شه‌ریف هه‌ژاری: هه‌ڵسه‌نگاندنه هه‌ڵه‌كانی سه‌ركرده‌كانی خۆرهه‌لاتی كوردستان و هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئێران!
ڕون نه‌بو هه‌ندێك له سه‌ركرده‌كانی خۆرهه‌لاتی كوردستان به پێی كام تێفكرین و هه‌ڵسه‌نگاندنی سیاسیی، باسیان له به‌هێزكردنی خه‌باتی مه‌ده‌نی كورد ئه‌كرد له ژێر ده‌سه‌ڵاتی فارسیست- شیعهسهپێنی ئێرانیی دا!
هه‌ربۆیه له‌كاتی خۆیدا چه‌ندین بابه‌تم له‌سه‌ر نووسی و، له وه‌لامی ده‌یان هاوڕێ دا كه پرسیاریان كردبوو: (ئایا مامۆستا ئه‌توانین بڵێین: خه‌باتی مه‌ده‌نی له خۆرهه‌لاتی كوردستان دا بوونی هه‌یه تاوه‌كو ئه‌و خه‌باته به‌هێزتر بكرێ!؟).
ئه‌وه‌بوو به‌پێی بابه‌ته‌كانم به وردی شیمكردهوه كه: خه‌باتی مه‌ده‌نی له خۆرهه‌لاتی كوردستان دا بوونی نییه. ئه‌مه له‌به‌ر ئه‌وه نییه كه خه‌ڵكی خۆرهه‌ڵاتی كوردستان خه‌باتگێڕیان تێدا نییه، به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه: به‌پێی ده‌ستور (قانونی ئه‌ساسی) ڕژێمی كۆماری ئیسلامی ئه‌و زه‌مینه‌یه هاتۆته‌بوون كه ڕێگا به خه‌باتی مه‌ده‌نی نادرێ و، كورترین هه‌نگاونان بۆ مافی نه‌ته‌وه‌یی و مه‌ده‌نیی به فیشه‌ك وه‌ڵام ئه‌درێته‌وه.
ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه خه‌باتی مه‌ده‌نی له كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی دا به‌ره‌وپێشه‌وه ئه‌چێت، نه‌ك له‌و كۆمه‌ڵگایه‌ی كه سیستمی كۆماری ئیسلامی ئێران كردوویه‌تییه (كۆمه‌ڵگای به‌سه‌ربازی كرا‌و: كۆمه‌ڵگای میلیتاریزه‌كراو).
هه‌ربۆیه، ئه‌وه‌ی له ژێر ده‌سه‌لاتی كۆماری ئیسلامی گه‌ر نه‌فه‌سێك بدات، ئه‌وه ته‌نها چالاكییه‌كی زۆر سانای فه‌رهه‌نگیه و چالاكییه‌كی زۆر سه‌ره‌تایی مه‌ده‌نییه، كه ناتوانرێت ناونرێت به (خه‌بات، یاخود خه‌باتی مه‌ده‌نی). چونكه هه‌ركاتێك سیستمه‌كه هه‌ستی كرد كه ئه‌و چالاكییه پێ ئه‌نێته قۆناغی كاریگه‌ری دانانه‌وه (قۆناغی خه‌باتی مه‌ده‌نی)یه‌وه، ئه‌وا له ناوی ئه‌بات! سه‌دان نموونه‌ش به‌رده‌ستن له مێژووی (37) ساڵه‌ی حوكمڕانیی- سه‌ربازیی كۆماری ئیسلامی ئێران.
ته‌نانه‌ت له‌كاتێكا كه‌سێك به‌ته‌واوی باوه‌ڕی به شیعه‌ی دوانزه ئیمامیش هه‌بێ و بڕوای به ئیمام بوونی خومه‌ینیش هه‌بێ، ئه‌وا هه‌ر به‌ته‌واوی ناتوانێت و یه‌كلانه‌بووه‌ته‌وه كه خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆككۆماری كاندید بكا. به‌ڵكو له نێو ئه‌و كاندیدانه‌ش كه ئه‌و باوه‌ڕه‌شیان هه‌بێ و به‌درێژایی (37) ساڵی ته‌مه‌نی كۆماری ئیسلامی به ده‌یان كرده‌وه‌ی تیرۆریستیشیان بۆ كۆماری ئیسلامی ئه‌نجام دابێ، كه‌چی ته‌نانه‌ت بۆ خۆپاڵاوتنیش هه‌ر ڕه‌د ئه‌كرێنه‌وه. نموونه‌ش زۆرن، ههرهدیارترینیان ڕه‌دكردنه‌وه‌ی خۆكاندیدكردنی گزیر-ئاخوند (مه‌حموی نه‌ژاده!) و (محمد هاشمی ڕه‌فسه‌نجانی: برای هاشمی ڕه‌فسه‌نجانی!).
كورتوپوخت: له سیستمی ئێران دا وه‌لی فیقهێكی وه‌ك (خامنه‌یی) یه‌كسانه به (پێغه‌مبه‌رێك كه ناڕاسته‌وخۆ وه‌حی بۆ دێ- واته: له خه‌ودا وه‌حی بۆ دێ و، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانرێ فه‌رمانه‌كانی ڕه‌د بكرێته‌وه) ئه‌مه‌ش به پێی (كتێبی: جمهوری ئیسلامی، خودی خومه‌ینی) هه‌ر ده‌بێت وابێت، ئیدی (شورای نیگه‌هبان و په‌رله‌مان و حكومه‌ت و ئه‌نجومه‌نی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی نیزام) هه‌ر هه‌موویان له‌ژێر بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی ڕێبه‌ری ئێران (وه‌لی فیقهی ئێران) دا ئه‌بن.
كه‌وابوو، ئه‌و سه‌ركردانه چۆن باسیان له به‌تینكردن و به‌هێزكردنی (خه‌باتی مه‌ده‌نی!!!!) ده‌كرد، ئه‌وه به لایه‌نگره‌كانیان ئه‌سپێرین!!!!
ئه‌م (به‌ناو) هه‌ڵبژاردنه‌ی سه‌رۆككۆماری ئێران، بۆ ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی ئێران، هه‌ڵبژاردنێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه ئه‌بێ و، له هه‌موو ئاكامه‌كانی دا ئه‌كرێ خوێندنه‌وه‌ی ستراتیژی بۆ بكرێ. چونكه بۆیه‌كه‌مجاره له پاش مردنی خومهینییهوه، یه‌كێك له سه‌ری هه‌ردوو ڕمه‌كه‌ی ده‌سه‌لاتداری ئێران قرتا بێت: ئه‌ویش نه‌مانی (ڕهفسهنجانییه له مردنیكی گوماناوی) دا!!
گرنگترین فاكت بۆ ئه‌م (به‌ناو) هه‌ڵبژاردنه ئه‌وه‌یه: ئایا ئاڵۆزی و ناكۆكی دروست ئه‌بێت له پاش ئه‌و ناهاوسه‌نگیه‌ی (له نه‌مانی ڕه‌فسه‌نجانی) دا هاتۆته‌كایه‌وه یاخود نا!؟
ئه‌مه یه‌كێكه له لێوردبوونه‌وه جدییه‌كان لای من، ئه‌گه‌ر ئاڵۆزی و ناكۆكیی هاته‌كایه‌وه ئایا ئۆپۆزسیۆنی لاوازی ئێرانی وه‌كو ناكۆكیه‌كانی ده‌ورانی جووڵانه‌وه‌ی سه‌وز هه‌روا ده‌سه‌پاچه و بێ پلان ئه‌بن یاخود نا!؟
ئه‌ی ئۆپۆزسیۆنی كوردی كام پلان و ئاماده‌سازیان (هه‌یه و ئه‌بێت) بۆ ئه‌گه‌ره‌كانی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه!! ئه‌ی ئه‌مریكا ڕوانینی بۆ لێكه‌وته‌كانی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه چییه!؟
تاچه‌ن ئۆپۆزسۆنی لاوازی ئێرانی (به كوردیشه‌وه كه له ئۆپۆزسیۆنی لاوازی ئێرانی تۆزقاڵیك چالاكترن) چۆن ئه‌توانن هه‌موو لێكترازانێك بقۆزنه‌وه و گه‌وره‌تری بكه‌ن و زه‌مینه‌ی بۆ بخولقێنن!!
له‌گه‌ل ده‌یان ئه‌گه‌ر و پێشهاتی تر، كه پێویسته به وردی كاری له‌سه‌ری بكرێ و، هه‌م خۆئامادهسازیشی بۆ بكرێ!! بنه‌ڕه‌ترین فاكتیش ئه‌وه‌یه: له پاش قاسملوو، له‌م هه‌موو ئۆپۆزسیۆنه‌ی ئێرانی كێ پێی هه‌ڵ ده‌ستێ!!؟
هیوادارم زۆرم نه‌نووسیبێ و زۆریش له‌سه‌ر ئه‌گه‌ره‌كانی دیكه ناڕۆم!!