عیماد عه‌لی: نه‌وشیروان موسته‌فا بووه سومبولی چه‌وساوه‌كانی كوردستان.
به هه‌ندێك سیفه‌تی ده‌گمه‌ن و ره‌فتاری ساده‌ی له ژیانی تایبه‌تی خۆیدا، هه‌میشه به خاكیبونی خۆی ئه‌وه‌ی سه‌لماند، كه زیاتر له هه‌ژار و كه‌م ده‌رامه‌ت و بێنهوایاناوه نزیكه. له لایه‌كی تره‌وه، به خوێندنه‌وه‌ی واقعی كوردستان و باری گشتی خه‌ڵكه‌كه و كۆی گشتی هۆشیاری و گۆشاره‌ی بیری گشتی و بۆچون و داب‌و نه‌ریت و كلتوری گه‌لی كوردستان، كاك نه‌وشیروان هه‌نگاوه كرده‌یی و ته‌نانه‌ت تیۆریهكانیشی هاویشت، به و شێوه به‌رێكردنی ژیانه‌ی، جگه له خزمه‌ت و خوێندنه‌وه‌ی بارودۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی كوردستان، كه به‌و پێیه بۆچونه‌كانی هه‌ڵده‌بری و دوور له هه‌ندێك تیۆری نامۆ و ده‌قی ره‌قوته‌قی ته‌نها سه‌ر كاغه‌ز، وای كرد كه خه‌ڵكی كوردستان به سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانیه‌وه به پێشه‌نگ و نمونه‌ی سه‌ركرده‌یه‌كی خه‌مخۆری چینی چه‌وساوه‌ی كوردستانی له‌قه‌ڵه‌م بده‌ن و مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ن، سه‌ره‌رای پابه‌ندنه‌بونی به شێوه‌یه‌كی ته‌سكبینانه به تیۆریه سیاسی و فیكریه چهپرهویهكان كه هه‌میشه له‌هه‌موو كات و شوێنێك دا له خزمه‌ت چینی چه‌وساوه‌دا داده‌نرێت.
سه‌ركرده‌كانی جیهانی و به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی پێشه‌نگی چینی چه‌وساوه و پرۆلیتاریا بوون، هه‌ر یه‌كه‌و به ستایل و ره‌فتار و بۆچونی تایبه‌تی و هه‌ڵقوڵاوی نێو هاوكێشه هه‌مه‌جۆره‌كانی میله‌تی خۆی ده‌ركه‌وتن و خزمه‌تیان كردووه و بوون به پێشه‌نگی گه‌له‌كه‌یان . كاك نه‌وشیروان ئه‌گه‌ر به خوێندنه‌وه‌ی واقعی رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی گه‌لی كوردستان وته‌نانه‌ت دوور له هه‌ندێك قه‌ناعه‌تی شه‌خسی له باوه‌ری فكر و فه‌لسفه‌دا جوڵاوبێتهوه، ئه‌وه‌شی به گونجاو زانیوه كه له دواجاردا به‌هه‌ر رێگه‌یه‌كدا بێت، كرده‌وه‌كانی نه‌ك فكر و بۆچونی شه‌خسی خۆی، یه‌كه‌م جار له خزمه‌ت ئه‌و چینانه ده‌كه‌وێته‌وه كه باوه‌ری به خزمهتكردنییان بووه، بۆیه به واقیعبینانه و به هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌مه‌چه‌شنی بارودۆخی میله‌ت راوبۆچونه‌كانی ده‌ربریوه و ره‌فتاری كردووه. ئه‌گه‌ر لێره‌دا، به دوور له ده‌قی تیۆری خزمه‌تی به خودی ده‌ق و فكر و بیروبۆچون و فهلسفهیهك كردبێتكه له ناخی خۆیدا باوه‌ری پێی هه‌بوبێت و به‌دووری زانیبێت له‌سه‌ر ئه‌رز جێبه‌جی بكرێت. به‌ڵام كرده‌وه و ره‌فتاره‌كانی له دواجارد بووه‌ته هۆی جیبه‌جێكردنی ئه‌و بیرانه‌ی نێو ده‌ق و تیۆریه تیابهتیهكانی له‌مه‌ر فكری چه‌پ و خه‌باتی چینی پرۆلیتاریا، له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع . واته پابه‌ندبون به‌هه‌ر ده‌قێكی فیكری و فه‌لسفی له‌لایه‌نی كرداریه‌وه ئه‌گه‌ر به‌زه‌ره‌ر بۆ خودی مه‌به‌ستی ده‌قه‌كه بشكێته‌وه، ئه‌وا ده‌رنه‌خستنی باشتره، به‌ڵام به‌هه‌ر رێگه‌یه‌ك بێت، ئه‌گه‌ر دووریش بێت له‌ده‌قه‌كان، به كردار ئامانج بپێكێت، ئه‌مه نیشانه‌ی خوێندنه‌وه به جوانی پراكتیزه‌كردنی پشت ده‌قه‌كانه له سه‌ر ساحه‌ی سیاسی و فكری له هه‌ر شوێنێكدا بێت.
بۆیه ئه‌گه‌ر هه‌ر فكرێك له خزمه‌ت هه‌ژاراندا بێت و تۆش به رێگه‌یه‌ك یان به تیۆریه‌كی زاره‌كی و به كرداری وای لێنه‌كه‌یت كه له‌خزمه‌ت خه‌ڵكی هه‌ژاردا بكه‌وێته‌وه، ئه‌وا فه‌رامۆش كردنی باشتبه، به‌ڵام هه‌ر به كرده‌وه و له‌سه‌ر ئه‌رز، ئامانجی ئه‌و فكره بپێكیت به‌دوور له به‌یانكردنی ده‌قی نامۆ به بیروبۆچونی میله‌ت و، له ده‌رئه‌نجامدا سه‌ركه‌وتو بیت تێیدا و باری خه‌ڵكه‌كه‌ت وا خوێندبێته‌وه كه بۆچون و ره‌فتاره‌كانی تۆ له خزمه‌ت ئه‌و ئامانجه‌یه، به‌ڵام خهڵكیتر هه‌وڵ ده‌ده‌ن به زاره‌كی و تیۆری ناواقعی كاری پێبكه‌ن و سه‌ركه‌وتو نابن، ئه‌وا ده‌بێت له‌به‌ر خاتری سه‌ر كه‌وتن له به‌دیهێنانی مه‌به‌ست هه‌زار و یه‌ك ده‌ق و تیۆر بكه‌یته قوربان خزمه‌تی چینی چه‌وساوه و هه‌ژار . لیڕه‌دا ئه‌گه‌ر خه‌ڵك به وردی و جوانی وردودرشتی هه‌نگاو و هه‌ڵوێست و ره‌فتاره‌كانی به‌رێز نه‌وشیروان موسته‌فا بخوێنێتنهوه، به تایبه‌تی له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا، به‌جوانی ئه‌وه‌ی بۆده‌رده‌كه‌وێت ره‌فتار و كرداره‌كانی كاك نه‌وشیروان قازانجی به چینی چه‌وساوه گه‌یاندووه، نه‌ك ده‌ق و تیۆری سه‌رزاره‌كی خهڵكیتر.
بۆیه، ئه‌گه‌ر ئه‌مرۆ له‌ده‌ستدانی كاك نه‌وشیروان به جوانی و وه‌ك خۆی به پشتبه‌ستن به بۆچون و كرده‌وه و ئه‌خلاقیه‌تی كاری سیاسیانه‌ی خۆی بخوێنینه‌وه، ده‌بێت له‌وباوه‌ره‌دا بین كه به‌هه‌مان شێوه‌ی ئه‌و پیاوه ساده‌یه بلێین؛ پێش هه‌موو كه‌سێك كاك نه‌وشیروان وه‌ك خه‌مخۆری هه‌ژاران رۆیشت و ماڵئاوایی كرد . به‌ڵێ، جگه له خاكیبونی و ساده‌یی له ره‌فتاریدا، جگه له ده‌ست و داوێنپاكی و نمونه‌ی نه‌زاهه‌ت و هاوخه‌می فه‌قیران، كاك نه‌وشیروان له هه‌ڵوێسته ستراتیجیهكانیشیدا له‌خزمه‌ت هه‌ژاراندا بوو، ئه‌وه‌ی جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌كرده‌وه” له ده‌ستوری هه‌رێم و سیستمی حوكمرانی په‌رله‌مانی و نه‌هێشتنی بنه‌ماڵه‌یی و به‌قه‌راربونی یاسا و دادی كۆمه‌ڵایه‌تی وچه‌سپاندنی بنه‌مای هاولاتیبون، كه هه‌ر هه‌مووی دوور له ئیدعای تیۆری له قازانجی چینی چه‌وساوه‌دا نه‌بێت، هیچ شتێكی تر نیه، بۆیه پێویسته ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ی كاك نه‌وشیروان وه‌ك خۆی بخوێنرێته‌وه و ئه‌وه‌ی له‌و بۆچونانهیدا چر ده‌بێته‌وه جێبه‌جێ بكرێت و له‌م باره‌وه شوێنی خاڵی نه‌بێت . بۆیه، ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌لێنه‌ی له‌مباره‌وه دروست ده‌بێت پر نه‌كرێته‌وه، ده‌بێت بڵیین به له‌ده‌ستانی نه‌وشیروان موسته‌فا زه‌ره‌ری گه‌وره له چه‌وساوه‌كان ده‌كه‌وێت، هه‌ر چه‌ند بهحهسته رۆیشت به‌ڵام بۆ مێژوو، نه‌وشیروان موسته‌فا بووه سومبولی خه‌ڵكی هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ت و چه‌وساوه‌كان و، با له‌م باره‌وه رێگه‌كه‌ی چۆڵ نه‌بێت.
دیاره ئه‌و راده زۆر و فراوانه‌ی خه‌ڵكی هه‌ژاری كوردستانیش له‌ئه‌مرۆ به‌دواوه كاك نه‌وشیروان به تاكه سومبولی كوردستانی تایبه‌تی خۆیان ده‌زانن و، ئه‌وانیش ئاماده‌ی هه‌موو خۆبهختێكن له پێناو جێبه‌جێكردنی هه‌موو ئه‌ركێك كه‌له خزمه‌ت ئێستا و دارۆژی هه‌ژار و كه‌م ده‌رامه‌ت و چینی چه‌وساوه‌كه‌ی كوردستاندا بێت.