Newshirwan-6

زه‌به‌نگ به‌هادین: ڕێبازى نه‌وشیروانیزم.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

هه‌میشه‌ لاى تاكى ڕۆژهه‌ڵاتى، سونبول و ڕه‌مز مانایه‌كى به‌رده‌وام و زیندووى هه‌یه. زۆرجار ئه‌م كه‌سانه‌ى ده‌بنه‌ ره‌مزێك بۆ بابه‌تێك یان شۆرشێك یان گۆرانكارى یه‌ك ئه‌و رێبازه‌ى گرتویانه‌ ده‌بێته‌ جۆرێك له‌ فه‌لسه‌فه‌و، ئیتر دواى خۆى به‌ جۆرى جیاجیا كارى پێده‌كرێت. ئه‌وه‌تا له‌سه‌ره‌تا دروستبوونى هه‌ر ئاینێكه‌وه‌ چ ئاسمانى بێت یان دونیایى ده‌بینیت په‌یامبه‌ره‌كانى له‌ ئاینه‌كه‌ زیاتر پێگه‌و بونیان هه‌یه‌و هه‌موو كرده‌وه‌و ره‌فتاره‌كانى بونه‌ته‌ رێباز و فه‌لسه‌فه‌ى تایبه‌ت بۆ دواكه‌وتوانى بۆ خه‌ڵكى تر, هه‌روه‌ها فه‌یله‌سوفه‌كانیش به‌ هه‌مان شێوه‌ , ته‌نانه‌ت ئه‌مه‌ بووه‌ته‌ ئه‌وه‌ى ئه‌مانه‌ هه‌میشه‌ له‌ مێژوودا زیندوو بن, هه‌روه‌ها له‌ شۆرشگێره‌ راستى یه‌كانیش به‌ هه‌مان شێوه‌ هه‌میشه‌ رێبازێك و جوڵه‌یه‌كن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كه‌ خۆشیان نامێنن رێبازه‌كه‌یان گه‌شه‌ ده‌كات و گه‌وره‌تر ده‌بێت و زۆرجار ئه‌گوازرێته‌وه‌ بۆ شوێنى تر.

نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ دواى ئه‌و هه‌موو ساڵه‌ى خه‌باتى شۆرشیگێرانه‌ى شاخى كردو پاشان كه‌وته‌ ناو كایه‌ى خه‌باتى سیاسى شاره‌وه‌, بزوتنه‌وه‌ى گۆرانى دروستكرد, دروستبوونى بزوتنه‌وه‌ى گۆران جۆرێكى نوێ بوو له‌ فۆرمى خه‌بات, كه‌ كوردوستان به‌و جۆره‌ فۆرمه‌ ئاشنا نه‌بوو, چونكه‌ هه‌میشه‌ ئه‌و كه‌سایه‌تى و حیزبانه‌ى تر پشت به‌ستوو بوون به‌ خه‌باتى كۆن و چه‌ك و پاره‌ بۆ بره‌ودان به‌ كاریى سیاسیان, هه‌رچى ئه‌م پیاوه‌یه‌ توانى كار له‌ سه‌ر چه‌مكى به‌ شارستانى بوون به‌ سیستماتیك بوونى ده‌سه‌ڵات ئیش بكات, بۆیه‌ هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ به‌ره‌نگارى زۆرى بۆ دروست بوو, ئێٍستا نه‌وشیروان كۆچى دواى كرد, به‌ڵام رێباز و كاریى نه‌وشیروان مسته‌فا بۆ یه‌كه‌مجاره‌ له‌ مێژووى كوردى ئه‌بێته‌ فه‌لسه‌فه‌ كه‌ له‌ داهاتوودا خوێندن و خوێندنه‌وه‌ى زۆرى بۆ ده‌كرێت, ئه‌وه‌ى ئه‌و پیاوه‌ ئه‌یویست له‌ كۆتاى ته‌مه‌نیدا مێژوى یه‌كى جوان و پر سه‌روه‌رى بۆ خۆى نیشان بدات به‌ده‌ر له‌وه‌ى له‌ رابردوودا هه‌رچى بوبێـت ئه‌و ئه‌وه‌ى ویست فێرى دواكه‌وتوانى بدات، مرۆڤ ئه‌توانێت بگۆرێت به‌لام گرنگ ئه‌وه‌یه‌ به‌ره‌و باش بگۆرێت.
فه‌لسه‌فه‌ى نه‌وشیروانیزم بووه‌ نه‌هجێكى تازه‌ى خه‌بات, به‌ نه‌مانى خۆى هیچ له‌ دۆخه‌كه‌ كه‌م ناكات بگره‌ ئه‌م كه‌سایه‌تى یه‌ تازه‌ بووه‌ ره‌مزێكى نه‌ته‌وایه‌تى و خه‌بات به‌ شێوه‌ى ئاشتیانه‌, ره‌مزیه‌تى نه‌وشیروان مسته‌فا حه‌تمیه‌تێكى مێژووى خۆى دروستى كرد, به‌ بۆچونى من له‌ دواى نه‌مانى خۆشى رێباز و فه‌لسه‌فه‌كه‌ى به‌ره‌و هه‌ڵكشان ئه‌روات و گه‌شه‌ى زیاترى پێ ئه‌درێت ره‌نگه‌ حیزبه‌كان و كاراكته‌رى حیزبه‌كانى تریش ئاور له‌م رێبازه‌ بده‌نه‌وه‌ بكه‌ونه‌ به‌ره‌فتار كردنى.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت