زه‌به‌نگ به‌هادین: وونبوون له ناو نه‌خشه رێگاكاندا.
دۆخى سیاسى ناوچه‌كه له گۆرانكارى چاوهروانكراودایهو هه‌ر لایه‌كیش ده‌یه‌وێت به‌شى خۆى به‌رێت له كێكى عیراقى له‌تكراو. ناوچه‌كه به‌ره‌و نه‌خشه‌یه‌كى نوێ ده‌روات, ئه‌و گۆرانكاریانهى له‌م ناوچه‌یه‌دا بونه‌ته دیفاكتۆ و، واى له كورد كردووه له‌گه‌ڵ شیعه بتوانن زۆرترین به‌ش بۆ خۆیان به‌رن و سوودمه‌ند بن له‌م گۆرانكارى یانه. ئه‌و هه‌له مێژووىیهى كه زۆر ده‌مێكه چاوهرانى بوون تا بتوانن خه‌ونه له مێژینهكانیان بهێننه‌دى كه له كۆنه‌وه چاوه‌رێى بوون، هه‌م كورد هه‌م شیعه‌ى عیراق.
مانه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵات و پێگه‌ى ئه‌مریكى له‌م ناوچه‌یه‌و واڵا بوونى ده‌سه‌ڵاتى رووسیش به هاوتهریى ئه‌مریكایه‌كان ئه‌مانه‌ن ئه‌و هه‌له‌یان بۆ كورد ره‌خساندووه، كه بتوانێت ببێته ئه‌كته‌رێكى سه‌ره‌كى شانۆى عێراق و سووریا و توركیا, به‌ڵام كام كورد كام كوردوستان؟ كوردستانى رۆژئاوا هه‌ر له سه‌ره‌تاوه له‌به‌رنه‌بوونى جوگرافیایه‌كى پێكه‌وه به‌ستراو به ناوى كوردوستانى سووریا, ناچار بوون كه كانتۆن به‌یان بكه‌ن و ناوچه‌كه‌یان به‌سێ كانتۆنى جیا ببه‌ن به‌رێوه. هه‌ڵبه‌ته گه‌ر به ووردى سه‌یرى نه‌خشه‌ى سوریا بكرێت ده‌بینیت له نێوان هه‌ر سێ هه‌رێمه‌كه یان هه‌ر سێ كانتۆنه‌كه به‌ستنه‌وه نى یه، كۆمه‌ڵێك ناوچه ئه‌كه‌ونه نێوه‌ندى ئه‌م سێ كانتۆنه كا كارى دروست بوونى ده‌وڵه‌تێكى جوگرافیاى یهككگرتووى بۆ كورد له سووریادا قورس كردووه. هه‌رچه‌نده كورد زۆرتر پێویستى به‌وه‌یه كه ئه ئه‌و ده‌وڵه‌ته له سووریاوه دروست ببێت تا بتوانێت له رێگه‌ى سوریاوه به ده‌ریاوه ببهسترێتهوەو كه ئه‌مه كاریى به ده‌وڵه‌ت بوونى و ده‌رچوونى له ژێر هه‌یمه‌نه‌و ره‌حمى دوژمنه‌كانى چوار ده‌ورى كه‌م ده‌كاته‌وه. هه‌رچه‌نده كێشه‌یه‌كى تریش هه‌یه ئه‌وه‌ی كه كوردوستانى باشور وه یان حكومه‌تى هه‌رێم پشتگیرى كانتۆنه‌كانى رژئاوا ناكات و هه‌نێك جار دژایه‌تیشیان ده‌كه‌ن و رێگریشیان بۆ دروست ده‌كه‌ن, به‌ڵام ئه‌مریكا تا ئێستا پشتێوانێكى باشه بۆیان و تا ئێستاش به پشتیوانى ئه‌مریكا و ئازایه‌تى و نه‌به‌ردى خۆیان توانیویانه له زۆر ته‌ڵه‌ى توركیا‌و داعش رزگار بن له ناوچه‌كه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دروست بوونى ده‌وڵه‌تێك بۆ كورد له‌م دۆخه‌ى ئێستادا له رۆژ ئاوا له‌و دۆخه ئاڵۆزه‌ى سووریاى پێدا تێده‌په‌رێت له پشتگیرى زۆرى روسیا و ئێران بۆ رژێمه‌كه‌ى ئه‌سه‌د كارێكى گرانه و پێشبینى وا نزیكى نى یه, ئه‌وه‌ى كورد له ئێستادا ده‌توانێت بیكات له‌و ناوچه‌یه ته‌نها زیاتركردنى پێگه‌و جێگه‌ى خۆیه‌تى و ریككخستنهوهى ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى خۆیه‌تى بۆ ئاماده‌كردنى تا قۆناغى داهاتوو.
ئه‌وه‌ى چاوه‌رێى لێده‌كرێت ده‌وڵه‌تى كوردى تێدا دروست ببێت و دۆخه‌كه‌ى بۆ بابه‌تێكى وا له پارچه‌كانى تر زیاتر گونجاوتره كوردوستانى باشوره, ئێستا حیبزهكانى باشور به نیازن هه‌رێمه‌كه به‌ره‌و دۆخێكى جیاتر بگوێزنه‌وه كه بانگه‌وازه بۆ ریفراندۆم ده‌كه‌ن, له پاش ریفراندۆمیش بۆ جیا بوونه‌وه‌و سه‌ربه‌خۆ بوون , به‌ڵام ئایا سه‌ربه‌خۆ بوون به‌م دۆخه‌ى ئێستاوه به دى دێت له كوردوستان دا؟.
تێكچوونى ته‌واوى په‌یوه‌ندى نێوان گۆران و پارتى دیمو‌كراتى كوردوستان دۆخى باشورى ئاڵۆز كرد , هاتنه پێشه‌وه‌ى یه‌كێتى و ئاماده‌كردنى نه‌خشه رێگایه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنى دۆخه‌كه كه‌مێك هیواى به‌خشى بۆ رزگار بوون له‌و چهقبهستویهى كه ناوچه‌كه‌ى تێدا بوو, به‌ڵام وونكردنى نه‌خشه رێگاكه‌و گه‌رانه‌وه‌ى یه‌كێتى بۆ باڵ باڵێن و كێشه ناوخۆى یه‌كانى جارێكى تر واى له پارتى كرده‌وه به حیزبه‌كانى هه‌رێم بڵێت: هه‌ر خۆمان برا گه‌وره‌و هه‌ر خۆشمان پاشاین. بۆیه له لایه‌ن خۆیه‌وه بریارى دا كۆمیته‌یه‌ك بۆ ریفراندۆم پێك بهێنێ به سه‌رۆكایه‌تى هوشیار زێبارى, وه‌ك ئه‌وه‌ى جاران ئه‌یان ووت له‌م هه‌رێمه شوێنى باش بۆ كه‌سه نزیكه‌كان ئه‌دۆزرێته‌وه, ئێستاش یه‌كێتى نه نه‌خشه رێگاكه‌ى ماوه نه ئاگادارى چۆنێتى به‌رێوه‌بردنى ریفراندۆمه چاوه‌رێى ده‌مى پارتى یه تا پێ بڵێت: چى بكه‌ن و چى نه‌كه‌ن , گۆرانیش له گۆماوێكى سیاسى زۆر شڵه‌ژاودا مه‌له ده‌كات, نازانێت چ ئاراسته‌یه‌ك هه‌ڵبژێرێت تا رزگارى بێت له‌م سڕ بوونهى تێیكه‌وتووه.
ئه‌وه‌ى ئێستا جێگه‌ى سه‌ره‌نجه ئه‌م حیزبه ئیسلامیانه‌ى كه كۆ ئه‌بنه‌وه و ئه‌وانیش ده‌بنه خاوه‌ن نه‌خشه رێگا, له كاتێكدا نه‌خشه رێگاكه‌ى یه‌كێتى نه‌ك سوودى نه‌بووه بگره ئاڵۆزى یه‌كانى ناو مه‌كته‌بى سیاسى قوڵتر كرده‌وه, پێ ئه‌چێت ئه‌م نه‌خشه رێگایه‌ى حیزبه ئیسلامیه كانیش كێشه‌و ئاڵۆزى نێوان ئیسلامى یكان قوڵتر بكاته‌وه ئه‌وه‌ى له‌و نێوه‌نده‌ش سوود مه‌ند ئه‌بێت ته‌نها پارتى دیمو‌كراتى كوردوستانه, ریفراندۆم و دروست بوونى ده‌وڵه‌تى كوردیش بێ كاراكردنه‌وه په‌رله‌مان و بێ رێككه‌وتنى ته‌واوى نێوان لایه‌نه‌كان ته‌نها مهركهبێكى سه‌ر كاغه‌ز ده‌بێت, ئه‌و كات نه‌خشه رێگاش به‌س ناوێكى تاز ئه‌بێت كه میلله‌تى پێوه سه‌رقاڵ ده‌كرێت و ئه‌وه‌ى له ناوچه‌كه‌ش ده‌گوزه‌رێت وه‌ك مێژوو كورد لێ جێده‌مێنێت و سفر به ده‌ستیه‌وه.