شه‌ریف هه‌ژاری: ئایا ئه‌و ڕه‌خنانه ڕه‌وا و لۆژیكین كه له‌م ڕیفراندۆمه‌ی توركیا له په‌كه‌كه- هه‌ده‌په ده‌گیردرێ؟
ڕه‌خنه‌ی لۆژیكی و ڕه‌وا، له هه‌ر كوێیه‌ك بێ و، له لایه‌ن هه‌ركه‌سێكه‌وه بێ، هه‌م سودبه‌خش ده‌بێ و، هه‌م نیشانه‌ی په‌رۆشیی لایه‌نی ڕه‌خنه‌گر ئه‌سه‌لمێنێ.
به‌ڵام كاتێك بۆ مه‌به‌ست و مه‌رامێكی تایبه‌ت، ڕه‌خنه ده‌گیردرێ و، پشت به هیچ فاكتێكی لۆژیكیی و، ڕه‌وایه‌تییه‌ك نابه‌سترێ، ئه‌وكات یان ڕه‌خنه‌گران كه‌سانی سیاسیی وهلائەدارن، یاخود ناهوشیارییهكهیان به ئه‌ندازه‌یه‌كه كه توانای هه‌لسه‌نگاندنی سیاسیی دروستیان نییه.
ئه‌مشه‌و به ڕێكه‌وت ته‌ماشای به‌رنامه‌یه‌كی كه‌نالی (ئێن ئاڕ تی)م ده‌كرد، له حه‌قیقه‌ت دا هه‌ستم كرد میوانه‌كانی به‌رنامه‌كه زۆر نالۆژیكی و ناڕه‌وایانه ڕه‌خنه له هه‌ده‌په ده‌گرن.
هه‌رچه‌نده زۆر روونه له ده‌یان بابه‌تم دا هه‌وڵم داوه ڕه‌خنه‌ی لۆژیكی له په‌كه‌كه و هه‌ده‌په بگرم، به‌ڵام كاتێك ده‌رزه‌نێك ڕه‌خنه‌ی نالۆژیكیان ئاراسته بكرێ، حه‌قیه‌تی كه‌مێك له‌و ڕه‌خنه نالۆژیكییانه ههلسهنگێنیرێ بۆ ئه‌وه‌ی ناڕه‌وایانه زۆرێك ڕه‌خنه‌ی نالۆژیكی ئاراسته‌ی هه‌ده‌په نه‌كرێ و ئه‌ردۆگانی فاشیست- فێڵاویش (به‌ناراسته‌وخۆ) وه‌ك فریشته له قه‌ڵه‌م بدرێ!!
یه‌كێك له‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی كه له چه‌ندان به‌رنامه‌ی ته‌له‌فزیۆنیی و بابه‌ت دا ئاماژه‌م پێداوه، ئه‌وه‌یه: زۆرێك له كورد ئه‌ردۆگان به مرۆڤێكی سانا و ته‌نانه‌ت (نه‌زان!)یش ناو ئه‌به‌ن، به‌لام هه‌میشه پێموابووه: ئه‌مه هه‌ڵه‌ترین بیركردنه‌وه و هه‌لسه‌نگاندنه له باره‌ی ئه‌ردۆگانه‌وه، بگره پێموابووه: ئه‌ردۆگان یه‌كێك له فێڵزانترین و ئۆپۆرتۆنیسترین كاراكته‌ره سیاسییه‌كانی ده‌وله‌ته داگیركاره‌كانی كوردستانه و، ئه‌بێت زۆر به وریایی و حه‌زه‌ره‌وه مامه‌له‌ی له‌گه‌ل دا بكه‌ین!!
له‌و به‌رنامه‌یه‌ی ئه‌مشه‌وی (ئێن، ئاڕ، تی) دا، هه‌ریه‌ك له (ئه‌بوبه‌كر كاروانی) یه‌كگرتو و (هاورێ تۆفیق)ی (به‌ناو شیكه‌ره‌وه‌ی سیاسیی!) ڕه‌خنه‌ی ئه‌وه‌یان له هه‌ده‌په- په‌كه‌كه ئه‌گرت كه بۆچی له‌گه‌ل ئه‌ردۆگان بۆ پرسی ئه‌م ڕیفراندۆمه مامه‌له‌یان نه‌كردووه و، داواكارییه‌كانی خۆیان بۆ ئه‌ردۆگان نهخستۆتهتهڕوو!
ئه‌م جۆره ڕه‌خنانه له هه‌ده‌په- په‌كه‌كه، ده‌ربڕی دوو هۆكاره، یان وه‌لائیان بۆ ئه‌ردۆگان و حیزبه‌كه‌ی هه‌یه، یاخود توانای هه‌لسه‌نگاندنی سیاسی‌یان نییه و وه‌ك (دلداری و عیشق و غه‌رامات) له كایه‌ی سیاسیی تێ ئه‌گه‌ن!
ئه‌گینا، زۆر سه‌یره: ئه‌م دوو میوانه‌ی به‌رنامه‌كه‌ی (ئێن، ئاڕ، تی) هێنده كاڵفامی سیاسیی بن، له‌وه تێ نه‌گه‌ن: ئایا كێ ده‌ستی ئه‌ردۆگانی فاشیست- فێڵاوی گرتووه كه هه‌ر هیچ نه‌بێت ڕێگا بدات منالانی كورد له قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی دا به زمانی كوردی خواكردیان بخوێنن!؟
ئاخر سه‌مه‌ره ئه‌وه‌یه: ئه‌م دوو به‌ناو شیكه‌ره‌وه سیاسییه، له سه‌دان تاوانی جینۆسایدی ئه‌ردۆگان دژی منال و دایكانی كورد چاویان دابخه‌ن! كام ویژدان له ئاست جینۆسایدی جزیره‌دا بێ ده‌نگی ههلهبژێڕێت كه هێنده‌ی كاره‌ساتی هه‌له‌بجه به‌سۆ و دژه مرۆڤایه‌تیی بوو، كه به فه‌رمانی خودی ئه‌ردۆگانی فاشیست- فێڵاوی توركی سهگخۆری مه‌غۆلییه‌وه بڕیاڕی له‌سه‌ر درا!
ئاخر ئهردۆگانێك كه به پلانی ته‌واو ڕێكخراوی فاشیستانه‌ی دژه‌مرۆڤایه‌تیی و دیموكراسییه‌وه، چه‌ندین مانگ پێش پرۆسه‌ی ڕیفراندۆم به ده‌یان سه‌ركرده و به هه‌زاران كادیر و ئه‌ندامی هه‌ده‌په‌ی زیندانی كردبێ و، چه‌ندین سال حوكمی به‌سه‌ردا سهپاندبن، ئیتر چۆن ئه‌كرێ هه‌ده‌په بۆ ئه‌م ڕیفراندۆمه ته‌سلیمی ببووایه!؟ كه ئه‌ردۆگانی فاشیست به قه‌ستی ڕێگه‌یه‌كی ئه‌وتۆی بۆ دانوستان نه‌هێشتبووه‌وه!
له به‌رانبه‌ر فاشیستێكی لوتبه‌رزی فێڵاوی وه‌ك ئه‌ردۆگان دا، چۆن ئه‌بێت و به كام لۆژیكی سیاسیی ده‌بوو هه‌ده‌په ته‌سلیمی بڕیاری ئه‌ردۆگان ببن!؟
مرۆڤی شۆڕشگێڕ چۆن ده‌بێ هه‌لپه‌رست و ترسنۆك بێ! ڕاسته ئێستا ئه‌ردۆگان له‌وپه‌ڕی نفوز دایه، سه‌دام و سه‌دان داگیركه‌ری دیكه‌ی ناو مێژووش له‌وپه‌ڕی ده‌سه‌لات دابوون، كه‌چی عاقیبهتیشیان بینرا!
مرۆڤی شۆڕشگێڕ نابێ ته‌سلیم ببێ و، ده‌بێت لوتبه‌رزی ئه‌ردۆگانی فاشیست بشكێنێ، ده‌بێ به تێكۆشانه‌وه ئیراده‌یی مافخوازی نه‌ته‌وه‌ی مافخوراوی كورد بێنێته بوون.
پێموایه له ڕوی سیاسییه‌وه له پرسی ڕیفراندۆمی سه‌رۆكایه‌تی توركیا، هه‌ده‌په هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یان پێ كرا كه كردیان. چونكه وه‌ك ئاماژه‌م پێدا ئه‌ردۆگان به پلانێكی ته‌واو فاشیستانه و دژه مرۆڤایه‌تی و نادیموكراسییانهوه، ده‌یان سه‌ركرده و، هه‌زاران كادیر و ئه‌ندامی لێ ده‌ست به‌سه‌ر كردبوون و، هه‌ندێك له شاره كوردییه‌كانی باكوری كوردستانی به میلیتاریزه كردبوو. واته: ئه‌ردۆگان ده‌رفه‌تێكی نههێشتبوهوه كه بووترێت: ئه‌مجاره‌یان ده‌بوو هه‌ده‌په مامه‌ڵه‌ی سیاسیی له‌گه‌ڵ دا بكه‌ن.
له‌م ڕیفراندۆمه دا، هه‌ده‌په و هێزه دیموكراته نامه‌ركه‌زی خوازه‌كان سه‌لماندیان كه ژماره‌یه‌كی خاوه‌ن سه‌نگن، به‌ده‌ستهێنانی %49 ی ده‌نگه‌كان قه‌باره‌یه‌كی ته‌واو سه‌نگینه.
چونكه ئه‌ردۆگان و هاوپه‌یمانه‌كه‌ی كه حیزبه فاشیسته‌كه‌ی ئه‌تاتوركی تورانیهته، به جینۆسایدكردنی چه‌ندان شاری باكوری كوردستان و كوشتوبڕ و گرتنی هه‌زاران شۆرشگێری كورد و، ته‌زویركردنی سه‌دان هه‌زاری ده‌نگه‌كان، ئینجا توانیوویانه %51 به‌ده‌ست بهێنن، كه ئه‌مه‌ش كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌رچاوی نفوزیان ده‌سه‌لمێنێت.
هیوادارم چیتر به‌ناو شیكه‌ره‌وه سیاسییه‌كانی كورد، وه‌ك دلداری له كایه‌ی سیاسیی نهڕووانن و، ئه‌ردۆگان وه‌ك خودی خۆی بناسن كه بهوردبوونهوهی ته‌واو له مێژووی، هه‌میشه پێموابووه: ئه‌ردۆگان یه‌كێكه له فاشیسترین و فێڵاویترین كاراكته‌رانی داگیركاری كوردستان و، پێویسته ئێمه‌ی كورد زۆر به وریاییه‌وه مامه‌له‌ی له‌گه‌ل دا بكه‌ین.
له كۆتایی دا ئه‌لێم: سلاو بۆ ڕۆحی هه‌میشه سه‌رفرازی (ئه‌حمه‌د كایا)ی بهههلوێست و ته‌واوی شه‌هیدانی گشت به‌شه‌كان، ڕسواتربن (به‌ناو) كوردانی شوێنكه‌وته‌ی داگیركاران.