عیماد عه‌لی: گرنگە چه‌په‌كانی كوردستان له چوارچێوه‌یه‌كدا كۆببنه‌وه.
دیاره چه‌پ و چه‌پگه‌ری مێژوویه‌كی تایبه‌ت و دوورودرێژ و رۆڵێكی كاریگه‌ری خۆی هه‌بووه له نێوبزافی رزگاریخوازی گه‌لی كوردستان و تاراده‌یه‌كی زۆر و رێژه‌یی، جگه له ئیسلامیه‌كان هیچ رێكخراوێكی كوردستانی نیه هه‌ر هیچ نه‌بێت له قۆناغێكی جیاریكراوی خۆیدا ئدیعای چه‌پێتی و رێباز و فه‌لسه‌فه‌و فكری چه‌پره‌وانه‌ی خۆی نه‌ركردبێت. هیچ رێبازێكی تریش به‌قه‌د چه‌په‌كان په‌رشوبڵاو و جیاواز و ناكۆك نه‌بوون و به‌رژه‌وه‌ندیه هه‌مه‌جۆره‌كان كاریگه‌ری خۆیان له‌سه‌ر رێكخراو حزب و كه‌سه چه‌په‌كانی نێوخۆی كوردستان به‌جێ نه‌هێشتبێت. له روخانی بلۆكی سۆڤێت به دواوه، به هه‌مان شێوه‌ی سه‌رجه‌م چه‌په‌كانی جیهان و ناوچه‌كه، چه‌په‌كانی كوردستان چه‌قیان به‌ست و توشی داروخانێكی گه‌وره‌بوون. جگه له هه‌ندیك په‌یكه‌ری چه‌پ هیچ رێكخراوێكی جه‌ماوه‌ری خاوه‌ن كاریگه‌ریه‌كی ئه‌وتۆ نه‌ما، كه هاوشانی رێكخراوه‌كانی تر له كۆری خه‌بات ململانێ و كیبركێی راسته‌قینه‌ی ئه‌وانیتر بكات.
ئه‌وه‌ی جیگه‌ی نیگه‌رانیه، له‌م نێوه‌نده‌دا په‌رشوبڵاوی و ته‌فروتونا بونی هێزی چه‌پ، كۆمه‌ڵێك هۆكاری بابه‌تی و خودی یارمه‌تیده‌ر بوو بۆ ته‌شه‌نه كردن و گه‌شه‌كردنی زۆرێك له رێكخراوه سیاسیه هه‌مه‌جۆره فكر و رێباز و خاوه‌ن فه‌لسه‌فه‌ی ناكۆك له‌گه‌ڵ مێژوو و بارودۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و رۆشنبیری گه‌لی كوردستاندا و، تا رۆژی ئه‌مرۆش، چه‌پ له جیاتی نهبونانه له كوردستاندا. به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر زۆر راشكاو بین هه‌ندێك حزبی پاشكۆ و بچوك بۆ ئه‌م ماوه‌یه‌ی پێشوو له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیه بچوكه كه‌سی و حزبیه روته ته‌سكه‌كه زه‌ربه‌یه‌كی گه‌وره‌یان له چه‌پ داوه و، ته‌نانه‌ت له‌م باره‌وه خه‌ڵكی ئه‌نتی چه‌پی یه‌كجار دڵخۆش كردووه و برستی له بزوتنه‌وه‌ی چه‌پ وچهپگهرێتی بریوه، وه‌ك ده‌بینین، چه‌ندین رێكخستن و ره‌وتی جیاجیای بێ كاریگه‌ر به ناو ماون و ته‌نانه‌ت زهرهیك ههمانههنگیان له هیچ روویه‌كی سیاسیه‌وه نیه و، بگره زۆر جار دژ به یه‌كیشن و هه‌ر یه‌كه‌و خۆی به راست ده‌زانێت و ئه‌ویتر به لاده‌ر و هه‌ڵه، هه‌ر یه‌كه‌و خۆی به عه‌یار بیست و چوار ده‌زانێت و ئه‌ویتر بێ عه‌یار.
سه‌ره‌رای گۆرانی سه‌ره‌كی له بارودۆخی ناوچه‌كه و عیراق و كوردستانیش كه‌چی چه‌په‌كان تا ئێستا خه‌وتون و رابونێكی راسته‌قینه‌مان له هیچ یه‌كێكیان نه‌بینی و ته‌نانه‌ت زۆرێكیان بهه ناوی جیاجیاوه كۆمه‌ڵێك كاسه‌لێس و گه‌نده‌ڵیان له‌خۆیان كۆكردۆته‌وه كه فریان به چه‌په‌وه نیه. بۆیه، سه‌ره‌رای گۆرانكاری و بازدانی قۆناغه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی سه‌رده‌مه‌كه، هیچ جوڵه‌یه‌كمان له هیچ لایه‌كیانه‌وه نه‌بینی.
حزبایه‌تی و كاری رێكخراوه‌یی كلاسیكی و دۆگمایی له ره‌فتار و بیروبۆچون و هه‌ڵوێسته‌كان تا بیناقاقا برستی له توانای خه‌ڵكه دڵسۆزهكهشی بریوه و، زۆرێكیان بێ ئومێد بوون له كاری سیاسی چه‌پگه‌رانه له كوردستاندا، به‌هۆی وه‌زعی ئه‌و حزبانه‌ی كه خۆیان به چه‌پ ده‌ناسێنن و ته‌نها رۆژ به‌رێده‌كه‌ن و فریان به هیچ تاقه چمكێكی چه‌په‌وه نیه و، بونه‌ته رێگر له كاری رێكخراوه‌یی و فكری و فه‌لسه‌فی خه‌لكی چه‌پی راسته‌قینه و، خۆیان به خاوه‌نی چه‌پ له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن و له ناخدا هیچ جیاوازیه‌كیان له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م ره‌وته فكری و سیاسیه‌كانی تردا نیه.
سه‌ره‌رای ئه‌م بۆغرایی و خۆسه‌پاندنه‌ی ئه‌مانه، دان به‌م واقعه‌دا نانێن و ته‌نانه‌ت له نێو حزبه‌كانیشیان رێگرن له چاكسازی و گۆرانكاری و هه‌وڵی قوتار بوون له‌م به‌ربه‌ستانه له نێوخۆی خۆیاندا و، له ئاستی ده‌ره‌وه‌ی رێكخراوه‌كانیشیان؛ تا ئێستا هیچ هه‌وڵێكمان نه‌بینیوه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی خه‌ڵكه راستگۆكه چ به تاك بێت یان كۆمه‌ڵ، كه بۆ ماوه‌یه‌كی دوورودرێژه په‌رشوبڵاو بوون .
بۆیه، ئه‌گه‌ر تا ئێستا ئه‌وگۆرانكاریه گه‌ورانه‌ی كه له ناوچه‌كه و له‌و نێوه‌نده‌شدا له باری كوردستاندا چاوه‌رێی ده‌كه‌ین زۆر نزیكه، به‌ڵام هیچ لایه‌ك ده‌ستپێشخه‌ری گردبونه‌وه و كۆبونه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ره‌وته‌كان له چوارچێوه‌یه‌كی دیاریكراوی سیاسی‌دا نه‌كردووه، كه بۆ پێشهاته‌كانی قۆناغه‌كه هه‌ماهه‌نگی بكه‌ن و له‌سه‌ر هه‌ر بابه‌ت وهه‌ر جۆره روداوێك كه په‌یوه‌ست بێت به كوردستان و دوارۆژیه‌وه هه‌ڵوێستی تایبه‌تی چه‌پگه‌رانه‌ی واقعیانه‌ی خۆیان هه‌بێت و له‌و پهراوێزكهوتنه بێنه‌ده‌ر. ئه‌مرۆ گۆرانكاریه چاوه‌روانكراوه‌كان به رێوهن و چاوه‌رێی كه‌س ناكه‌ن. بۆیه پێویسته دڵسۆزانی خه‌ڵكانی هه‌ژار و كه‌م ده‌رامه‌ت و چینی چه‌وساوه و پرۆلیتاریا، به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت جموجوڵی خۆیان بكه‌ن و به خوێندنه‌وه‌یه‌كی زانستیانه‌ی وه‌زع و واقع و ره‌وتی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی كوردستان به واقعبینانه هه‌وڵی یه‌كبون و كۆكردنه‌وه‌ی خه‌ڵك و رێكخراو و لایه‌نه چه‌په‌كان بده‌ن و، تاوه‌كو ئه‌و ماوه كورته‌ی ماوه له هه‌ر روویه‌كه‌وه رێگه‌ی تێ بچێت و له چوارچێوه‌یه‌كی فراوانی كراوه‌دا، پێكهاته هه‌مه‌چه‌شنه‌كان و كه‌سه چه‌په‌كان كۆ ببنه‌وه و رۆڵی چاره‌نوسساز و گرنگی خۆیان بگێرن و هه‌ڵوێستی خۆیان رابگه‌یه‌نن. بۆیه له‌م مینبه‌ره‌وه پێشنیاری ئه‌م گردبونه‌وه بۆ هه‌موو لایه‌ن و كه‌سه‌كان به‌جێ دێڵم كه ئه‌م ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌نگاوه به گرنگ بزانن و هه‌موو لایه‌ك هیمه‌ت بكه‌ن بۆ ئه‌م ئه‌ركه پێویست و چاره‌نوسسازه له ره‌وتی چه‌پی كوردستانیدا، ئه‌مه‌ش تا زوو بكرێت دره‌نگه.