عه‌تا قه‌ره‌داخی: تۆى ره‌خنه‌گریش هه‌ر هه‌مان ئه‌وى رهخنهلێگیراویت!
دیاره مێژوو ئاسایی ره‌وتی خۆی ده‌كات، به‌ڵام ناكرێت رۆڵ‌و كاریگه‌ری هێزو عهقڵو روانینی ده‌سته‌و گروپ‌و نوخبه‌ی پێشه‌نگی كۆمه‌ڵگه پشت گۆێ بخرێت، كه زۆرجار رۆڵی ئه‌مان گرنگ‌و پڕبایه‌خ ده‌بێت له چالاككردنی هێزی گۆڕانكاری‌و به‌ره‌وپێشه‌وه جوڵاندنی كۆمه‌ڵگه‌دا. دیاره هه‌میشه‌ش ئه‌م هێزانه له ململانێدا ده‌بن له‌به‌رامبه‌ر هێزی كۆنه‌پارێزی كۆمه‌ڵگه‌دا كه عهقڵو داب‌و نهریتو عورف‌و ئه‌خلاقی رابردوو پاڵنه‌رو بزوێنه‌رێتی. هه‌روه‌ك كاتێك رووبه‌ری حیزبیش له كوردستاندا فراوان بوو، هه‌مان ململانێكانی نێوان كۆن‌و نوێ له‌و رووبهرهشدا ره‌نگی دایه‌وه‌و ئاماده‌بوونی خۆیی نواند. ده‌شێ زۆرێكی كێشه‌كانی ناو دامه‌زراوه‌ى حیزب له كوردستاندا په‌یوه‌ندی به ناكۆكی نێوان كۆن و نوێوه هه‌بێت, نه‌ك به‌رنامه‌و ئایدیۆلۆجیاو ستراتیژ. بۆنموونه ئه‌گه‌ر له رووی راستیه‌وه سه‌یری ئه‌و ململانێ‌و ناكۆكیانه بكه‌ین كه له ساڵانی شه‌سته‌كاندا جه‌سته‌ى پارتی دیموكراتی كوردستانی گرته‌وه ئه‌وا ناتوانین بیسه‌لمێنین كه جیاوازى بیر‌و بۆچوون‌و ئایدیۆلۆجیاو ستراتیژی كاركردن هۆكار بووه بۆ ئه‌و ناكۆكی‌و ململانێیه كه دواجار دابه‌شبوونی لێكهوتهوه، به‌ڵكو له راستیدا هۆكارێك هه‌میشه له ململانێكانی نێو خۆی حیزبی كوردیدا ئاماده‌یه ئه‌ویش ناكۆكی‌و ململانێی نێوان نه‌وه‌ى كۆن‌و نه‌وه‌ى نوێیه. نه‌وه‌ى كۆن پێی وایه خۆی ره‌وایه‌تی ئه‌وه‌ى هه‌یه تا له ژیاندا بێت ده‌بێ ئه‌و خاوه‌نی هه‌موو دهسهڵاتو بڕیارێك بێت‌و ناتوانێت دان به بوونی نه‌وه‌ى نوێ‌دا بنێت، نه‌وه‌ی نوێش پێی وایه سه‌رده‌می نه‌وه‌ی كۆن به‌سه‌رچووه‌و ئه‌و ناتوانێت له پێداویستیه‌كانی سه‌رده‌می نوێ تێبگات‌و ناتوانێت به پێی پێداویستیه‌كانی ژیانی نوێ‌و سه‌رده‌می نوێ كاربكات‌و حیزب‌و ته‌نانه‌ت كۆمه‌ڵگه‌ش به‌ڕێوه‌ببات.
دیاره نه‌وه‌ى كۆن رهگو ریشه‌ى له خاكدایهو ئهزموونو هێزو ههژموونێكی جێگیر‌و پته‌وتری هه‌یه له چاو نه‌وه‌ى نوێداو ئه‌وه‌ش زۆرجار واده‌كات له ململانێكانی نێوان دامه‌زراوه‌ى كۆمه‌ڵگه‌و حیزبیشدا له كوردستاندا هه‌ژموونی نه‌وه‌ى كۆن باڵاده‌ستتر ده‌ربكه‌وێت‌و زۆربه‌ى كات بوار بۆ نه‌وه‌ى نوێ نه‌كاته‌وه كه بوونی خۆی بسه‌لمێنێت، نه‌وه‌ى نوێش له‌به‌ر كه‌م ئه‌زموونی و لاوازى توانا‌و ئاستی تێگه‌یشتن و نه‌توانینی لێكدانه‌وه‌و خوێندنه‌وه‌ى واقیع وه‌كو ئه‌وه‌ى كه هه‌یه، زۆربه‌ى كات له‌به‌رده‌م نه‌وه‌ى پێشتردا وه‌كو به‌زیو یان پاشهكشهكردوو ده‌رده‌كه‌وێت. ئه‌مه‌ش وایكردووه زۆربه‌ى كات سه‌ربای ململانێی سه‌ختی نێوان ئه‌و دوو نه‌وه‌یه نه‌وه‌ى نوێ له‌گه‌ڵ هه‌ژموونی سه‌ختی نه‌وه‌ى كۆندا رابێتو ههڵبكاتو به جۆرێك خۆی بداته ده‌سته‌وه. ده‌شێ ئه‌مه‌ش یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كیه‌كانی لاوازى ئاستی نوێبوونه‌وه‌و گۆڕانكاری بێت له كوردستاندا چ له‌سه‌ر ئاستی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و چ له‌سه‌ر ئاستی سیاسی.
ئه‌و نه‌وه نوێیه‌ى كه له شه‌سته‌كاندا له سه‌ركردایه‌تی بارزانی جیابوونه‌وه پاشان به ناچاری هاتنه‌وه ژێر سایه‌ى ههژموونو ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و. ئه‌و نه‌وه نوێیه‌ى كه له یه‌كێتی نیشتیمانیدا چه‌ندجار یاخی بوون‌و له شێوازى ده‌سه‌ڵاتی باوكسالاری‌و ئیلهام وه‌رگرتوو له دابونهریتو عه‌قڵی باوی كۆمه‌ڵگه‌ى كوردی سه‌ركردایه‌تی تاڵه‌بانی بێزاربوون، نه‌ك هه‌ر هاتوونه‌ته‌وه ژێر سایه‌ى ئه‌و ههژموونو دهسهڵاتو عه‌قڵه‌وه به‌ڵكو له‌گه‌ڵ رۆیشتنی كاتدا خۆیشیان بوونه‌ته به‌شێك له‌و عهقڵو میتۆدی كاركردنه‌ى كه پێشتر لێی یاخی بوون. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ته‌قلیدی وه‌كو ئێمه‌دا یاخی بوون له ده‌سه‌ڵاتی باوك‌و یاخی بوون له داب‌و نهریتو عورف‌و عه‌قڵی داخراوی ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه ئاسان نیه‌و ئه‌وانه‌شی كه درووشمی خه‌باتیان بۆ گۆڕینی ریشه‌یی ئه‌و كه‌لتورو داب‌و نه‌ریته هه‌ڵگرتووه، خۆیان له چوارچێوه‌ى ئه‌و یاسا‌و رێسایانه‌دا ده‌جوڵێن كه به‌رهه‌می ئه‌و داب‌و نهریتو كه‌لتوورو عورف‌و عه‌قڵه‌یه. هه‌ر ئه‌وه‌ش واده‌كات له كاتێكدا كه ئێمه ره‌خنه له عه‌قڵی پێش خۆمان ده‌گرین به‌وه‌ى كه نه‌ریت په‌رسته‌و نه‌ریت و عورف پیرۆز ده‌كات و تاك په‌رسته‌و هه‌ندێ له تاكه‌كه‌سه‌كان به‌رزده‌كاته‌وه‌و پیرۆزییان پێ ده‌به‌خشێت، به‌جۆرێك كه نه‌وه‌ى پێش خۆمان به كوێر و ناهوشیار و ملكه‌چ ناوده‌به‌ین به‌وه‌ى كه تواناى ره‌خنه‌گرتنی نیه‌و تواناى له‌سه‌ر پێی خۆڕاوهستاندنی نیه‌و هه‌میشه ئه‌ویترى سه‌رخێڵ، سه‌رۆك عه‌شیره‌ت، به‌گ و ئاغا‌و شێخ و مه‌لاو به‌رپرسیى حیزبی به‌رزكردووه‌ته‌وه‌و چاوى له هه‌موو كهمووكورتیهكانیان پۆشیووه‌و پیرۆزیى به باڵایان بڕیووه، كه‌چی خۆیشمان هه‌مان هه‌نگاوه‌كانی ئه‌وانی پێش خۆمان له‌به‌ر ده‌گرین و ئه‌وه‌ى ره‌خنه‌مان لێگرتووه‌و به خراپ باسمان كردووه، خۆیشمان هه‌ر هه‌مان شت دووباره ده‌كه‌ینه‌وه. كه‌واته ئه‌گه‌ر ئه‌مه خۆنه‌ناسین نیه ئه‌ى چیه؟ ئینگلیز ده‌ڵێن: كاتێ مافی ره‌خنه‌ت هه‌یه كه خۆت ئه‌و شته‌ت تێدا نه‌بێت كه ره‌خنه‌ى لێ ده‌گریت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ره‌خنه‌ت له شتێك گرت و خۆیشت هه‌مان ئه‌و شته‌ت كرد، یان ئه‌و شته‌ت تێدا بوو، ماناى وایه تۆ نه خۆت ده‌بینیت نه خۆت ده‌ناسیت”
كه‌واته ده‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ سه‌ره‌تای باسه‌كه، ئێمه چه‌ندێ ئیدیعای نوێبوونه‌وه‌و گۆڕانكاری‌و رووخاندنی بنه‌ما ته‌قلیدیه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌و دابونهریتو عه‌قڵی باو و باڵاده‌ستی كۆمه‌ڵگه بكه‌ین ، ده‌ربازبوونمان له هه‌ژموونی ئه‌و خاسێتانه‌ى كۆمه‌ڵگه هه‌روا ئاسان نییه چونكه ئێمه له رووی نه‌سته‌وه ئاماده‌یی خۆگۆڕینو گۆڕانكاری ریشه‌یمان نیه‌و ده‌توانم بڵێم له بارێكی تردا هه‌موومان به جۆرێك خۆپارێزو كۆن پارێزی
- Latest Posts by عەتا قەرەداخی
عەتا قەرەداخی: کورد لە نێوان رەچەڵەک و پێکهاتەکانی و سەرەتاییبووندا – بەشی چوارەم و کۆتایی.
-عەتا قەرەداخی: کورد لە نێوان رەچەڵەک و پێکهاتەکانی و سەرەتاییبووندا – بەشی سێیەم.
-عەتا قەرەداخی: کورد لە نێوان رەچەڵەک و پێکهاتەکانی و سەرەتاییبووندا – بەشی دووەم.
- All Posts