کامەران وریا قانع: داره مهروارى كێ بو؟( شجرة الدر).
هه‌ندێك سه‌رچاوه ئه‌ڵێن: یه‌كه‌م ئافره‌ت بووه له مێژووى ئیسلام كه بووە بە سوڵتانى موسڵمانان له میسر، فهرمانڕاوهیهكهشى ته‌نها 80 رۆژى خایه‌ندوه.
ئه‌م ئافره‌ته چیرۆكى ژیانى پڕه له كوشتن و خیانه‌ت كردن، سه‌ره‌تا نهجمەدین ئه‌یوب، كه سوڵتانى میسر بوه له نه‌وه‌ى صلاح ا‌لدین ئه‌یوبی، وه‌كو كهنیزكێكى (جاریة) ئه‌رمه‌نى كریویهتیهوه، دواتر بوه به هاورێی ڕۆژانى سه‌خت و قورسى، له‌به‌ر ئه‌وه سوڵتان بریار ئه‌دات بیكاته خێزانى خۆى و دواتر كورێكیان ده‌بێت به ناوى خه‌لیل. له نیسانى ساڵى 1249 خاچ په‌ره‌سته‌كان به سه‌رۆكایه‌تى لویسى نۆیه‌م هێرش ده‌هێنه سه‌ر میسر، له‌و كاته‌دا سوڵتان نه‌جم دین سوڵتانى میسر له شام ئه‌بێت بۆ دامركاندنه‌وه‌ى شه‌ڕى ئه‌یوبیه‌كان له نێوخۆیان له‌سه‌ر ده‌سه‌لات. له غیابى سوڵتان ئه‌م ئافره‌ته كاروبارى وڵات ده‌گرێته ئه‌ستۆى و به‌رپه‌رچى خاچپه‌رسته‌كان ئه‌داته‌وه سه‌ركه‌وتو ئه‌بێت.
كاتێك سوڵتان هه‌واڵى هێرشه‌كه‌ى پێده‌گات یه‌كسه‌ر ده‌گه‌رێته‌وه، به‌ڵام له‌به‌ر هۆیه‌كى نه‌زانراو دواى ماوه‌یه‌كى كه‌م له كاتى شه‌ڕه‌كه‌دا سوڵتان ده‌مرێت، دواى ده ساڵ له فه‌رمانره‌وای میسر. هه‌رچى فه‌رمانده سه‌ربازیه‌كانى مه‌مالیك ( مه‌مالیك ئه‌و هیزه سه‌ربازیه بوون كه سوڵتانه‌كان ئه‌یوبیه‌كان ، هه‌ر له منداڵیه‌وه دهیانكڕیهوهو به‌خێویان ده‌كردن بۆ به‌هیز كردنى سوپاكانیان زۆربه‌یان خه‌ڵكى ئاسیاى ناوه‌راست و تورك و ئه‌وروپا بوون به كۆیله سپى پێسته‌كان ناسراو بوون، ئه‌وانه هێزى شهركهرى راسته‌قینه‌ى سوڵتان بوون)، به‌یعه‌ت ئه‌ده‌ن به‌م ئافره‌ته كه ببێت به سه‌رۆكیان. ئه‌م ئافره‌ته بۆ ئه‌وه‌ى وره‌ى سه‌ربازه‌كان له به‌ره‌كانى شه‌ڕ نه‌روخێت، مردنى سوڵتانى بڵاو نه‌كردوه و جه‌سته‌ى به نهێنى خسته ژێر گله‌وه. به‌ڵام رۆژانه خواردنى ده‌برد بۆ ژورى تایبه‌تى سوڵتان ده‌یگوت كه نه‌خۆشه‌و ناتوانێ كه‌س ببینێت. دواتر ئه‌م ئافره‌ته نامه‌یه‌ك بۆ كوڕى سوڵتان نه‌جمه‌دین ( توران شا )ئه‌نوسێت كه له شام ئه‌بێت، داواى لێده‌كات بێته‌وه حكومى میسر بگرێته ده‌ست، تا نامه‌كه ده‌گات و تا كوڕى سوڵتان ئه‌گاته‌وه میسر نزیكى سێ مانگى پێده‌چێت. له‌و ماوه‌یه ئه‌م ئافره‌ته شه‌ڕه‌كه ده‌باته‌وه‌و لویسى نۆیه‌م به دیل ئه‌گرێت! دواتر به پاره‌یه‌كى زۆر ئازادى ئه‌كات. به‌ڵام كورى سوڵتان ئه‌كه‌وێته كێشه دروستكردن بۆ ئه‌م ئافره‌ته و داواى پاره‌كانى باوكى ده‌كاته‌وه، ئه‌ویش له‌وه‌ڵامدا ئه‌ڵێت: هه‌مووى له شه‌ڕ سه‌رف كرده‌وه، ئیتر ئه‌م ئافره‌ته له ترسى كوڕى پاشا را ده‌كات بۆ فه‌له‌ستین و خۆى له‌وێ ده‌شارێته‌وه. به‌ڵام هه‌ر زوو فه‌رمانده سه‌ربازیه‌كانى مه‌مالیك ئه‌م كوڕه‌ى سوڵتان ئهكوژنهوه. فه‌رمانده سه‌ربازیه‌كان ئه‌م ئافره‌ته له فه‌له‌ستین ئههێنهوهو به‌یعه‌تى پێ ئه‌ده‌ن وه‌كو سوڵتانى خۆیان.
ئه‌م ئافره‌ته ئازایه كێشه‌ى زۆر بۆ دروست بو له سه‌رده‌مى حكومرانیهكهى، خه‌ڵكى میسر به فیتى پیاوانى ئایینى ده‌ست ده‌كه‌ن به خۆپیشاندان كه چۆن ده‌بێت ئافره‌تێك سه‌رۆكیان بێت، له به‌غداش خه‌لیفه عه‌باسى موعته‌سم ئیعترافی پێ ناكات وه‌كو سوڵتان، كاغه‌زێكى بۆ ده‌نوسێت و ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر پیاو له میسر نه‌ماوه بۆ فه‌رمانره‌وایی من پیاوێكتان بۆ ده‌نێرم. له‌به‌ر ئه‌و هه‌موو فشاره ئه‌م ئافره‌ته واز له كورسیهكى ده‌هێنێت و شووده‌كات به شازاده‌یه‌كى سه‌ربازى مه‌مالیك به ناوى (عزه‌دین ئهبیك) كه نازناوى ( پاشا مهعز) بوو. ئه‌م ئافره‌ته مه‌رجێكى هه‌بوو بۆ ئه‌م شوو كردنه تازه‌یه‌ى كه ده‌بێت پاشا واز له ژنه كۆنه‌كه‌ى و كوره‌كه‌ى بهێنێت، به هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت بیان بینێت!. ئه‌م پاشا و ئافره‌ته به ته‌واوى ده‌ست ئه‌گرن به‌سه‌ر كاروبارى میسر و هه‌موو ئه‌و سه‌ركرده سه‌ربازیانه ئه‌كوژن كه گومانیان لێ هه‌بێت، دواتر ئه‌م پاشایه زانى كه ده‌سه‌لاتى چه‌سپاوه هه‌ڵده‌ستێ به كه‌نار خستنى ئه‌م ئافره‌ته‌و ده‌چیت له موسڵ كچى وه‌لى ئه‌و شاره له خۆى ماره ده‌كات. ئه‌م هه‌نگاوه‌ى پاشا مهعز زۆر (داره مهروارى) توڕه ئه‌كات، ده‌ست ئه‌كات به تۆڵه كردنه‌وه، به فێلێك داوا له پاشا ئه‌كات كه بگه‌رێته‌وه كۆشكه‌كه‌ى خۆى و هه ر چیه‌ك بلێت به گوێى ده‌كات.
پاشاش به قسه‌ى ده‌كات و ده‌گه‌رێته‌وه كۆشكه‌كه‌ى، به‌ڵام دواى ماوه‌یه‌كى كه‌م به پیلانى (داره مهروارى) ئه‌م پاشایه له مانگى ئازارى 1257ده‌كوژێت.
هه‌والى مردنى ئه‌م پاشاى مه‌مالیكه فه‌رمانده سه‌ربازیه‌كانى مه‌مالیك توره ئه‌كات و باوه‌ر به (داره مهروارى) ناكه‌ن، كه ده‌یگوت خۆى به مردنێكى سروشتى مردوه، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌م فه‌رماندانه ئه‌م ئافره‌ته ته‌سلیم به خیزانه كۆنه‌كه‌ى مهعز پاشا ئه‌كه‌ن كه كورێكى لێههبو چى لێده‌كات بیكات. له مانگى ئایارى 1257 خیزانه كۆنهكهشى فه‌رمان به كهنزیكهكانى ده‌كات كه به نه‌عل و قهپقاب له‌سه‌رى بده‌ن تا ده‌مریت، دواى مردنى به رووتى له سه‌ربانى یه‌كێك له قه‌ڵاكانى فرێ ئه‌ده‌نه خواره‌وه دواى چه‌ندین رۆژ هه‌ر به مردوى و رووتى له‌سه‌ر زه‌وى ده‌منێته‌وه تا دواجار ده‌خرێته ژێر گله‌وه!