زه‌به‌نگ به‌هادین: سوود و زیانه‌كانى سوشیال میدیا.
سۆشیال میدیا وه‌ك جێگه‌یه‌ك بۆ ده‌ربرینى بیر‌و راو و وه‌ك جێگه‌یه‌ك بۆ نیشاندانى رووداوه‌كانى رۆژ, هه‌روه‌ها وه‌ك هۆكارێ بۆ په‌ره‌پێدانى بیرى تاك و دروستكردنى په‌یوه‌ندى كۆمه‌ڵایه‌تى نوێ و شاره‌زا بوون له كو‌لتور و بیركردنه‌وه‌ى گه‌لانى تر, به‌كارهێنانى سوشیال میدیا وه‌ك مینبه‌رێك تا تاك بتوانێت بیر‌و بۆچونى خوى تێدا به سه‌ربه‌ستى و ئازادى بڵێت و بڵاویى بكاته‌وه. ئه‌مێستا سوشیال میدیا جێگه‌یه‌كى زۆرى گرتۆته‌وه له ناوماندا, هه‌ر تاكێك و هه‌ر كۆمه‌ڵێك به‌شێوه‌یه‌ك به‌كارى ده‌هێنن, هه‌م بۆ زانینى تازه‌گه‌رى یه‌كان هه‌م بۆ زانینى سیاسه‌تى رۆژ و هه‌م و بۆ ده‌رخستنى چالاكى و كارى رۆژانه‌ى تاك و هه‌م بۆ گه‌شه‌ى كه‌سى له چوارچێوه‌ى گه‌رانی خۆى كه ده‌یكات له تۆره كۆمهڵایهتىیهكان وه نیشاندان و كار‌و ژیان و چالاكى رۆژانه‌ى خۆى.
ئه‌مێستا سوشیال میدیا وه به‌تایبه‌ت فه‌یسبووك و تویته‌ر و ئینستاگرام رێگه‌یه‌كى زۆریان كورت كردۆته‌وه بۆ تاك تا بتوانێت بیر‌و بۆچونه‌كانى خۆى ده‌رببرێت, كار گه‌ێشتۆته ئاستێك تاك هه‌ر خۆى له‌سه‌ر فهیسبوكهكهى خۆى بووه به نوسه‌رو لێكۆڵه‌ر و شیكه‌ره‌وه‌ى سیاسى و شاعیر, به ناوێكى تر بڵێن ئێستا رۆژنامه‌ى كه‌سى له تۆره كۆمه‌ڵایه‌تى یه‌كانمان دروست بووه وه گرنگى تایبه‌تى خۆى هه‌یه, ئه‌گه‌ر به وودرى تێرامانێك بكه‌ین ده‌بینین نوسینى نوسه‌رێك یان هه‌ر كه‌سێك له رێگه‌ى تۆره كۆمه‌ڵایه‌تى یه‌كان زوتر ده‌گاته ده‌ستى خوێنه‌ر وه‌ك له پێگه‌و رۆژنامه‌كان, بینین له رێگه‌ى سوشیال میدیا وه ئاسانتر و باشتر بووه بۆ بابهتهكان هه‌ر ئه‌مه‌ش واى كردووه هه‌موو پێگه‌كان شوێنێكى تایبه‌تى خۆیان هه‌بیت له فه‌یسبووك سوشیال میدیاكانى تردا, ته‌نانه‌ت بۆ كارى فرۆشتن و بازرگانى و ریكلامین زۆر باش به‌كاردێت, هه‌روه‌ها بۆ خوێندكار و زانست خوازه‌كانیش یاریده‌ده‌رێكى باشه بۆ گواستنه‌وه‌ى داتا و زانیارى یه‌كان.
تا ئێره ئه‌وانه‌ن كه فه‌یسبووك یان تۆره كۆمهلایهتهى یه‌كان ده‌كه‌نه ئامراز و هۆكار وه مه‌به‌سته‌كانى خۆیانیان پێ ئه‌گه‌یه‌ننه ئامانج سه‌ربه‌ستن له چۆنێتى به‌كارهێنانى ئه‌م تۆره كۆمه‌ڵایه‌تى یه. به‌ڵام سه‌ربه‌ستیش سنوورێكى تایبه‌تى خۆى هه‌یه, ره‌نگه زۆرێك بڵێن كه‌ى ئه‌وه سه‌ربه‌ستى یه كه سنوورى هه‌بێت, به‌ڵام ئه‌ى خۆ ده‌بێت هه‌موو بابه‌تێك كه داده‌نرێت بزانرێت تا چه‌نده سوود و زیانى هه‌یه بۆ تاك و كۆمه‌ڵگا, له‌م روانگه‌یه‌وه ئه‌وه‌ى مه‌به‌سته ئه‌و ووتار و نوسین و وێنه‌و بابه‌تانه‌ى كه له سۆشیال میدیا بڵاو ئه‌كرێته‌وه ده‌بێت تاك سه‌ره‌تا بیخاته ژێر چاودێرى و به دوادا چوونى خۆیه‌وه, ئێستا ده‌بینین به جۆرێك وا له تۆره كۆمه‌ڵایه‌تى یه‌كان كراوه, هه‌موو جۆره ووتارێك و هه‌موو جۆره بۆچونێك به ئاسانى دابنرێت كه ئه‌مه‌ش هه‌نێك جار زیانى هه‌ی وه‌ك له سوود.
ئه‌وه‌ى جێگه‌ى سه‌رنجه سوشیال میدیا له له ئێستاى جیهانى ئه‌نته‌رنێت دا سوودى هه‌یه بۆ كردنه‌وه ى رووبه‌رێك بۆ گفت‌و گۆ و پێشخستنى بیرى تاكه‌كان, له زۆر ووڵات دا یاریده‌ده‌رى دروستبوونى شۆرشى فكرى و شۆرشى سیاسى بووه, هه‌روه‌ها تێبینى ئه‌و ده‌كرێت كه خێراترین رێگه‌یه بۆ گواستنه‌وه‌ى هه‌واڵ و زانیارى یه‌كان, هه‌ر بۆیه ده‌سه‌ڵات و حیزبه‌كانیش پشتى پێده‌به‌ستن بۆ گه‌یاندنى كار و چالاكى بیر و باروه‌ر و به‌رنامه‌یان, رۆشنكردنهى بیرى تاك له چۆنێتى خوێندنه‌وه‌و چۆنێتى به‌كارهێنانى سوشیال میدیا له لایه‌ن تاك و كۆمه‌ڵگاوه گرنگى یه‌كى تایبه‌تى خۆى هه‌یه كه ده‌بێت ئه‌و كاره كارى میدیا بێت به شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى تا لایه‌نى سوود به‌خشى و زیانبهخى ئه‌م سوشیال میدیایه روون بكاته‌وه بۆ هه‌موو لا له پاڵ ئه‌مه‌شدا ده‌بێت په‌روه‌رده ده‌ورى هه‌بێت له هه‌مان مه‌به‌ستدا.
گرنگه تاك سوود و زیانى سوشیال میدیا بزانێت له پێش به‌كارهێنانى چونكه له زه‌ره‌رمه‌ندى یه‌كانى به‌كار هێنانى سوشیال میدیا, بڵاوكردنه‌وه‌ى بیروراى روخێنه‌ر, بڵاو كردنه‌وه‌ى بابه‌ت و وێنه‌ى نه‌شیاو هه‌م له رووى كۆمه‌ڵایه‌تى و هه‌م له رووى ده‌رونى, تهزویركردن و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن, بڵاوكردنه‌وه‌ى درۆ و بوختان, به‌ره‌نگار بوونهى به‌رامبه‌ر به قسه‌و ره‌فتارى ناشرین, ئالوده بوون به ئینته‌رنیت دوور كه‌وتنه‌وه له وه‌رزش و كه‌سه نزیكه‌كان, كوشتنى كات, دروست بوونى كێشه‌ى خێزانى, دوور كه‌وتنه‌وه له راستى یه‌كانى ده‌ور و به‌رت, هه‌روه‌ها سوشیال میدیا یارمه‌تیده‌ر بووه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى خێزانه‌كان, هه‌موو ئه‌مانه‌و چه‌ند لایه‌نێكى تر كه ئه‌گه‌ر تاك به ووریایى و به هوشیارى مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ دا نه‌كات ئه‌وا چه‌ندێك سوود مه‌ند ده‌بێـت له تۆره كۆمه‌لایه‌تى یه‌كان ده هێنده زیاتر زه‌ره‌رى به به‌ر ده‌كه‌وێـت.
ده‌توانین بڵێن كه سوشیال میدیا فه‌زایه‌كى كراوه‌یه به هه‌موو لایه‌كدا به جۆرێك وه‌ك ده‌ریایه‌كى لێهاتووه هه‌ر كه‌سه‌و دێت و كوپهڵهى خۆى پیدا ده‌كات و به‌ش خۆى لێده‌بات, لێره‌وه هه‌رتاكێك به پێى په‌روه‌رده‌و و چاودرێى بوونى خۆى به‌سه خۆیه‌وه دیارى ده‌كات له‌كام لا و به چ لایه‌كدا سه‌وڵى خۆى لێده‌دات وه چه‌نێك و چۆن له كوپهڵهكهش ئه‌نێت و له‌گه‌ل خۆى ده‌یبات.