عیماد عه‌لی: بۆچی سه‌ركرده‌كانی ئالای شۆرش ته‌نها سیاسه‌ت ده‌كه‌ن؟
با زۆر راشكاو بین و وردی كه‌ینه‌وه و بیڵێین، كه ئه‌وه‌ی له‌م ماوه‌یه گوزه‌ر ده‌كات، ته‌نها سیاسه‌تی رووتی كه‌سی و ده‌رهاویشته‌ی مێژوو و ململانێ هه‌مه‌جۆره‌كان و به‌سه‌رهاتی سه‌ختی كهسایهتیهكانه كه رۆڵی گه‌وره له بهرێكردنیدا ده‌بینن، نه‌ك ستراتیج و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی.
تۆ ته‌ماشای سه‌رجه‌م سه‌ركرده‌كان بكه‌ن، هه‌ر یه‌كه‌و به‌پێی مێژووی به‌سه‌رهاتی شه‌خسی، چی له كاتی شاخ بێت یان دوای راپه‌ین، هه‌ڵوێست له‌مه‌ر بابه‌ته زۆر ههستیارو ته‌نانه‌ت نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیه‌كان دا وه‌رده‌گرێت . ئه‌وه‌تا ئه‌وانه‌ی زهرهردیدهی ده‌ستی هه‌ر سهركردیهك بوون، ئه‌مرۆ بۆ دژایه‌تی راده‌وه‌ستن و ته‌نانه‌ت بیروباوه‌ر و فه‌لسفه‌ی تایبه‌تی خۆیان ده‌كه‌نه قوربانی رق و كینه و بۆچونی روكهشیانه و له توێكڵی ده‌ره‌وه‌ی داره ره‌سه‌نه‌كه‌ی بیروباوه‌ری خۆیاندا ده‌خولێنه‌وه و ته‌نها له‌سه‌ر ته‌كتیك ده‌رۆن، ئه‌مه‌ش گه‌روه‌ترین زه‌ره‌ر له میله‌ته ده‌دات و تاوه‌كو ئه‌مانه ئیكسپایهری سیاسی و ژیانی ده‌بن و له كاری حزبی ده‌كه‌ون به‌و هه‌ڵوێسته ناجۆر و كورتمهدایانهیان میله‌ت توشی هه‌زار و یه‌ك گێرمه كێشه ده‌كه‌ن، كه بۆ تاكه رۆژێك بیر له ستراتیجیه‌ت و قۆناغه‌كانی دواتر ناكه‌نه‌وه و، به كاردانه‌وه كار و سیاسه‌تی رۆژانه به‌رێده‌كه‌ن و، ته‌نانه‌ت خاڵه روناكه زۆره‌كانی رۆژه سه‌خته‌كانی نێوانیان به یه‌كجاری له‌بیر كردووه .
ئه‌وه‌تا ئه‌و ململانێیه‌ی كه له نێوان سه‌ركرده‌كانی ئاڵای شۆرش و یه‌كێتی كۆنی شاخ ( ئهوانهیئێستا له‌نێو یه‌كێتین و ئه‌وانه‌ی له نێو گۆڕنیشدان) چۆن بووه، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ روویدابێت وایه، ته‌نانه‌ت له هه‌ڵوێستیان له‌سه‌ر پرسه سه‌ره‌كیه‌كه به گشتیش به‌و كورتبینیهوه ده‌بینرێت و به‌رێوه‌ده‌برێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی بنه‌مای فكر و ئایدیۆلۆجیه‌ت ته‌نها له ململانێی كه‌سیدا بخولێته‌وه . ئه‌گینا مه‌عقوله سه‌رجه‌م سه‌ركردایه‌تیه باڵاكه‌ی ئاڵای شۆرش له‌و روانگه‌یه‌وه هه‌ڵوێست بنوێنن كه گیانی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه زاڵ بێت به سه‌ریاندا و روحی لێخۆشبون و لێبورده‌یی له گیانیاندا نه‌بێت و هه‌موو ئازار و خه‌فه‌ت و نالهباریهكانیان نه‌كه‌نه قوربانی پرسه سه‌ره‌كیه‌كه‌ی میله‌ته‌كه‌مان و، بۆ له‌ناوبردنی ئێستا و دوارۆژی ئه‌م میله‌ته له دواجاردا، به شتی ناحه‌ق و ناره‌وا بڵێن ره‌وا و نا یاسایی به یاسایی له‌قه‌ڵه‌م بده‌ن و ته‌نها له گۆشه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی كه‌سی و كینه‌ی كه‌ڵه‌كه‌بووی خه‌باتی شاخ و بۆ دژایه‌تی هه‌تا سه‌ری به‌رامبه‌ره‌كان ره‌فتار بكه‌ن و هه‌ڵوێستی سیاسی بنوێنن.
مه‌عقوله تا ئه‌مرۆ یه‌كێكمان نه‌بینی گیانی لێخوشبونی روحی و ده‌رونی له پیناو پرسه سه‌ره‌كیه‌كه تێدا دروست بوبێت و، به‌خۆت باش ده‌زانیت مانه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی مه‌سعود بارزانی ناشه‌رعی و نا یاسییه و په‌رله‌مان به نا یاسایی داخراوه و وه‌زیره‌كانی گۆران به ناحه‌ق و نا یاسایی ده‌ركراون و هه‌ر پارتییه كه زیاتر به كار‌و كرده‌وه و سیاسه‌ته‌كانی و په‌یوه‌ندیه‌كانی ئه‌م كوردستانه‌ی توشی ئه‌م هه‌موو قه‌یرانه كردووه، تۆش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ فڵانه سه‌ركرده ناكۆكیت و هه‌ڵوێستێكی ناجۆری هه‌بووه له ئاستی تۆدا، ئێستاش له‌گه‌ڵ ناحه‌ق و لایه‌نی ناره‌وادا چۆپی كێش بیت.
هه‌ر رۆژه‌و سه‌ركرده‌یه‌كی ئاڵای شۆرشی كۆن هه‌ڵوێستی وا ده‌نوێنێت، كه به راستی جێگای تێرامانه و مێژوو ره‌حمیان پێ ناكات، كه تۆ كار به یاسا كۆنه‌كه بكه‌یت به‌و شێوه‌یه‌ی دوژمنی دوژمنه‌كه‌ت دۆستته و تا بتوانیت كێبركێی له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌یت و هه‌وڵی رێگری لێده‌كه‌یت، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی ناكۆكیت لهگهڵداههبێت له‌سه‌ر حه‌قیش بێت.
له‌به‌رامبه‌ردا، ئه‌وانه‌ی تا دوێنی دوژمنی سهرهسهختی ئه‌و سه‌ركرده دیارانه‌ی ئاڵای شۆرش بوون و هه‌ڵوێستی توندیان له‌باره‌وه هه‌بووه، تاوه‌كو ئه‌مرۆ ئه‌وه‌یان لێدهرنهكوتووه وا دریخهن كه له‌و قۆناغه‌دا ئه‌و هه‌ڵوێسته‌یان هه‌بووه و تا رادهیكی زۆر توند‌و دوژمن كارانه بوون و ته‌قدیری میژوو و خه‌باتی ئه‌وكۆمه‌ڵه تێكۆشهرانهیان نه‌گرتووه و، وا پیشانی ده‌ده‌ن تاوه‌كو ئه‌مرۆ له‌و باره‌وه له ناخه‌وه نه‌گۆراون . ئه‌وه‌ی وه‌زعی هه‌ستیاری ئه‌مرۆ ده‌یخوازێت، به گیانی لێبوردهیییهوه له‌یه‌كتر بروانن و مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ یهكترو پرسه سه‌ره‌كیه‌كه‌ی كوردستان بكه‌ن، كه په‌وه‌یندی به سه‌رجه‌م گه‌لی كوردستانه‌وه هه‌یه به ژن و منداڵ و پیر و گه‌نجه‌وه . كوردستان پێویستی به سه‌ركردایه‌تی خاوه‌ن عه‌قڵیه‌تی گه‌وره‌یه، كه له سیاقی كاری رۆژانه و ململانێی ته‌سك و قازانجی كه‌سی ده‌ربچێت، ئه‌گینا ئێستا هیچ كه‌س و لایه‌كیان به‌خۆیان بروایان به‌و به‌ناو ناكۆكیه فكری و عهقیدیه نیه كه له كاتی دامه‌زراندنی ئاڵای شۆرشدا ئیدعایان ده‌كرد وباشیش ده‌زانن له‌بنه‌ره‌تدا هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌و ره‌فتارانه ناكۆكی تاكه‌كه‌سی بوو . با باش بزانن ماندیلا بیست و هه‌شت ساڵ زیندانی كرا، كه ئازاد بوو به‌رامبه‌ر دوژمنه‌كه‌ی لێبورده‌یی نواند و، له‌به‌رده‌م جیهاندا به سه‌ركرده‌ی راسته‌قینه ده‌ركه‌وت و بۆ دونیا سه‌لماندی كه به‌راستی سه‌ركرده و مرۆڤدۆسته، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی دوژمنه‌كانی له رنگو ره‌گه‌زی جیوازیش بوون، ئه‌ی ئه‌مانه‌ی خۆمان له‌هه‌مان نه‌ته‌وه و زمان و دۆستی یه‌كتر و خاوه‌نی خه‌باتی هاوبه‌شن، بۆچی نیوه‌ی هه‌ڵوێستی ماندیلا نانوێنن . بۆیه باشترین كورته رێگه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی تواناكان، به‌تایبه‌تی له‌م نێوه‌نده‌دا پهرشو بڵاوبون ته‌نها له قازانجی بێ یاسایی و ناشه‌رعیه‌ت و به‌ژه‌وه‌ندی ته‌سكی و كه‌سی وحزبی و بنه‌ماڵه‌یی دا ده‌كه‌وێته‌وه . بۆیه ئه‌گه‌ر بۆ خاتری خوێنی شه‌هیدان و ئه‌وانه‌ی له ماجه‌رای ئه‌و ناكۆكیانه‌دا باجیان دا و زۆرێكیش شه‌هید بوون، له‌م كاته‌دا به هه‌ڵوێستی دۆستانه، باته‌واوی ئه‌و ژانه هه‌ڵگیراوه‌ی ناختان بكوژێننه‌وه و باشترین كورته رێگه ئه‌وه‌یه كه كاك نه‌وشیروان و كاك مه‌لا به‌ختیار به دوقۆڵی له كۆبونه‌یه‌كی مێژوویی و ئاشتهواییانهدا، به راشكاوی لهیهگهڵ یه‌كتردا دانیشن و ئه‌م ململانێ ئاشكرا‌و نهێنیه، كه ته‌نها له قازانجی كاری ناره‌وا و ناحه‌قی كه‌وتۆته‌وه و، دژ به ستراتیجیه‌تی كاری سیاسی و مه‌بده‌ئی خه‌ڵكی كوردستانه و له دژی دوارۆژی میله‌ته‌كه و دیموكراسی و ئازادی و پێشكه‌وتنخوازی ده‌كه‌وێته‌وه، با له‌وه زیاتر هه‌ر رۆژه‌و سه‌ركرده‌یه‌كی نێو ئه‌و باره دژواره‌ی شاخ له قازانجی ناحه‌قی و ناره‌وایی هه‌ڵویست وه‌رنه‌گرێت و ته‌نها پارتی وه‌كو حزب قازانجی لێ نه‌بینێت و له‌و نێوه‌نده‌دا یاری نه‌كات، رێگه له نا یاسایی و نا شه‌رعی باری سیاسی و ئابووری كوردستان بگرن.