111.2899 Barzani 7

زه‌به‌نگ به‌هادین: دۆخى سیاسى ئێستاى پارتى ديموكراتى كوردوستان.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

پارتى دیموكراتى كوردوستان له‌به‌رده‌م ئاسته‌نگى قورس و په‌رچه‌كردارى چاوه‌روان نه‌كراودایه‌ له‌ داهاتووى نزیكدا. سر بوونى پارتى له‌م دۆخه‌ى ئێستایدا خه‌ریكه‌ ئاینده‌ى ئه‌و حیزبه‌ به‌ره‌و دۆگما بوون پاشه‌كشه‌ى زیاتر ئه‌بات. له‌ مێژووى پارتى دا هه‌رگیز هێنده‌ى ئێستا پارتى له‌ شڵه‌ژاوى سیاسى دا نه‌بووه‌, پارتى په‌یوه‌ندى هه‌میشه‌ى و توندو تۆڵى هه‌بوو له‌گه‌ڵ ئێران دا , زۆر جار وه‌ك چه‌كوشى ده‌ستى ئێران كارى كردووه‌ بۆ لێدانى حیزبه‌ كوردى یه‌كانى رۆژ هه‌ڵات, به‌ڵام ئێٍستا به‌ نزیك بوونه‌وه‌ى زۆرى له‌گه‌ڵ توركیا دا ئه‌و جۆره‌ متمانه‌یه‌ى جارانى لاى ئێران نه‌ماوه‌ , له‌ لایه‌كى تریشه‌ به‌ هۆى دژایه‌تى پارتى بۆ مالیكى و به‌شێكى شیعه‌ رۆژ له‌ دواى رۆژ پێگه‌ى پارتى له‌ به‌غداد لاواز ده‌بێت و به‌ به‌رده‌وامى له‌ ژێر په‌ستانى به‌ دوور خستنه‌وه‌دایه‌ له‌ پێگه‌ى ده‌سه‌ڵات له‌ عێراق دا.
زۆر ئه‌سته‌مه‌ جارێكى تر پارتى ئه‌و ده‌سه‌ڵات و پێگه‌ كانى له‌ شه‌نگال به‌ ده‌ست بینێته‌وه‌ و به‌ره‌نگارى په‌كه‌كه‌ بێته‌وه‌ له‌و ناوچه‌یه‌, هه‌روه‌ها داهاتووى پارتى له‌ موسڵیشدا به‌ ته‌واوى په‌رواێز ده‌خرێت، چونكه‌ شیعه‌ رێگه‌ نادات جارێكى تر كورد ئه‌و ده‌سه‌ڵات و پێگه‌یه‌ى جارانى هه‌بێـت به‌ تایبه‌تى پارتى له‌ ناو موسڵ دا.
هه‌رچى رۆژ ئاواشه‌ ئه‌وا پارتى به‌ ته‌واوى تواناكانى له‌ ده‌ست دا بۆ خستنه‌ ناوه‌وه‌ى ئه‌نه‌كه‌سه‌ به‌ به‌دیهێنانى مه‌رامه‌كانى پارتى بۆیه‌ رۆژ ئاواش بۆ پارتى فت, به‌ تایبه‌تى كاتێك ئه‌مریكا خۆى چاودێرى شه‌نگال و رۆژ ئاوا ده‌كات و ئاگاداریشى داوه‌ته‌ پارتى.
پارتى كێشه‌ى سه‌رۆكایه‌تیشى بۆ چاره‌سه‌ر ناكرێت, چونكه‌ ئه‌وه‌ى ویستى پارتى و توركیایه‌ له‌ رۆژ ئاوا دا به‌م دۆخه‌ى ئێستاى پارتى یه‌وه‌ هیچى پێناكرێت, هه‌روه‌ها گۆرانكارى گرنگ به‌رێوه‌یه‌ بۆ ناوچه‌كه‌ كه‌ هه‌موو لایه‌نه‌كان خوێندنه‌وه‌و به‌شداریان تێیدا هه‌یه‌ بۆیه‌ پارتى به‌ ته‌نها ناتوانێت خاوه‌نى بریار و ده‌سه‌ڵات بێت.
ئێستا له‌ لایه‌ن ئه‌مریكى یه‌كانیشه‌وه‌ چاوخشاندنه‌وه‌ هه‌یه‌ بۆ پشتگیرى پارتى, به‌ تایبه‌ت كه‌ پارتى دژایه‌تى یه‌كى ته‌واوى یه‌په‌گه‌و په‌كه‌كه‌ ده‌كات له‌به‌ر خواستى توركیا, هه‌روه‌ها لاى ئه‌وروپى یه‌كانیش به‌ به‌رده‌وامى داوا له‌ پارتى ده‌كرێت كه‌ ده‌بێت په‌رله‌مان بخاته‌وه‌ كار و واز له‌و پاوانخوازى یه‌ى بێنێت, وه‌ له‌ لایه‌ن ناوخۆى كوردوستانیشه‌و خه‌ڵك به‌ چاوى خه‌تابار سه‌یرى پارتى ده‌كه‌ن چونكه‌ هه‌رچى پرسى نه‌وت و بودجه‌و داهاته‌ به‌ستراوه‌ته‌وه‌ به‌ پارتى یه‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ى پارتى سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاته‌كانى به‌ ده‌سته‌وه‌یه‌و ئه‌ویش به‌رپرسیارى چاره‌سه‌رى دۆخه‌كه‌ ئه‌زانن, بۆیه‌ له‌ هه‌موو خۆپیشاندان و چالاكى یه‌كدا ئاسته‌ى خه‌ڵك به‌ره‌و لاى پارتى ده‌روات.
ئێستا كاتى ئه‌وه‌یه‌ كه‌ حیزبه‌كان خوێندنه‌وه‌ى زانستى و دروستیان هه‌بێت بۆ دۆخى ناوچه‌كه‌و بۆ چاره‌سه‌ى كێشه‌كانى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم و په‌رله‌مان ئه‌وه‌ى كه‌ ده‌بێـت ووردتر بروانێنه‌ داهاتووى سیاسى خۆیان, به‌ تایبه‌ت یه‌كێتى نیشتیمانى كوردوستان، چونكه‌ خۆ به‌ستنه‌وه‌ى یه‌كێتى به‌ پارتى دیموكراتى كوردوستانه‌وه‌ له‌م دۆخه‌ى ئێستا سه‌رنجامه‌كه‌ى نه‌هامه‌تى و كه‌وتنى سیاسى ئه‌بێت بۆ یه‌كێتى نیشتیمانى كوردوستا

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت