ڕێفراندۆمی كوردستان، بەپێی یاسای نێودەوڵەتی.
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
ناوەندی ستاندەر بۆ تویژینەوە
ناوەڕۆك
پێشەكی
ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م توێژینه‌وه
پێناسه‌ی ئه‌و ڕیفراندۆمه‌ی كه بۆ كوردستان به‌رهه‌مداره
جۆره‌كانی ڕیفراندۆم و ڕیفراندۆمی كوردستان
ڕیفراندۆمی كوردستان
ئه‌و ڕیفراندۆمەی ده‌سه‌ڵاتی كوردی ده‌یكات
زیانەكانی ڕیفراندۆمی بێــهودە
باشترین ڕیفراندۆم
هەڵوەشاندنەوەی سەروەریـــــی عێراق و بنيادنانی سەروەریی هەرێم
پێـشەكی
دوابەدوای ئه‌وه‌ی دەركەوت زۆر به‌هه‌ڵه ئاخاوتن لەسەر چەمكی ڕیفراندۆم و جۆرەكانی ده‌كرێت، ئەو هه‌ڵه تێگه‌یشتنه (به‌تایبەتی له ڕووی یاساییه‌وه) گه‌یشتۆته ئاستی سه‌ركردایه‌تی و ئەوانەى پێیاندەوترێت جێرۆنتۆكراسی (دەسەڵاتی پيرەپياو)Gerontocracy.
زۆربەی لایەنەكان، مه‌ترسی ئه‌وه‌ی لێدەكەن ئەو به‌هه‌ڵه تێگەيشتنە زیانی گه‌وره به‌مافی چاره‌نووسی كوردستان بگه‌یه‌نێت. چاوه‌ڕوان دەكرا جۆرە ڕیفراندۆمێكی ئامانجدار نەبێت، پرۆژه‌یەكی ڕوون و تۆكمە بێت. بەڵام پێدەچێت وانەبێت. چاوەڕوان بووین شارەزايان و پسپۆرانی زانكۆكان بەو كارە هەڵسن، وا دەرنەچوو. هه‌ندێك ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی گه‌وره‌ی كوردستانیش كه توانای دارايييان لەپشتە و خاوه‌ن سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌يشن، کەچی ئه‌وان زیاتر لێی به هه‌ڵه‌دا چووبوون.
بۆیه لە ديدەی پەرۆشی نەتەوەيی و نيشتمانیيەوەڕا، بە باشمانزانی ئه‌و كورته توێژینه‌وه‌یه بكه‌ین بۆ هەم ڕاستكردنه‌وه و هه‌م بۆ گەياندنی بە سه‌ركردایه‌تی كورد و په‌رله‌مان و داموده‌زگای ديكەی په‌یوه‌ندیدار، بەئومێدی ئەوەی سوودی لێببینن و نەكەونە هەڵەی هەنوكەيی و مێژووييەوە.
سەرباری ئەوانەيش دەستخۆشی لە هەندێك نووسەر و دەزگا دەكەين كە تاڕادەیەكی چاك ڕوونكردنەوەیان لە بارەی پێویستیيە یاسایی و سیاسی ناوخۆييەكانيان داوە. ئەم روونكردنەوەی ئێمە وەك پڕۆژەيەك، زیاتر لێدوان و ڕوونكردنەوەيە لەسەر پێویستييە یاسایی وسیاسييە دەرەكييەكان.
دوا لێدوان كە ماوە بڵێین. بۆ گەڵاڵەكردنی ئەم ڕۆژەيە، پرس و ڕاوێژ‌مان بەهەندێ پسپۆڕی نێودەوڵەتی كردووە تاكو بۆ هەمووان ئاشكرابێت كە چەمكی ڕێفرانۆم چی دەگەيێنێت؟.
بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە کلیک بکەرە سەر ــ ڕێفراندۆمی كوردستان
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە