شه‌ریف هه‌ژاری: دیموكراسیی و سیستمه‌كه‌ی له كوێ و, ئه‌مه‌ی پارتیی- یه‌كێتیش له كوێ!
له هه‌ر وڵاتێك دا دامه‌زراوه یاساییه‌كان به كاری سه‌ربه‌خۆی خۆیان هه‌ڵنه‌سن، قسه‌كردن له دیموكراسیه‌ت تێیدا: كه‌ماسییه!
له ئه‌مریكا سه‌رۆك ناتوانێت به‌رانبه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌كی (یاسایی و زانستیی و ته‌نانه‌ت ئاینی)ش بووه‌ستێته‌وه. بۆیه سیستمی دیموكراسه‌ت سه‌ركه‌وتووه. واته: هه‌موو كاروباره‌كان به پێی یاسا و پره‌نسیپ ڕێكخراون.
له كوردستان، نه‌ك سه‌رۆك و سه‌ركرده، بگره ئه‌ندام كۆمیته و ئه‌ندام لقه‌كان كاندیدیان هه‌یه بۆ (كورسیه‌كانی ماستێر و دكتۆرا و، دانانی دادوه‌ران و، دانانی سه‌رۆكی یه‌ك به یه‌كی فه‌رمانگا حكومیه‌كان). ئیدی باسكردنی دیموكراسیه‌تی چیی!؟
به تێفكرینم له مێژوویی سیاسیی ئه‌مریكا و ئه‌وروپا كه بواری زانستی خۆمه، سیستمی دیموكراسیه‌ت له‌م دوو دێڕه‌دا كورت ئه‌كرێته‌وه: دیاریكردنی ئه‌رك و پێدانی مافه‌كان بۆ هه‌مووان به‌پێی یاسا ڕێكخراوه و هیچ كه‌سێك ناتوانێت له ئه‌رك و مافی خۆی بترازێت و زێده‌ڕۆیی بكات. سه‌رۆكه‌كان به هه‌لبژاردن چوار ساڵ (هه‌ندێ ولات: پێنج ساڵ) حوكم ده‌كه‌ن و به‌پێی یاسا ئه‌رك و ده‌سه‌لاتیان دیاریكراوه و بۆیان نییه لێی لابده‌ن.
ئه‌مه‌ی یه‌كێتیی و پارتیی له باشوری كوردستان دایانهێناوه و هه‌ندێ هێزی به‌شه‌كانی تریش چاویان لێ ده‌كه‌ن، جگه له‌م دۆخی (هێچێتییه‌ی) كه بۆ كاروباری (حوكمه‌تداری) پیاده‌یان كردووه و ده‌یكه‌ن، هیچی دیكه‌ی لێ نایه‌ته به‌رهه‌م.
دۆخێك كه لێوالێوه له: نه‌مانی ڕۆح و خۆشه‌ویستیی له كۆمه‌ڵگادا و، هه‌موو شتێك (ما‌كیاڤێلی) ئاسا له به‌رژه‌وه‌ندی دا كورتیان كردۆته‌وه و، هیچوپوچترین مرۆڤه‌كان به‌هۆی سیاسه‌تی (قبول خاسی) پارتیی-یه‌كێتییه‌وه خرانه كۆلێژه‌كان و، له ئێستاش دا یاخود ماستێر و دكتۆرا و پله‌وپایه‌ی زانكۆییان پێ دراوه، یاخود كراونه‌ته دادوه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه حكومییه‌كان و دامه‌زراوه‌كانی په‌رله‌مان و حكومه‌ت.
هه‌ربۆیه: لاوه نیشتیمانپه‌روه‌ره‌كان وه‌لائیان نه‌ك بۆ نیشتیمان بگره بۆ كه‌سوكار و ڕه‌ز و باخاتی خۆشیان نه‌ماوه.
ته‌نانه‌ت له جه‌نگه‌ڵستانیش دا تاكه‌كان وه‌لائیان بۆ ئه‌و پارچه زه‌وییه هه‌یه كه هی خۆیانه له جه‌نگه‌ڵه‌كه‌دا، به‌ڵام له سایه‌ی هێچێتی حكومه‌تداری پارتیی-یه‌كێتیی، تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا هه‌موو شتێكیان له به‌رچاوكه‌وتووه!
له وڵاتێك دا، كه: مامۆستای زانكۆ (ماستێر، دكتۆرا و، پڕۆفیسۆر) و دادوه‌ران و مه‌لاكان و به‌رپرسی فه‌رمانگه‌كان به نۆكه‌رایه‌تیی بۆ ئه‌ندام كۆمیته و ناوچه‌كان ئه‌و پله‌وپایانه‌یان پێ به‌خشرا، ئیدی باسكردن له سیستمی دیموكراسیه‌ت، خیانه‌تكردنه له ئه‌خلاقیاتیی مرۆڤایه‌تیی. چونكه دیموكراسیه‌ت به‌مانای پاراستنی به‌هاكانی گشت مرۆڤه‌كانی كۆمه‌لگایه.
چونكه له‌بنه‌ڕه‌ت دا سیستمی دیموكراسیه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای پاراستنی ئه‌رك و مافه‌كانی گشت توێژه‌كان هاتۆته‌بوون، كه به‌پێی یاسا ڕێكبخرێن و هیچ كه‌سێك (به سه‌رۆكی ولاتیشه‌وه) بۆی نییه زیاده‌ڕۆیی له ئه‌رك و مافی خۆی بكات، ئه‌مریكا و زۆرێك له ولاتانی ئه‌وروپاش نموونه‌ن و ئه‌توانن لێی وردبنه‌وه.
به‌م نموونه بچووكه‌ش كۆتایی به‌م وتاره‌م دێنم.
له كاتێكدا ده‌یڤد كامیرۆنی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوی به‌ریتانیا كه خۆویستانه ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه پێش ئه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانییه‌كه‌ی ته‌واو بكات و به ده‌نگی هاولاتیانی به‌ریتانیش خرابووه پۆسته‌كه‌ی، ئه‌وا داوای كرد له شاره‌وانی له‌نده‌ن كه چه‌ند ڕۆژێك مۆڵه‌تی بده‌ن له خانووه‌كه‌ی بمێنێته‌وه (كه هی هه‌ر سه‌رۆك وه‌زیرێكی نوێیه له ماوه‌ی حوكمی یاسایی خۆیدا) هه‌تا خانوویه‌كی باش بۆ خۆی ده‌دۆزێته‌وه، به‌ڵام شاره‌وانی له‌نده‌ن ڕێیان پێ نه‌داو و پێیان ڕاگه‌یاند: ده‌بێت خانووه‌كه چۆڵ كه‌یت!!
ده‌یڤد كامیرۆنیش به‌بێ بگره و به‌ریده چۆڵی كرد، چونكه باش ده‌یز‌انی كه به‌پێی یاسا كاروباره‌كان ڕێكخراون و ناتوانێت له ئه‌رك و مافه‌كان بترازێت!!
قسه‌كردن له سیستمی دیموكراسیه‌ت له‌مه‌ی پارتیی-یه‌كێتیی دا، به‌ڕاستی خیانه‌ته له دیموكراسیه‌ت. بۆیه لای هه‌موو مرۆڤێكی خاوه‌ن سه‌نگی كۆمه‌لگاكه‌شمان ده‌بێت تاهه‌تایه هه‌موو (قبول خاسه‌كان) هه‌ر له‌و مامۆستایانه‌ی زانكۆ كه به نۆكه‌رایه‌تیی بڕوانامه‌یان به‌ده‌ست هێناوه، تا ئه‌و دادوه‌رانه‌ی كه له ده‌ره‌وه‌ی توانای خۆیان كراونه‌ته دادوه‌ر و، تا ته‌واوی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه پارتیی-یه‌كێتیی به‌رپرسیارێتیی نایاساییان له فه‌رمانگه‌كان پێ به‌خشیوون، به چاوێكی بێ-سه‌نگانه‌وه ته‌ماشا بكرێن و، هه‌رگیز له یاد نه‌كرێن.
چونكه كه‌سانێك به‌بێ توانا و بڕشتی خۆیان (بڕوانامه و پۆستیان) له‌سه‌ر حسابی مافی گشتی گه‌ل به‌ده‌ست هێنا، جگه له مرۆڤگه‌لێكی بێ-سه‌نگ و دژه نه‌ته‌وه و نیشتیمان، هیچی تر نین!!