دکتۆر محەمەدئەمین عەلی: كه‌لاوه‌یه‌ك پرِ له‌جه‌هل و گومان, پیشه‌سازى نه‌زانى. به‌شى شه‌شه‌م.
بۆ وه‌لآمدانه‌وه‌ى ئه‌م پرسیاره: كێن ئه‌وانه‌ى پیشه‌سازى و بازرگانى به‌جه‌هل و گومانه‌وه ئه‌كه‌ن؟ پێویسته بزانین ئامێره‌كانى پیشه‌سازى جه‌هل و گومان كێن و چۆن كارده‌كه‌ن؟ دواتر بزانین كێن ئه‌وانه‌ى له‌پشتى ئامێره‌كانى پیشه‌سازى جه‌هل و گومانهوهن؟ ده‌رئه‌نجام سودمه‌ندى یه‌كه‌م لهوپیشهسازى وبازرگانیكردنه كێ یه؟
به‌شێوه‌یه‌كى گشتى وهبهگهرِانهوه بۆ مێژووى گه‌شه‌ى دیموكراسیه‌ت و جیهانگیرى (گلوبالیزم) ئه‌گه‌ینه ئه‌و وه‌لآمه‌ى كێ له‌جیهاندا له‌پشتى ئامیره‌كانى پیشه‌سازى جه‌هل و گومانه‌وه‌یه، به‌لآم ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ به‌شێوه‌یه‌كى ووردتر باسى ئه‌م بابه‌ته بكه‌ین تابزانین له‌كوردستان (كوردستانى باشور) كێ له‌پشت ئامێره‌كانى پیشه‌سازى جه‌هل و گومانه‌وه‌یه، پێویسته شیكارى زانستى و كۆمه‌لآیه‌تى و ده‌روونى بۆ دوو ده‌سته‌واژه‌ى باو بكه‌ین ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له‌كوردستان جه‌سته‌یه‌ك نییه به‌ناوى حیزب!.
به‌لایه‌نى كه‌م ئه‌وه‌ى له‌كوردستان ئهگوزهرى هیچ نى یه بێجگه‌له كلتور‌و نه‌ریتى بنهماڵهگهرێتى نه‌ك حیزبایه‌تى، حیزب بووه بهئامرازیك به‌ده‌ست ئه‌و دوو دهستدهواژه باوه‌وه كه” بنه‌ماڵه‌و خێزانن، بێگومان سودمهندهكان له‌ده‌ره‌وه‌ى كوردستان زۆرن له‌ولآتانى ده‌وروبه‌ر تازلهێزهكانى جیهان، به‌لآم سودمه‌ندى یه‌كه‌مى كوردستانى باشور له‌م پیشه‌سازیی یه پیشه‌سازى جه‌هل و گومان ، یه‌ك بناماڵهو خێزانێك و چه‌ند نیمچه خێزانیكن به‌ئاستى جیاواز.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ى پشه‌سازى و بازرگانیكردن به‌جه‌هل و گومان ده‌رچه‌ى گه‌شه‌ى دوو پرۆسه‌ى زانستى جیهانین به‌ناوى پرۆسه‌ى دیموكراسهیهت و جیهانگیرى (گلوبالیزم) كه‌له‌سه‌ر بنه‌ماى سه‌رمایه‌و قازانج دروست بووه، و پێویسته پێش هه‌موو شتێك باس له‌گه‌شه مێژووییه‌كه‌ى ئه‌و دوو پرۆسه‌یه بكه‌ین له‌گۆشه‌نیگاى زانستى ئاگناتۆلۆگى agnotology بهكلتوركردنى خۆێندنه‌وه‌ى بێ ئاگایى و گومان، دواتر وه‌لآمى ئه‌و پرسیارانه بده‌ینه‌وه كه‌باس لهئامیرهكانى پیشه‌سازى جه‌هل و گومان ئه‌كه‌ن، به‌تایبه‌تى ئه‌وانه‌ى له‌كوردستان له‌پشت ئه‌م پیشه‌سازییه‌وه سودمه‌ندن.
دیموكراسیه‌ت: شێوازێكه له‌شێوازه‌كانى حكومدارى، وردتر سیستمێكه لهسیستمهكانى حكومدارى، سه‌رجه‌م هاولآتى به‌یه‌كسانى به‌شدارى تێدائهكات، به‌شێوه‌یه‌كى رِاستهوخۆ یان نارِاستهوخۆ لهرِێگهى نوێنه‌رى هه‌ڵبژێردراو له‌پێشنیار و گه‌شه‌پێدان و گهلآڵهكردنى یاسا.
دیموكراسیه‌ت بریتیه لهحوكمكردنى زۆرینه به‌مه‌رجى پاراستنى مافى كه‌مینه‌و تاكه‌كه‌س لهرِێگاى جێگیركردنى یاساى تایبه‌ت به‌مافه‌كان له‌ده‌ستورى ولآت پشت به‌ستن به‌چه‌ند چه‌مك و بنه‌مایه‌ك ( بنه‌مای حوكمى زۆرینه، بنه‌ماى هه‌ڵبژاردنى ئازاد، بنه‌ماى جیاكردنه‌وه‌ى چه‌مكى ده‌سه‌لآت، بنه‌ماى چه‌مكى به‌ئۆپۆزسیۆن بوون، بنه‌ماى لامه‌ركه‌زى، بنه‌ماى چه‌مكى سه‌روه‌رى یاسا ).
ده‌سته‌واژه‌ى” دیموكراسى” له‌سه‌رده‌مى پێنجه‌مى پێش زایندا له ئه‌سیناى كۆن داتاشراوه وشه‌ى دیموكراسى له‌وشه‌ى یۆنانى دیموكراتیا demokratia وه‌رگیراوه له‌دوو به‌ش پێكهاتووه demos واته گه‌ل وه kratia واتا حوكم به‌ماناى حوكمى گه‌ل، ده‌وڵه‌تى ئه‌سینا به‌كۆنترین نموونه‌ى سیسته‌مى حكوم داده‌نرێت كه‌له‌گه‌ڵ هه‌ندێ لههزرهكانى حوكمى دیموكراسیی ئێستا ئه‌گونجێ، به‌لآم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆر كه‌س سیسته‌مى سیاسى ئه‌سیناى كۆن به‌دیموكراسى ناژمێرن چونكه ته‌نیا كه‌مینه‌یه‌كى دانیشتوانه‌كه‌ى مافى ده‌نگدانیان هه‌بووه ئافره‌ت و كۆیله و بێگانه‌كان له‌و مافه بێبه‌ش كرابوون.
پرۆسه‌ى دیموكراتیكردن: تێپهرِینهیهكه بۆ دیموكراتیزه‌كردنى رِژێمیكى سیاسى مافه‌كانى تاكه‌كه‌س بپارێزێ، له‌وانه‌یه تێپهرینهكه لهرِژێمیكى تاكرِهوهوه بێت بۆ دیموكراتیهكى ته‌واو یان لهرِژێمیكى تاكرِهوهوه بۆ نیمچهدیموكراسى یان له‌سیستمێكى نیمچه دیموكراسى بۆ سیستمێكى سیاسى دیموكراسى.
هه‌ڵبه‌ته گه‌شه‌كردنى مێژوویى دیموكراسیه‌ت پرۆسه‌یه‌كى زۆر رِوون و ئاشكرا نییه ئه‌گه‌ر زۆر ئالۆز نه‌بێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ى چه‌مكى دیموكراسیه‌ت فۆرمیكى دیاریكراوى كۆنكرێتى نییه، ئه‌توانین بڵین جۆرى زۆره، زۆر لهرِژێم و سیستمه تۆلیتار و دیكتاتۆره‌كان له‌ژێر په‌رده‌ى دیموكراسى خۆیان شاردۆته‌وه، له‌كوردستانى باشوور وه‌ك زۆر له‌حیزبه‌كانى رِۆژههلآتى ناوهرِاست و جیهانى سێهه‌م گشت حیزبه‌كان لهپهیرِهو پرۆگرامدا خۆیان به‌حیزبى دیموكراسى ئه‌ناسێنن! له‌كاتێدا زۆربه‌ى چه‌مك و بنه‌ماكانى دیموكراسى پێشێل ئه‌كه‌ن!.
ئه‌وه‌ى لێره‌دا به‌لاى منه‌وه گرنگه گه‌شه‌كردنى مێژوویى پرۆسه‌ى دیموكراسیه‌ته له‌گۆشه‌نیگاى زانستى ئاگناتۆلۆگى agnotology بهكلتوركردنى خۆێندنه‌وه‌ى بێ ئاگایى و گومان كه‌باس لهدیموكراسیهتى سه‌ده‌ى نۆزده‌هه‌م و بیسته‌م ئه‌كات نه‌ك جۆره‌كانى دیموكراسى، به‌شێوه‌یه‌كى گشتى دیموكراسیه‌ت له‌سه‌ده‌ى نۆزده‌دا به 4 شه‌پۆل (ته‌وژم) و پاشه‌كشێى جیاوازدا تێپه‌ریووه ئه‌م ساته‌وه‌خته بهتێپهرِینهى شه‌پۆلى چواره‌م دهژمێردرت، هه‌رچه‌نده تائێستا ئه‌م ته‌وژمه نه‌گه‌یشتۆته ترۆپكى گۆرانكاریه‌كان وه‌ك ئه‌وه‌ى لێى چاوهرِوان ئه‌كرێت، به‌لآم زۆریك له‌شاره‌زا سیاسیى و كۆمه‌لآیه‌تیه‌كان پێیان وایه له‌م ته‌وژمه‌دا جیوگرافیاى سیاسى رِۆژههلآتى ناوهرِاست گۆرِانكارى رِیشهیى به‌خۆیه‌وه ئه‌بینێت، هه‌رله‌م شه‌پۆله‌دا گهشهكلردن و سه‌ركه‌وتنى بزوتنه‌وه توندره‌وه رِاستهكانى ولآتانى ئه‌وروپا نیشانده‌رى پاشه‌كشێى پرۆسه‌ى دیموكراسین.
شه‌پۆلى یه‌كه‌مى دیموكراسیه‌ت: له‌سه‌ره‌تاى سه‌ده‌ى نۆزده‌دا كاتێك مافى ده‌نگدان به‌خشرا به‌زۆرینه‌ى پیاوه سپیه‌كان له‌ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا، له‌شه‌پۆلى یه‌كه‌مدا واتا تا ساڵى 1922 جیهان 29 سیستمى حكومرِانى دیموكراسى به‌خۆیه‌وه بینى ، كاتێك بنیتۆ مۆسۆلینى سه‌ركه‌وت بۆ وه‌رگرتنى ده‌سه‌لآت له‌ئیتالیا واتا له‌ساڵى 1922 تا1942 هه‌ندیك له‌سیستمه دیموكرسیهكان پاشه‌كشێیه‌كى به‌رچاویان به‌خۆیانه‌وه دى و نه‌مان دواجار ژماره‌یان گه‌یشته 12 سیستمى دیموكراسی.
شه‌پۆلى دووه‌مى دیموكراسیه‌ت: شه‌پۆلى دووه‌مى دیموكراسیه‌ت دوابه‌دواى سه‌ركه‌وتنى هاوپه‌یمانه‌كان له‌جه‌نگى دووه‌مى جیهانیدا دهستپَكرد، دواى 20ساڵ له‌و مێژووه واتا له‌ساڵى 1962 كه بهترۆپكى سیستمى حكومرِانى دیموكراسى شه‌پۆلى دووه‌م دانرا 63 سیستمى سیاسى دیموكراسى له‌جیهاندا ناسێنران، به‌لآم دواتر ژماره‌یان كه‌میكرد ئه‌مه‌ش بهپاشهكشێى دیموكراسیه‌ت ناسێنرا، له‌دووه‌م پاشه‌كشێى سیستمى دیموكراسى له1962 وه‌وه تا 1973 ته‌نیا 30 سیستمى دیموكراسى مایه‌وه.
شه‌پۆلى سێ یه‌مى دیموكراسیه‌ت: شه‌پۆلى سێ یه‌مى دیموكراسیه‌ت (شۆرِشى مێخه‌ك) لهپۆرتوگال له‌ساڵى 1974 ده‌ستیپێكرد، ساڵى 1980 تێپهرِینهیهكى مێژوویى دیموكراسى ئه‌مه‌ریكاى لاتینى گرته‌وه، له‌نێوان سالآنى 1986 بۆ 1988 ولآتانى ئاسیا‌و ئۆقیانووسى ئه‌تله‌سى وفلپین و كۆریاى باشوور وتایوانى گرته‌وه، ساڵى 1988 له‌پاش رِوخانى یه‌كێتى سۆڤیه‌ت خۆرهه‌لآتى ئه‌وروپا و ئه‌فریقا وباشورى بیابانى گه‌وره‌ى گرته‌وه، له‌سه‌ره‌تاى ساڵى 1989 به‌پێى ئاماره باوهرِپێكراوهكان زیاتر له 100 سیستمى دیموكراسى دامه‌زرێنران پشتبه‌ستن به‌هه‌ڵسه‌نگاندنى هه‌ندێك چه‌مك وبنهماى جیاواز، به‌لآم له‌هه‌ندێك له‌و سیستمه دیموكراسیه نوێ یانه به‌هۆى زاڵبوونى نوخبهیهكى سیاسی به‌سه‌ر چه‌مكى ئابوورى و سه‌ربازى تێپهرینهى دیموكراسى پاشه‌كشێ یه‌كى به‌رچاوى بهخوهبینى و پیشبینى له‌ناوچونیان ده‌كرا به‌تایبه‌تى دواى هێرشه‌كه‌ى یانزه‌ى ئه‌یلولى 2001 بۆسه‌ر ولایهتیه یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا.
شه‌پۆلى چووارهمى دیموكراسیه‌ت: رِووداوهكانى ئه‌م دواییه‌ى رِۆژههلآتى ناوهرِاست و بهئاگاهاتنى جه‌ماوه‌رى عه‌ره‌بى و رِوخاندنى زۆرێك لهدیكتاتۆرهكانى رِۆژههلآتى ناوهرِاست و باكورى ئه‌فه‌ریقا كه‌به به‌هارى عه‌ره‌بى ناسێنرا له‌گه‌ڵ ئه‌و رِوداوانهى دوابه‌دواى رِووخانى یه‌كێتى سۆڤیه‌ت لهئهوروپاى خۆرهه‌لآت وگۆرِانى رِژێمى سیاسى لهمیانمارو سه‌رهه‌ڵدانى هه‌ندیك بزوتنه‌وه‌ى سیاسى له ولآتانى ئاسیا‌و ئه‌فه‌ریقا له‌لایه‌ن هه‌ندێك له‌شاره‌زایانى سیاسی به‌سه‌ره‌تاى شه‌پۆلى چواره‌مى دیموكراسى درایه قه‌ڵه‌م، هه‌رچه‌نده تا ئیستا ئه‌و تێپه‌رینه دیموكراسیانه له‌ئاستى داخوازیه‌كانى خه‌ڵكى ناوچه‌كه‌دا نییه‌و بنه‌ماكانى دیموكراسیه‌ت خرانه ژێرپرسیارى گه‌وره‌وه، به‌لآم پێشبینى ده‌كرێت له‌داهاتوودا ئه‌و تێپه‌رینه دیموكراسیه سه‌رى هه‌ندێك له‌و دیكتاتۆره قهزمانهى ئیستا‌و پێشوتربخوات، به‌تایبه‌تى دواى ئه‌وى سیاسیهبازرگانهكان ده‌سه‌لآتیان گرته‌ده‌ست و بوونه هۆى سه‌رهه‌ڵدانى قه‌یرانى سیاسى ئابوورى كۆمه‌لآیه‌تى گه‌وره‌و قه‌به لهرۆژههلآتى ناوه‌راست (ولآتانى عه‌ره‌بى و توركیا‌و ئێران) و سه‌روى ئه‌فریقاو ئه‌وروپاى خۆرهه‌لآت هه‌ندیك شوینى تر‌ى جیهان.
كاتێك دیموكراسیه‌ت به‌شه‌پۆل و پاشه‌كشێ مێژوویه یه‌ك له‌دواى یه‌كه‌كانى له‌چوارچێوه‌ى فۆرمێكى كۆنكرێتى دیاروى رِوون و ئاشكرا نه‌بێت ماناى ئه‌وه‌یه ئه‌م پرۆسه‌یه پرۆسه‌یه‌كى لاستیكى یه، ئامانج لێى ژیان و ژین و ژینگه‌و پرسه مرۆژایهتیهكه نییه بێجگه‌له گه‌وجاندنى میلله‌تانى دونیا.
كه‌ى ئاره‌زوویان لێ بێت دهسهلآتیكى ملهورى خێڵه‌كى یاخود دهسهلآتێكى تاكرِهوهى دیكتاتۆرى ئه‌كه‌ن بهكهڵهگا به‌سه‌ر میلله‌تانى جیهانه‌وه و بهدهسهلآتێكى دیموكراسى ئه‌یناسێنن پشت به‌ستن به‌چه‌ند بنه‌مایه‌كى لاستیكى، به‌لآم له‌ژێر فشارى جه‌ماوه‌رى و گه‌شه‌كردنى ئازادى و هزر وعهقڵیهتى سیاسى كۆمه‌لآیه‌تى ئابوورى و رِۆشنبیرى میلله‌تان له‌گه‌ڵ نه‌مانى به‌رژه‌وه‌ندى له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌سه‌لآته ملهوره، زلهێزه‌كانى دونیا خاوه‌نه‌كانى پیشه‌سازى جه‌هل وگومان پشت له‌و ده‌سه‌لآته ملهوره دیكتاتۆره خێله‌كى و بنه‌ماڵه‌ییه ئه‌كه‌ن دواى ئه‌وه‌ى هه‌موو سه‌روه‌ت سامانانه دزراوه‌كانیان بلوك ئه‌كه‌ن و بۆخۆیانى ئه‌به‌ن له‌ژێر ناوى پاراستنى دیموكراسى و بنه‌ماكانى مافى مرۆڤ له‌ناویان ئه‌به‌ن.
هه‌ڵبه‌ته پیشه‌سازى جه‌هل و گومان له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندى زلهێزه‌كانى دونیایه بهدادۆشینى سامانى سه‌رئه‌رزو ژێرزه‌وى و سامانى مرۆیى ئه‌و میلله‌تانه‌ى ده‌سه‌لآته سیاسیه‌كانیان شكۆلهدهست ئه‌ده‌ن، له‌برى پشت به‌ستن به‌میلله‌ت و سامانه مرۆییه‌كه‌ى پشت بهولآتانى چوارده‌ور و زلهێزه‌كان ئه‌به‌ستن له‌پێناو ده‌ست به‌سه‌راگرتن وقۆرغكردنى ده‌سه‌لآتى سیاسى ئابوورى كۆمه‌لآیه‌تى.