ئازاد حەمدی: بەسە. هەستە تا کەی؟ ئەرێ ئەوە نووستون.
کوا دەنگت، کوا رەنگت؟ هەست ناکەیت نقەت لێوە نایەت؟ سەد مخابن، کورە هەزار جار بەخابن. گۆڕەپانەکان هەمووی متن، مت. هەروەکو برا کانمان دەڵێن: بە تۆپزیش دەنگتان لێوە نایەت؟
بیردەکەمەوە بۆ. هۆکار چیە، هەر نازانم. گۆڕە پانەکانی شار ماون کە جاران جمەیان دەهات لەژێر پێی جەماوەردا. لە هاتوو هاواریی کرێکاراندا،جوتیاراندا، قوتابیاندا، دەنگیان دەچووە حەوت دەبقەی ئاسمان. داوای مافیان دەکرد. داوای نانیان دەکرد. داوای باشکردنی ژیانیان دەکرد. ئەوسا یەکێک هاواری دەکرد: چیتان ئەوێ ئەی میللەت. دەستەو ڕیزبەستۆکانی مەدانەکان وەڵامیان دەداو، دەیانووت: نانمان دەوێ بۆ میللەت.
داوای لا بردن و نەمانی پەیمانەکانی ئیستعماریان دەکرد، چەندەها جار حکومەتیان ڕووخان. شاعیران بێکەس و قانع ئاسا لە سیەکاندا، جەماوەریان ئەهەژان دژی داگیرکەران. لە کوونی بەندیخانەدا بێکەس نەعرەتەی:
شەرتە شەرتە گەر خودا دەستم بدا
دوژمنت پەت کەم، وەکو سەگ بیخەمە ژێر پێتەوەی بوو
ئەبینم ئێستا: نە ئاووت ئاوە نەکارەبات کارەبا. لە قوتبخانەو زانکۆ دەرچوویت. ئەڵێی مەساحیت ئەرز دەپێویت. نە قەیرانێکە نە دوو. مووچە نەک دووا ئەکەوێت بووە بە چارەکە مووچەش.
سامانی ژێرزەوی بەبێ ئاگایی تۆ فرۆشرا و تۆ قەرزار و گیرفانی بەرپرس و کوڕەکانیان هەر پڕ نابێت.
ببوورن ئەگەر بڵێم: بوونەتە مەشکەکەی هامان. هە تا ئەیان کووتا. دەنگی لێوە نە ئەهات و بەخۆی نەئەزانی.