زه‌به‌نگ به‌هادین: یه‌كگرتنى ئێران و توركیا گرنگترین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌یه.
ئێران به یه‌كێك له ده‌وڵه‌ته به‌هێزه‌كانى ناوچه‌كه داده‌نرێت كه له لایه‌ن شیعه مه‌زهه‌به‌كان به‌رێوه ده‌برێت , ئه‌مانه دوژمنى سه‌رسه‌خت و مێژوى سوونه‌كانى سعودیه و ئه‌مریكای یه‌كانن , بۆیه سعودیه به ركابه‌رێكى دیارى ئێران داده‌نرێت, هه‌رچى ئه‌مریكایى یه‌كانە هه‌میشه له شه‌رى سارد و له كێشمه‌كێشى به‌رده‌وام دا بوون له‌گه‌ڵ ئێران دا, هه‌روه‌ها له‌به‌ر پارێزگارىكردن له میرنشینى سعودیه له لایه‌ن ئه‌مریكاوه هێنده‌ى تر دژایه‌تى هه‌بووه له نێوان ئێران و ئه‌مریكا دا, ئه‌م رێككه‌وتنه بازرگانى نوێ یه نێوان ئه‌مریكاو سعودیه به‌برى زیاتر له 200 ملیار دۆلار هێنده‌ى تر په‌یوه‌ندى یه‌كانى هه‌ردوولاى به‌هێزكرد له‌دواى دوا سه‌ردانى تره‌مب بۆ سعودیه , هه‌روه‌ها كوبونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ وڵاتانى ئیسلامى پێشهاتى رێككه‌وتنێكى سوونى ده‌كات دژى ئێران، وه به قسه‌ى میسر و توركیاش ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئیران بخرێته به‌ره‌ى تیرۆره‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هاوكارى تیرۆر ئه‌كات.
گرژى و ئاڵۆزى نێوان سعودیه‌و ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ئێران زیادى كرد به تایبه‌ت له دواى دروست بوونى به‌رنامه‌ى ئه‌تۆمى ئێران, هه‌روه‌ها له دواى رزگاركردنى عێراق له لایه‌ن ئه‌مریكى یه‌كان, ئێران به‌شێوه‌یه‌كى راسته‌خۆ ده‌ستى خسته كار‌و بارى عێراقه‌وه‌و توانى له عێراق دا پێگه‌و ده‌سه‌ڵاتى خۆى بچه‌سپێنێ و سه‌ره‌نجام ئه‌مریكى یه‌كان به شكسته‌وه عێراقیان بۆ پاروى ئێرانى یه‌كان به جێهێشت , له‌م شه‌ره‌دا ئه‌مریكایى یه‌كان زه‌ره‌رێكى زۆریان كرد. له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو خوێن و پاره له ده‌ست چووه شدا یاریگاى عێراقى بۆ ئێرانى یه‌كان مایه‌وه‌و، ئێران بووه خاوه‌ن زه‌وى و ده‌سه‌ڵاتى عێراق , له پاش دروست بوونى داعش دووباره ترسێكى تر بۆ ئێران دروست بوو كه ئامانج له‌م شه‌ره‌دا خستنى هیلالى شیعى بوو، كه ئێران به نیازى بنیات نانى بوو تا هه‌ر له كه‌نداوه‌وه تا ده‌ریاى ناوه‌راست له رێگه‌ى سوریاوه. هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌ش پیلانى سعودیه و توركیا بوو له سه‌ره‌تادا بۆ له ناوبردنى تواناى شیعى و ده‌سه‌ڵاتى ئێرانى له ناوچه‌كه, بۆیه ئێران ناچار چووه ناو سوریا بۆ شه‌ركردن وه له ناو عێراقیش به‌شدارى راسته‌وخۆى شه‌ره‌كه‌ى كرد, وه‌ك ره‌فسه‌نجانى ووتى ئه‌گه‌ر شه‌رمان له سوریا و عیراق نه‌كردایه ئه‌بوایه له قوم ئه‌و شه‌ره‌مان بكردایه.
ئێستا داعش به‌رەو نه‌مان ئه‌چێت, پیلانى سعودیه و توركه‌كان سه‌رى نه‌گرت، بگره به پێچه‌وانه‌وه هه‌ردوولا زه‌ره‌ر مه‌ند بوون هه‌م سعودیه له زیادبوونى پێگه‌ى شیعه له ناو عێراق، هه‌م توركیا له زیاد بوونى پێگه‌ى په‌كه‌كه‌و یه‌په‌گه له عێراق و سوریا.
ئێستا ئه‌مریكى یه‌كان ئه‌یانه‌وێت بگه‌رێنه‌وه بۆ عێراق و ئه‌و زه‌ره‌ره گه‌وره‌یه‌ى كردویانه وه‌رى بگرنه‌وه، هه‌روه‌ها سعودیه‌ش ئه‌یه‌ویت ترسى شیعه‌و ئیران له خۆى دور بخاته‌وه, ئیداره‌ى ترامب دیدبینى جیاوازه بۆ ناوچه‌كه, بۆیه ئه‌بینیت له رۆژئاوا‌و و له موسڵ ئه‌مریكا خۆى سه‌رپه‌رشتى شه‌ره‌كان ده‌كات له دژى داعش, هه‌وره‌ها له سوریاش له‌گه‌ڵ یه‌په‌گه ئه‌مریكى یه‌كان خۆیان سه‌رپه‌رشتى شه‌رى دژى داعش ده‌كه‌ن, وه ئیستا ئه‌مریكى یه‌كان متمانه‌یه‌كى ته‌واویان به كوردانى رۆژ ئاوا هه‌یه, وه دیدى ئه‌مریكى یه‌كان بۆ كورده‌كانى ئه‌م ناوچه‌یه‌ش له دواى شه‌رى داعش گۆراو، پێده‌چێت ئه‌مریكا له ئێستا به دواوە هه‌موو شتێك له عێراق دا بخاته‌وه ژێر ركێفى خۆیه‌وه، وه عێراق له ژێر سێبه‌رى ئێران ده‌ربكات. هه‌ڵبه‌ته له جێبه‌جێكردنى ئه‌م ئه‌جێندایه عه‌بادى هاوكارى ئه‌مریكى یه‌كانه , وه كورده‌كانى ئێره‌ش هیچ ده‌سه‌ڵاتێكیان نى یه له ئاست ئه‌مریكایه‌كان دا, عه‌بادى به‌م هاوكارى یه‌ى ئه‌مریكى یه‌كان هه‌م پێگه‌ى خۆى پێ قایم ده‌كات هه‌م رزگارى ده‌بێت له هه‌ورى تاریكى مالیكى، كه له هه‌ڵبژاردنى داهاتوو ئاماده‌یى ئه‌بێت به پشتیوانى ئێرانى یه‌كان و به‌شێك له سوونه‌كانیش, كورده‌كانیش ئاماده‌ى هه‌موو هاوكارى یه‌كى ئه‌مریكى یه‌كانیان هه‌یه، چونكه به‌بێ ئه‌مریكى یه‌كان كورد له ناوچه‌كه زووخوراون و ئاسان له‌ناو ئه‌برێن بۆیه ده‌بێت ملكه‌چ بن بۆ ئیداره‌ى ترامب.
ئێستا ئێران ترسى له ده‌ستدانى عێراقى هه‌یه بۆیه ده‌یه‌وێت به‌هه‌رجۆرێك بێت هه‌موو ناوچه‌كه له ده‌ست نه‌دات یان به شێوه‌یك ده‌سه‌ڵاتى خۆى بهێلێته‌وه, ئه‌مه‌ش وا له ئێران ده‌كات له داهاتودا زیاتر پشتگیرى مالیكى ده‌كات. له ناوچه كورده‌كانیش زیاتر پشتگیرى په‌كه‌كه‌و یه‌كێتى ده‌كات و هه‌وڵ ده‌دا كورده‌كان زیاتر له خۆیان نزیك بكاته‌وه وه هه‌ول ئه‌دات رێكه‌وتنى نێوان یه‌كێتى و پارتى رێك بخات و لێكیان نزیك بكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى بارزانى به‌رێته به‌ره‌ى ئێرانى, وه به هۆى به‌هێزى په‌یوه‌ندى یه‌كانى بارزانى و توركیا ئه‌و كاره‌ى ئاسان ئه‌بێت كاتێك رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ توركیا بكات, هه‌موو ئه‌م بۆچوونانه‌نه وا له ئێران ده‌كات ده‌ستبه‌ردارى ناوچه‌كه نه‌بێت، چونكه ئێران باش ئه‌وه ده‌زانێت كاتێك ئه‌و عێراق له ده‌ست ئه‌دات ئه‌وا هه‌ریه‌ك له سوریا و لوبنان و یه‌مه‌نیش له ده‌ست ئه‌دات. ئه‌و كات ده‌بێته پارویه‌كى ئاسان بۆ ئه‌مریكا، به تایبه‌ت كاتێك ئه‌مریكا به‌دیلێكى تر‌ى بۆ توركیاش دۆزیوه‌ته‌وه، كه ئه‌ویش كورده. وه ئاماده‌ى نیشان داوه بۆ هاوكارى ته‌واوى كورده‌كان وه ئه‌مریكا ئێستا كاریى به توركیاى ئه‌مرۆ نه‌ماوه كه ئه‌بێته مایه‌ى سه‌رئێشه بۆى. وه ئه‌مریكا به ته‌واوى توركیا به پشتیوانى داعش ئه‌زانێت, لێره‌وه په‌یوه‌ندى یه‌كانى توركیاش ئاڵۆزیى تێده‌كه‌وێت له‌گه‌ڵ ئه‌مریكیى یه‌كان، بۆیه سه‌ره‌نجام ئه‌و په‌یوه‌ندى یه به زیاتر هاوكارىكردنى ئه‌مریكى یه‌كان بۆ یه‌په‌گه له نیوان توركیا و ئه‌مریكا ئه‌پچرێت.
ره‌نگه ئه‌مه بۆ ئێران چانسێكى باش بێت و هه‌لێكى زێرین بێت تا بتوانیت توركیا بینێته به‌ره‌ى ئێرانى، هه‌م له دژى ئه‌مریكا وه هه‌م له‌دژى په‌كه‌كه‌و یه‌په‌گه, به تایبه‌تى كاتێك ئه‌مریكى یه‌كان ئه‌وه‌یان بۆ روون بوته‌وه كه ئه‌وان پێویستسان به توركیا نه‌ماوه، وه جێگره‌وه‌ى ئه‌نچه‌رلیك زۆره هه‌روه‌ها بۆ مه‌سه‌له‌ى نه‌وت و غازیش ئه‌مان كوردیان زیاتر پێ باشتره پاش ئه‌وه‌ى ده‌ركه‌وت كه پاشه‌كه‌وتى نه‌وت لاى كورده‌كان نزیكه‌ى 80ملیار به‌رمیل وه نزیكه‌ى 10 ترلیون مه‌تر سێجا غازى سروشتى بۆیه ئه‌مریكا كوردى پێ هه‌ڵبژارده‌یه‌كى باشه هه‌م له رووى ئابوورى هه‌م له رووى جوگرافى. وه بۆ ئێران و توركیا هه‌م له روى بازرگانى و ئابوورى هه‌م له رووى سیاسى و پۆلۆتیكى ناوچه‌كه هه‌روه‌ها بۆ به‌رنگار بوونه‌وه‌و نه‌هێشتنى جێبه‌جێكردنى ئه‌جێنداى ئه‌مریكى یه‌كگرتنى ئێران توركیا حه‌تمیه‌تێكى داهاتوى ناوچه‌كه‌یه له دژى ئه‌مریكا, توركیا هه‌رگیز ناچێته به‌ره‌ى ئه‌مریكى دژ به به‌ره‌ى ئێرانى چونكه باش ئه‌زانێت كه ئێران به هۆى پشتگیرى په‌كه‌كه‌و یه‌په‌گه‌وه ئه‌توانێت زه‌ره‌رى قورس بگه‌ینه‌ینێته توركیا , هه‌روه‌ها گرنگى دانى ئه‌مریكا به رۆژ ئاوا به‌رژه‌وندى یه‌كانى توركیا له ناو ئه‌بات له‌و ناوچه‌یه , , روو‌كردنى توركیا و ئیران هه‌ریه‌كه‌یان به جیا یان پێكه‌وه بۆ روسیا سوودى نابێت چونكه روسیا ده‌ست له به‌رژه‌وندى یه‌كانى خۆى هه‌ڵناگرێت له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا بۆ هیچ كامیان . بۆیه به‌رامبه‌ر ئه‌م پیلانه هه‌ڵبه‌ته ئێران توركیا ته‌نها یه‌ك چاره‌یان هه‌یه كه پێكه‌وه یه‌كبگرن و به‌ره‌نگارى ئه‌مریكا و سعودیه ببنه‌وه , كه له داهاتودا ئه‌مانه ناوچه‌كه ده‌شێوێنن و ئاڵۆزى زۆر ئه‌كه‌وێته عێراقه‌وه.