Newshirwan-6

مەسعود عەبدولخالق: بۆیە هەمومان بۆت خەمناكین.

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

هەموو خەڵكی كوردستان دەتوانن ئەو شاهێدیە بۆ نەوشیروان مستەفا بدەن، كە شۆڕش و ماندووبوونی بۆخۆی و خزم و كوڕو… هتد، نەبوو. چونكە وا مرد، كەچی ئەو خاوەنی كۆشك و تەلار و كۆمپانیا نەبوو، گەورەترین سامانی (بێسامانی)بوو. بەسەربەرزی ڕۆیشت یەك لەوانەیە كە ترسمان نیە لە میژووی، لە مەلەفەكان و لەبەڵگەنامەو یادەوەریی سەرۆكەكان و هەواڵگریی وولاتان. دەگۆترێ دژی بنەماڵەی بارزانی بووە، من واینابینیم: جاریكیان خراپ خۆی لە حاجیەك تووڕە كرد، بەهۆی ئەوەی حاجیەكە هیرشی كردە سەر مەلا مستەفا، جارێكی تر لەسالی 1983 كاتێ بارزانیەكانیان ئەنفال كرد، دەنگوباس واهات و ووتیان: وا هەڵمەتێكی تریان دەكرێتە سەر و ژن و منداڵیان بێخاوەن ماون لە ئۆردوگای قوشتەپە. یەكسەر بروسكەی بۆ (شەوكەتی حاجی مشیر- لەو دەمی پێكەوە هاتینە دەشتی هەولێر)كرد و ووتی: كەرتێكی دەشتی هەولێر بنێرن بۆ پاسەوانی ئەو ئۆردوگایەو پارێزگاریان لێكرا.

ئەوەی دەمەوێ بیلێم: كەهەقە نازناوی باوكی هەژاران هەڵگرێ، بەلایەن كەمەوە لە سێ هەلویستی:
یەكەمیان: لە خۆشترین شوێنی ئەوروپا و لە گەرمەی خوێندنی بۆ دكتۆرا(ساڵی 1976) بەجێدێلێت و دێتە قەندیل و نێوزەنگ و ژێر قەسف و ئاگرو گولـلە .
دوەم: لەكاتی دانوستانی 1983ی یەكێتی لەگەڵ عیراق، دیسان ئەو بەرپرسانەی ئیستامان هەڵخەلەتان و كەوتنە خۆشگوزەرانی و ڕابواردن و سەركردایەتی هاتە سورداش، یەكێتی و شۆڕشی كورد كەوتە مەترسی فرۆشتن، لەناكاو نەوشیروان مستەفا كۆشك و تەلارو خۆشگوزەرانی سورداشی بەجێهیشت و، بارەگای خۆی گواستەوە بۆ (ئاوەژێ) ی شاخ و داخ. بەغدا زۆر پەشۆكاو داوای دانیشتنی فەوری كرد (ئەوكاتی من بەرپرسی میحوەری رانیەو هەولێری دانوستانەكە بووم).
سێیەم: لەدوای سالانی 2003 تا 2006 بەرپرسان و سەركردەكان كەوتنە بەهەشتی گەندەڵی دیسان نەوشیروان مستەفا ئەو بەهەشتە حەرامە بەجێدێڵێت و دێتە ڕێزی ڕەش و ڕووت و هەژاران و، بەو نەبوونی و بێپۆستی و بێبودجە ڕازیی دەبێت.
لەوەوە دەبینین وا میلەت بۆی دەگریی، نازناویی باوكی هەژاران و مەزڵومانی وەرگرت. نەك لەدوای مردنی، بەڵكو لە ژیانیشیا. ئەوە نیە 24 كورسی هێنا، بێئەوەی پارەو دەسەلات و پۆست و چەكی هەبێت، خۆ ئەگەر هەڵبژاردنێكی ڕاستەقینە بوایە و تەزویرو فێل و چاوسوركردنەوە نەبوایە، لەسەر هەژارو مەزڵومان ئەوا زیاترین كورسی دەهێنا. ئیستاش رێبازێكی بەجیهێشتوە، چرای هەژارانە بۆ وەرگرتنەوەی مافە پیرۆزەكانیان.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت