ناكام محمود گەڵاڵەیی: داڕمانی كۆمەڵگاو پایەكانی.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

تاك گیانی شەڕانگێزی تیدایە بەرامبەرتاكەكانی تر، كەسنوری بەرژەوەندی و ئارەزو ئامانج كەوتۆتە نێوانیان، ڕەنگە ئەم شەڕەنگێزیە لەنێوان گروپ و كۆمەڵەكانیشداھەبێت، وەك (تۆماس هوبز)ئەڵێت: تاك پێویستی بە پەیمانێكی كۆمەڵایەتی هەیە بۆ پاراستنی ماف و ئامانجەڕەواكانی تاك، ئەم پەیمانە كۆمەڵایەتیە دەستپێكی دروست بوونی كۆمەڵگایە، كە لە بنچینەدا لە داخوازی و ئەرك و ئامانج و ئازادی و یەكسانی تاكەكانەوە دروست دەبێت، لەناو بازنەی كۆمەڵگاشدا كۆمەڵێك گروپ و ڕێكخراو ئەتنی جیاواز و دژیەك هەن كە بۆ پاراستنی ئامانج و بەرژەوەندیان لە بازنەی كۆمەڵگادا كۆبوونەوە. ئەم گیانی شەڕانگێزییە لە نێوان كۆمەڵگاكانیشدا هەیە، چونكە هەمووكۆمەڵگایەك لەسەر كۆمەڵێك هۆكار وەستاوە بۆ پاراستنی پەیمانە گشتیە كۆمەڵایەتییەكە كە ئامانجی گشتی پاراستنی خودی ئامانجی كۆمەڵگایە، بەكورتی بۆ تێگەیشتن لە كۆمەڵگا دەبێت كاری لە پێشینەمان خوێندنەوەی كۆماڵگاكەی خۆمان بێت، دروست بوونی كۆمەڵگاش لەسەر بەنەمای هاوبەش گەلێكە، وەك، زمانی هاوبەش، مێژووی هابەش، بەرژەوەندی هاوبەش، سنورو جوگرافی هاوبەش، دینی هاوبەش، بەرژەوەندی هاوبەش و…هتد، لێكترازانی كۆمەڵگا بەمانای داڕمانی هاوبەشیەكانی كۆمەڵگایە، كە ڕاستەوخۆپەیوەندی بە جیابوونەوە و شیبوونەوەی جەستەی كۆمەڵگا هەیە، هەموو كۆمەڵگە و گروپ و ڕێكخراوێك پێویستە لەسەر پرسێك كۆك بن، بۆ مانەوەیان بەقبوڵ كردنی جیاوازییەكانەو داڕمانی كۆمەڵگای كوردی.
ئێوە پێم بڵێن كۆمەڵگای كوردی لەكام لەو بنەماسەرەكیانەدا كۆكە تا ببینە كۆمەڵگا، ئێمە هێندە لێك دورو جیاوازین، كە نەزمانی هاوبەش نە مێژووی هاوبەش نە نەتەوەیی هاوەبەش نە ئاینی هاوبەش هیچ شتێك كۆمان ناكاتەوە، تابتوانین لە ڕووبەریكی هاوبەشدا كۆك بین لەسەر جەوهەری ئامانج، ئێمە بۆ بەستنی ئەو پەیمانە كۆمەڵایەتی یەپێویستیمان بەدروست كردنی رووبەریكە كە هەموومان كۆبكاتەوە بەجیاوازییەكانمانەوە بەبێ‌ جیاوازی ئەرك و ماف. ئەم ڕووبەرەبە پێداگری لەسەر ئامانج و دیدی خۆمان دروست نابێت، بەڵكو بە دەست بەردار بوونە لە بەشێك لە فكرو تێروانین و ئامانج و ده ستكه وتى خۆمان و بەرامبەرەكانمان دەبێت تا بگەین بەو دەست كەوتەی هەموومان تێیدا یەكسان دەبین، ناوی دەنێین كۆمەڵگا.
كۆمەڵگای كوردی لە هیچ قۆناغێكی مێژوویدا هێندەی ئێستا لیك دوروو كەرت و پەرت نەبووە، لەسەر هیچ پرسێك كۆك نین كە نیشانە بێت بۆ كۆمەڵگا و پێكەوە بوونمان، تەنانەت لەسەر پرسی نەتەوەیش كۆك نین، لەسەر پرسی دەوڵەت و سەربەخۆیش كۆك نین، هیچ كام لەو پرسانەش كۆمان ناكەنەوە،نەك هەر ئەوەندە لەسەر پرسە دینیەكانیش كۆك نین، تابتوانین وەك كۆمەڵگای مسوڵمان تەماشا بكرێین، هێزە دینیەكان ئیسلامیەكانیش دابەش بوون بەسەر گروپ و كۆمەڵەی جیاوازدا كە هەم لەڕووی تەفسیریان بۆ دین هەم لەڕووی خەباتیان لە ئاستی كۆمەڵایەتی و سیاسیەوە جیاوازن و تێڕوانینیان بۆ دین و سیاسەت و سیستمی سیاسی جیاوازە.
ئەمانە هەموو گەواهیدەری ئەو ڕاستیە تاڵەن كە لەم قۆناغە هەستیارەدا گەورەترین پێویستی یەك ڕیزی نەتەوەییە بوونی نییە، بەڵكو لێكترازانی نەتەوەیی باڵی بەسەر سەرجەم كۆمەڵگادا كێشاوە، كەهۆكاری سەرەكی دروست كردنی بازنە حیزبییەكانە، كە گەورەترین زیان بە ئایندەو دۆزی نەتەوەیی دەگەیەنێت.
ئەمە دەرهاویشتەی سیاسەتی هەڵەی حیزب و سیستمی حوكمڕانییە لە باشووری كوردستان، كەوای كردووە نەك لەسەر پرسە نەتەوەییەكان بەڵكو لەسەر پرسی پێكەوە ژیانیش كۆك نابین و متمانەی مانەوەمان بەیەكەوە نەماوە.

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت