Newshiwan.1

دکتۆر رەفیق سابیر: بەرزەفڕ و جوامێرانە ژیا، بەرزەفر و جوامێرانەش مرد.

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

مەرگی لە ناکاوی روناکبیر و نوسەر و رابەری سیاسی، بەڕێز نەوشیروان مستەفا، وڵاتی هەژاند و چۆڵاییەکی گەورەشی لە ژیانی سیاسی و روناکبیری و خەباتی ئازادیخوازانەی گەلی کوردستان دروست کرد.
ئەو لە رەوشی کار و خەباتی نیو سەدەیدا، گۆڕدرابو بە سیمبولێکی گەشی دادخوازی و سەرکەشی و بەرەنگاربونەوە.
لە شاخ پێشەنگی خەباتی چەکداریی دژ بە دەسەڵاتی بەعس و لە شاریشدا رابەری خەباتی مەدەنی و دژایەتیکردنی فەسادی و بێدادی بو، کە سەدان هەزار ئازادیخواز و ستەملێکراوی کوردستان، وەک هیوایەک بۆیان دەڕوانی.
کاک نەوشیروان چو، دوای خۆی کۆمەڵێک بەرهەمی فیکری و مێژویی و سیاسی و هزرێکی سەرکەشی ئازادیخوازانە و دادخوازانە و بزوتنەوەیەکی سیاسیی جێ هێشت، کە دوای خۆی کاریگەر و ئیلهامبەخش دەبن.
کاک نەوشیروان بەرزەفڕ و جوامێرانە ژیا، بەرزەفر و جوامێرانەش مرد.
سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێزی کاک نەوشیروان مستەفا و بزوتنەوەی گۆڕان و هاوڕێ و هاوبیرانی دەکەم و لە دڵەوە هاوخەمیانم.

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت