زه‌به‌نگ به‌هادین: ته‌ندروستى و ناته‌ندروستى په‌یوه‌ندى یه‌كانى ئێران و توركیا له‌گه‌ڵ هه‌رێمدا.
هه‌ر له سه‌ره‌تاى دروست بوونى بزووتنه‌وه‌ى گۆرانه‌وه, چاوى لایه‌نگران و دوژمنانى بزووتنه‌وه‌كه له‌سه‌ر په‌یوه‌ندى یه ده‌ره‌كى یه‌كانى بزوتنه‌وه‌كه بوو, پرسیار ئه‌وه بوو, ئایا بزوتنه‌وه‌ى گۆران ده‌چێته پاڵ به‌ره‌ى توركیا‌و نزیك بوونه‌وه له سیاسه‌تى ئاكه‌په و, به‌ستنه‌وه‌ى خۆیه‌تى به به‌رژه‌وه‌ندى یه‌كانى توركیاوه به ئه‌ردۆغانیزم بوونیه‌تى. یان پاڵدانى یه‌تى به ئێرانه‌وه‌و نزیك بوونه‌وه‌ى له سیاسه‌ته‌كانى ئێران له ناوچه‌كه‌دا و خۆخستنه ژێر ركێفى قاسمى سوله‌یمانى یه, كه به جۆرێك بێت هه‌م به‌رژه‌وه‌ندى خۆى بپارێزێت و پێگه‌یه‌كى زیاتر بۆ خۆى دروست بكات له رێگه‌ى به‌لادانى یه‌كێتى له ناو هاوكێشه‌ى ئێران و جێگه گرتنه‌وه‌ى به ده‌سه‌ڵاتێكى زیاتر و پێگه‌یه‌كى باشتر, یان بوونه هاوپه‌یمانى پارتى و چوونه ماڵى ئه‌ردۆغانه له‌گه‌ڵ ئه‌واندا.
ئێستا ئه‌بینین كوردوستان به‌ش بووه به‌سه‌ر دوو به‌شدا به جۆرێكى لێهاتووه هه‌ر به‌ره‌یه‌ك یان هه‌ر لایه‌ك ره‌نگدانه‌وه‌و ئاوێته بوونێكى ته‌واوى ئه‌و جه‌مسه‌ره‌یه كه خۆى پێوه به‌ستۆته‌وه, به زمانێكى تر ئه‌ڵقه له گوێى ئه‌و لایه‌نى كه‌وتۆته ژێر ههیمهنهیهوه. له زۆنى سه‌وز سیاسه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندى ئێرانى باڵا ده‌سته‌و، له زۆنى زه‌ردیش تێكهڵبونێكى ته‌واو به ئاكه‌په‌و واڵا بوونى سێبه‌رى ئه‌ردۆغان به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا. به‌ڵام ئه‌وه‌ى تێبینى ده‌كرێت هه‌ر له سه‌ره‌تاى دروست بوونى بزوتنه‌وه‌ى گۆرانه‌وه, رێكخه‌رى بزوتنه‌وه‌كه ستراتیژیه‌تى خۆى دیارىكرد بۆ دوور كه‌وتنه‌وه له‌و جۆره پهیوهندىیانهى هه‌ر یه‌ك له یه‌كێتى و پارتى دروستیان كرد بوو له‌گه‌ڵ توركیا و ئێران.
نه‌وشیروان مسته‌فا وویستى ئه‌وه‌ى هه‌بوو كه ده‌بێت كورد وه‌ك كاراكته‌رێكى سه‌ربه‌خۆ و ژیرانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له‌م دوو دراوسێ نه‌خوازراوانه‌دا بكات, ئه‌و له سه‌ره‌تاوه پێى باش بوو كه یه‌كێتى نیشتیمانى و پارتى دیموكرات بێنه ده‌ره‌وه له‌و جۆره گرێدانهى خۆیان پێوه گرێداوه به بهرژهوهندنى یه‌كانى ئێران و توركیاوه. دووربینى رێكخه‌رى بزوتنه‌وه‌ى گۆران له‌وه‌دا بوو، تا كاتێك گۆرانكارى له هاوكێشه‌كانى ناوچه‌كه‌دا ده‌بێت، كورد وه‌ك بكه‌رێكى سه‌ربه‌خۆ كار بۆ به‌دیهێنانى به‌رژه‌وه‌ندى یه‌كانى خۆى بكات, كه ئه‌مه كارێكى ئه‌سته‌م نه‌بوو, بگره بۆ كورد ئه‌و جۆره له مامه‌ڵه‌ى سیاسى یه باشتره له‌مه‌ى ئێستایان. چونكه هه‌ریه‌ك له توركیا‌و ئێران، جۆره‌ها به‌رژه‌وه‌ندى گرنگیان هه‌یه له كوردوستان دا. بۆیه ئه‌مه كارێكى وا ده‌كات هه‌میشه ئه‌وانن پێویستیان به كورد بێت نه‌ك پێچه‌وانه‌كه‌ى, هه‌روه‌ها هه‌ڵكه‌وته‌ى جوگرافى كوردوستان بۆ هه‌ر یه‌ك له ئێران و توركیا ترسناكى یه‌كى تایبه‌تى هه‌یه له‌به‌ر بوونى كورد له‌هه‌ردوو وڵاته‌كه‌دا. به‌ڵام سیاسه‌تى یه‌كێتى و پارتى واى كردووه توركیا‌و ئێران به‌رژه‌وه‌ندى یه‌كانى خۆشیان به‌دى ده‌هێنن و رێگریش ده‌كه‌ن له به‌دیهێنانى خه‌ونه‌كانى كورد له ناوچه‌كه له‌رێگه‌ى یه‌كێتى و پارتى یه‌وه.
سیاسه‌ت بینى نه‌وشیروان مسته‌فا به ئێستاشیه‌وه بۆ ئه‌وه‌یه كه كورد ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ به‌غدادیش دا به شێوه‌یه‌كى لۆژیكى كار بۆ به‌دیهێنانى مافه‌كانى خۆى بكات له رێگه‌ى یاساوه, ئه‌وه ئه‌وه‌ى پێباشتر بوو كه ئه‌م لایه‌نانه‌ى كوردوستان بهگرێدراوى په‌یوه‌ندى یه‌كى ته‌ندروست دروست بكه‌ن، له‌گه‌ڵ دراوسێكاندا و كار بۆ به‌رژه‌وه‌ندى نه‌ته‌وه‌ى بكرێت، نه‌ك بۆ به‌رژه‌وه‌ندى حیزبى و كه‌سى كه وه‌ك ئێستاى به‌سه‌ر هاتووه.
به‌مجۆره‌ى ئێٍستاى مامه‌ڵه‌ى سیاسى حیزبه‌كان به‌ره‌و ئاراستهیكى خراپ و وێرانه‌یان ده‌بات, چونكه هیچ كام له‌مان ناتوانێت ببێته خاوه‌ن مهنهجیهتێكى تایبه‌تى خۆى بۆ به‌دێهێنانى مافه‌كانى كورد بگره به پێچه‌وانه‌وه په‌یوه‌ندى یه‌كانى ئه‌وان راسته و راست به دژه ئاراسته‌ى بۆچونه‌كانى نه‌وشیروان مسته‌فا بوو. هه‌ر بۆیه له داهاتوودا، گیرۆده‌بوون و به‌ستراوه‌ی به ئێران و توركیا گوێرایه‌ڵیان بۆ هه‌یمه‌نه‌ى توركى و ئێرانى ئه‌م ناوچه‌یه ئه‌خاته ژێر هه‌ره‌شه‌ى مه‌ترسیدار و، هاتنه ده‌ره‌وه لێ ى زۆر زه‌حمه‌ت ده‌بێت.