساڵان دواتر هه‌ر ئه‌م جیل و نه‌وه وشیاره هه‌ر یه‌که و له بوار و سووچێکه‌وه که‌وته خزمه‌تکردنی ڕووبه‌ری فه‌رهه‌نگیی گه‌له‌که‌ی. “جه‌لال شه‌فیعی” ،یه‌ک له‌و ڕۆڵه گهلپهروهرانهی کورده که هه‌ر له هه‌مان ده‌سپێک و سه‌ره‌تاوه ڕۆحی نیشتمانپه‌روه‌ری هاوڕێی هه‌موو سات و کاته‌کانی ژین و ته‌مه‌نی بووه و پاش کۆتایی هێنان به خوێندنه‌که‌ی له به‌شی یاسا و زانسته سیاسییه‌کانی زانستگه‌ی تاران‌دا، خامه و قه‌ڵه‌مه‌که‌ی خستۆته خزمه‌ت گوێزتنه‌وه‌ی وشیاریی جڤاکیی بۆ کۆمه‌ڵگه‌که‌ی و له ڕێی سه‌دان وتاری به‌پێزی زانستییه‌وه ڕۆشنایی به بواری چاندیی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی به‌خشیوه. ئه‌وه‌ی ده‌خرێته به‌ر دیده‌ی خوێنه‌ر، خوێندنه‌وه‌یه‌کی کۆمه‌ڵناسانه و ده‌روونناسانه بۆ ئارێشه‌یه‌کی نێو کۆمه‌ڵگه‌ی ئێرانه و په‌رده له‌سه‌ر زۆر ڕاستیی تاڵ و هه‌ژێنه‌ر به‌رانبه‌ر نه‌ته‌وه‌کانی ئێران هه‌ڵده‌داته‌وه. بۆ وتن ده‌شێت “جه‌لال شه‌فیعی”، ساڵی 1972 (1351ی هه‌تاویی)له باژاڕی “نۆتشه”ی سه‌ر به شاری پاوه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له دایک بووه و مامۆستای پێشووی سیاسه‌ت له زانستگه‌ی “ڕازی”ی کرماشان و زانکۆی “سلێمانی” و هه‌روه‌ها توێژه‌ری باڵا بۆ پرسه‌کانی خۆرهه‌ڵاتی ناوینه.
جێی تێڕامان و هزرینه که به‌سته‌زمان فه‌رهه‌نگ هه‌رگیزا و هه‌رگیز ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی پێ نادرێت که به شێوازێکی بنچینه‌یی و مه‌به‌ستمه‌ند گه‌شه بستێنێت، چونکه ئه‌و دوو کۆڵه‌که و ئه‌ستوونه‌که‌ی دی واته سیاسه‌ت و ئابوور هه‌تا دێت هه‌ر کامه و به‌ش به حاڵی خۆ ،بازنه‌که بۆ چاند و فه‌رهه‌نگ به‌رته‌سکتر ده‌که‌نه‌وه. له کۆمه‌ڵگه‌که‌ی ئێمه‌دا هه‌ر وه‌ک کۆمه‌ڵگه‌کانی دی ڕوو له گه‌شه، له لایه‌که‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سیاسه‌ت و ئابوور به ته‌وه‌ر داده‌نرێن، ئه‌وه‌نده ئاوڕ له فه‌رهه‌نگ نه‌دراوه‌ته‌وه و بگره به هه‌ندیش وه‌رناگیردرێت و له‌و لاشه‌وه ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی درێژخایه‌نی قه‌یرانه‌کانی دی هه‌ر وه‌ک پاڵنه‌رێک، خێرایی سه‌د هێنده‌ی به ڕه‌وتی ئاڵۆزیی و شپرزبوونی فه‌رهه‌نگیی ئێمه به‌خشیوه و سه‌یرتریش ئه‌وه‌یه له دوا هه‌ڵسه‌نگاندندا دوو ئهستووندهکهکهی دی سیسته‌می کۆمه‌ڵایه‌تی و جڤاکیمان واته سیاسه‌ت و ئابوور که پێشیان به ئاوڕدانه‌وه و گه‌شه‌پێدانی فه‌رهه‌نگ گرتووه، به توندی له‌به‌ر خه‌ساری فه‌رهه‌نگی زیانیان وێ ده‌که‌وێت و ئه‌م ڕه‌وته به‌م چه‌شنه درێژه‌ی ده‌بێت.
ئه‌وه‌ی له‌م ماوه‌یه‌دا له بن کارتێکه‌ریی به‌رنامه‌ی ئیره‌ج ته‌هماسب له که‌ناڵی فه‌رمییه‌وه کهشوبایهکی ئاڵۆزی به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌دا زاڵ کردووه و بریندارکردنی هه‌ست و نه‌ستی به‌شێکی کۆمه‌ڵگه‌ی لێ که‌وتۆته‌وه، له ڕاستیدا زاده‌ی هه‌مان شێواز و مێکانیزمی خه‌وشداره که ئیشاره‌تی پێدرا، به‌ڵام ڕه‌هه‌ند و لایه‌نه جۆربه‌جۆره‌کانی ئه‌م پرسه بۆ خۆ سه‌لمێنه‌ری ئه‌و ڕاستییه تاڵه‌ن که بوونی “که‌لێنی فه‌رهه‌نگی له لایه‌ک و هه‌ستیاربوونی پرسی کیان و پاراستنی یه‌کڕیزیی فه‌رهه‌نگیی و جڤاکیی ئێمه له ئالییه‌کی دیکه‌وه‌یه” که هه‌ر چه‌شنه که‌مته‌رخه‌می له هه‌مبه‌ر ئه‌م پرسه هه‌ستیاره‌دا بویهرێکی هه‌ره تاڵ و هه‌ژێنه‌ری له شوێن ده‌بێت که ئه‌ویش له‌رزۆکیی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییه.
له پێناو وردبوونه‌وه‌یه‌کی قووڵتر له هه‌مان پرس، تێڕامان و به‌هه‌ندوه‌رگرتنی ئه‌م چه‌ند بابه‌ته‌ی که وه‌به‌ر ئاماژه ده‌خرێن، گه‌لێک گرینگ ده‌بێت:
1- جێکه‌وتنی گوتاری ناوه‌ند- په‌راوێز له فه‌رهه‌نگی ئێمه‌دا.
سه‌ره‌ڕای دهرهایشته به‌رهه‌سته ئابووریی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان که به شێوه‌یه‌کی حاشاهه‌ڵنه‌گر هێما بۆ بوونی گوتاری ناوه‌ند-په‌راوێز له ئێرانی ئه‌مڕۆ و دوێنێیه، ده‌کرێت ئیشاره‌ت بده‌ینه دوو هۆکار و به‌رهۆی ئه‌م پرسه که چاککردنه‌وه و ساڕێژکردنی ئه‌م دوو برینه زه‌مه‌نێکی فره‌ی پێ ده‌چێت.
یه‌که‌م: بڵاوبوونه‌وه و جێکه‌وتنی سووکایه‌تیکردن به جه‌ماوه‌ری خودان ڕێز و خاوه‌ن هزری ئازه‌ریی و تورکزمانی ئێران که بێگومان پێوه‌ندی به توانای باڵای بزاڤه جڤاکیی و سیاسییه‌کانی سه‌رده‌می مه‌شروته‌وه له ته‌ورێزدا هه‌یه و ده‌سته‌ڵات و سیسته‌می زاڵ بۆ تێکدانی پێگه‌ی ئه‌و بزاڤانه که‌وتۆته بێ ڕێزیکردن به تورکان و بڵاوکردنه‌وه‌ی نوکته‌ی سووک و چرووک له سه‌ر ئه‌وان و درێژه و به‌رده‌وامیی ئه‌م ڕه‌وته له کۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مڕۆی ئێمه‌دا هێما بۆ به‌رده‌وامیی هه‌مان بنه‌مای ناوه‌ند-په‌راوێز له ئێرانی نهادایه.
دووه‌م: له سیسته‌می کارگێڕیی و دانی مز و مووچه و هه‌ژێنه‌رتر له‌مه‌یش له ڕه‌وتی پلاندانانی گشتیی ئێران له نێو خودی په‌رله‌مان و کابینه‌ی ده‌وڵه‌تدا ده‌سته‌واژه‌یه‌ک ده‌کار دێت له بن ناوونیشانی (ناوچه‌ی دواکه‌وتوو) که گه‌لێک جێی هه‌ڵوێسته‌له‌سه‌رکردنه و له ڕاستیدا بوونی ئه‌مجۆره ناوچانه گوازرشت له زاڵبوونی هه‌مان بنه‌مای هه‌ژێنه‌ری ناوه‌ند-په‌راوێز ، له کۆمه‌ڵگه‌دا ده‌کات که بێ سێ و دوو ئه‌م چه‌شنه که‌لێنه له‌سه‌ر فه‌رهه‌نگ و ڕوانگه و بۆچوونی به‌رانبه‌ر له نێوان ناوه‌ندنشین و پهراوێزنشیندا کاریگه‌ریه‌تی خۆی بووه و ده‌شبێت.
2- ڕوانینی ئاوێته به بێ ڕێزیی میدیای فه‌رمی به‌رانبه‌ر به نه‌ته‌وه‌کان
هه‌موو ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نێکیان تێپه‌ڕاندووه بێگومان هه‌ندێک درامای ته‌له‌ڤزیۆنیی و فیلمی سینه‌مایی سێ ده‌یه‌ی ڕابردوویان له بیره که چلۆن سووک و سانا ده‌که‌وتنه سووکایه‌تیکردن به چاند و کولتووری خه‌ڵکانێک له‌م وڵاته‌دا و له‌به‌ر ههموارنهبوونی کهشوبا بۆ ڕه‌خنه، که‌س فزی لێوه نه‌ده‌هات و ئه‌وه‌ند به‌ره‌وڕووی کاردانه‌وه نه‌ده‌بوونه‌وه. ئه‌وه‌مان وه‌بیر دێته‌وه که له زۆر فیلم‌دا که چیرۆکی فیلمه‌که ڕووی له کوردستان بوو، ئه‌و ئه‌کته‌ره ژن و پیاوانه‌ی که ده‌وری کوردیان ده‌بینی، چلۆن به شێوه‌یه‌کی به ڕاستی کرێت و ناحه‌ز ده‌خرانه پێش چاوان. ئه‌م پرسه له دوو ڕه‌هه‌نده‌وه خۆی ده‌نواند، یه‌که‌م، ئه‌و جلوبه‌رگه‌ی له‌به‌ریان ده‌کرد هه‌رگیز تۆ له‌وه‌ر کوردێکدا نه‌تبینوه و ئه‌وه‌یان بۆ بینه‌ر و ته‌ماشاوان ده‌گوێزته‌وه که ئه‌مه جلی کوردییه، له ڕاستیدا ئه‌و جلوبه‌رگه‌ی له‌به‌ر ئه‌م ئه‌کته‌رانه ده‌کرا، ناجوان و شپرز و ناحه‌ز بوو؛ پرسێکی دی ئه‌وه‌یه که ئه‌و جۆره ڕه‌نگانه که بۆ ئه‌م جلانه ده‌ستنیشان ده‌کران که به ڕاستی مرۆ پێیان تێک ده‌چوو، بۆ نموونه ئه‌و ئه‌کته‌ره‌ی که ده‌وری پیاوێکی کوردی ده‌بینی، جله‌کانی زۆر شپرز و ناجوان و ناحه‌ز له‌به‌ر ده‌کرد و ڕه‌نگی ئه‌وتۆی ده‌کار ده‌هێنا که له هیچ کوێی کوردستاندا وێنه‌ی نه‌بینراوه که پیاوێکی کورد به‌و شێوازه جلی کوردیی و که‌وا و پانتۆڵ له‌به‌ر بکات ، بۆ نموونه هه‌رگیز تۆ پیاوێکی کوردت به‌رچاو ناکه‌وێت که‌وا و پانتۆڵێک به ڕه‌نگی سوور یان زه‌رد له‌به‌ر بکات و لایه‌نه‌که‌ی دی سووکایه‌تیکردنی به کوردان له‌م جۆره دراما و فیلمه سینهماییانهدا به‌م چه‌شنه بوو که به شێوه‌زارێکی زۆر گاڵته‌جاڕییانه و بێتام به فارسی قسه‌یان ده‌کرد که ده‌ره‌نجامی ده‌روونناسانه‌ی ئه‌م چه‌شنه وێنانه، تێکدان و ڕووخاندن و له‌که‌دارکردنی شکۆ و شوناسی چاندیی کوردان بوو تا به‌وێ به تایبه‌ت جیلی ته‌مه‌ن خوارتر له فه‌رهه‌نگ و شوناس و زمانی زگماکی هه‌ڵده‌هات و هه‌ستی نه‌فره‌ت و بێزاربوون به‌رانبه‌ر شوناس و چاندی خۆی لا چێ ده‌بوو و ئه‌مه له ڕاستیدا زه‌برێکی له قهرهبوونههاتووی فه‌رهه‌نگی بۆ سینه‌ما و ته‌له‌ڤزیۆن و کولتووری ئه‌م وڵاته‌یه. له هه‌مان پێوه‌ندییدا و بۆ وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی هه‌مان ڕوانگه و دید و ڕوانینی سووک و نه‌وی له میدیای فه‌رمیدا ته‌نیا گێڕانه‌وه و ئیشاره‌تدان به سێکانسێکی گاڵته‌جاڕییانه و ئاوێته‌ی سووکایه‌تی درامای ته‌نزی “باخچه‌که‌ی مزه‌فه‌ر”که گه‌لێک ساڵ پێش ئێستا له که‌ناڵێکی ڕادیۆ ته‌له‌ڤزیۆنی ئێرانه‌وه بڵاو ده‌بووه‌وه، به‌سه و، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که ئه‌کته‌ری سه‌ره‌کیی دراماکه ده‌وری “لوڕ”ێک ده‌بینێت که گوێدرێژه‌که‌ی سواری پاسێک کردووه و ده‌یبات بۆ شار که بینینی ئه‌م دیمه‌نه بۆ بینه‌ر و ته‌ماشاوانێکی که‌م ته‌مه‌ن، هه‌موو به‌ها و بایه‌خێک له‌و پیاوه وه‌رده‌گرێته‌وه که ئه‌و جۆره جلوبه‌رگه‌ی له‌وه‌ر کردووه.
3- که‌مته‌رخه‌می به‌رانبه‌ر پرسه ده‌روونناسانه و فه‌رهه‌نگییه‌کان و پرۆسه‌ی چێ‌کردنی میلله‌ت لای به‌ڕێوه‌به‌رانی فه‌رهه‌نگیی ئێران
له ڕاستیدا دروستبوونی کیانێک و به میللهتبوونی نه‌ته‌وه‌یه‌ک ده‌ره‌نجامی وردبینیی و ئهقڵانییهتێکه که به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و وڵاته و جه‌ماوه‌ره‌که‌ی پلان و به‌رنامه‌ی بۆ داده‌ڕێژن، له بواری سیاسه‌تی به‌راوردکارییدا که‌سانی وه‌ک “ئالمۆند”( گابرییل ئه‌ی. ئالمۆند: زانای بواری زانسته سیاسییه‌کان، ساڵی 1911 له دایک بووه و ساڵی 2002ی کۆچی دوایی کردووه. وه‌رگێڕ)و “ڤێربا”( سیدنی ڤێربا: زانستوه‌ر و بلیمه‌تی بواری زانسته سیاسییه‌کان که ساڵی 1932 له نیۆیۆرک له دایک بووه و به سیمایه‌کی پێشڕه‌وی بواری…) ئاوڕیان له‌م پرسه داوه‌ته‌وه و، له‌م بواره‌دا چوار کارکرد بۆ ده‌وڵه‌ت داده‌نێن که یه‌کیان، کارکردی هێماکانه که مه‌به‌ست له‌م پرسه، ڕێزنان له هێما و پاژه چاندییه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌یه به‌ڵام له‌به‌ر هۆ و هه‌گه‌ری جۆربه‌جۆر جلوبه‌رگ و زمان و شێوه‌زاری خه‌ڵکانی په‌راوێزنشین له ئێرانی دوێنێ و ئه‌مڕۆدا هه‌ندێکجار له به‌رنامه‌کانی ته‌له‌ڤزیۆن و سینه‌مادا گاڵته و سووکایه‌تی پێده‌کرێت.
4- ناکارابوونی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی فه‌رهه‌نگیی ئێران بۆ تێپه‌ڕاندنی ناهاوکێشهی خودیی-ئه‌ویدی.
له‌به‌ر گه‌لێک هۆکار دوو ڕه‌وتی زاڵ به‌سه‌ر فه‌رهه‌نگ له ئێران‌دا هه‌ر له کۆنه‌وه تا به‌مڕۆ په‌راوێز یان به واتایه‌کی ڕاستتر فه‌رهه‌نگی ئه‌تنه‌کان به‌و جۆره‌ی که پێویست به دانانی بنه‌مای وڵاتێکه، گه‌شه‌یان نه‌کردووه و بگره زۆر سته‌میشیان به‌رانبه‌ر کراوه و زۆر ڕوونتر بڵێم تا پێش ده‌سته‌ڵاتی کۆماری ئیسلامی له‌بن کارتێکه‌ریی بنه‌مای ناوه‌ندێتی و چڕبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ڵات له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی شاهانه و به ناوی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی ، هه‌موو پلاندانانێک له ناوه‌ند و له پێناو به‌هێزکردنی ناوه‌نددا بووه و دواتر له سه‌رده‌می ده‌سته‌ڵاتی کۆماری ئیسلامیشدا جگه له بنه‌مای ناوه‌ندێتی(ناوه‌ندچێتی) و چڕبوونه‌وه‌ی پلاندانان له ناوه‌نده‌وه، نۆرمێکی دی که‌وتۆته سه‌ر که ئه‌ویش به‌ها ئایدیۆلۆژییه‌کانه که به گشتیی ئه‌م دوو پرسه و پرسی ناوه‌ندێتی و بهئایدیۆلۆژیکبوونی پلاندانانی فه‌رهه‌نگی، ئیدی ده‌رفه‌تێکی بۆ ئاوڕدانه‌وه له فه‌رهه‌نگه‌کانی دی که به فه‌رهه‌نگی لاوه‌کی داده‌نرێن، نه‌هێشتۆته‌وه یان به واتایه‌کی دی، ئێرانی دوێنێ و ئه‌مڕۆ هه‌رگیز نه‌یتوانیوه ناهاوکێشهی خودی-و ئه‌ویدی کاڵتر بکاته‌وه و جار ناجارێک ئه‌م پرسه له ڕێی کرده و په‌رچه‌کرداری ئاوێته به بێ ڕێزی به‌م به‌ش یان به‌و به‌شی کۆمه‌ڵگه‌وه ده‌کرێت و کۆمه‌ڵگه و ده‌وڵه‌تیش تووشی کێشه‌یه‌کی سه‌خت ده‌کات که ئاڵۆزیی و بگره و به‌رده و ناکۆکیی کۆمه‌ڵایه‌تیی و فه‌رهه‌نگی، ساکارترین ده‌رهاویشته‌ی ئه‌م پرسه ده‌بێت.
5- سووکایه‌تی فه‌رهه‌نگی واته لهرزۆکبوونی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی
که‌س شک له کاریگه‌ربوونی پێوه‌ر و بنه‌ما چاندییه‌کان وه‌ک پاڵنه‌ر و یه‌ک له کۆڵه‌که سه‌ره‌کییه‌کانی زۆر شۆڕشی سیاسی ناکات و، بگره زۆر جاریش هۆکاری فره له ئاڵۆزییه‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تیی و سیاسی هه‌ر له جۆره کرده‌یه‌کی ئاوێته‌ی سووکایه‌تی به کو‌لتوور و فه‌رهه‌نگێکه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا یه‌ک له هۆکاره سه‌ره‌کییه‌کانی ئاڵۆزییه کۆمه‌ڵایه‌تیی و سیاسییه‌کانی ئه‌مریکا، سووکایه‌تیکردن به ڕه‌شپێستان له لایه‌ن پۆلیس یان هه‌ندێک ده‌زگه و ڕێکخراو و… بووه، هه‌روه‌ها له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا زۆر سه‌رهه‌ڵدانی سه‌رشه‌قام له فه‌ره‌نسا له‌به‌ر سووکایه‌تی و بێ ڕێزیکردن به موسڵمانانی به‌ڕه‌گه‌ز ئه‌فریقایی له‌و وڵاته‌دا بووه و ته‌نانه‌ت به‌رهه‌ستتر له‌م نموونانه، له مێژووی سیاسیی ئێران دا هۆکاری سه‌ره‌کی دوو بویه‌ری هه‌ره گه‌وره‌ی سه‌د ساڵی ڕابردوو ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئاکاری چه‌وتی دژه فه‌رهه‌نگی، له شۆڕشی مه‌شروته‌دا بێ ڕێزی به‌رانبه‌ر به‌ها ئایینییه‌کانی کۆمه‌ڵگه که له باڵوێزخانه‌ی به‌لژیک ڕووی دا و به دوای ئه‌وه‌یشدا سووکایه‌تیکردن به گۆڕستانی موسڵمانان له ڕه‌وتی چێ‌کردنی بینای بانک و هه‌روه‌ها بێ ڕێزیکران به بازرگانانی ڕدێن چه‌رمووی تاران و ئازار و ئه‌شکه‌نجه و لێدانیان، به‌ستێنی بۆ ته‌قینه‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی خۆش کرد و هه‌روه‌ها بڵاوبوونه‌وه‌ی وتاره به‌ناوبانگه‌که‌ی “ئه‌حمه‌د ڕه‌شیدیی موتڵه‌ق” له به‌فرانباری 1356ی هه‌تاوی(1976)له ڕۆژنامه‌ی “ئیتلاعات” دا که په‌لاماری کردبووه سه‌ر زانایانی ئایینی و به‌شێک له به‌ها فه‌رهه‌نگییه‌کانی کۆمه‌ڵگه ، بواری بۆ په‌ره‌سه‌ندنی ئاڵۆزیی سیاسی خۆش کرد که له کۆتاییشدا شۆڕشی 1357ی هه‌تاوی(1979)لێ که‌وته‌وه.
ئه‌وه‌ی له‌م وتاره‌دا ئیشاره‌تی پێدرا، قامک ده‌خاته سه‌ر ئه‌م ڕاستییه نهگوتراوهیه که بێ سێ و دوو پێویسته هه‌مووان خاسما به‌ڕێوه‌به‌رانی فه‌رهه‌نگیی کۆمه‌ڵگه خه‌نی و خۆشحاڵ بن که تا ئێستا و له بن کارتێکه‌ریی کاڵفامیی و گه‌مژه‌یی ئه‌واندا هه‌ر وه‌ک درامای باخچه‌که‌ی مزه‌فه‌ر و له‌م دواییانه‌یشدا سووکایه‌تی و بێ ڕێزیکردنی ئیره‌ج ته‌هماسب به فه‌رهه‌نگ و شوناسی کۆن و دره‌وشاوه‌ی کورد و کوردستان ، ئاڵۆزیی کۆمه‌ڵایه‌تی لێ نه‌که‌وتۆته‌وه.
به‌وپه‌ڕی ڕێز و خاکه‌ڕاییه‌وه ئه‌م نووسینه پێشکه‌شه به مامۆستای ژیر و به‌بیر دوکتۆر قوتبه‌دین سادقی