دکتۆر محمود زاید: کوردستانیەتى کەرکوک لە بەڵگە نامەیەکى میسریەکان دا.
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
وەرگێرانى: عوسمان عومەر
هەمومان رۆژى 9ى شوباتى سالى 2004 و مورافعە گرنگەکەى جەنابى مامجەلامان لەیادە سەبارە بەکوردستانیەتى کەرکوک خستیە ڕوو لە مەجلیسى حوکمى ئەو کاتە، هەموشیان و هەمومان ووتەکەى جەنابیمان بەبیردێتەوە کە فەرموى من حەکەمێکم داناوە لەخۆتانە هەموتان پێى رازى دەبن ووتیان کێیە؟ فەرموى حەکەمەکە حوشترە بۆتان دەسەلمێنێ تاکوێ کوردستانە.
سالى 1913 کێشەیەکى گەورە لەدەزگایەکى پەروەردەیی لە وولاتى میسر رووی داوە ئەویش لەسەر کەرکوک, بۆ چارەسەرکردن و لیکۆلینەوە لەو کێشەیەو گەیشتن بەناسنامەى نەتەوەیی, بەڕێگەیەکى زانستیانە یەک لابۆوە لەکاتێکدا هیچ کیشمەکێشێکى سیاسى لە ئارادە نەبووە سەبارەت کەرکوک ئەوکاتە, هیچ گۆرانکاریەکى دیموگرافی بەرنامە بۆ داڕێژراو لە ئارادا نەبوو، هیچ سەرەداوى بەرژەوەندى و هەرێمایەتى لەگۆرێ نەبووە، کە بازرگانى بەکەرکوکەوە بکرێ. بابزانین ئەو کیشەیە چۆن بووەو، چۆن مامەڵەى لەگەل کراوەو، بەچ جۆرێ چارەسەرکراوە؟
خوێندکارێک بەناوی شەوکەت محمد غەوس کە خەڵکى کەرکوک بووە ساڵى 1913 ڕووى لە ئەزهەر کردووە بۆخوێندن، سەبارەت بەوانەى کەدەچون بۆ خوێندن لە وولاتى میسر و ئەزهەر هەموو نەتەوەو گەلێک هەیوانیک(رواق)یکیان هەبوو بەناوى خۆیانەوە وەک بەشە ناوخۆییەکانى ئیستاو کۆمەڵگاى خوێندکاران لە زانکۆکانى ئەم سەردەمە وەک هەیوانى کوردەکان, هەیوانى تورکەکان, هەیوانى عیراقیەکان یا بەغداییەکان و…هتد, هەر هەیوانێک شێخێک بەرپرسى بوو, نزیکەى 42 نەتەوە هەیوانیان بەناوەوە بوو, جیاواز لەوەى کە لە ئەزهەر دەیانخوێند نەک هەرهاوکاریى خوێندن کە پێیان دەدرا لەماوەی خوێندن دا, سودیکى تریش بۆ خوێندکاران هەبوو ئەویش لەماوەى ئەو چەند ساڵەى خوێندن جاریک، مافى ئەوەیان دەدرایە ببرێن بۆ حەجکردن دواى گەیشتنیان لە وولاتەکانى خۆیانەوە یەکجاربوو لەماوەى خوێندن. ئەو بڕوانامەیەى پێیان دەدرا لیسانس ووشەیەکى فەرەنسیە واتە بروانامەى زانکۆیی بەرامبەر بەکالۆریوسە, بروانامەیەکى جیهانیش بەرامبەر دکتۆرای ئیستایە پێیان دەبەخشرا.
کاتێ شەوکەت محەمەد گەیشتە ئەزهەر هەموو بەڵگەنامەیەکى پێویستى هەبوو هەر لەناسنامەو بروانامەى وولاتى خۆی و داواکارى خوێندن لە ئەزهەرو رەزامەندى خوێندن لە ئەزهەر داواى پێشکەش کرد کە لە هەیوانى بەغداییەکان نیشتەجێ بێ تا بەکاروبارى خوێندنەکەیەوە خەریک بێ, بەلام شیخى هەیوانەکە داواکەى ڕەت کردەوە بە بیانوى ئەوەى ئەو شارە سەر بە وێلایەتى بەغدا نییە. سکالاى پێشکەشێخى بەرپرسى هەمو هەیوانەکانى ئەزهەرى تۆمارکرد, دواى لیکۆلینەوەو بەدوادا چون بۆ سکالاکەى و ووردبینى کردنى بەڵگەنامەکانى دەرکەوتوە کوردەو لە کەرکوک لەدایک بووە, بۆیە داوایان لەشێخى هەیوانى کوردەکان کرد کە وەرى بگرێ بەلام شیخى هەیوانى کوردەکانیش ڕەتى کردەوە بەبیانوى ئەوەى لە بنەچەدا تورکە بۆیە وەرناگیرێ چونکە لە بنەچەدا کورد نییە هەرکەسێک بنەچەکەى کورد نەبێ لەو هەیوانە نیشتەجێ نابێ.!داوایەکى ترى ئاراستەى شێخى هەیوانى تورکەکان کرد بۆ وەرگرتنى ئەویش رەتکرایەوە بەبیانوى ئەوەى شەوکەت لە بنەچەدا تورک نییە کەرکوک نەلەسنورى ئەنازۆلە نە لەناو خاکى تورکیا و سنورەکانیەتى.
لێژنەیەکى زانستى پێکهێنرا بۆ ئەوەى ناسنامەى کەرکوک دەربخرێ ئایا کوردیە, تورکیە, عەرەبیە لەگەل پێداچونەوە بە بەڵگەنامەى ئەوخوێنکارانەى پێشتر لەکەرکوکەوە هاتون و چۆن دانراون لە چ شوێنێک؟
دواى لیکۆلینەوەو بەدودا چوون ووردبینى لیژنە زانستیەکە گەیشتنە ئەم دەرەنجامانەى خوارەوە:
• کەرکوک یەکێکە لە شارەگرنگەکان لە کوردستان بە پشت بەستن بە کتێبى نوخبەى ئەزهەرى لە جوگرافیا نوسینى ئیسماعیل بەگ على …. ل 205
• لەتۆمارەکانى ئەزهەردا ئەوە بەرچاوکەوت کەسێک بەناوى محمد عەتااللە یوسف خەڵکى کەرکوکە لە هەیوانى کوردەکان نیشتەجێ کراوە لە سالى 1303 هیجرى لە وەجبەى 110.
• لە تۆماریکى تایبەت دا لە هەیوانى بەغداییەکان ئەوە بەرچاوکەوت سالى 1329 هیجرى کەسێک بەناوى تقى الدین کورى محى الدین کورى حاجى سلیمان خەلکى کەرکوکە و بەژمارە 8 ناوى تۆمارکراوە .
کۆنوسێکى تیروتەسەل ئامادەکرا لە لایەن لیژنەکەوەو بەرزکرایەوە بۆ شیخى ئەزهەر لە 10ى جەمادى یەکەم 1331 هیجرى بەرامبەر 17ى نیسانى 1913 میلادى بۆ دیراسەکردن و کارى پێویست, بەفیعلى ئەوکۆنوسە خرایە ڕوو کە ژمارە 8 ى هەڵگرتبوو لە دانیشتنەکانى ئەنجومەنى بەریوەبەرى ئەزهەر کە لە 23ى نیسانى سالى 1913 م ئەنجامدرا, ئەنجومەنەکە بریارێکى سەیریان دەکرد کە ژمارە 254/ حەوتەمى هەڵگرتبوو تێیدا هاتبوو بەهۆى ئەوەى کەرکوک سەر بە ویلایەتى موسلە و پێشتریش ئەنجومەن لە 14ى کانونى دووەمى سالى 1906 لە بریارێکى دا وەرگرتنى خویندکارێک کە سەر بەو ویلایەتەیە لە هەیوانى بەغدایەکان نیشتەجێ کراوە بۆیە ئەنجومەن بڕیارى دا شەوکەت محەمەد غەوس بچێتە هەیوانى یاکۆمەلگاى بەغداییەکان کەپیشتر پەیرەو کراوە , دواى 6 رۆژ شێخى هەیوان یاکۆمەلگەى بەغداییەکان ئاگادار کرایەوە لەوبارەیەوە بۆ جێبەجێ کردنى.
ئەوەى سەیرو سەمەرە بوو لە بریارەکەدا ئەوەى پشتى پێ بەسترا بوو, لەگەل ئەوەى ئەو کۆنوسىە تێروتەسەلەى لیژنە زانستیەکەى پێکهاتبوو لەسەرکەرکوک و دیارکردنى ناسنامەکەى گەیشتبونە ئەوەو ئەوەشیان روونکردبۆوە ئەوانەى لەکەرکوکەوە هاتون بۆ خویندن هەمویان لە هەیوان یا کۆمەڵگاى کوردەکان دانراون بەحوکمى ئەوەى شوێنى لەدایک بوون و بنەچەیان کوردە بەلام ئەو حالەتەى ئەنجومەنى بەڕیوەبردنى ئەزهەر پشتى پێ بەست بوو سەبارەت بەخوێندکار محەمەد حەمدان کە خەڵکى موسل بووە جیاواز بووە! چۆن لەگەل بارودۆخى خویندکارەکەى تر بەراورد کراوە.
ئەوەی قسەکانمان پشت راست دەکاتەوە دواتر هەندێ خوێندکارى تر هاتبون بۆ خوێندن لە ئەزهەر لەکەرکوکەوە هاتبوون هەمویان لە هەیوان یا کۆمەڵگاى کوردەکان دانرابون.
بەهەرحاڵ بەدوور لەو بڕیارەى درا بوو سەبارەت بەمافى خویندکار بەشەوکەت محەمەد بەدان پێدانانى هەریەک لەشێخى هەیوانەکانى بەغدا و شێخى هەیوانى تورکەکان و ئەنجامى بەدوادا چون لێکۆڵینەوەى لیژنەکە لە ئەزهەر، ڕوونبۆوە کە کەرکوک کوردستانیە، ئەم روداوە زیاد لە سەدەیەک پێش ئیستا بووە پێش ئەوەى هیچ کێشەیەکى سیاسى و کیشمەکێشیک لە ئارادا بێ، دوور لە بەرژەوەندى تەسک و هەندێکجار شۆڤێنیانە بڕوانرێتە بابەتى کەرکوک.
بۆ زانیارى خوێنەرانى بەرێز:
• دکتۆر مەحمود زاید و دریە عەونى و مستەفا عەوەز بەهاوبەشى کتێبێکیان لە ژێر ناونیشانى، الاکراد فى مصر عبر عصور دەرکردووە.
• دکتور مەحمود زاید کتێبێکى ترى نوسیوە لە ژێر ناونیشانى التحرک الکردى نحو الحقوق.
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە