muhamad-genawi

دکتۆر محەمەدئەمین گەناویی: ئابوری و شارستانی

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئەگەر شارستانی وەك پێناسه‌ بریتی بێ له ئاوێتەبوونی فكری مرۆڤ له‌گه‌ڵ‌ سروشت و ژیانی ماددی بەهەموو ڕەهەندەكانیەوه، ئەوا هه‌ر شارستانیه‌ك به‌ ئایدیاو جیهان بینی تایبه‌تی خۆی،‌ وه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی‌ ئه‌م ئایدیاو جیهانبینیه‌ له‌ ژیانی ماددی‌‌و كاردا ئه‌ناسرێ. بۆ نموونه،‌ كه‌ ئه‌ڵێین شارستانی ئیسلامی، فرعونی (مصری كۆن)، ڕۆمی، یان چینی یان ڕۆژئاوای مۆدێرن، هه‌ر یه‌كه‌یان جیهان بینی خۆیان هه‌بووه‌و هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ‌ ژیانی ماددیان كه‌ په‌یوه‌ندی به‌بواری كۆمه‌ڵایه‌تی، فه‌رهه‌نگ، عقڵیه‌ت، به‌ها مرۆییه‌كان تا ئه‌گاته‌ شێوه‌ی ژیان و ئه‌خلاقی كارو بەرهەمهینان هه‌تا جۆرو شێوه‌ی مامەڵه له‌گه‌ڵ‌ كەسانی تر, دەوربەر/ سروسشت , خۆراك و جل و بەگ، وه جۆرو دیزاینی خانووبه‌ره‌و ساختمان! هه‌ر ئه‌مانه‌ش پێوه‌ر بوون‌و ئه‌بنه‌ پێوه‌ر بۆ جۆری شارستانیه‌كان‌و ئه‌بنه‌ ڕه‌گه‌زیی جیاوازیان.
به‌ڕای من , مێژووی شارستانی له‌و كاته‌وه‌ ده‌ستی پێكرد كه‌ بیری ئابووری لای مرۆڤ دروست بوو به‌ به‌كارهێنانی ئایدیاو عقل و بیری تازه‌ له‌ كاركردندا له‌ ده‌وروبه‌ری خۆی. بۆ نموونه‌، كاتێ مرۆڤ له‌ قۆناغی ڕاو ده‌ستی هه‌ڵگرت و چووه‌ قۆناغی كشتووكاڵیه‌وه‌ له‌ سه‌ره‌تای قۆناغی كشتووكاڵی، بیری چاندن، دروستكردنی جۆگه‌و كه‌ناڵی ئاوی، زانین و دیاریكردنی كاته‌كانی تۆو چاندن و دروێنه‌ و بیری به‌كارهێنانی ئامرازی كارو گواستنه‌وه‌ دروست بوو، ئه‌مجار بیری هه‌ڵگرتنی (پاراستنی) به‌روبووم ئه‌زموونی‌ فێربوون و فێركردن و راهێنان وه نیشته‌جێ بوون له‌و شوێنانه‌ی گونجاون و بۆ كشتوكاڵ‌ و مانه‌وه‌ له‌ رووی ژینگه وه٠ دروست بوون و دامه‌زراندنی یه‌كه‌م قه‌واره‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی په‌یوه‌ندیبه به دروست بوونی یه‌كه‌م یه‌كه‌ی شارستانیەوه هەیه به‌وه‌ی‌ كه‌ بیر/فكرو جیهان بینی تازه‌ له‌ ده‌روبه‌ری مرۆڤ له‌سه‌ر ئاستی ژیانی ماددی و فه‌رهه‌نگی ڕه‌نگی دایه‌وه‌. به‌ درێژایی مێژووی شارستانیه‌كان تا ڕۆژی ئه‌مرۆش فكرو جیهان بینی به‌پاڵنه‌رو پێویستی ئابووری ڕۆژو سەردەم ناسنامه‌و جیاوازی ژیان و شارستانیه‌كان وه‌ فه‌رهه‌نگه‌كان دیاری ئه‌كات. بۆ نموونه‌, ئه‌مرۆ ئابوری بازاڕو به‌كارهێنانی ته‌كنولۆجیاو پێشكه‌وتنی ئامرازه‌كانی ئابوری و بازاڕ هاوڕێك له‌گه‌ڵ‌ به‌هاكا ن و جیهان بینی ڕۆژئاوا ئه‌م شارستانیه‌ی ئه‌مرۆی رۆژئاوایان دروست كردوه‌. لەبەر ئه‌مه , هه‌ر گه‌لێ توانای بیری ئابووری و به‌رهه‌مهێنانی نه‌بێ له‌گه‌ڵ‌ جیهان بینی و به‌ها و ئامانج و فه‌لسه‌فه‌ی ژیانی تایبه‌ت به‌خۆی، له‌ شارستانی دائه‌بڕێ.
چوونكه‌ ئه‌مه ئابوری/ ژیانی ماددی وه به‌هاكانی مرۆڤ و ناسنامه‌ فه‌رهه‌نگی و فه‌لسه‌فیه‌كانن، كه‌ قه‌واره‌ی شارستانی میلله‌تان دروست ئه‌كه‌ن، وه بنەما ن بۆ هەر قەوارەیەك، هەڵبەته به‌هێزی و پایه‌داری هه‌ر قه‌واره‌یه‌كیش په‌یوه‌نده‌ به‌ هێزی بنه‌ماكانی قه‌واره‌ هه‌یه‌، كه‌ به‌داخه‌وه‌ ئێمه‌ی كورد وه گەلانی جیهاتی 3 كارمان زۆر ماوه‌ ئه‌م پایانه ‌نەك هەر به‌هێز بكه‌ین، بەڵكو دروستیش بكه

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت