هۆگر بتوێنی: مانگی هه‌نگوینی ئا‌مریكا و PKK كه‌ی كۆتایی دێت؟
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
ئه‌وه‌ی پێیوابێ مانگی هه‌نگوینی ئا‌مریكا و PKK، له‌دوای شه‌ڕی داعش كۆتاییدێت، كه زۆر هێز و ده‌وڵه‌ت خه‌یاڵ پڵاویی پێوه‌ده‌كه‌ن، خوێندنه‌وه‌یان بۆ سیاسه‌تی ناو ده‌وڵه‌تی، مایه‌ی پێكه‌نینه، چونكه ئه‌وه‌ی وا ده‌كات ئا‌مریكا له PKK نزیكبكاته‌وه، ستراتیژی دوور مه‌ودایه نه‌ك سیاسه‌تی ڕۆژانه.
ڕاسته. ئا‌مریكا و PKK له‌ڕوی ئایدیۆلۆژیه‌وه، ئاسمان و ڕێسمان له‌یه‌ك دورن؛ به‌ڵام خاڵی هاوبه‌شیشیان زۆره. هه‌ردوو لا هه‌وڵده‌ده‌ن ستاتۆی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بگۆڕن. ئه‌وه‌ش بههیچكامێكیان به‌ته‌نیا ناكرێت. ئیمكانیاتی ماددی PKK، تێری ئه‌وه‌ناكات، چونكه PKK ده‌وڵه‌ت نیه، به‌ڵكو هێزێكه له‌ڕووی عه‌سكه‌ری و سیاسیه‌وه سنورداره و جوگرافیای چالاكیشی. كهكوردستانه، ده‌وره‌دراوه و هێشتا چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یه كه شه‌رعیه‌تی سیاسی به‌ده‌ستبێنێت.
هه‌رچی ئامریكاشه، ناتوانێت به‌هێزی عه‌سكه‌ری ڕووت هیچ هه‌نگاوێكی وا بهاوێژێت كه‌گۆڕانكاری ڕیشه‌یی لهستروكتوری حوكمڕانی ناوچه‌كه‌دا دروستبكات. ته‌جروبه‌ی عێڕاق و ئه‌ڤگانستان ئه‌و ڕاستیه‌یان سه‌لماند، كه ئه‌مریكا تا ئه‌و كاته ڕێز لێگیراوه‌كه شه‌ڕی حوكمی كۆن ده‌كات. كه ئه‌ركه‌كه‌ی به‌جێهێنا ناچاریی ماڵئاوایی ده‌كرێت. ئه‌وانه‌ی تائێستا ئا‌مریكا هاوكاری كردوون، كێشه‌ی ده‌سته‌ڵاتیان له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ڵاتی پێشوو هه‌یه نه‌وه‌ك كێشه‌ی كلتور، فه‌لسه‌فه و فیكر. تاكه هێزێك كه له‌ناوچه‌كه‌دا ئه‌و شه‌ڕه فكرییە، كلتوری و فه‌لسه‌فیه به‌ڕێوه‌ده‌بات PKK یه.
هه‌ردوولا كێشه‌ی ئایدۆلۆژی نابێته پێوه‌ر لهپهیوهندیهكانیاندا. دیاره ئا‌مریكا وه‌ك هێزێكی جیهانی كه هه‌ژمونی به‌سه‌ر زوربه‌ی گۆی زه‌وی و هه‌تا فهزاشدا هه‌یه، ده‌توانێ له‌گه‌ڵ هه‌موو هێزێكدا له‌په‌یوه‌ندی دابێت، كهبهرژهوهندیهكانی نه‌خاته مه‌ترسیه‌وه، به‌ڵام له‌پڕه‌نسیپه‌كانی كاپیتالیزم و لیبڕالیزم ته‌نازول ناكات. په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ ڤێتنامی كۆمۆنیستی و هه‌وڵدان بۆ نزیكبونه‌وه له كوبا، ئه‌و ڕاستیه ده‌سه‌لمێنن. هه‌رچی PKK یشه به هه‌مان شێوه ده‌توانێ له‌گه‌ڵ هه‌موو هێز و لایه‌نێك له په‌یوه‌ندیدابێت به‌ڵام له‌پڕه‌نسیپه‌كانی وه‌ك ئازادی، سه‌ربه‌خۆیی، ئازادی ژن، مافی یه‌كسانی گه‌لان و سۆسیالیزم ته‌نازول ناكات. PKK به‌ساڵانه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئێران، عێڕاق، سوریا و گه‌لێك هێزیتریش هه‌بوه بێئه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیی خۆی له‌ده‌ست بدات.
ستراتیژی ئا‌مریكا له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، سه‌قامگیری سیاسی و ئابوری و هه‌نگاونانه به‌ره‌و لیبڕالیزمی ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی. بۆ ئه‌و یه‌كه یارمه‌تی گه‌لێك هێز و ده‌وڵه‌تی دا. توركیای كه‌مالی به‌ده‌یان ساڵ وه‌ك نوێنه‌ری لیبڕالیزم و دیموكراسی له‌ناوچه‌كه‌دا سه‌یرده‌كرا، به‌ڵام شكستی هێنا. له‌به‌رئه‌وه‌ی پایه‌ی سه‌ره‌كی لیبڕالیزم، دیموكراسی و فره‌یییه و نه‌ته‌وه‌په‌رستی، كه ئیدۆلۆژیای ڕه‌سمی ده‌وڵه‌ته له‌توركیادا، له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌هایانه‌دا ناكۆكه.
له‌و چه‌ند ساڵانه‌ی دواییدا قه‌ناعه‌تێك له‌لای ڕۆژئاوا دروستبوو كه ده‌توانرێت ئیسلامی میانڕه‌و له‌گه‌ڵ پره‌نسیپه‌كانی لیبڕالیزمدا بگونجێنرێت. ئه‌ردۆغان ئاماده‌یی ده‌ربڕی كه ئه‌و ڕۆڵه بگێڕێت، به‌ڵام ئه‌نجامه‌كه‌ی ئه‌وه‌بوو، كه ببێته پشتیوانی هێزێكی وه‌ك داعش و كارئاسانی بۆ بكات تا به‌ئاسانترین شێوه بگاتە ناو جه‌رگه‌ی ئه‌وروپا.
له‌وانه‌یه هۆكار ئه‌وه‌بێت كه ئه‌وڕاستیه باش دركپێنهكراوه، كه تاوه‌كو ڕێنسانسێكی هزری و فه‌لسه‌فی له‌خودی فیقهی ئیسلامدا ڕوونه‌دات، هه‌ر بزاوتێكی ئیسلامی، له‌هه‌ر جێگه‌یه‌ك و له‌ژێر هه‌ر ناوێك‌دا سه‌رهه‌ڵدات، ئه‌نجامه‌كه‌ی فاشیزمه. به‌راوردكردنی دیموكرات مه‌سیحیی ئه‌وروپی و ئیخوان موسلیمین گه‌مژانه‌ترین بیركردنه‌وه‌یه.
ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م له به‌رهه‌مێكی دینی زیاتر، ده‌رئه‌نجامێكی كلتوریه كە به به‌هاكانی دیموكراسی، ئازادی، تۆلێڕانس و مافی مرۆڤ ئاودراوه. باوه‌ڕی به به‌رهه‌می فیكری مرۆڤ و عه‌قڵی مرۆڤ هه‌یه بۆ ده‌سته‌ڵاتداری، نه‌وه‌ك ئهحكامهدینیهكان. له‌كاتێكدا لای ئیخوان موسلیمین دیموكراسی وه‌ك پردێكه بۆ گه‌یشتن به‌ده‌سته‌ڵات، تا له‌وێوه، به‌ناویی خوداوه، هه‌موو به‌ها مرۆڤایه‌تیه‌كان له‌ناوبه‌رن.
كێشه‌ی سه‌ره‌كی ئا‌مریكا له‌ناوچه‌كه‌دا، تا ئێستا كێشه‌ی شه‌رعیه‌تی مانهوهبووه. له‌دوای سه‌ددام، شه‌ڕی داعش تاكه ده‌رگای هاته‌نه‌وه بوو به‌هێزی سه‌ربازیه‌وه، به‌ڵام فاكته‌ری مانه‌وه‌ی، كهویستیكی ستراتیژیه، له‌پاراستنی كورد به‌ولاوه شتێكی تر نیه. له‌عێڕاقدا كورد نه‌بوو به‌فاكته‌ری مانه‌وه‌ی چونكه ده‌ستڵاتدارانی كورد به‌شێكن له‌و كلتوره سیاسیه باوه‌ی كه‌هه‌یه و كاریگه‌ربوونی كۆمه‌ڵگا به‌به‌هاكانی لیبڕالیزمی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وانیشدا نیه. ئه‌وه‌نده‌ی كه له ئێران و توركیا نزیكن ئه‌وه‌نده خۆیان نزیكی ڕۆژئاوا ناكه‌ن.
هاوڕێیه‌ك، كه له‌په‌یوه‌ندی دابوو له‌گه‌ڵ ئه‌مریكیه‌كان، بۆی گێڕامه‌وه كه جارێكیان پێیانوتوه، ئێمه هیچ نه‌ما بۆ ئه‌وانه‌ی نه‌كه‌ین واتا پارتی و یه‌كێتی، به‌ڵام ناتوانین له‌باوه‌شی ئێران و توركیا ده‌ریانبێنین. كورد له‌سوریادا جیاوازه وه‌ك له‌عێڕاق. كورد له‌وێ هێزێكه خاوه‌ن پڕۆژه‌یه. پڕۆژه‌ی ئه‌وان جیاوازه له‌و ستاتۆیه‌ی كه له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا هه‌یه. ڕۆژاواییهكان ئه‌وه باشدهبینن. ده‌زانن كه به پڕۆژه‌ی سیاسی PKK و هێزی سه‌ربازی ئا‌مریكا، ده‌توانن له‌دوورمه‌ودادا، گۆڕانكاری ڕیشه‌یی بكه‌ن له‌ناوچه‌كه‌دا كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیاندابێت. ئێستا ئه‌و ڕاستیه سه‌لمێنراوه كه به‌بێ گۆڕانكاری ڕیشه‌یی له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستا، ئاسایشی ئه‌وروپا و ڕۆژئاوا پارێزراو نابێ. هاتنی ڕوسیا ئه‌و پرۆسه‌یه خێراتر ده‌كات، چونكه ڕوسیا هێزێكی گۆڕانخواز نیه. تموحی مانهوەیە له سوریا و گه‌ره‌نتیكردنی گه‌روی ئیسته‌نبوڵه. بۆ ئه‌وه‌ش دەخوازێت سود له لاوازی توركیا وه‌ربگرێت و خۆی له‌ناوچه‌كه‌دا بكاته هێز. به‌ڵام ڕوسیا شانسی مانه‌وه‌ی زۆر كه‌مه. ئه‌گه‌ر بشمێنێت كاریگه‌ری زۆر به‌هێزی نابێت. له‌سه‌ر ئاستی جیهانی، هه‌رێمی و ناوخۆی سوریاشدا ڕوسیا وه‌ك هاوكاری هێزێكی دیكتاتۆر و كۆنه‌په‌رست وێنا ده‌كرێت، به‌ڵام ئا‌مریكا وه‌ك هێزێكی پشتیوانی كاریگه‌رترین هێزی دژه‌تیرۆر كه YPG\ YPJ یه، ده‌ناسرێت. هێزێك كه ئێزیدیه‌كانی له كاره‌ساتێكی مه‌زنتر له‌وه‌ی ڕوویدا پاراست. هێزێك كه‌ژن تێیدا كاریگه‌ره. هێزێك جیاواز له‌وه‌ی تا ئێستا له‌ناوچه‌كه بینراوه، هه‌موو گرووپه ەئتنیكی و دینیه‌كانی له‌ده‌وری خۆی كۆكردۆته‌وه.
ئا‌مریكا و ڕۆژئاوا له په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ هێزگه‌لی كۆنه‌په‌رست و ستاتۆپارێزدا خاوه‌ن ته‌جروبه‌ی زۆرن. ده‌زانن كه‌تا كه‌ئامانجی ئه‌و هێزانه مانه‌وه‌یه له‌ده‌سته‌ڵاتدا، بۆیهتا به‌رژه‌وه‌ندیان پڕده‌كات له‌گه‌ڵیان له‌په‌یوه‌ندیدا ده‌بن به‌ڵام ناتوانن په‌یوه‌ندی ستراتیژی له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزانه دابمه‌زرێنن. په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان وڵاتانی ئه‌وروپا، ئامریكای باكور، ئوستوڕالیا و ژاپۆن په‌یوه‌ندی ستراتیژین، چونكه له‌سه‌ر بنه‌مای به‌های هاوبه‌ش بنیاتندراون، كه گرینگ‌ترینیان، دیموكراسی، ئازادی، مافی مرۆڤ و فره‌یین. له په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی خۆسه‌ری ڕۆژئاڤای كوردستان و باكوری سوریادا، نیشانه‌كانی ئه‌و به‌هایانه ههستپێدهكرێن. ئه‌وان ده‌بینن كه له‌ڕۆژئاوادا ئه‌و كه‌سانه‌ی دهردهكهونهسهر شاشه‌ی ته‌له‌فیزیۆنه‌كان و ڕووی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ن له‌ده‌ره‌وه، كه‌سانێك نین بڕیاربه‌ده‌ستی سه‌ره‌كی بن. ئه‌وان ده‌زانن كه ده‌سته‌ڵاتداران له‌وێ كار بۆ شه‌خسی خۆیان ناكه‌ن به‌ڵكو ده‌خوازن سیسته‌مێك دابمه‌زرێنن. ڕۆژئاواییه‌كانیش به‌دوای هێزێكدا ده‌گه‌ڕێن، كه بتوانن له‌سه‌ر بنه‌مای به‌های هاوبه‌ش، په‌یوه‌ندی ستراتیژی له‌گه‌ڵدا دامه‌زرێنن. واتا له‌لایه‌ك كورد وه‌ك قوربانیێكی سیسته‌می هه‌یی له‌ناوچه‌كه‌دا ده‌توانێ شه‌رعیه‌ت به‌مانه‌وه‌ی ئا‌مریكا بدات، له‌لایه‌كی تریشه‌وه ئه‌و هێزه‌ی كهپێشهنگایهتی ده‌كات، هه‌ندێك به‌های هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ڕۆژئاوادا هه‌یه كه ده‌توانرێت په‌یوه‌ندی ستراتیژی له‌سه‌ر بنیادبنرێت. له ئێستا، هه‌م بۆ PKK و هه‌م بۆ ڕۆژئاواش، بینینی خاڵههاوبهشهكان لهجیاوازیهكان گرینگتره.
بڕیاری پڕچه‌ككردنی YPG\ YPJ، له‌كاتێكدایه كه داعش به‌ره‌و كۆتایی ده‌ڕوات. واتا ئا‌مریكا گهڕهنتی ئه‌وه‌ی كردوه كه ده‌توانێت له‌ڕۆژئاڤا و باكوری سوریادا بمێنێته‌وه. ئه‌گه‌رنا چه‌كی پێویست له‌ده‌ست شه‌ڕڤاناندا هه‌یه بۆ له‌ناوبردنی داعش و شه‌ڕی ڕه‌ققا له‌وه‌ی تا ئێستا ڕویداوه، بۆ شه‌ڕڤانان، سه‌ختتر نیه. بۆیه بڕیاری پڕچه‌ككردنی شه‌ڕڤانان و نوژه‌نكردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كان له‌لایه‌ن ئا‌مریكا و هاتنی ڕوسیا له‌ئێستادا، ده‌توانرێت به سه‌رده‌می دوای شه‌ڕی جیهانی دووه‌م به‌راورد بكرێت، كهمانهوهی هێزه‌كانی ئا‌مریكا له ئه‌ڵمانیادا، بوو به‌فاكته‌رێكی سه‌ره‌كی بۆ سه‌قامگیری، ئاشتی و ئارامی له‌ئه‌وروپای ڕۆژئاوادا. PKK ش پێشوازی له‌و هه‌نگاوه ده‌كات.
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە