سامان عه‌ول: په‌رده‌ی كچێنی له‌نێوان كوردایه‌تی و ئیسلامگهراییدا.
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
له‌گه‌ڵ روودانی هه‌ر روودا و كاره‌ساتێكدا من ئه‌وه‌نده‌ی سه‌رنج ده‌ده‌مه ریئاكشنی كۆمه‌ڵگا، ئه‌وه‌نده سه‌رنج ناده‌مه خودی باباته‌كه خۆی، چونكه تێگه‌یشتنی كۆمه‌ڵگا و چینه رۆشنبیره‌كه‌ی له كێشه‌كان ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت: كه ئاخۆ ئه‌م بابه‌ته ئه‌گه‌ری دووباره‌بوونه‌وه‌ی هه‌یه یان نا، ئایا تا چ ئه‌ندازه‌یه‌ك هۆشیارین و ئاگامان له‌خۆمانه.
له‌م نزیكانه‌دا و له‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و كورته ڤیدیۆیه‌ی كه تیایدا كاكه‌ی زاڤا به‌وپه‌ڕی خودپهسهندییهوه باس له پاكی خۆی و ناپاكیزهیی و بێپه‌رده‌یی بوكێ ده‌كات ئه‌مه له‌لایه‌ك و له‌لایه‌كی تریشه‌وه بێشه‌رمانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌یدا ده‌كات و له‌ڕێگه‌ی سۆشیاڵ مێدیاوه ئۆبجێكتهكه ده‌گه‌یه‌نێته چاو و گوێی كۆمه‌ڵگا.
ئه‌م بابه‌ته وه‌ك خۆی كۆمه‌ڵێك قسه‌و باس و راو و سه‌رنجی جیاوازی هێنایه ناو ئه‌تمۆسفێری گشتی كۆمه‌ڵگا و چینی رۆشنبیر و رێكخراوه‌كانی تایبه‌ت به ژنان و فێمێنیسته‌كان و پارله‌مانتاره‌كان و مێدیای ده‌ستبه‌تاڵی كوردی و گروپ و بزوتنه‌وه ئیسلامیسته‌كان.
به‌نیسبه‌ت منه‌وه ئه‌م ڤیدیۆیه جێی بایه‌خ بوو، چونكه تێرمێكی هێنایه به‌رباس و گفتوگۆ، كه هه‌میشه و له‌گه‌ڵ پێكهێنانی هه‌ر هاوسهرگیرییهكدا رووده‌دات و ده‌خرێته په‌راوێزی باسكردن و هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ركردنه‌وه.
بۆیه ده‌بینین راڤه‌كردنی ئه‌م بابه‌ته چه‌ندین ره‌هه‌ندی جیاواز له‌خۆده‌گرێت و به چه‌ندین شێواز و زمانی جیاواز و به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان جه‌هلی ته‌واوی ناو زۆرێك له مێدیا زۆربڵێ و به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی لێكهوتهوه.
ده‌بێت جه‌خت له‌وه بكه‌ینه‌وه‌و كه كه‌یسی پاكیزه‌یی كچان، ئه‌وه‌ی كه له كۆمه‌ڵگه ئیسلام باڵاكاندا به (په‌رده‌ی كچێنی) ناسراوه، هه‌ڵقوڵاوی كرۆكی ئیسلامه و له ته‌واوی كۆمه‌ڵگه ئیسلامییه‌كاندا كاتێك كچێك شووده‌كات شه‌وی یه‌كه‌می داماڵراو له رۆمانسییه‌ت و جوانی به خه‌ونێكی ناخۆش و ترسناك تێده‌په‌ڕێت، له هه‌ندێك حاڵه‌تدا ئه‌گه‌ر كچه‌كه خوێنی نه‌بێت و نه‌زیف نه‌بێت ئه‌وا بێگومان روبه‌ڕووی لێپێچینه‌وه و ته‌نانه‌ت كوشتنیش ده‌بێته‌وه، له‌لایه‌كی تریشه‌وه به‌هۆی ناهۆشیاری مامه‌ڵه‌كردنی ئه‌و ئه‌ندامه‌وه له‌یه‌كه‌مین به‌ركه‌وتندا له‌وانه‌یه كچه‌كه دووچاری نه‌زیفێكی گه‌وره‌بێته‌وه و گیان له‌ده‌ست بدات كه (ئه‌م حاڵه‌ته روویداوه).
له‌وانه‌شه ئه‌ندامی مێینه‌ی هه‌ندێك ئافره‌ت سروشتێكی لاستیكی هه‌بێت و بكشێت، ئه‌مه‌ش واده‌كات كه نه‌زیف بوون روونه‌دات، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی تووندی وه‌ك كوشتنی ئه‌و ژنه‌ی به‌دوادا دێت كه نه‌وال سه‌عداوی ئاماژه‌ی به كه‌یسێكی له‌و جۆره كردووه.
ئه‌گه‌ر له روانگه ئیسلامییهكهشهوه له‌م بابه‌ته بڕوانین سه‌رنج ئه‌ده‌ین كه ته‌واوی مه‌زاهیبه ئیسلامییه‌كان كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه خودا له بنه‌ڕه‌ته‌وه ئه‌م په‌رده‌یه‌ی كه بۆ كچان داناوه تاوه‌كو بۆ پیاوان ده‌ركه‌وێت كه ئه‌وكه‌سه‌ی بۆته خێزانی پاكیزه و ده‌ست لێنه‌دراوه یان نا.
ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له‌و بهرهكاتانهی كه خودا به پیاوی به‌خشیووه، هه‌ر بۆیه له ته‌فسیری ئایه‌تی 55 ی یاسیندا كه باس له جه‌ننه‌ت ده‌كات ده‌ڵێت: (إِنَّ أَصْحَابَ الْجَنَّةِ الْيَوْمَ فِي شُغُلٍ فَاكِهُونَ) باس له‌وه‌ده‌كات ته‌نها كارێك كه پیاوانی موسوڵمان له‌به‌هه‌شت ده‌یكه‌ن، دڕینی په‌رده‌ی كچێنی حۆرییهكانه كه سبحان الله هه‌ر جارێك په‌رده‌كه ده‌دڕێت یه‌كسه‌ر ده‌بێته‌وه به كچ و بۆ كاكی موسوڵمان بۆ جارێكی‌تر ئاماده ده‌بێته‌وه.
له ده‌رهاویشته‌یه‌كی تر كه بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م گرته ڤیدیۆیه به‌شوێن خۆیدا هێنا نوسینێكی هیمداد شاهینی نووسه‌ر بوو، كه له ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له فه‌یس بووك تایبه‌ت به‌م بابه‌ته ده‌ڵێت: (ئه‌و گه‌نجه‌ی ئه‌و ڤیدیۆیه‌ی بڵاوكردۆته‌وه كوردایه‌تی ده‌كات و ئه‌م جۆره كردارانه سوچی كوردایه‌تییه و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به ئیسلامه‌وه نییه).
مایه‌ی سه‌رسووڕمانه نووسه‌رێك ئه‌وه‌ندی لۆكاڵی بێت كه ئاگای له دنیا و ته‌نانه‌ت وڵاتانی دراوسێی خۆیشی نه‌بێت و نه‌زانێت له میسر و ئه‌رده‌ن له شه‌وی زاوابووندا (لیله الدخله) چۆن ره‌فتار له‌گه‌ڵ كچاندا ده‌كرێت، له‌پاڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا دێوه‌زمه‌یه‌ك دروست بكه‌ین و ناوی بنێین كوردایه‌تی كه هه‌موو جۆره ناشیرینی و به كه‌م گرتنی مێینه بخه‌ینه پاڵی.
نه‌زانیت كه ده‌وڵه‌مه‌ند و پاره‌داره‌كانی سعودیه و كه‌نداو له كامپه‌كانی ئوردون كچه ئاواره سورییه‌كان به هه‌زاران دۆلار ده‌كڕن، ئه‌ویش بۆ تام و چێژ وه‌رگرتن له كچێنی ئه‌و كچه ئاواره لێقه‌وماو و بهدچارانه، هه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌به‌هه‌شتدا هه‌یه و واعیزهكانی ئیسلام به تام و چێژ و تاسه‌وه باسی لێده‌كه‌ن.
له‌لایه‌كی تره‌وه هه‌ندێك گه‌نجی تر، رق و كینه‌ی خۆیان به‌رامبه‌ر به كوردبوونی خۆیان ده‌ربڕیوه، وه‌ك ئه‌وه‌ی ته‌نها كۆمه‌ڵگای كوردی تا ئێستا به‌ده‌ست ئه‌م جۆره جه‌هله‌وه بناڵێنێت، له‌كاتێكدا ئه‌مه راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به جه‌وهه‌ری ئیسلامه‌وه هه‌یه و ئه‌م ره‌فتاره له بیایانه‌كانی سعودییه‌وه هاتۆته ناو ده‌ماری كورده‌وه و كوردی پێ بارگاوی كراوه.
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌و كه‌یسه په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ به‌ڕێز (پیر لوقمان) رابه‌ری زه‌رده‌شتییه‌كانی شاری سلێمانییه‌وه گرت، پیر لوقمان رونیكرده‌وه كه په‌رده‌ی كچێنی هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به ئاینی زه‌رده‌شتییه‌وه نییه، چونكه ئاینی زه‌رده‌شتی خۆی له‌خۆیدا شه‌ریعه‌تی نییه، هه‌ر بابه‌تێكی په‌یوه‌ندیداریش به‌و كه‌یسه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خودی ئه‌و دوو كه‌سه.
ئاشكراشه كه پێش ئیسلام زۆرینه‌ی كورد سه‌ر به ئایینی زه‌رده‌شت بوون و زه‌رده‌شتییه‌تی كورد پێش هاتنه ناوه‌وه‌ی ئێسلام بووه له بیایانه‌كانی سعودییه‌ی عه‌ره‌بییه‌وه. تاوه‌كو ئیمڕۆش كوردستان كۆمه‌ڵگایه‌كی فره دین و مه‌زهه‌ب و فره كلتور بووه، بۆیه ناتوانین پۆشاكێكی ناسیۆنالیستی بكه‌ینه به‌ر ئه‌م دیارده ئیسلامییه و نابینایانه بڵێین تایبه‌ته به كوردایه‌تی و ئیسلام و شه‌ریعه‌ته‌كه‌ی لێ بێبه‌ری بكه‌ین. له‌كاتێكدا به قه‌ولی پیر لوقمان كه‌یسی په‌رده‌ی كچێنی و پاكیزه‌یی كچان له ئایینه سامییهكانداو له سه‌رده‌می فیرعه‌ونه‌وه هه‌بووه. له هه‌مووی سه‌مه‌ره‌تر هه‌ڵوێستی پارلهمانتارهكهی حیزبی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی (داعشی) سۆران عومه‌ره كه لای هه‌موان روونه كه ساڵانێك وه‌ك تێرۆریستێك له چیاكانی كوردستان له‌ژێر چه‌تری فه‌رمانی مه‌لا كرێكار كاری تێرۆریستانه‌ی خۆی پراكتیز ده‌كرد. ئه‌مڕۆ له پارله‌مانه خهسیوهكهی باشوری كوردستان سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافی مرۆڤه، وه‌ك بینیمان پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته ڤیدیۆییه‌كه هه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ی مژده و شانازییه‌كی پڕ سه‌روه‌ری به كۆمه‌ڵگا رابگه‌یه‌نێت به تایتڵێكی قه‌باره گه‌وره نووسی (كچه‌كه پاك و بێتاوانه).
ئه‌م ره‌فتاره نالۆژیكییه له دۆگمایی و مێشك به‌ستوویی ئه‌م پارله‌مانتاره زیاتر شتێكی ترمان پێناڵێت جیا له‌وه‌ی كه سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافی مرۆڤه‌كه‌مان فڕی به یاساكانی مافی مرۆڤی ئه‌م ده‌ور و سه‌رده‌مه‌وه نییه و یاسای 1400 ساڵ پێش ئێستای كردۆته نۆرم بۆ مافی مرۆڤ، هه‌ر بۆیه به‌وپه‌ڕی نه‌زانین و بێ ئه‌رزشییه‌وه په‌رده‌ی كچه‌كه ده‌كاته نۆرم و پێوه‌ر بۆ پاكی و ناپاكی. واته ئه‌گه‌ر كچه‌كه په‌رده‌ی نه‌بوایه ئه‌وا كوڕه‌كه بێ تاوان و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه كچه‌كه تاوانبار ده‌بوو.
بێگوێدانه ئه‌وه‌ی كه رێكخراوه‌كانی تایبه‌ت به مافی مرۆڤ و چالاكوانه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و رێكخراوه‌كانی ژنان كه پێوه‌ره‌كه‌یان به‌پێی مادده‌كانی مافی مرۆڤی ئه‌م سه‌رده‌مه‌یه له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ئابڕووی ده‌به‌ن و ده‌ریده‌خه‌ن كه ئه‌م مرۆڤه له‌وڕۆژه‌وه‌ی له شاخ دابه‌زییوه و له هه‌لومه‌رجێكی نه‌خوازراودا بۆته سه‌رۆكی لێژنه‌ی مافی مرۆڤ تا ئه‌مڕۆ، به‌ندێكی یاساكانی مافی مرۆڤی نه‌خوێندۆته‌وه و هه‌ڕه‌مه‌كییانه و به نۆرمی زیهنییه‌تی خۆی به‌رگری له مافی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی ده‌كات.
ئه‌وكه‌سه‌ی ده‌یه‌وێت ئه‌م تاوانه بخاته پاڵ كلتوری كوردی، یاخود پاساو بۆ كلتورێك دێننه‌وه كه له بیابانه‌وه به‌هه‌ڵه دزه‌ی كردۆته نێو كلتورهكهمان، با ته‌ماشایه‌كی سۆماڵ بكه‌ن و بزانن كه ئه‌وان چه‌نده له‌خه‌می په‌رده‌ی كچێنی دان به‌جۆرێك هه‌ر له منداڵییه‌وه ئه‌ندامی مێینه‌ی كچه‌كانیان ده‌دوورنه‌وه تا رۆژی بوكێنییان.
هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌دا له‌ساڵی 2009دا فیلمی (گوڵی بیابان ) Deset Flower بڵاو بۆوه كه باس له كچه سۆماڵییه‌ك ده‌كات چۆن بۆته قوربانی ئه‌م دیارده قێزه‌ون و ناجۆره‌ی كلتوری كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی كه سۆماڵه.
له هه‌ندێك شوێنی مهسریش، له شه‌وی بوكێنیدا بووك و زاوا له ژوورێكدا به ئاماده‌بوونی دایكی كچه‌كه، زاوا به په‌نجه په‌رده‌ی كچێنی بووكه‌كه ده‌دڕێت و خوێنه‌كه‌ی ده‌خه‌نه سه‌ر پارچه په‌ڕۆیه‌ك، پاشان به هه‌لهه‌له لێدانه‌وه نیشانی كه‌س و كار و خه‌ڵكی ده‌ده‌ن.
لێره‌وه ده‌گه‌ینه ئه‌وه هه‌قیقه‌ته‌ی كه له ته‌واوی كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلام باڵاكاندا كچان له‌گه‌وره‌ترین مه‌ترسیدا ده‌ژین، چونكه شه‌ریعه‌ت وای رژاندۆته گوێچكه‌ی كۆمه‌ڵگا كه ئه‌م په‌رده‌یه به‌ڵگه و گه‌واهیده‌ری پاكیزه‌یی و ده‌ست لێنه‌دراوی كچه، له‌كاتێكدا زانست پێمان ده‌ڵێت: كه ئه‌م پارچه پێسته زیاده‌یه نه په‌رده‌یه و نه به‌ڵگه‌یه‌كه له‌سه‌ر پاكیزه‌یی كچان و نه هه‌موو كچێكیش هه‌یه‌تی.
كه ده‌ڵێم كچان له گه‌وره‌ترین مه‌ترسیدا ده‌ژین، چونكه ئیسلام و په‌یڕه‌وكه‌رانی به‌رنامه‌كه‌ی هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی زانستی‌یان به‌و بابه‌ته‌وه نییه و ته‌نها یه‌ك جۆری په‌رده‌یان كردووه به پێوه‌ری عیفه و پاكی كچان، ئه‌ویش ئه‌و جۆره‌یه كه داخرابێت و له‌گه‌ڵ به‌ركه‌وتنی ئه‌ندامی نێرینه‌ی پیاوه‌كه‌دا خوێنی لێدێت. به‌م نۆرمه‌ش ئه‌گه‌ر خوێنی لێنه‌هات ئه‌وه به‌گوێره‌ی شه‌رع زینای كردووه و كوشتنی حه‌ڵاڵ ده‌كرێت، ئه‌م حاڵه‌ته‌ش گه‌لێجار رویداوه. له‌جێی خۆیه‌تی لێره‌دا تیشك بخه‌ینه سه‌ر ئه‌وه‌ی په‌رده‌ی كچێنی چییه؟
پهردری كچێنی زیاده‌یه‌كه له پێستی ئه‌و كه‌ناڵه‌ی كه له‌نێوان ره‌حم و ئه‌ندامی مێینه‌ی ئافره‌تدا هه‌یه، هیچ كارێكی نییه ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت كه تا ئه‌وڕۆژه‌ی كچان گه‌وره ده‌بن و سوڕی مانگانه‌یان به‌سه‌ر دێت، ره‌حم له پیسی ده‌ره‌وه بپارێزێت. ئه‌م پێسته زیاده‌یه‌ش جۆری زۆره، هه‌یانه كونێكی بچوكی تێدایه و هه‌یشه كۆمه‌ڵێك كونی ورد ورد، هه‌یه هه‌ر داخراوه و له حاڵه‌تی جووت بووندا ئازارێكی زۆر به كچه‌كه ده‌به‌خشێت، بۆیه ده‌بێت دكتۆرێكی تایبه‌تمه‌ند ئه‌و كه‌ناڵه بكاته‌وه.
ئه‌وه‌شی ده‌بێته مایه‌ی ترسی ژیانی كچان ئه‌وه‌یه كه هه‌یه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌م زیاده‌یه‌ی نییه، هه‌یشه زۆر ئه‌ستووره و به سێكس كردنیش نادڕێت، جۆریش هه‌یه لاستیكییه و له‌گه‌ڵ سێكسدا ده‌كشێت، جۆریش هه‌یه خۆی له‌بنه‌ڕه‌تدا كونه‌كه‌ی ئه‌وه‌نده گه‌وره‌یه كه هه‌ست به هه‌بوونی ناكرێت، ئه‌مه‌ش واده‌كات له حاڵه‌تی رودانی سێكسدا خوێنی لێنه‌یه‌ت.
له هه‌ر جۆرێك له‌وانه‌ی كه باسمانكردن كه هۆكاری ئه‌وه‌ن كچه‌كه خوێنی نه‌بێت ئه‌وا له غیابی هۆشیاری سێكس و باڵاده‌ستی ئیسلامدا، كچان رووبه‌ڕووی مه‌رگ ده‌بنه‌وه له‌به‌ر هۆیه‌ك كه فسیۆلۆژییه و هیچ سوچ و تاوانێكی ئه‌وانی تیایا نییه و شه‌ریعه‌تێك كه بێئاگایه له زانست و كۆمه‌ڵگایه‌ك كه كوێرانه ره‌وایه‌تی ده‌دات به په‌یڕه‌وكردنی شه‌ریعه‌تێك كه سه‌ر به 1400 ساڵ له‌مه‌وبه‌ره، ئه‌مه‌ش ده‌ره‌نجامی وه‌های لێده‌كه‌وێته‌وه كه كۆمه‌لێك مه‌لا ده‌ستخۆشی لێبكه‌ن و كۆمه‌ڵێك به‌ناو رۆشنبیریش ده‌یخه‌نه پاڵ كوردایه‌تی و له په‌راوێزی هه‌موو ئه‌مانه‌شدا كۆمه‌ڵێك كچی تر خۆیان بۆ ئه‌و تێسته ئاڵۆز و ته‌م و مژاوییه ئاماده ده‌كه‌ن. زانستیش ده‌ڵێت: زۆرجار كچان ده‌توانن دووگیان ببن، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌م په‌رده سه‌ر بهههرایه هیچی به‌سه‌ربێت.
نه به‌م باسه و نه دهردرسهریی و نه‌هامه‌تییه‌كانی ژن به‌ده‌ست په‌رده‌ی كچێنی و دینێكی خوێنێژ و به كۆیله ته‌ماشاكردنی ژن وه‌ك ماتریاڵێكی سێكسی بۆ تێركردنی غه‌ریزه و خواسته جه‌سته‌ییه‌كانی پیاو به‌كۆتا دێت، به‌ڵام له‌كۆتایی ئه‌م وتاره‌دا دووباره دێمه‌وه سه‌ر ئه‌و هه‌قیقه‌ته زانستییه‌ی كه ئه‌و په‌رده‌یه نه به‌ڵگه‌یه بۆ پاكی و نه خودا وه‌ك نۆرمی كچێنی دایناوه و نه هه‌موو كچێكیش یه‌ك شێوازی هه‌یه.
ئه‌وه‌ی ده‌گوزه‌رێ خودی ئیسلامه‌كه‌یه كه شه‌رعییه‌تی به‌خۆی داوه كه به‌ناوی خوداوه په‌یامه خۆی پیاده بكات، ئه‌مه‌ش ببه‌ستێته‌وه به كچێنی ئه‌و حۆریانه‌ی كه له‌پێناو گه‌یشتن پێیان و سێكس كردن له‌گه‌ڵیان دنیایان له‌خوێنی خۆیاندا گه‌وزاندووه و له‌سایه‌ی ئه‌واندا جیهان به‌گشتی و رۆژهه‌ڵاتی ناوین به‌تایبه‌تی به تونێڵێكی تاریك و پڕ شه‌ڕ و كوشتار و مه‌ترسیدا تێده‌په‌ڕێت.
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە