رێباز فاروق: داش و وهڵداشی پارتی.
ئه‌وه‌ی پارتی بۆی نه‌كرێت یه‌كێتی بۆی ده‌كات، له زۆر پرسی سیاسی كه پارتی ئه‌جێندای ده‌خنكێت و كاریگه‌ری نابێت، یه‌كێتی وه‌ك هێزێكی پاشكۆ و یه‌ده‌گێكی كارای پارتی ده‌كه‌وێته كار، به‌تایبه‌ت به‌شێك له مه‌كته‌بی سیاسیه‌كه‌ی كه ته‌واو له خزمه‌ت پارتیدان.
له پیشنیازی یه‌كێتی بۆ گۆران و چاره‌سه‌ری دۆخی چه‌ق به‌ستوی سیاسی، كه په‌كخراوه به بریاریی پارتی وه‌ك حزب، یه‌كێتی داوا له گۆران ده‌كات ( دکتۆر یوسف محەمەد، سه‌رۆكی په‌رلمان بگۆرێت )
ئاساییه و یاساییه له زۆر حاڵ‌دا، به‌ڵام بێ هۆكار بۆ ده‌بێت گۆران ئه‌مه بكات؟! هه‌ر به‌ڕاست ئه‌مه رایی یهكێتهیه؟! ئه‌م پێشنیازه‌ی یه‌كێتی له كوێ له‌دایك بوو؟
ئه‌م مه‌رامی ستراتیجی پارتیه و له هه‌ناوی پارتیه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتوه، بۆ لێدان له هه‌یمه‌نه‌ی ده‌سه‌ڵاتی په‌رله‌مانی و كه‌وتنی ئه‌م نمونه كرچ و كاڵه‌ی دیموكراسی له هه‌رێم، چه‌ماندنه‌وه‌ی هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێكه له سه‌روی سه‌رۆكی پارتی، كه خودی بارزانیه له‌سه‌ر كورسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به نایاسایی ماوه‌ته‌وه، وه‌ك فه‌رمان ڕهوایهك هه‌موو ڕهوایهتێك بۆ خۆیی ده‌بینێت و به هه‌موو لایه‌ك خه‌ریكی پیرۆزكردن و دروست كردنی دیكاتۆرێكی كوردین.
زه‌مینه ره‌خساندن بۆ تاكڕه‌وی و سه‌رۆكی باڵاتر له یاسا و په‌رلمان، به چه‌ند هه‌نگاوێك به‌دی دێت، له دیارترین یان ” ده‌بێت حكومه‌ت و په‌رله‌مانی بۆ په‌ك بخرێ تا بۆی ده‌چێته سه‌ر، تا ده‌شكێن له ئاستی و دكتاتۆریه‌ت ده‌بێته دیفاكتۆ!.
له ده‌سپێكی ئه‌م هه‌نگاوه پارتی په‌كی ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و ده‌سه‌ڵاتی جێ به‌جێكردنی خست به شێوه‌یه‌كی نه‌شیاو ، روونتر بڵێین كوده‌تای به‌سه‌ر هه‌ردوو ده‌سه‌ڵات كرد ، هێنای تا قه‌یرانی سیاسی و ناكۆكی لایه‌نه‌كان ، به‌رێكردنی كات كه له به‌رژه‌وه‌ندیدا بوو به‌لام له‌مه و دواناچێته سه‌ر یان دۆخه‌كه ته‌حه‌مولی درێژه كێشان ناكات ، له ئێستادا نیازیه‌تی به كارا كردنه‌وه‌ی هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاته‌كه و گۆرینی سه‌رۆكی په‌رله‌مان كۆتایی به‌م هه‌نگاوه‌ی بھێنێت .
گۆرینی سه‌رۆكی په‌رله‌مان شكانی هه‌یمه‌نه‌ی په‌رله‌مانه بێ هۆكاری ره‌وا ، نامه‌یه‌كه بۆ هه‌موو ئه‌مانه‌ی دوای د. یوسف محمد دێن ، و هه‌وڵی جێ به‌جێكردنی پرۆژه یاسایی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و به‌ره و پێش چونی ره‌وشی دیموكراسی ده‌ده‌ن ، هه‌وڵێكه بۆ كپ كردنی په‌رله‌مانێكی كارا و خاوه‌ن جوهدێكی په‌رڵه‌مانی .
پارتی له ئێستا ئه‌مه‌ی پێ ناكرێت، یه‌كێتی ڕاده‌سپێرێت بۆ فشاركردن و رازیكردنی گۆران، به‌ڵام كوێیی ئه‌م نیازه‌ی پارتی و پێشنیازه‌ی یه‌كێتی له به‌رژه‌وه‌ندی پرۆسه‌ی سیاسیه؟! یه‌كێتی وه‌ك حزبێكی سیاسی هیچ سود و قازانجێكی نابینێت، له قازانج كه‌متر ده‌ست مایه‌كه‌ی ئه‌كه‌وێته مه‌ترسی و ده‌ستی پارتی.
ئه‌م یه‌كێتیه‌ی كه ساڵانێك له‌ڕووی پارتی وه‌ستابوو وه‌ك حزبێكی ڕكابه‌ر له ڕووی سیاسی و جه‌ماوه‌ریی و هێزه‌وه، هه‌مان حزب ئێستا له سه‌ر چۆك نوشتاوه‌ته‌وه بۆ پارتی و بۆ سه‌روه‌ری سیاسه‌تی پارتی و سه‌رۆكه‌كه‌ی. بێگومان به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش و به‌رپرسی به‌رژه‌وه‌ندی خوازیی ناو یه‌كێتی عاشقه نه‌وت و شه‌ریكه گه‌نده‌ڵی ته‌واوی فه‌رهود و تاڵانی سه‌روه‌ت و سامانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ پارتی ئه‌م مۆده‌یان هێناوه‌ته ئاراوه.
یه‌كێتی وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌قه‌د پارتی ده‌ستی هه‌یه له‌م نه‌هامه‌تیه‌ی به‌سه‌ر خه‌ڵكی كوردستان هاتووه، وه‌لێ له ئێستادا له سایه‌ی به‌شێك له مه‌كته‌ب سیاسیه پاشكۆكانی وازیی له سیاسه‌ت هێناوه، رێك بۆته كۆمپانیهیهك بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه زاتیه‌كانی چه‌ند به‌رپرسێكی باڵا، بۆته ڕۆبۆتێكی كارای ئه‌جێنداكانی پارتی و پاڵپشتێكی به‌هێزی ئه‌م حزبه له گۆره‌پانی سیاسی.