عیماد عه‌لی: رایه‌ک له‌سه‌ر (به‌لێ)ی (گشتپرسی) یه‌که‌ی تورکیا.
به‌ده‌ر له رهشبینانی له‌مه‌ر خۆمان له سه‌ر سه‌رکه‌وتنی (به‌ڵێ) ی گه‌لانی تورکیا له گشتپرسی یه‌که‌ی که له‌سه‌ر گۆرینی ماده‌کانی ده‌ستوره‌که‌یان ئه‌نجامدرا. به‌پێی لێکه‌وته‌کانی، وای ده‌بینم که له زۆر رووه‌وه به ئه‌رێنی ده‌که‌وێته‌وه بۆ پرسی گه‌لی کورد به گشتی و بۆ کوردستانی باکوور به‌تایبه‌تی.
له لایه‌نی په‌یوه‌ندیه ده‌ره‌کیه‌کانی تورکیاوه، به‌م گۆرینه زۆر شتی شاراوه‌ی بن به‌ڕه‌ی ناکۆکیه‌کانی تورکیا و رۆژئاوا ده‌رده‌خات و تورکیا توشی قه‌یران گه‌لێک ده‌کات که زیانێکی گه‌وره‌ی لێ بکه‌وێت به‌تایبه‌تی له رووی ئابووریه‌وه و ئه‌مه‌ش وای لێبکات ئاراسته سایسی و ئابووریه‌کانی زیاتر به‌ره‌و رۆژهه‌ڵات خلبێتهوه. واته له له ده‌رئه‌نجانی دابرانی له مه‌یلی چونه نێو یه‌کێتی ئۆرپا به یه‌کجاری وای لێبکات له دواجاردا به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی بکه‌ونه مه‌ترسیه‌وه و وڵاتانی ئۆرپا فشاریکی زۆری بۆ بهێنن و ئه‌ویش نه‌توانێت مه‌رجه‌کانیان جێبه‌جێ بکات و له نێوان دوو به‌ره‌دا گیربخوات و بۆ دواجار ناچار هبێت رۆژهه‌ڵات هه‌ڵبژێرێت. له‌م به‌ینه‌شدا مه‌یل و نه‌رجسیه‌تی ئۆردوگان به‌ربه‌ستێکی زیاتر دروست ده‌کات و ناتوانێت به‌ری گشتپرسیه‌که به ئاسانی و هێمنی بخوات و گه‌له‌که‌شی توشی نه‌هامه‌تیه‌کی گه‌وره‌ده‌کات و هه‌وڵی گه‌رانه‌وه بۆ زه‌مانی عوسمانی و ته‌نانه‌ت دروستکردنی ولایه‌ته‌کان وای لێده‌کات هه‌وڵی قازانج سه‌ری بنمایهکهشی بخوات نه‌ک قازانج بکات و به‌مه‌ش له (عه‌لی و له وه‌لی) شی بکاته‌وه.
تورکیا له‌م قۆناغه‌ی پاش گشتپرسیه‌که تاوه‌کو هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک به هه‌وراز و نشێوێکی یه‌کجار سه‌ختدا ده‌روات و وای لێده‌کات که به یه‌کجاری خۆی بهاوێته باوه‌شی روسیاوه به تایبه‌تی و به‌ڵام مه‌یلی له ئه‌مریکاش نابرێت و، بۆ یه‌که‌مجار به ناچاری ده‌رگای به‌ره‌ی رۆژئاوایبه تایبه‌تی وڵاتانی ئۆرپا له خۆی دابخات. ئه‌مه‌ش فشارێکی ده‌ره‌کی و نێوخۆیی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر دروست ده‌کات و له ئامانجه سه‌ره‌کیه‌که‌ی دووری ده‌خاته‌وه، که له دژی کورد و ئامانجه‌کانیان سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بێنێت. ئه‌مه جگه له توشبونی به ده‌رهاویشته‌ی ورده‌کاریه‌کانی قورسایی ئابووری و سیاسی فشاری وڵاتانی رۆژئاوا له پێویستیه‌کانی سه‌رده‌مه‌وه له رووی رۆشنبیری و کۆمه‌ڵایه‌تی و گه‌شتوگوزار و په‌یوه‌ندیه هه‌مه‌جۆره‌کانه‌وه خۆی ده‌بینێته‌وه.
له‌لایه‌نی نێوخۆییه‌وه. له وڵاتانی داگیرکه‌ری کوردستان و نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست، تا کێرڤی دیکتاتۆریه‌ت باڵاتر بێت و سته‌م و ره‌گه‌زپه‌رستی و زوڵم و زۆر زیاتربن و خۆسه‌پێنتر و خوێنرێژتر بن، ئه‌وه‌نده روخانی ئه‌و وڵاتانه خێراتر ده‌بێت و ڕزگاری دوو به‌قه‌د ئه‌وه بۆ گه‌لی کوردستان و پرسه‌که‌ی ره‌واتر و سه‌ربه‌خۆیی و بریاردانی مافی چاره‌نوس و ئاسانتر و نزیکتر ده‌بێته‌وه. روخانی سه‌دام و ئه‌م پشێویه‌ی سوریا و وه‌زعی گه‌لی کوردستان له‌و دووڵاته‌دا، ئه‌گه‌ر به‌راوردیان بکه‌ین له‌گه‌ڵ تورکیای ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی پێشوودا جیاوازیه‌کانمان بۆ هردهکهوێت.
له لایه‌کی تره‌وه، ئه‌م به‌ڵێ یه ده‌بێته فاکته‌رێکی سه‌ره‌کی لێکترازانی گه‌لانی تورکیا، جگه له‌وه‌ی ئێستا به‌هۆی جیاوازی ئیتنی و ئاینی و مه‌زهه‌بی و تایفیه‌وه جیاوازی و ناکۆکی زۆر له ئارایه” به‌ڵام له‌م قۆناغه به‌دواوه بارودۆخه نوێ که جیاوازی ئایدیۆلوۆجی سه‌خت دێنێته ئاراوه که ته‌نانه‌ت له نێوخۆی حزبه‌که‌ی ئه‌ردۆگان خۆیشی ( حزبی دادپه‌روه‌ری و گه‌شه‌پێدان ) ئه‌گه‌ری ململانێی سه‌خت و جیابونه‌وه و ناکۆکی گه‌وره دێته ئاراوه و گه‌لانی تورکیاش توشی نه‌هامه‌تی ده‌کات.
به تایبه‌تی ئه‌م گشتپرسیه، ئۆردوگانی له هه‌وادارن و لایه‌نگران و پشتگیری که‌رانی خۆی له دوو پارێزگای گه‌وره دابری، که هه‌ر ئه‌وان بوون گه‌یاندیانه ئه‌م پێگه‌یه، ئه‌وانیش ئه‌نقه‌ره و ئه‌سته‌نبوڵن، که له‌وێدا ده‌نگی نه‌خێر زیاتر بوو له به‌ڵێ. له لایه‌کی تره‌وه ئه‌ردۆگان ببێت به سه‌رۆکی وڵات رووده‌کاته هه‌نگاونان بۆ به‌جێگه‌یاندنی ئاواته له‌مێژینه‌که‌ی خۆی، که له گه‌رانه‌وه‌ی سه‌رده‌می عوسمانیه‌کانه و، له‌و به‌ینه‌شدا دروستکردنی ویلایه‌ته‌کان خۆی ده‌سه‌پێنێت و، ئه‌مه‌ش هاوشێوه‌ی فیدراڵیزمی ئیداری هه‌نگاوێکه بۆ پێشه‌وه، له‌مه‌ر مه‌سه‌له‌ی گه‌لی کورد و ده‌توانن له‌وێوه خه‌باتی زیاتر بکه‌ن بۆ مافه سه‌ره‌کیه‌کانی تر. ئه‌مه له لایه‌ک، له لایه‌کی تره‌وه به‌نده ده‌ستوریه‌کان چه‌ند ئۆردوگان و ده‌سه‌ڵاته‌کانی زیاتر وبه‌هێزتر بکه‌ن به‌ڵام له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع به لێکه‌وته‌کانی لاوازی ده‌که‌ن و ناچار ده‌بێت ده‌ست بۆ ئاشته‌وایی ببات، له ده‌رئه‌نجامی زۆربونی نه‌یاره‌کانی ته‌نانه‌ت له هاورێ و هه‌ڤاڵان و ئه‌ندامانی حزبه‌که‌ی خۆیشیدا. له‌وباوه‌ره‌دام، که نه‌ته‌وه‌په‌رسته‌کانیش پشتی لێبکه‌ن و له‌وێدا به ده‌سه‌ڵاته فراوانه‌کانی، ئه‌ویش ده‌توانێت به هه‌نگاو هه‌نگاوی چاره‌سه‌رکردنی پرسی کورد خۆی راگرێت و به‌ره‌نگاری نه‌یاره‌کانی بێته‌وه، به تایبه‌تی هێزه نه‌ته‌وه‌په‌رسته توندره‌وه‌کان، له‌وێشدا عاقڵمه‌ندی و زانایی کورد له به‌کارهێنانی ئه‌م فاکته‌رانه بۆ مامه‌ڵه کردن له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م ئه‌و پێشهاته ئه‌رێیانه ده‌رده‌که‌وێت و، له‌و باره‌وه گومان له توانای کوردانی کوردستانی باکوور ناکه‌م. بۆیه ئه‌گه‌رێکی گه‌وره‌یه که (به‌ڵێ ) که‌ی گه‌لانی تورکیا به قازنج و ئه‌رێنی بۆ پرسی کورد بکه‌وێته‌وه.