دکتۆر محەمەدئەمین عەلی: پزیشك وه‌ك لاوازترین بازنه‌ى سێكته‌رى ته‌ندروستى.
ئه‌وه‌ى تۆزێك له‌ژیان و ژین و ژینگه گه‌یشتبێت ئه‌زانێت له‌م گه‌ردوونه‌دا هیچ كارێك به‌ده‌ر نییه له‌هه‌ڵه، به‌لآم گرنك ئه‌وه‌یه له‌برى وروژاندن و هاندان و بهكلتووركردنى بێمتمانه‌یى له‌ناو كۆمهڵگاو و شێواندنى رِاستیهكان و تۆمه‌ت به‌خشینه‌وه بهرِاست چه‌پدا له‌هه‌وڵدابین بۆ رِێگرتن یاخود به‌لایه‌نى كه‌م كه‌مكردنه‌وه‌ى ئه‌و هه‌لآنه‌ى قابیلى رِاستكردنهوهن واتا ئه‌و هه‌لآنه‌ى به‌ئانقه‌ست نین.
ئه‌م ئاسته به‌رزه لهشارستانى و زانست و فه‌لسه‌فه‌و مه‌عریفه‌ى مرۆڤایه‌تى ده‌رچه‌ى رِاستكردنهوهى هه‌ڵه‌كانى پێشووتریهتى نه‌ك و روژاندن و ترس و تۆقاندن و بهكلتووركردنى بێمتمانه‌یى له‌ناو كۆمه‌ڵگاى مرۆڤایه‌تى.
هه‌ڵبه‌ته هه‌ڵه‌ى “پزیشكی” یش به‌ده‌ر نییه له‌هه‌ڵه‌ى چه‌مكه جیاوازه‌كانى تر‌ى ژیان، كاتێك پزیشكێك هه‌ڵه‌ده‌كات یه‌ك نه‌خۆش و چه‌ند خێزانیك ئه‌خانه ناره‌حه‌تى و مه‌ترسیه‌وه، به‌لآم كاتێك ئه‌ندازیارێك هه‌ڵه ده‌كات قه‌باره‌ى نارِهحهتى و مه‌ترسی بۆسه‌ر ژیانى كۆمه‌لآنى خه‌ڵك زیاتره، خۆ ئه‌گه‌ر سه‌ركرده‌یه‌كى مه‌یدانى سه‌ربازى هه‌ڵه‌بكات ئه‌وه ژیانى هه‌زاره‌ها هاولآتى و سه‌ده‌ها هه‌زار خیزان ئه‌خاته ناره‌حه‌تى ومهترسیهوه، ئه‌ى ئه‌گه‌ر سیاسیه‌ك هه‌ڵه‌بكات چى رِوو ده‌ده‌ات؟ بێگومان ئه‌گه‌ر ژیانى چه‌ند میلله‌تێك نه‌خاته مه‌ترسیه‌وه ئه‌وا میلله‌تێك له‌ناو ئه‌بات، له‌هه‌ڵه‌ى ئه‌مانه‌ش ترسناكتر بۆ سه‌ر ژیان و ژین و ژینگه هه‌ڵه‌ى میدیا‌و رِاگهیاندنه نوسراو بیستراو بینراوه‌كانه كه‌هه‌موو مێژووى مرۆژایهتى ئه‌خه‌نه مه‌ترسیه‌وه، هه‌ر بهبلآوكرنهوه و بهكهلتوركردنى رِق و كینه شارشتانى مرۆڤایه‌تى ئه‌كه‌وێته ژێر پرسیاره‌وه؟.
ئه‌وه هه‌ر پزیشك نییه به‌ته‌نیا سوكایه‌تى پێ ده‌كرێت ! رِۆژانه به‌چاوى خۆمان ده‌بینین له‌میدیاى كوردى و تۆرِى كۆمه‌لآیه‌تى فه‌یس بووك چى ئه‌گوزه‌رێت، تا ئێستا هیچ رِایهڵهو چین و توێژیك نه‌ماوه سوكایه‌تى پێ نه‌كرێت، رِۆژیك پزیشك، رِۆژێكى تر مامۆستا، پوَلیس دواتر كارمه‌ندى هاتووچۆ و… هتد، به‌لآم زۆرى و كه‌مى و دوور‌و نزیكى كه‌وتووه، له‌وه ئه‌چێت كلتوورى ئهوپهرِگیرى، زیادهرِۆیى، بێ متمانه‌یى، وروژان و خرۆشاندنى ناخ كۆمه‌ڵگایه‌كى هه‌ستیارى توورِهى زیاد له‌پێویستى به‌رهه‌م هێنا بێت كه‌تواناى بیركردنه‌وه‌ى نه‌مابێت.
تا ئێمه به‌عه‌قڵیه‌تى پاش زه‌بر واتا عه‌قڵیه‌تى ئهوپهرِگیرى ” رِهش یا سپى، باش یا خراپ، شه‌یتان یا فریشته” و زیادهرِیى و بێ متمانه‌یى بیربكه‌ینه‌وه، وه له‌سه‌ر ئه‌و جۆره بیركردنه‌وه‌یه هه‌ڵوێست بكه‌ین لۆجیك و عهقلآنیهت و نیه‌تى گه‌یشتن به‌جه‌وهه‌رى رِاستیهكان له‌ده‌ست ئه‌ده‌ین، هه‌ربۆیه له‌پرۆسه‌ى برِیاردان هه‌ڵه‌و شكست خواردووین، ئه‌كرێت به‌شێكى ئه‌و ئهوپهرِگیرى و زیادهرِۆییهى خه‌ڵكى به‌رامبه‌ر بهسێكتهرى ته‌ندروستى و پزیشكان ئێمه‌ى پزیشك لێى به‌رپرس بین له‌كاتێكدا به‌رپرسى سه‌ره‌كى له‌م بارودۆخه خه‌مساردى سهركردیهتى كورد و حكومه‌تى هه‌رێم ومیدیاى كوردى یه؟.
هه‌رچه‌نده ئێمه وه‌ك پزیشك هه‌وڵمانداوه ترسناكى بارودۆخى ته‌ندروستى بۆ حكومه‌ت و خه‌ڵكى رِوونبكهینهوه، به‌لآم میدیاى كوردى كه‌مته‌رخه‌م بووه، من وه‌ك خۆم بابه‌ته تهندروستیهكانم بۆ زۆربه‌ى هه‌ره زۆرى میدیاكان ناردووه بهگۆرِانیشهوه، به‌لآم ئه‌م میدیا وروژێنه‌رانه كه‌دوا مه‌به‌ستیان خزمه‌تكردنى چه‌مكه‌كانى ژیانه بلآویان نه‌كردۆته‌وه!، له‌دوا نوسینمدا له‌ژێر ناوى “زه‌نگێك بۆ زهنیه‌تى خه‌مساردى سه‌ركردایه‌تى كورد بۆ فۆرمى داهاتووى ته‌ندروستى” كه‌له سایتى وتارىكورد بلآو بۆته‌وه پێشبینى رِووداو بارودۆخى له‌زۆر لهمهخراپترم كردووه، كاتى ئه‌وه هاتووه ئه‌م زه‌نگه وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و سه‌ركردایه‌تى كورد خه‌به‌ركاته‌وه.
له‌گه‌ڵ رِێزو حورمه‌تى بێ پایانم بۆ دایك و باوك و خێزانى ئه‌و كچه چاوگه‌شه نازداره‌ى ناوى “سه‌نا حسام ” ه خۆم باوكى دوو كچم هه‌ست بهئازارى ده‌روونى و فیزیكى ئه‌و دایك و باوكه ئه‌كه‌م و ئه‌زانم چ كاره‌ساتێكى دڵ تهزێنى به‌سه‌ر هاتووه و له‌دڵه‌وه پێى بریندارم، به‌لآم پیشبینى من له‌سه‌ر خراپى بارودۆخى ته‌ندروستى كهسیستم تیایدا وونه زۆر له‌وه خراپتره، ئه‌وه‌ى ئه‌گوزه‌رێت گهرِهلاوژێى ته‌ندروستیه!، خه‌مى من زۆر له‌ده‌ست برِینهوهى منداڵێك گه‌وره‌تره، خه‌مى من پزیشهكانى هاورِێم خه‌مى ته‌ندروستى ده‌روونى وفیزیكى كۆمه‌ڵگایه‌كه نه‌ك تاكه‌كه‌سێك، ئه‌گه‌ر وابرِوات زۆر له‌مه خراپتر پێشبینى ئهكهرێت له‌كاتێكدا پزیشك لاوازترین بازنه‌یه له‌وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و هیچى به‌ده‌ست نییه! سهرهرِاى ئه‌وه‌ش هه‌موو هه‌وڵه‌كانى بۆدانانى سیستمێكى ته‌ندروستى زانستى دادپه‌روه‌ر شكستى هێناوه، خۆئه‌گه‌ر وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى به‌ئاگا نه‌یه‌ت ئه‌م جۆره كاره‌ساته دڵ تهزێنانه ئه‌بنه رِووداى ئاسایى رِۆژانه.
سهرهرِاى ئه‌وه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى به‌رپرسه له‌م ئاسته خراپه‌ى خزمه‌تگوزای پزیشكى و ته‌ندروستى، به‌لآم من له‌گه‌ڵ پرۆسه‌ى سوكایه‌تیكردن نیم ته‌نانه‌ت بهبهرپرسهكانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیش، ئه‌م ئاسته نزمه لهكهمپین و جنێودان و سوكایه‌تیكردن و په‌لاماردانى پزیشكان و هه‌ندیك له‌و پۆستانه‌ى دژى وه‌زیرى ته‌ندروستى لهتۆرِى كۆمه‌لآیه‌تى فه‌یس بووك ناخمى هه‌ژاند، به‌تایبه‌تى ئه‌وانه‌ى خوازیارى ده‌ست برِینهوهى منداڵیكى چاوگه‌شى بێ تاوانن! كه‌منداڵى وه‌زیرى ته‌ندروستیه، ئه‌بى تاوانى منداڵیك چى بێت؟ ده‌ستى ببرِنهوه! ئه‌مه‌یه جه‌وهه‌رى میدیاى كوردى لهههژاندن وخرۆشاندنى ناخى خه‌ڵكى ساده‌و بێ تاوان؟ ئه‌گه‌ر من بام له‌جیاتى وه‌زیرى ته‌ندروستى وه‌ك ئه‌ركێكى ئه‌خلاقى ده‌ستم له‌كار ئهكێشایهوه ئه‌گه‌ر تاوانى منیشى تێدا نه‌بوایه.
ئه‌گه‌ر وه‌زیرى ته‌ندروستى وه‌ك ئه‌ركێكى ئه‌خلاقیش ده‌ست له‌كار نه‌كێشێته‌وه ئه‌بوو له‌سه‌ر ئه‌و پۆستانه‌ى باس له‌ده‌ست برِینهوهى منداڵه بێ تاوانه‌كه‌ى ده‌كه‌ن ده‌ستى له‌كار بكێشایه‌ته‌وه؟ به‌مه سه‌روه‌ریه‌ك بۆخۆى تۆمار بكات؟
هه‌ڵبه‌ته ئه‌گه‌ر هه‌ڵوێست و كاردانه‌وه‌ى خه‌ڵكى به‌رامبه‌ر به‌خراپى خزمه‌تگوزارى ته‌ندروستى سه‌د له‌سه‌د له‌جێگاى خۆى نه‌بێت بێگومان تارِادهیهكى زۆر له‌جێى خۆیه‌تى به‌تایبه‌تى كاتێك حكومه‌تى هه‌رێم و وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى رِاستگۆنهبن له‌گه‌ڵ خه‌ڵكى.
بۆ نمونه: وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى واپشان ئه‌دات كهخزمهتگوزارى پزیشكى له‌نه‌خۆشخانه میریه‌كان بهخۆرِاییه كه‌ئه‌مه دووره لهرِاستیهوه، به‌لآم سهرهرِاى كه‌مبوونه‌وه‌ى موچه‌و زیادبوونى گشت جوررهكانى باج و زیادبوونى نرخى ده‌رمان و پێداویستیه پزیشكیه‌كان كهبارێكى ده‌روونى زۆر خراپى له‌سه‌ر خه‌ڵكى دروستكردووه، كاتیك هاولآتى پێویستى به‌خزمه‌تگوزارى ته‌ندروستى بێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و خزمه‌تگوزاریه خزمه‌تگوزارى كتوپرِیش بێت بۆى ده‌رده‌كه‌وێت بهخۆرِایى نییه سهرهرِاى خراپى كوالیتیهكهى! بۆیه یه‌كسه‌ر توشى شۆك ده‌بێت و هه‌ڵوێستێكى زۆر خراپى چاوهرِوان نه‌كراو له‌سه‌ر فه‌رمانبه‌رانى نه‌خۆشخانه‌كه وه‌رده‌گریت به‌تایبه‌تى به‌رامبه‌ر به‌پزیشك! له‌كاتێكدا پزیشك لاوازترین بازنه‌یه لهنهخۆشخانهكهو هیچى به‌ده‌ست نییه! خودى خۆى قوربانى ئه‌م گهرِهلاوژێ ته‌ندروستیه‌ى كوردستانه، به‌لآم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش سوكایه‌تى كردن به‌پزیشك و كارمهندو نه‌خۆشخانه چاره‌سه‌رى كێشه‌كان ناكه‌ن.
ئه‌گه‌ر ئێمه خاوه‌نى سیستمێكى ته‌ندروستى نه‌بین، خاوه‌نى ئه‌نجومه‌نێكى پزیشكى سه‌ربه‌خۆ نه‌بین بێجگه له‌وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و سه‌ندیكاى پزیشكان كهتۆمارى پزیشكان و پێشخستنى ئاستى زانستى رِێكبخات وه له هه‌مان كاتدا چاودێرى پراكتیزه‌كردنى كارى پزیشكى بێت، ئه‌گه‌ر كه‌رتى ته‌ندروستى میرى وتایبه‌ت له‌یه‌ك جیانه‌كه‌ینه‌وه و خاوه‌نى سیستمێكى دڵنیایى ته‌ندروستى نه‌بین و نه‌توانین كۆنترۆڵى خۆراك و ده‌رمان بكه‌ین ئه‌بێ چاوهرِوانى كاره‌ساتى ته‌ندروستى و پزیشكى زۆر له‌مه‌ى ئێستا خراپتربین.
هه‌ر وه‌ك پێشتر ئاماژه‌م پێدا هیچ كارێك له‌م گه‌ردونه به‌ده‌ر نییه له‌هه‌ڵه، هه‌ڵه‌كردن به‌ته‌نیا له‌كوردستانى ئێمه‌دا ناكرێت به‌ڵكو له‌گشت ولآتانى جیهان بوونى هه‌یه، به‌لآم گرنگ ئه‌وه‌یه به‌ئانقه‌ست نه‌بێت و دووباره‌ى نه‌بێته‌وه، له‌برى شێواندنى رِاستیهكان و وروژاندن هاولآتى و هاندانى تۆمه‌ت به‌خشینه‌وه له‌میدیاكان بهرِاست و چپدا لێپرسینه‌وه له‌هه‌ڵه‌كان بكه‌ین به‌شێوه‌یه‌كى یاسایى وزانستى به‌مه‌به‌ستى رِێگرتن له‌دووباره بوونه‌وه‌ى نه‌ك به‌مه‌به‌ستى سزادان.
وابزانم هه‌موومان ههڵهدهكهین ئه‌گه‌ر پرسیارێك له‌خۆمان بكه‌ین ئه‌ى كه‌واته بۆ هه‌ڵه‌ى پزیشك له‌چین و توێژه‌كانى تر زیاتر دیاره له‌كاتێكدا قوربانیه‌كانى له‌گشت چین وتوێژه‌كانى تر كه‌متره؟ هه‌ڵبه‌ته وه‌لآمى زۆر له‌خۆده‌گرێت به‌لآم به‌بۆچوونى من ئه‌م چوار هۆیه‌ى خواره‌وه سه‌ره‌كین.
هۆى یه‌كه‌م: له‌به‌ر ئه‌وه‌ى خه‌ڵكى به‌هه‌ڵه له‌زانستى ته‌ندروستى و پزیشكى گه‌یشتووه، زانستى پزیشكى رِێگرى له‌مردن ناكات، هه‌موو كات گه‌ره‌نتى چاكبوونه‌وه‌ى نه‌خۆش سه‌د له‌سه‌د نییه وه‌ك ئه‌وه‌ى ئازار‌و ناره‌حه‌تى مرۆڤ كه‌مده‌كاته‌وه، ئامانج له‌ته‌ندروستى ته‌نیا چاره‌سه‌رى نه‌خۆش نییه!، به‌ڵكو زیادكردنى ته‌مه‌نى هاولآتیه به‌ته‌ندروستیه‌كى جه‌سته‌یى و ده‌روونى وفیكرى باش لهرِێگاى پاراستنى ژینگه و خۆراك و خواردنه‌وه وده‌رمان.
هۆى دووه‌م: پزیشك لاوازترین بازنه‌ى سێكته‌رى ته‌ندروستیه، له‌برى ئه‌وه‌ى پزیشك بوونى هه‌بێت له‌سه‌ر هه‌رسێ ئاستى نیشتمانى، ئاستى دارِشتنى سیاسه‌تى ته‌ندروستى و ئاستى جێبه‌جێكردنى سیاسه‌تى ته‌ندروستى، ته‌نیا له‌ئاستى جێبه‌جێكردنى سیاسه‌تى ته‌ندروستى بوونى هه‌یه، به‌و مانایه‌ى پزیشك له‌ده‌ره‌وه‌ى دارِشتنى سیاسه‌تى ته‌ندروستیه و ته‌نیا سیاسه‌تى ته‌ندروستى سهرووخۆى جێبه‌جێ ئه‌كات بۆیه ئه‌و به‌رپرس نییه لهداروخانى خزمه‌تگوزارى پزیشكى.
هۆى سێ یه‌م: له‌به‌ر ئه‌وه‌ى پزیشك ناسك ولاوازترین بازنه‌ى كۆمه‌ڵگایه‌و هه‌موو خولیاى زانست و ته‌ندروستى ده‌روونى و فیزیكى كۆمه‌ڵگایه هه‌موو كه‌س پێى ده‌وێرێت له‌كاتێكدا خراپى بارى خزمه‌تگوزارى ته‌ندروستى خه‌مساردى كه‌سانێكى تره نه‌ك خودى پزیشك، خۆ قه‌باره‌ى قوربانى هه‌ڵه‌ى ده‌سه‌لآتى سیاسى یاخود میدیاى نابه‌رپرس زۆر له‌هه‌ڵه‌ى پزیشك كاریگهرو ترسناكتره به‌لآم نا‌وێرن به‌ره‌نگارى ده‌سه‌لآتى سیاسى و میدیا وروژێنه‌ره‌كان ببنه‌وه به‌هه‌رهۆیه‌ك بێت! هه‌ربۆیه بۆیه قین و رقى هه‌ڵه‌ى چینه‌كانى تریش به‌پزیشك ئهرِێژن له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كه‌سایه‌تى پزیشك دووره له‌هه‌موو توندوتژیهكهوه و هه‌موو كه‌س پێى ده‌وێرێت.
هۆى چواره‌م: كاتى ئه‌وه هاتووه وه‌ك میلله‌تانى تر‌ى جیهان گه‌شه به‌هۆشیارى ته‌ندروستى هاولآتى ساده بده‌ین، جیاوازى له‌نێوان هه‌ڵه‌ى پزیشكى و ماكى نه‌خۆش و كه‌مته‌رخه‌مى و خراپ به‌كارهێنانى پیشه‌ى ته‌ندروستى بكه‌ین لهرِووه زانستى و پیشه‌یى و یاساییه‌كه‌وه (Malpractice , Negligence, Medical error, Complication) تاچیتر به‌هه‌ڵه پزیشكان تاوانبار نه‌كه‌ین چونكه ئه‌وان نهشهیتانن نهفریشته به‌ڵكو وه‌ك ئێوه مرۆڤن و به‌رپرسیارێتیشیان زۆر لهخهلكانى تر قورستره، بۆیه نه‌زانى خه‌ڵكى لهووردهكارى زانستى پزیشكى هۆیه‌كى تره.
له‌دوا پهرهگرفمدا ئه‌توانم رِاشكاوانه بڵێم: كارى بیرمه‌ندو رِۆشنبیر و نوخبه‌ى ولآته قین و رِق و تۆره‌یى و توندوتیژى ئه‌م كۆمه‌ڵگایه هێور بكه‌نه‌وه، كارى ئه‌وانه تۆوى خۆشه‌ویستى و عه‌قلانیه‌ت بچێنن تا گه‌شه به عه‌قڵیه‌تى لاعهقلآنى پاش زه‌برمان نه‌ده‌ین.
نابۆ سوكایه‌تیكردن به پزیشكان، به‌ڵى بۆ چاككردنى سێكته‌رى ته‌ندروستى.