عیماد عه‌لی: ئایا كه‌ركوك به دانوستان ده‌گه‌رێته‌وه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان؟
لێره‌دا، له‌مه‌ڕ بابه‌تی گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌ركوك و ناوچه دابراوه‌كان بۆسه‌ر هه‌رێمی كوردستان، له‌سه‌ر ئه‌م كه‌یسه تایبه‌تیه زۆر گرنگ و پرسه چاره‌نوسسازه‌دا، به ره‌گه‌زپه‌رستانه قسه ناكه‌م، به‌ڵام چه‌ند حه‌قیقه‌تێك ده‌خه‌مه به‌رچاو، كه ئه‌وه‌مان بۆدهردهخهن و ده‌یسه‌لمێنن، به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌به‌ر چه‌ندین هۆكار و ته‌گه‌ره‌ی گه‌وره و كیروگرفتی جۆراوجۆر، ئه‌وه‌مان بۆ ده‌سه‌لمێنن، كه به دانوستان ئه‌م ئامانجه گه‌وره‌یه به‌دینایه‌ت و نه‌ته‌وه‌كانی به‌رامبه‌ر و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له ناوه‌ندی عیراق و ته‌نانه‌ت وڵاتانی دراوسێ له هیچ بارێكه‌وه له‌و ئاسته‌دا نین كه متمانه‌ت هه‌بێت به دانوستان و پشت به‌ستن به حهقپهرستیان بگه‌یته ده‌رئه‌نجامی دروست نه‌ك به زوویی ته‌نانه‌ت له دوامهوداشدا.
جارێك زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ی دهسترۆیشتون یان پابه‌ندن به رێژه‌یه‌كی رهگهزپهرتسی به‌هه‌ر رێژه‌یه‌ك بێت، ده‌ڵێن؛ ماده‌ی سه‌تو چل، كه پشتیپێ ده‌به‌سترێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كه‌یسه‌كه، كۆتایی هاتووه. له‌كاتێكدا له‌رووی یاساییه‌وه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ته‌واوبونی دواده‌رفه‌ت و كاتی جێبه‌جێكردنی ماده‌كه واتای كۆتاییهاتنی ماده ده‌ستوریه‌كه ناگه‌یه‌نێت. ئه‌گه‌ر به‌و شێوه ساكارهیش باسی بكه‌ین، ده‌توانین بڵێین: ئه‌گه‌ر تۆ دواوادهت دا بهكهسیك قه‌رزێكت لای بێت و ئه‌و له‌واده‌ی تایبه‌تی خۆیدا نهیگهراندهوه، ئه‌م كرده‌وه‌ی كه‌سی قهرزپێدراو ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت له‌به‌رئه‌وه‌ی واده‌كه‌ی ته‌واو بووه، بۆیه قه‌رزه‌كه فه‌رامۆش بكرێت و وه‌رنه‌گیرێته‌وه.
دوو نمونه‌ی به‌ناو پیاوه زۆر چاكه‌كانی عه‌ره‌ب له سیاسیه‌كانی عیراقی ئه‌مرۆمان دێنینه‌وه، كه كورد رێزێكی تایبه‌تی گرتوون و له‌وان باشترمان نه‌بووه، ئینجا به‌راوردی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكانی تردا بكه‌ن، له‌دواجاردا ده‌ڵێین: هه‌زار ره‌حمه‌ت له كفن دز:
یه‌كه‌م: عادل عه‌بدولمه‌هدی، كه پیاوێكه لای هه‌مووان به حه‌قدۆست و كورد په‌روه‌ر ناسراوه، ئه‌م پیاوه ماده‌ی سهتوچلی به پاساوێكی نادروست و هۆكارێكی هیچوپوچی وه‌ك ئه‌وه‌ی؛ له‌هه‌مان كاتدا ده‌بێت له ناوه‌راست و باشووری عراقیش جێبه‌جێ بكرێت، زیانێكی گه‌وره‌ی له‌م كهیسهداو بووه هۆكاری دواخستنی تا راده‌ی جێبه‌جێ نه‌كردنی، كه ئه‌م ماده‌یه هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی له‌گه‌ڵ كێشه‌و بێشه‌ی ناوه‌راست و باشووردا نیه و ته‌نها بۆ شوێنه جێناكۆكه‌كانه.
دووه‌م: عه‌ممار حه‌كیم، سه‌ره‌رای په‌یوه‌ندیه‌كی توندوتۆڵی له‌گه‌ڵ كورد دا، له‌م ماوه‌یه‌دا ناخی ده‌رخست و، له‌كاتێكی دیار و هه‌ستیاردا ئه‌و دۆستایه‌تیه‌ی كوردی بۆ ئه‌وانه‌ی باوه‌ریان پێ كردبوو ده‌رخست و، نیاز و عه‌قڵ و بیروبۆچونی خۆی سه‌لماند، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی هه‌ندێك لایه‌نیش شاگهشكهیان كردووه به‌و هه‌ڵوێسته تازه‌ی.
تا ئێستا، ئێمه زه‌ره‌یه‌ك مافدۆستی و حه‌قانیه‌ت و دادپه‌روه‌ری خوازی و مرۆڤدۆستی و رۆشنبیریی ره‌سه‌ن و ئازادیخوازی راسته‌قینه و داننان به مافی گه‌لانمان (له تاكو تهرایهك نه‌بێت، ئه‌ویش له‌ژێر لێوه‌وه باسی ده‌كه‌ن) بۆ مه‌به‌ستێكی تایبه‌تی نه‌بێت، ئه‌گینا له هیچ شوێنێك و كاتێكی ئه‌م خه‌ڵكی عیراقه‌دا، كه‌سێكمان نه‌دۆزیه‌وه به راستی و وه‌ك خۆی دان به مافی ره‌وای گه‌لی كورد بنێت و به‌راستیی له ناخیدا باوه‌ری پێی هه‌بێت.
زۆرێك له رۆشنبیرانی له‌مه‌ر خۆمان باس له حه‌قی پێكهاته‌كانی تری كه‌ركوك ده‌كه‌ن و، گوایه ئه‌گه‌ر به‌شداریان به پله وپۆست بكرێت، كه حه‌قی خۆیانه، هه‌ڵوێستیان له‌مه‌ر پرسی كورد و كه‌ركوك باش ده‌بێت. با ته‌ماشای ئه‌وانه بكه‌ن كه یۆستیان وه‌رگرتووه چۆن به فه‌رمانی ئهمو ئه‌وی ده‌ره‌كی و ناوه‌كی ده‌رۆن، یان به فه‌رمانی باڵای داموده‌زگاكانی خۆیان ئه‌گه‌ر كورد بن؟ بۆیه، ئه‌گه‌ر زۆرینه‌ی ره‌های پۆسته‌كانی كه‌ركوك بدرێت به پێكهاته‌ی عه‌ره‌ب و توركمان، به فه‌رمانی ناوه‌ندی عیراق و توركیا ده‌رۆن به‌رێوه و هیچ حسابێك نه بۆ كورد و نه‌ش بۆپرسهكهی و نه‌ش بۆ ماده‌ی سه‌ت و چل و نه‌ش بۆ هیچ ناوچه‌یه‌كی جێناكۆك ناكه‌ن و ده‌ستی كوردیش له‌یه‌كه‌م ساته‌وه لهههمبانهكه ده‌رده‌چێت، نه‌ك مافی كورد بپارێزن.
لێره ته‌نها ڕیگه‌ی راست و دروست له‌به‌رده‌م كورد، كه چه‌ندین جار وه‌ك هه‌ل بۆی هاتۆته پێشه‌وه و كورد وه‌ك خۆی و به‌جوانی به‌كارینه‌هێناوه و، رزگاركردنی ناوچه دابراوه‌كان به‌گشتی له كات و ساتی خۆیدا له‌ده‌ست چووه و ته‌نانه‌ت هه‌ندێك سه‌ركرده‌ی باڵا بۆ ناو و ناوبانگی خۆیان سازشێكی یه‌كجار گه‌وره‌یان له ئاست ئه‌و پرسه ومافه بنه‌ره‌تیه‌كانی خه‌لكی ئه‌و ناوچانه‌دا كردوون.
بۆیه كه‌ركوك و سه‌رجه‌م ناوچه دابراوه‌كان به كۆمه‌ڵێك رێكار و زه‌مینه‌خۆشكردن رزگار ده‌بێت:
* سه‌پاندنی وتاری یه‌كگرتووی كورد و كوردستان له‌مه‌ر ناوچه دابراوه‌كان، نه‌ك ململانێ و ملشكاندنی یه‌كتری و هه‌بونی هه‌ڵوێستی جیاواز و ناجۆر له‌و باره‌وه، چ له هه‌رێمی كوردستان بێت یان له نێوخۆی خودی ناوچه دابراوه‌كان.
* وه‌لاخستنی ناكۆكی و جیاوازیه سیاسیه حزبی و كه‌سیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، كه هه‌رێمی ته‌فروتونا كردووه و، له ناوچه دابراوه‌كان ده‌سته‌یه‌كی كارا یان هه‌یئه‌تێكی یه‌كگرتوو هه‌بێت بۆ هه‌ڵوێست وه‌رگرتن له‌سه‌ر هه‌ر گۆرانكاری و سیاسه‌تێكی رۆژانه‌ی ئه‌و ناوچانه پێكه‌وه، ئه‌مه‌ش به دڵپاكی و خه‌ڵكانێكی دڵسۆز ده‌كرێت، كه له‌سه‌رووی ههمووحزبایهتیهكهوه بن.
* تهخویلكردنی ئه‌و ده‌سته‌یه بۆ ده‌ركردنی هه‌ر بریارێكی شۆرشگێرانه‌ی پێویست، كه له‌سه‌ر هه‌رێم و سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌ی نه‌وه‌ستێت و ته‌نها به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و ناوچانه له‌به‌رچاو بگرێت، دووربێت له ململانێی پوچه‌ڵه نێوخۆییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
* هه‌بوونی ستراتیژیه‌تێكی نه‌گۆری یه‌كگرتوو، كه له‌لایه‌ن ئه‌و ده‌سته‌یه دابرێژرێت و قابلیلی سازش و ململانێی حزبی و كه‌سی و بنه‌ماڵه‌و ته‌كه‌تول نه‌بێت.
* هه‌وڵدان و كاری دیبلۆماسی، كه ئه‌مه ئه‌ركی سه‌ره‌كی هه‌رێمی كوردستان و دڵسۆزانی ناوچه دابراوه‌كان خۆیانه، بۆ په‌یداكردنی پشت و پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تی به‌هه‌مو جۆرێك، ئه‌گه‌ر به‌رژوه‌ندی ته‌سكی لایه‌نه جیهانیه‌كانیش له‌به‌رچاو بگیرێت و ته‌ماحی گه‌وره‌شیان بخرێته به‌ر، با سازشی ئابورریش له‌گه‌ڵیدا بكرێت.
بۆیه، به خوێندنه‌وه‌ی واقعی فه‌رمانره‌وایه‌تی و ئاستی رۆشنبیری و عه‌قڵیه‌تی قیادی عه‌ره‌بی ناوه‌ندی عیراق و، وه‌زعی سه‌ركردایه‌تی كورد و، ئاستی هۆشیاری هه‌ردوولا و، جۆری كارلێكه سیاسیه‌كان و هاوكێشه و لێكه‌وته‌كانی سیاسه‌تی عیراق و هه‌رێمی كوردستان و، ئاستی هۆشیاری میله‌تی كورد و عه‌ره‌ب و توركمان و، راده‌ی ره‌گه‌زپه‌رستی له ده‌روونی نه‌ته‌وه‌ی سهردهت، ته‌نانه‌ت به‌دوور له حزب و ره‌وته سیاسیه‌كان، ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌خه‌ن، كه ته‌نها به فه‌رمان و بیری شۆرشگێرانه‌ی كوردانه‌وه، كه‌ركوك و ناوچه دابراوه‌كان رزگار ده‌بێت نه‌ك به ملكه‌چ بون و پارانه‌وه‌و رجا‌و تكا. بۆیه زه‌مینه‌خۆشكردن بۆ ئه‌م كاره مێژوییه یه‌كێكه له ئه‌ركه نیشتمانیه شۆرشگێره‌كانی خه‌ڵكی ناوچه‌دابراوه‌كان خۆیان پێش هه‌ر خه‌ڵكێكی تر ( ئه‌م ئه‌ركه‌ش زۆر دواكه‌تووه و كاتێكی زۆر كه‌می ماوه ). یه‌كه‌مین ئه‌ركی خه‌ڵكی ناوچه‌دابراوه‌كان، بڕینی هه‌موو ده‌ستخستنه ناو پرسهكهیانه له هه‌رلایه‌كه‌وه بێت، كه به مه‌به‌ستی قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی هه‌مه‌چه‌شنی سیاسی و ئابووری خۆیان خزاندبێته نێو ئه‌م پرسه چاره‌نوسه هه‌ستیاره‌وه، ئینجا كاره پێویسته دهستهجهمعیهكهی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه ده‌ستپێده‌كات.