شه‌ریف هه‌ژاری: هۆكاره‌كانی ناردنی چه‌ك بۆ یه‌په‌گه له لایه‌ن ئه‌مریكاوه چین و، چ په‌یامێكی سیاسیی له پشته!؟
ناردنی چه‌ك بۆ یه‌په‌گه له لایه‌ن ئه‌مریكاوه، گورزێكه بۆ هاوپه‌یمانێتیی نوێی ئه‌ردۆگان له‌گه‌ڵ ڕوس- ئێران و، له‌گه‌لیشی دا په‌یامێكی ئاگاداركردنه‌وه‌یه بۆ ئه‌ردۆگان كه زیاتر نزیك نه‌بێته‌وه له ڕوس- ئێران.
ئه‌گه‌ر له مێژووی سیاسیی ڕامێنین، زلهێزه‌كان زۆرجار چه‌كیان به گروپه‌كان داوه له پێناو ململانێی یه‌كتر دا، بۆ نموونه: چۆن ئه‌مریكا له كۆتایی ساڵانی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی بیست چه‌كی به (ئوسامه بن لادن) دا هه‌تا هێزه‌كانی سۆڤیه‌تی له ئه‌فغانستان وه‌ده‌رنا و، تێكشكانی هێزه‌كانی سۆڤیه‌تیش له ئه‌فغانستان سه‌ره‌تای ڕوخانی سۆڤیه‌تی لێ كه‌وته‌وه.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌مجاره جیایه له نموونه‌كانی دیكه‌ی هاوكاری زلهێزه‌كان بۆ گروپه‌كانی ئاڕاستهكراویان. چونكه له‌مه‌یان دا هه‌ر به ته‌نها ئه‌مریكا چه‌ك بۆ یه‌په‌گه نانێرێت، به‌ڵكو خودی ئه‌مریكا هێزی سه‌ربازی و ڕاوێژكاری سیاسیی له ناوچه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی یه‌په‌گه دا هه‌یه له سوریا دا. ئه‌مه‌ش له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێكه:
1- ئه‌مریكا و ئه‌وروپا له 2011 ـه‌وه تائێستا هێزێكی كاریگه‌رییان نه‌دۆزیوه‌ته‌وه له ناو ئۆپۆزسیۆنی سوریا كه بڕوا و متمانه‌ی پێ بكه‌ن. چونكه یان ئیسلامگه‌رایی توندوتیژن (داعش و به‌ره‌ی نوسره)، یاخود هێزگه‌لێكی ناكاریگه‌رن له دیفاكتۆكهدا. هه‌ربۆیه ده‌مێكه یه‌په‌گه ئه‌یه‌وێت له ئه‌مریكا نزیك بێته‌وه، به‌لام ئه‌مریكا متمانه‌ی پێ نه‌ده‌كرد، ته‌نانه‌ت زیاد له دوو ساله هێزه ڕاوێژكاره‌كانی ئه‌مریكا هاوشانی یه‌په‌گه، پلان بۆ یه‌په‌گه داده‌ڕێژن، كه‌چی له‌ئێستادا ئه‌مریكا گلۆپی سه‌وزی بۆ هه‌ڵكردوون!!
2- زیاد له ده ساڵه ئه‌مریكا و ئه‌وروپا له بزاڤی ئیسلامگه‌رایی (ئه‌ردۆگانی) ده‌سڵه‌مێنه‌وه. ئه‌ردۆگان زۆر فێڵزانانه چه‌ندین ئاز و بازی كرد و، بینیشمان سیستمی توركیای كرده كۆماری. بۆیه فۆبیای ئیسلامگه‌رایی ئه‌ردۆگانی (كه پاشخانه‌كه‌ی عوسمانیه‌كان بوون)، له هزری سیاسییه‌كانی خۆراوا سه‌نگی خۆی هه‌یه. تا وای لێهات ئه‌ردۆگان ڕێكه‌وت له‌گه‌ل ڕوس- ئێران بۆ دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام له سوریا. له به‌رانبه‌ریش دا، یه‌په‌گه (كه په‌كه‌كه‌ن له بنه‌ڕه‌ت دا) له‌وه تێ ده‌گه‌ن كه ئێران-ڕوس ئه‌یانفرۆشێت به ئه‌ردۆگان. بۆیه ئه‌مه وایكرد زیاتر و زۆرتر له ئه‌مریكا نزیك ببنه‌وه، ئه‌مریكاش بۆ گورزدان له ئه‌ردۆگان چه‌ك بۆ یه‌په‌گه ئه‌نێرێت. ئه‌م كاره‌ش نابێت به (overestimate) (زیاتر له قه‌باره‌ی خۆی) هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ بكرێ. به‌ڵكو ئه‌بێت هێنده‌ی قه‌باره‌ی خۆی هه‌ڵی سه‌نگێنین. به‌و واتایه‌ی ئه‌م كاره‌ی ئه‌مریكا ئاگاداركردنه‌وه‌ی ئه‌ردۆگانه له‌وه‌ی ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ڕوس- ئێران له‌سه‌ر سوریا، پارویه‌كی هه‌روا ئاسان نییه كه به‌بێ ئه‌مریكا بكرێ و، ئه‌مریكا بژارده‌ی دیكه‌ی هه‌یه كه له دژی ڕێكه‌وتنی ئه‌ردۆگان له‌گه‌ڵ ڕوس- ئێران بیگرێته‌به‌ر!! به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا به پلانی ئه‌ردۆگان له‌گه‌ل ڕوس- ئێرانی زانی بێت له‌باره‌ی چونیه‌تی ڕزگاركردنی ڕه‌قه له ژێر ده‌ستی داعش.
3- سوریا (ولاتی شامی سه‌ر ده‌ریای ناوه‌ڕاست) به‌درێژایی پێنج سه‌د ساڵی ڕابردوو، شوێنگه‌ی گرنگی پێدانی قه‌یسه‌ره‌كانی ڕوسیا بووه. له جه‌نگی ساردیش دا شوێنگه‌ی ستراتیژی هه‌میشه‌یی یه‌كێتیی سۆڤیه‌ت بووه. له 1991 یشه‌وه شوێنگه‌ی ستراتیژی ڕوسیایه.
بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا بتوانێت سوریا له ده‌ست ڕوسیا ده‌ربێنێت، ئه‌وا یه‌كێك له گرنگترین و نزیك- بهكۆتاترین ناوچه‌ی نفوزی ستراتیژی ڕوس له‌سه‌ر ده‌ریای ناوه‌ڕاست كۆتای پێ دێنێت. به‌مه‌ش گه‌مارۆی ڕوس ده‌دات. تاكه لایه‌نی ئۆپۆزسیۆنیش له دیفاكتۆكهدا هێزی كاریگه‌ریان هه‌بێت یه‌په‌گه‌ن، كه هه‌م ڕوونه ڕوس- ئێران بۆ مانه‌وه‌ی ئه‌سه‌د ده‌یویست به‌كاریان بێنێت، هه‌م بێ-كه‌س بوون له ئاستی نێوده‌وله‌تی دا و توركیاش هێرشی ئهكردنهسهر. به‌مه‌ش ئه‌مریكا هێزێكی زۆرباش و گوێڕایه‌ڵی ده‌ست ده‌كه‌وێت كه به‌بێ تێچوونی زۆر پڕچه‌كیان بكا و بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی ئاراسته‌یان بكات.
وه‌ك هه‌میشه وتوومه و ئه‌یڵێمه‌وه: كۆتا ڕێگا له‌به‌رده‌م یه‌په‌گه دا خۆ- هاوتهریبكردنه له‌گه‌ل ستراتیژی ئه‌مریكا له سوریا دا، ئه‌گه‌ر نا: ئه‌وا ئاشبه‌تاڵ ده‌كه‌ن!!
زۆر گرنگه یه‌په‌گه خۆی بۆ ئه‌مریكا بسه‌لمێنێ و به‌ته‌واوی له به‌ره‌ی ئێران-ڕوس خۆی داببڕێ، ئه‌گه‌ر وا نه‌كات: ئه‌وا مه‌رج نییه ئه‌مریكا هه‌ر به‌مشێوه‌یه له‌گه‌لیان هاریكار بێت.
ئه‌نه‌كه‌سه‌ش تائێستا له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع بۆ ئه‌مریكا خۆیان نه‌سه‌لماندووه، بۆیه له‌ئێستادا كه ئه‌ردۆگان له‌گه‌ل ڕوس-ئێران ڕێكه‌وتووه، ئه‌وا ئه‌مریكاش پێویستی بههێزێكه كه له واقیعه‌كه‌دا بوونیه‌تی هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی له‌و ڕێیه‌وه فشار بخاته‌سه‌ر هاوپه‌یمانێتیی ئه‌ردۆگان-ڕوس-ئێران له لایه‌ك و داعش له لایه‌كی دیكه‌وه.
به‌مپێیه، هیوادارم نوسه‌رانی كورد زۆر وردتر مێژووی سیاسیی ئه‌مریكا بناسن. ئه‌م كاره‌ی ئه‌مریكا به‌و واتایه نییه كه ئیدی ئه‌مریكا به‌ته‌واوی بووه‌ته هاوپه‌یمانی ستراتیژی هه‌میشه‌یی یه‌په‌گه و ئیدی ئه‌مریكا قولایی ستراتیژی خۆی به‌سته‌وه له‌گه‌ل یه‌په‌گه‌دا. به‌ڵكو ئه‌م كاره‌ی ئه‌مریكا ئه‌توانێت ڕێخۆشكه‌ر بێت كه یه‌په‌گه خۆی بۆ بسه‌لمێنێ و له داهاتوودا ئه‌مریكا بهێنێته سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه بیكاته هاوپه‌یمانی ستراتیژی خۆی له دواین پێگه‌ی ڕوس دا له‌سه‌ر ده‌ریای ناوه‌ڕاست كه ولای شام (سوریای ئێستایه).