ئەکرەم محەمەدئەمین: یەکێتیەکان لەمە بگەن.
ئەگەر یەکێتی نیشتمانی کوردستان سود لە کات وەرنەگرێت کات زیانی پێئەگەیەنێت، چۆن؟
ئەوە ئێستا وەکو ئەزانین لایەنە ئیسلامیەکان کۆنفراسیان کرد و بەرنامە و پلان دائەرێژن بۆ ئایندە:
1 – هەوڵ ئەدەن بۆ هەڵبژاردنەکان بە یەك لیست دابەزن.
2 – هەوڵ ئەدەن لە یەك چوارچێوەدا خۆیان کۆ بکەنەوە کار ئەکەن بۆ نزیك بونەوەی خالە دوورەکانی لەیەکتری.
3 – کار ئەکەن هەتا ئەو ساتەی ببنەوە بە یەك حزبی ئیسلامی.
ئەمەش بۆ زۆنی سەوز ترسناکە، لە چەند روویەکەوە:
1 – بە هێز بونی پێگەی ئیسلامیەکان لە یەك حزبی یەکگرتودا واتە لە ژێر یەك ناودا ، کەواتە ژمارەی کورسی زیاد ئەکات و یەك پلان و بەرنامە ئەبێت .
2 – لەوانەیە بکەونە ژێر هوژمی تورکیاوە چونکە یەکگرتوو و دەسەلاتی تورکیا دۆستایەتیان بە هێزە و بۆ یەك بەرنامە کار ئەکەن .
3 – لە رێگەی ئیسلامیەکانەوە پێگەی پارتی بەهێز ئەبێت لە ناوچەکەدا .
4 – ئەوکاتە یەکێتی ئەبێتە لیستی ژمارە چوار .
بۆ یەکێتی کات ئاڵتونە.
1 – زۆر گرنگە سەرکرادیەتی یەکێتی بریاری لێبوردەیی و بەخشندەیی قبول بکەن و پێکەوە دابنیشن.
2 – زۆر بە راستی و بروای تەواوە لەگەل گۆران پەیمان نامەی نێوانیان جێ بەجێ بکەن.
3– یەکێتی پێش کۆنگرە پلینۆم ببەستێت بۆ رەوینەوەی کۆمەلێك کەم کوری و ئامادە سازیەك ئەبێت بۆ کۆنگرەیەکی باش.
4 – هەڤالان و ئەندامان و دۆستانی یەکێتی پێویستە پیداگیری بکەن و داوا لە سەرکردایەتی بکەن بۆ چارەسەر و سود لە کاتەکان وەربگرن.
هەڤالان پێگەی یەکێتی لەو ئاستەدا نیە کە چاوەرێی لێئەکەین، جاران و سەردەمی بەڕێز مام یەکێتی پێشەنگ بوو . پێویستە بە هەموومان کار بکەین بۆ گەرانەوەی دەسەلاتی سیاسی و ناوەندی بۆ یەکێتی نیشتمانی کوردستان . یەکێتی حزبی شەهیدانە هی کۆمەلانی خەڵکی کوردستانە.