عیماد عه‌لی: كه‌ی رۆشنبیرانی جاده‌ی موته‌نه‌بی یادی ئه‌نفال ده‌كه‌نه‌وه؟
وه‌ك باوه هه‌موو هه‌ینیه‌ك ئه‌وانه‌ی خۆیان به رۆشنبیری عیراقی ده‌زانن، چ له به‌غدا بن یان له‌هه‌ر شوێنێكه‌وه روو ده‌كه‌نه جاده‌ی موته‌نه‌بی له به‌غدا و، هه‌ڵوێستی هه‌فتانه‌ی خۆیان به جۆره‌ها چالاكی ده‌نوێنن؛ جا چ به شیعر بێت یان نواندن و پێشانگاو شتی تری ڕۆژ، به‌ڵام ئه‌م سه‌ردانه‌ی رۆشنبیران وه‌ك خووی لێهاتووه و زیاتر بۆ یه‌كتر بینین له‌و رۆژه‌دا ده‌چنه ئه‌و جاده‌یه نه‌ك هه‌ڵوێستی راسته‌قینه‌ی رۆشنبیری ره‌سه‌ن له ئاست سه‌رجه‌م پرسه گرنگه‌كان.
له‌گه‌ڵ یه‌كێك له رۆشنبیره دیاره‌كانیان كه سه‌رنوسه‌ری ناودارترین رۆژنامه‌ی به‌غدا (الصباح ) یه كه‌وتمه گفتوگۆ و پرسیارم لێ كرد؛ ئه‌مرۆ وه‌ك هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك رۆیشتن بۆ جاده‌ی موته‌نه‌بی و ئێمه‌ش له‌كوردستان یادی ئه‌نفالمان كرده‌وه، ده‌كرێت بپرسم بۆچی ئێوه‌ش هه‌ر نه‌بێت له‌و جاده به چركه‌ساتێك یادی ئه‌م جینوساید و قركردنهتان نه‌كرده‌وه. وتی؛ هه‌ر شتێك شوێنی خۆی هه‌یه. وتم ئێوه له‌هیچ شوێنێكدا یادتان نه‌كردۆته‌وه و ده‌كرا له‌وێش هه‌ر هیچ نه‌بێت به وته‌یه‌ك یادتان بكردایه‌ته‌وه. وتی؛ ئێمه له به‌ره‌یه‌كی شه‌رداین و رۆژانه خوێن دهرێژین و كاتی ئه‌مانه نیه. وتم به‌ره‌ی شهر چ په‌یوه‌ندیه‌كی به‌یادكردنه‌وه‌ی كاره‌ساتێكی له‌م شێوه‌یه هه‌یه و به تایبه‌تی تۆ سه‌رنوسه‌ری رۆژنامه‌یه‌كی ره‌سمی عیراقیت و، وه‌ك خۆت ده‌ڵێیت هه‌مووان وه‌ك یه‌ك ته‌ماشا ده‌كه‌یت؛ ئایا ده‌كرێت هه‌ڵوێستێكی له‌م جۆره له به‌ر شه‌رێك له دووری هه‌زاران كیلۆمه‌تره‌وه‌یه له ئێوه‌وه، له‌یاد بكرێت، یان بۆچی ئه‌مه چه‌ندین ساڵه له‌پێش هاتنی داعش یادتان نه‌كرده‌وه. وتی؛ بۆ سالێكی تر. وتم ئه‌وه‌ی باوه‌ری به یادێكی گرنگی گه‌له‌كه‌ی بێت، به‌و شێوه‌یه بیری لێناكاته‌وه و به‌ره‌ی شه‌ریش هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به‌مه‌وه نیه و ئێوه به‌رده‌وامن له ناخی خۆتاندا به‌چاوێكی به‌عسیانه ته‌ماشای گه‌لی كورد ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر به‌عسیش نه‌بن، ته‌نانه‌ت له پاش روخاندی دكیتاتۆریهتیش ئه‌م جۆره ره‌فتارانه ده‌كه‌ن.
ئا ئه‌مه‌یه هه‌ڵوێستی رۆشنبیرانی عه‌ره‌ب پێش خه‌ڵكی ساده و نه‌خوێنده‌واری عیراقی. دوای ئه‌وه په‌یامێكم بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و نوسه‌رو سه‌رنوسه‌ر و رۆشنبیرانه‌ی كه ده‌یانناسم و نایاینناسم نارد و وتم؛ بۆ رۆشنبیرانی جاده‌ی موته‌نه‌بی. سڵاوێكی گه‌رم له كوردستانێكه‌وه كه ئه‌مرۆ یادی كاره‌ساتێكی ده‌كه‌ینه‌وه، به‌ده‌ستی كوره رشه ئهسمهركانی ئێوه روویداوه. پیرۆزبایی به‌رده‌وام سه‌ردانیكردنی رۆژانی هه‌ینی جاده‌ی موتهنهبیتان لێده‌كه‌م. كه ته‌نها به و شێوه له رۆشنبیریی راسته‌قینه ده‌روانن و، نازانم هه‌ڵوێستان چیه له‌و یاده‌ی كه ئه‌مرۆ له‌كوردستان ده‌كرێته‌وه و ئێوه قروقهپتان لێكردووه له ئاستیدا و، بۆ چه‌ندین ساڵی دوای روخانی دكتاتوریهتیش به زماندانا نایه‌ت داوای لێبوردن له‌گه‌لی كورد بكه‌ن. ئه‌و سه‌ردانه روكهشیهی بۆ جاده‌ی موته‌نه‌بی ده‌یكه‌ن گوایه رۆشنبیرن، جگه له یه‌كتر بینین هیچ فرێكتان به‌ر رۆسنبیری راسته‌قینه‌وه نیه. ئه‌گینا روشنبیری راسته‌قینه و ره‌سه‌ن خاوه‌ن ویژدان و هه‌ڵوێست و به‌رپرسیارێتیه و ئێوه‌ش هه‌ر یه‌كه و به هه‌ستێكی ته‌سكی؛ یان مه‌زهه‌بیانه یان شۆفینیانهوه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بابه‌ته هه‌مه‌جۆره‌كاندا ده‌كه‌ن، كه‌چی به خۆتان ده‌ڵێن رۆشنبیر. به‌هیوام عیراق ببێته خاوه‌ن كۆمه‌ڵێك رۆشنبیری راسته‌قینه بۆ ئه‌وه‌ی گه‌له‌كه‌ی رزگار بكات نه‌ك ببێته پاشكۆی حزب و ئایدیۆلۆجیا ورۆشنبیرانی بیری سه‌به‌خۆیی خۆیان نه‌بێت.
ئا ئه‌مه‌یه ره‌فتار بیر و بۆچۆنی خه‌ڵكانێك كه ده‌كریت له لوتكه‌ی رۆشنبیری عیراقدا دابنرێن، با گله‌یی له خه‌ڵكه ساده‌كه نه‌كه‌ین و رێگایه‌ك بگرینه به‌ر كه له‌م ته‌نگه‌به‌ریه رزگارمان كات. داخه‌كه‌م حزبه‌كانی كوردستانیش له سه‌ر بناغه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه ته‌سكه‌كه نه‌بێت قه‌ت بیر له وه‌زعی گشتی و ئه‌م حاڵه‌تانه ناكه‌نه‌وه، كه له دوای داعش چی رووده‌دات و ئه‌م جۆره كه‌سانه چۆن مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن، كه‌چی خاوه‌ن شكۆكانی كوردستان ته‌نها بیر له خۆیان و حزبه‌كه‌یان دهكهنههوه و به‌س و، خه‌ریكی چهواشهكارین و، رێگه‌ی رزگاری راسته‌قینه‌ی گه‌لی كوردستانیان داخستووه، یان رۆشنبیرانی كوردستان چ هه‌ڵوێستێكیان هه‌یه له‌مه‌ر ئه‌و شێوه بیركردنه‌وه‌ی به‌ناو رۆشنبیرانی عیراق كه له ئاست رووداوه‌كانی كوردستان بو شێوه‌یه بیرده‌كه‌نه‌وه و، له زۆر لاوه ئێمه‌ش ته‌نها خه‌ریكی خۆخۆرین و بۆچونی نه‌یاران ناخوێنینه‌وه و ته‌نها مه‌شغوڵی كاروباره سیاسیه‌كانی نێوخۆین، نه‌ك لێكؤڵینهوه له پرسه هه‌مه‌جۆره‌كانی له‌م بابه‌ته بكرێت و مامه‌ڵه‌ی راستی له‌گه‌ڵدا بكرێت و به‌سه‌رماندا تێنه‌په‌رێت.