عیماد عه‌لی: رکه‌به‌ره‌کانی پارتیش له مه‌سه‌له‌ی ریفراندۆم هه‌ڵه ده‌که‌ن.
رکه‌به‌ره‌کانی پارتی و مافدۆستانی خه‌ڵک و لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌کان، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی حه‌قیقه‌تی پارتی ده‌ربخه‌ن له‌مه‌ر نیاز و مه‌رامی له‌پرۆسه‌ی ریفراندۆم و هه‌وڵی ناچارکردنی بده‌ن بۆ که‌وتنه سه‌ر رێگه راسته‌که، به‌و شێوه‌یه‌ی هه‌موو لایه‌ک له پێناو ده‌رخستنی حه‌قیقه‌ته‌که بڵێن: ئێمه له‌به‌ر ریفراندۆمێکی راسته‌قینه و جه‌وهه‌ری که کتوپر و راسته‌وخۆ ده‌وڵه‌ت رابگه‌یه‌نرێت، نه‌ک وه‌ک وه‌ره‌قه‌یه‌ک بۆ وتووێژ و ململانێ به‌غدا به‌کار بێت، به‌و مه‌رجه‌ی مه‌سعود بارزانی به‌خۆی له راگه‌یندراوێکدا، په‌یمانی ئه‌وه بدات که له ماوه‌یه‌کی دیاریکراو یان یه‌کسه‌ر و پاش ئه‌نجامدانی ریفراندۆم، ده‌وڵه‌ت رابگه‌یه‌نێت، له‌م کاته‌دا ئێمه سه‌رجه‌م ناکۆکیه‌کان ده‌خه‌ینه لاوه و ته‌نانه‌ت زه‌مینه‌ی یاساییشی بۆ دابین ده‌که‌ین. ئه‌و کاته راستگۆیی و مه‌به‌ستی راسته‌قینه‌ی پارتی بۆ خه‌ڵک به‌جوانی ده‌رده‌که‌وێت، نه‌ک به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستای حزبه‌کانی، که خۆیان خستۆته به‌ره‌ی دژه ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆییه‌وه و گوایه پارتیش پشتگیریکار بێت، که‌له راستیدا کتومت پێچه‌وانه‌که‌ی راسته.
لێره‌دا قسه‌مان له سه‌ر مه‌به‌ست و مه‌رامی پارتی له‌مه‌ر ریفراندۆم نیه و زۆر قسه‌مان له‌وباره‌وه کردووه، چه‌ندین جار وتومانه؛ له‌حه‌قیقه‌تدا پارتی ریفراندۆمی کردۆته ئامرازێکی ململانێی حزبی و شه‌خسی، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی بۆ سه‌ربه‌خۆیی به‌کاریبێنێت.
به‌ڵێ، رۆژانه گوێمان له جۆره‌ها راوبۆچون له‌مه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌ی ده‌بێت و، به‌ر است و چه‌پدا شیکردنه‌وه و شرۆڤه‌ی ده‌کرێت و به پێی پشتخانی حزبی و بیر‌و رای که‌س و حزبه‌که و روخسار‌و بۆچونه‌کانی، هه‌ڵوێسته‌کان ده‌رده‌برێن و ریز ده‌کرێن . ئه‌وه‌ی سه‌یره که سیاسه‌تی پارتی و ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی له‌گه‌ڵ کار و مه‌به‌ستی پارتی تێکه‌ڵ ده‌کرێت و، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی پارتی و سه‌رکردایه‌تیه‌که‌ی ناچار بکرێت ئه‌م ئامرازه بۆ مه‌به‌ستی تایبه‌تی و سه‌ره‌کی خۆی به‌کاربێت و له بۆچون و ئامانجه تایبه‌تیه حزبی و شه‌خسیه‌که‌ی خۆی دووری بخرێته‌وه و، نه‌هێڵرێت به‌زه‌ره‌ر بۆ گه‌ل و نیشتمان بشکێته‌وه، نه‌یارانی پارتی له سه‌رجه‌م رووه‌کانی سیاسی و راگه‌یاندنه‌وه خزمه‌تی ئامانجه تایبه‌تیه چهواشهکهی پارتی ده‌که‌ن، له جیاتی ئه‌وه‌ی رێگه‌ی پێنه‌ده‌ن به‌م ئامانجه پیرۆزه حه‌قه‌وه خزمه‌تی مه‌به‌ست و مه‌رامێکی ناحه‌ق و چواشه بکات” ده‌رئه‌نجامی کاره‌کانیان به پێچه‌وانه‌وه ده‌که‌وێته‌وه . ئه‌مه چۆن ده‌کرێت؟
A- تۆ که ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی وه‌ک ئامانجێکی پیرۆز بکه‌یته موڵکی پارتی و، له هه‌موو شوێنێکدا خۆت به دژه ریفراندۆم ده‌ربخه‌یت نه‌ک دژه چهاوشه و مه‌به‌ستی ته‌سکی حزبی و شه‌خسی به‌ناوی ریفراندۆمه‌وه و، جیاوازی نێوان ناخ و جه‌هه‌ری پارتی و کرده‌وه‌کانی له‌م باره‌وه له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆیی ده‌رنه‌خه‌یت و، له میله‌ت وا تێبگه‌یه‌نیت که پارتی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی کوردستانی بۆ خۆی ده‌وێت، نه‌ک پارتی سه‌ربه‌خۆیی راناگه‌یه‌نێت ئه‌گه‌ر وه‌ک په‌رداخه ئاوێک بخرێته به‌رده‌ستی و، قه‌ت ناتوانێت له فه‌رمانی تورکیا ده‌ربچێت و ئه‌م هاشوهوشه نێوخۆییه به چاوسورکردنهوهیهکی ئه‌ردوگان فش ده‌کرێته‌وه، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی زۆرێک له سه‌رکردایه‌تی حزبه‌کانی تریش پێی خه‌ڵه‌تاون، یان به‌ده‌ستی خۆیان بۆ مه‌به‌ستی تایبه‌تی و به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی خۆیان ده‌خه‌ڵه‌تێنن، ئه‌وا میله‌ت به پێچه‌وانه تێده‌گه‌یه‌نیت.
B- هه‌ڵه‌یه‌کی تری به‌شێک له‌م لایه‌نانه‌ی که له‌پیناو مه‌به‌ستی حزبی و به‌رژه‌وه‌ندی میحوه‌ربه‌ندی، ریفراندۆم و سه‌ره‌به‌خۆیی به هه‌موو شێوه‌یه‌ک ده‌به‌ستن به به‌غداوه و، ئیدعای ئه‌وه ده‌که‌ن که به بێ ئه‌وان هیچ جۆره سه‌ربه‌خۆییه‌ک نایه‌ته‌دی، وه‌ک ئه‌وه‌ی به‌غدا به‌رماڵی بۆ سه‌ره‌به‌خۆیی داخستبێت و قه‌ناعه‌تیان به سه‌ربه‌خۆیی و مافی کورد هه‌بێت. به‌ڵام ئه‌وه‌ش ده‌زانن که جه‌وهه‌ری به‌غدا ئه‌وه قبوڵ ناکات و ئه‌گه‌ر بارودۆخی ئێستای عیراق به‌م شێوه‌یه نه‌بوایه، ره‌فتار و کردار و هه‌ڵوێستیان له‌مه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه به‌زوویی ده‌گرته‌به‌ر و که‌سیش نه‌یده‌توانی به‌رگه‌یان بگرێت. له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ر رێکه‌وتنیک له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌مه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه، ئه‌گه‌ر به سه‌پاندنی ئه‌مری واقیع نه‌بێت مه‌حاڵه.
C- بۆیه که پارتی به‌م شێوه‌یه و له‌ده‌رئه‌نجامی بارودۆخ و وه‌زعه سیاسه‌که و به‌ناچاری و له‌پێناو خۆقوتارکردن له‌مه‌ی وه‌ک حزب و سه‌رکردایه‌تیه‌که‌ی تێکه‌وتووه، له شکستی هه‌مه‌جۆری کاروباری حزبی و دهسهڵایشتدا، له‌وه‌ی قه‌یرانی سیاسی و شکستی ئابووری هێناوه‌ته ئاراوه، راستی رێگه‌ی قوتاربونی بۆ میله‌ت به گشتی ئه‌وه‌یه، که له‌م رێگه‌یه‌ی که بۆ مه‌به‌ستی تری گرتۆته‌به‌ر، ناچار بکرێت به‌ره‌و رێگه راسته‌قینه‌که و بۆ قازانجی گه‌ل به گشتی په‌لکێش بکرێت، ئه‌ویش به فشار کردن و ناچار کردنی بۆ یه‌کسه‌ر و راسته‌وخۆ راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی کوردستان له‌پاش جێبه‌جێکردنی پرۆسه‌ی ریفراندۆم، که ئه‌میش قومارێکه و ده‌بێت بکرێت، له‌م وه‌زعه‌ی که کوردستانی تێدایه، ئه‌ویش به رازیبون به ریفراندۆم و گوێنه‌دان به ئه‌ته‌کێت و وه‌لانان یان دواخستنی سه‌رجه‌م ناکۆکیه‌کان له‌م کاته‌دا، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م کارته چواشهکاریهش له‌ده‌ستی پارتی ده‌ربهێنرێت.