مەحبوبە محمود: ژن و پێگەی لە حکومڕانیدا.
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
ئێستە لە کوردستان بەشداریی ڕێژەی ژن لە پۆستە باڵاکاندا نەک هەر 25٪ نیە بەڵکو تا ئاستی سفرە، خۆ ئەگەر لە پەرلەمان و لە ئیدارەکاندا ببێت ئەوا تا ئاستی وەزیر ڕۆشتوە، بەڵام ئەم دۆخەی کە هەیە جگە لە پیاوەکان کە ڕۆڵێ تیا دەبینن ژنەکان بە وەزیرەکانیشەوە توانای بەشداریان نیە. خۆ ئەگەر هەشبێت ئاوا تەنها وەک قسە هەیە.
دەبینین وەفدەکان ژنیان هەر تیا نیە، قسەیەک هەیە دەڵێت: نە کۆمەڵگا نە حکومەت کامڵ نابیت تا ژنان ڕۆڵی سەرەکی نەبین وەک پیاو تێدا. خۆ ئەگەر ژن ڕۆڵێ هەبوایە و بەشداری چالاکی هەبوایە ئەوا لەسەر ئاستی دەرەوە دەبووە نمونەیەکی جوان، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە ئیرادەیەک نیە ئەو ڕۆڵە بەژن بدات. دەبینین لەبەر ئەوەی پەکەکە ڕۆڵی ژنی وەک ڕۆڵی سەرەکی دابین کردووە چی کاریگەرییەکی لەسەر ئاستی جیهان دروست کردووە، دەنگی شەقام و ناوەندی دەستەڵاتەکانی هەمو دنیای بۆ لای خۆی ڕاکێشاوە، کە بووە بە شانازییەک بۆ هەر کوردێک لە هەر کوێی دنیادا بێت. ئەمەش بەوەتە خاڵێکی بەهێز بۆ کوردو پەیەدە و یەپەژە و پەکەکە بۆ هاوکاری کردنی کورد. بە جۆرێک لە مێژووی مرۆڤایەتیدا یەکەم جارە ژن بەو شێوە سەرەکیە ڕۆڵی دەبێت. بەتایبەت لە بەرەکانی جەنگدا، کار گەیشۆتە ئەوەی زۆرێک لە ڕۆژنامە و گۆڤارە جیهانیەکان وێنەی ژنانی گەریلایان دادەنا، بەڵام لە باشور ئەم قەیرانانە هەن.
خۆ ئەگەر ژنێک سەرۆکی هەرێم بوایە، ئێستە دۆخەکە نەدەگەیشتە ئەم شوێنە. یان گەر ژن ڕۆڵی هەبوایە ئێستە دۆخەکە نەرمتر دەبوو لەو ڕەقییەی کە ئێستە هەیە. واتا ژن باشتر دەتوانێت لە دۆخە وەستاوەکان بپەڕیتەوە، بۆیە تا ئەو ژینگەیە دروست نەبێت ژن بتوانێت ڕۆڵی هەبێت، بەشداربێت لە ناوەندەکانی دەستەڵاتدا وەک توانای خۆی، ئەوا نە دەستەڵاتیکی تەندروست دەبێت، نە حکومەتێکی باش. گرنگە ژن بتوانێت ئەوەندە چالاک بێت، بگاتە ئاستە بەرزەکان وەک سەرۆکایەتییەکان بە سەرۆکی هەرێمیشەوە، ئەو کات دۆخەکە نەرم تر دەبێت وەک ئەو ڕەقی و وەستاوییەی ئێستە هەیە.
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە