هێرش عهبدلرحمان: بارزانی ئیشی خۆیەتی!
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
داعش شەنگال داگیر ئەکات بارزانی ئاگادارە!
سەدام هەولیر داگیر ئەکات بارزانی ئاگادارە!
تورکیا بۆردومان ئەکات بارزانی ئاگادارە!
ئەو سەردێڕانەی سەرەوە روونە کە بارزانی ئەتوانیت پیاوی هەرچی دوژمنی کورد بیت، بەڵام ئامادە نیە بۆ جارێکیش پیاوی کورد بیت، سەرەرای ئەو هەموو پۆخڵەواتیانە، ئەو دێت بریار ئەدات کێ کوردە کی پیاوی خەڵکە ! هەڵگری بانگەشەی سەربەخۆیی و ریفراندۆمە!
ئەگەر لەدوای راپەرین کەسی سیاسی ئاقڵ و خۆ نەفرۆش بە وڵاتانی دراوسێ حوکمی ئەم هەرێمەی بکردبایە ئاوا بەم جۆر و شێوەیەی ئێستا دوچاری ئەم هەموو دەردەسەری و ماڵوێرانی و داماوی و نەکبەتیە نەدەبووین، بەردەوام باشترین کارتی سیاسی بەدەست هەرێمی کوردستانەوە بووە بۆ ئەوەی بەرانبەر وڵاتانی ئیقلیم و عێراق بەکاریان بهێنیت و هەموویانی بە تەقڵە بهێنایەتە ئەو هەرێمە بۆ دانوستان، بەڵام چونکە ئێستای هەرێم بە دەست کەسانی نەزان و ناشارەزایی سیاسی و ئیدارەدانە وەک ساڵانی پێشوو، هەر بەنەزانی و بێ باکانە حوکمی تێدا دەکرێت .بۆیە بەردەوام هەر ڕۆژەی یەکێک لەو وڵاتانە تەقڵەمان پێ لێدەدەن، هۆکاری سەرەکیش لە ئۆباڵی مەسعود بارزانی و پارتە حیزبیەکەیەتی، ئەو بارزانیە بەتەنها لای گرنگە بنەماڵەکەی پارێزراو بیت لای گرینگ نیە هەموو کورد بفرۆشیت بە تورکی فاشی و وڵاتانی تریش مێشێک میوانی نیە!.
من توشی سەرسورمان نابم، چونکە ئەوە ئیشی خۆیەتی مانەوەی خۆی و حزبەکەی بەندە بەو سوغرەکێشیەی بۆ دوژمنانی کورد دەیکات، ئەوە میژووە کاتی خۆی کۆمەڵێک مستەشار دوای راپەرین سەردانی سەدام ئەکەن، تاوەکو ئیشیان پێ بسپیریت سەدام پییان ئەلێت: ببورن ئیستا ئیشی هەر هەمووتان بارزانی ئەیکات ! پیویستمان پیتان نیە ئەوە هەلسوکەوتی کەسیک بیت هەموو ژیانی دژ بە ئاراستەی بەرژەوەندیەکانی کورد هەنگاو بنیت لە هەر شوینکی دنیا بوایە ئیستا شار بەدەر کرابوو یان زیندانی سەرەرایی ئەو هەموو عەیب و عارەیە بەردەوامە دواتر ڕوونە من هیندەی بارزانی بە مەترسی ئەزانم لەسەر کورد هیچ ترسیکم لە ئیقلیم نیە چاوەری چی لە بارزانیک دەکریت تا پیش رووخانی سەدامیش بارزانی و بنەمالەکەی هەموو زانیاریەکی هەرێم و جموجۆلی ئەمریکیەکانی گواستۆتەوە بۆ سەدام.
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە