کامەران وریا قانع: گرنگ نیه!.
ئاشكرا بوو ئه‌و دنیا بینیه‌ى كاك نه‌وشیروان بۆ پرۆسه‌ى سیاسی هه‌یه چه‌ند راسته، له هێنانه پێشه‌وه‌ى كۆمه‌ڵه گه‌نجێكى له‌بیركراوى كۆمه‌ڵگاى كوردى بۆ گرتنه ده‌سته‌ى پایه‌كانى ده‌سه‌ڵات.
فهرهنسیيهكان متمانه‌یان به كهنجێكى 39 ساڵه دا ببێت به سه‌رۆكیان له كاتێدا فه‌رنسا به ساته قورسه‌كانى تێده‌په‌رێت، هه‌ر له ترسى زۆرى كۆمه‌ڵگاى فه‌ره‌نسى له كرده‌وه تیرۆرسته‌كان بۆ ترس له ڕمانى یه‌كیه‌تى ئه‌وروپا بۆ دووباره زیندوو بوونه‌وه‌ى رووسه‌كان وه‌كو هێزێكى دژ به رۆژئاوا.
له سیاسه‌تدا ئه‌وه گرنگه چۆن پۆسته‌كان و ده‌سه‌لاته‌كان به‌كار ده‌هێنیت، گرنگ نیه ته‌مه‌نت چه‌نده، وه‌كو زۆربه‌ى ئه‌ندامانى پارتى و هێزه درێژكراوهكانى پارتى تاقه تۆمه‌تى بێمنایان بۆ دكتۆر یوسف ئه‌وه‌يه كه گه‌نجه و كه‌م ئه‌زمونه!. ئه‌وه‌ى جیگاى زۆر زۆر نیگەرانیه سه‌رۆكى رابردووى هه‌رێمه كه هه‌موو هێزى خۆى چ دارایی چ سه‌ربازى چ ئیستخباراتى به‌كار ئه‌هێنێت ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ى دكتۆر یوسف دورخاته‌وه له پۆسته‌كه‌ى، ئه‌م هه‌موو رق و بوغزه زۆره به‌رامبه‌رى گه‌نجێكی نیشتمانه‌كه‌ت چ حكمهتێكى سیاسى تیایه ئه‌ى هاوار! .
با سه‌رۆكى رابردووى هه‌رێم بۆ یه‌كجار له ژیانى سیاسدا به‌راوردێك له نێوان سه‌رۆكى به‌رله‌مان و ئه‌و هه‌موو كادره‌ى خۆیی بكات به تایبه‌تى ئه‌وانه‌ى ناردینه به‌غدا، بزانێت بۆچى له‌سه‌ر چى زۆربه‌یان بارگه‌یان پێچاوه‌و بوونه‌وه دراوسێى كۆشكه‌كه‌ى، با یه‌كجار چاوێك به راپۆرته‌كانى چاودێرى دارایی هه‌ولێر بخشێنێت بزانێت كادرى حزبه‌كه‌ى چ شه‌قه شه‌قێن و دزیهكیان كردوه له‌م وڵاته له رێگاى پۆسته‌كانى حكومه‌ت و به‌راوردى بكات به كاره‌كانى دكتۆر یوسف.
گرنگ ترین و تاكه سیفه‌ت كه بۆ هه‌ر به‌رپرسێكى ئه‌مرۆى كۆمه‌ڵگاى كورد پێویسته ئه‌وه‌یه كه دز و جه‌رده نه‌بێت،
گرنگ نیه ته‌مه‌نت چه‌نده،
گرنگ نیه ئه‌زموونت نیه،
گرنگ نیه پێستت چ ره‌نگه،
گرنگ نیه ئیماندارى یاخود بێئیمان، گرنگ نیه ره‌گه‌زى نێريت یان مێ،
گرنگ نیه خاوه‌ن بڕوانامه‌ى به‌رز نیت،
گرنگ نیه له كۆڵانه پڕ ئازار‌و هه‌ژاره‌كانى شاره‌كانه‌وه هاتبیت،
گرنگ نیه چه‌ند زمان نه‌زانیت،
گرنگ نیه نه‌زانى به چه‌تاڵ نان بخۆێت،
گرنگ نیه خه‌باتى شاخ نه‌بێت،
گرنگ نیه نه‌زانى چۆن ده‌مانچه بته‌قێنیت،
گرنگ نیه ئیسلامیت یاخود شوعی، پارتى، یه‌كیه‌تى یان گۆڕان، گرنگ نیه توركمانى، ئاسورى، عه‌ره‌بی، كوردى، یان جوله‌كه‌ى،
گرنگ نیه باوكت كابرایه‌كى پاسه‌وان بێت و دایكیشت ئافره‌تێكى نه‌خوێنده‌وار و كابانى ماڵ بێت،
گرنگ نیه نیوه‌ى ژیانت له‌فه‌ى سه‌ر عهرهبانت خوارد بێت،
گرنگ نیه كرێكار، یاخود پاسه‌وان یان له غسل ئیشت كردبێت،
گرنگ نیه سه‌عاته‌كه‌ى ده‌ست به ده دۆلار بێت و قاتهكهش به چل هه‌زار دینار بێت، زۆر شتى تر بۆ مرۆڤ گرنگ نیه ئه‌گه‌ر پۆستێكى باڵا وه‌ربگرێت، ته‌نها و ته‌نها و ته‌نها دز نه‌بێت!، له‌به‌ر ئه‌وه هه‌موو گه‌نجێكى كورد ى خاون ویژدان و پاك ئه‌توانێ ببێته سه‌رۆكى هه‌رێم و سه‌رۆكى په‌رله‌مان و سه‌رۆكى حكومه‌ت!.