دڵشاد شێخان حوسێن: چای نهخۆرهکانی کوردستان.
زۆرن ئه‌و که‌سانه‌ی له پێناو ڕزگاری خاک و ئازادی نهتهوهکهیان٬ هه‌رچی له‌زه‌تی ژیانه له گۆڕی دهنێن٬ وه‌لێ به‌داخه‌وه که‌من ئه‌و که‌سانه‌ی که ئه‌وان ده‌ناسن.
چای نه‌خواردنه‌وه نه‌ریتێکه له لایه‌ن عه‌زیز پشتیوانی باوکی مامۆستا ڕێزان و دواتریش له لایه‌ن هاوخهباتهکانی٬ وه‌ک سۆز و به‌ڵێنێک به کوردستانیان داوه که تاکو کوردستان ڕزگار نه‌بێ چای ناخۆنهوه٬ عه‌زیز پشتیوان که‌سێکی تا بڵێی سیاسی بووه٬ چونکه هه‌ر کاتێ چووه بۆ ئاوایه‌ک و ویستویه‌تی باس له مه‌سه‌له‌ی کورد و کوردستان بکات ئه‌و چایه‌ی کردووه به ده‌روازه‌ی چوون بۆ ناو بابهتهکه٬ که فه‌رموویان لێ کردووه بۆ چای خواردنه‌وه یه‌کسه‌ر وتوویه‌تی: (چای ناخۆمه‌وه تاکو کوردستان ڕزگار نه‌بێ) ئێ ئه‌و ده‌ربڕینه‌ش ده‌رگا به ڕووی قسه و گفتوگۆ کردن دهکاتهوه٬ ته‌نانه‌ت ئه‌و مرۆڤه ئه‌وه‌نده خه‌ونی گه‌وره بووه سه‌باره‌ت به خاک و نهتهوه٬ مامۆستا ڕێزان گووتی: پێش ئه‌وه‌ی عه‌زیز پشتیوان کۆچی دوایی بکات و له‌سه‌رده‌می دوو ئیداره‌یی هه‌رێمی کوردستاندا پێم وت: (ئه‌وه باشووری کوردستان له ده‌ستی بێگانه ڕزگار بووه٬ بۆچی چای ناخۆیته‌وه؟) عه‌زیز پشتیوانیش وه‌ڵامی ده‌داته‌وه و ده‌ڵێ: (ده‌بێ کوردستانی گه‌وره ڕزگار بێ٬ ئینجا چای ده‌خۆمه‌وه)٬ هه‌روه‌ها له سه‌ره مه‌رگدا مامۆستا ڕێزان لێی ده‌پرسێ که چی له کوڕه‌که‌ی گهرهکه٬ له‌و کاته‌دا هیوای گیانبه‌خشی بۆ کورد و کوردستان له پێناو ئازادی له کوڕه‌که‌ی ده‌خوازێ!
مامۆستا ڕێزان کوڕی خوالێخۆشبوو (عه‌زیز پشتیوان)ه که له ساڵی 1928 کۆمه‌ڵه‌ی پشتیوانی دامه‌زراند و هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش نازناوی (پشتیوان)ه٬ هه‌روه‌ها ناوبراو یه‌کێکه له دامه‌زرێنه‌رانی حیزبی هیوا له ساڵی 1939 ئه‌و که‌سه بوو به پشتیوان و هیوا بۆ کورد و کوردستان. له کۆتایی ساڵی 1973 که ئه‌و کات ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌کر سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق بوو٬ له ماوه‌ی یه‌ک هه‌فته‌دا دوو که‌سی نارد بۆ لای عه‌زیز پشتیوان له خانهقین٬ یه‌که‌م که‌س ته‌ها یاسین ڕه‌مه‌زان بوو که سه‌رۆک وه‌زیران ناردبووی بۆ ئه‌وه‌ی عه‌زیز پشتیوان بکه‌ن به وهزیر٬ به‌ڵام عه‌زیز پشتیوان وه‌ها وه‌ڵامی ده‌داته‌وه: (کوردایه‌تی ئێمه وه‌ک نوێژی فه‌رز وایه که ئینسان بۆ خواکه‌ی ده‌یکات)٬ دووه‌م که‌س که هات بۆ لای عه‌زیز پشتیوان٬ عه‌بدولستار تاهر شه‌ریف بوو که بۆ هه‌مان مه‌به‌ست هاتبوو٬ عه‌زیز پشتیوانیش هه‌مان ئه‌و وه‌ڵامه‌ی که به ته‌ها یاسین ڕه‌مه‌زانی گووت٬ به عهبدولستاریشی گووت٬ له‌و کاته‌دا ڕێزان عه‌زیز پشتیوان ته‌مه‌نی 23 ساڵ ده‌بێ و زۆر دڵی خۆشبووه که باوکی ده‌بێته وه‌زیر له کاتێکدا باوکی ئه‌و داوایه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقی ڕه‌ت کردهوه٬ بۆیه ڕێزانی کوڕی به باوکی ده‌ڵێ: (باوکه ئه‌وه بۆ ئه‌و پۆسته ڕه‌ت ده‌که‌یه‌وه و وه‌ری ناگری؟) عه‌زیز پشتیوان له وه‌ڵامی کوڕه‌که‌یدا ده‌ڵێ: (ڕۆڵه٬ کوردایه‌تی بۆ ئێمه وه‌ک نوێژی فه‌رز وایه که ئینسان بۆ خواکه‌ی ده‌یکات.)پاش ئه‌وه گرتیان و تاکو ساڵی 1975 ئینجا ئازاد کرا٬ که هاته‌وه خانه‌قین و چووه ماڵهکهی٬ ته‌نانه‌ت ده‌سته جلێکیش نه‌مابوو که بیپۆشێ و هه‌ر هه‌موو ماڵه‌که‌ی موساده‌ره کرابوو٬ ئه‌ندامانی خێزانه‌که‌شی هه‌ر هه‌موویان له خانه‌قین ده‌رکرا بوون٬ جا له‌و کاته‌دا له‌گه‌ڵ مسته‌فا نه‌ریمانی نووسه‌ر یه‌کتر ده‌بین و نووسه‌ری ناوبراو وایدانابوو که دڵنه‌وایی عه‌زیز پشتیوان بکات که‌چی هێشتا ئه‌و دڵنه‌وایی مسته‌فا نه‌ریمانی ده‌کرد و ده‌یگووت: (کورد ده‌بێ وا بێ ئینجا سه‌رده‌که‌وێ!)
قوربانیه‌کانی ئه‌و خێزانه له‌پێناو کورد و کوردستان:
1- کامه‌ران عه‌زیز پشتیوان٬ له ساڵی 1964 له ڕیزه‌کانی شۆڕش شه‌هید بوو٬ که به مه‌به‌ست هه‌واڵی شه‌هید بوونی کامه‌ران-یان له زیندان به عه‌زیز پشتیوان ڕاگه‌یاند بۆ ئه‌وه‌ی وره‌ی بڕووخێنن٬ که‌چی باوکی شه‌هید کامه‌ران وه‌ها وه‌ڵامی دوژمنی دایه‌وه: (کامه‌ران شه‌هید بوو٬ به‌ڵام هێشتا 6 منداڵی دیکه‌م له ڕێگان بۆ ڕزگاری کوردستان..)
2- زۆران عه‌زیز پشتیوان٬ یه‌کێکه له دامه‌زرێنه‌رانی شۆڕشی گوڵان٬ به هۆی چالاکی و شاره‌زایی له پارێزگای دهۆک و..٬ له ساڵی 1973 تاکو ساڵی 1975 له زیندانه‌کانی ڕژێمی به‌عس قایم ده‌کرێ٬ دوای ئازاد بوونی یه‌که‌م چالاکی ئه‌وه ده‌بێ که به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایش (مدیر الامن)ی دهۆک ده‌کوژێ و ته‌رمه‌که‌شی هه‌ڵده‌واسێ و کاغهزێکیشی به سنگیه‌وه لکاند بوو که له‌سه‌ر ئه‌و کاغه‌زه نووسی بووی: (شۆڕش کۆتایی نه‌هاتووه)٬ کوشتنی ئه‌و به‌عسییه له تۆڵه‌ی ئه‌و 85 که‌سه بوو که له پێش چاوی که‌س و کاریان کوللهبارانیانی کرد٬ ناوبراو له ساڵی 1977 له‌گه‌ڵ پۆلێک له هاوسه‌نگه‌ره‌کانی به هۆی بۆردومانی فرۆکه‌ی ڕژێمی به‌عسه‌وه شه‌هید ده‌بێ٬ ماوه‌ی نزیکه‌ی دوو ساڵ ده‌بێ که له پارێزگای دهۆک قوتابخانه‌یه‌ک به ناوی شه‌هید زۆران دروستکراوه.
پرۆفیسۆر. نه‌ریمان عه‌زیز پشتیوان٬ بریکاری وه‌زیری نیشته‌جێبوون و ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی عێراق بوو که خاتوو (نه‌سرین به‌رواری) وه‌زیر بوو٬ نه‌ریمان پرۆژه‌یه‌کی مه‌زنی ئاماده کرد بوو که له شاری خانه‌قین جێ به جێ بکرێ٬ هاوکات له کۆبوونه‌وه خوانێک ژه‌هرخوارد ده‌کرێ و له 14/8/2004 شه‌هید بوو.
شه‌رمین عه‌زیز پشتیوان٬ خۆی و هاوسه‌ره‌که‌ی و کچه دوو گیانه‌که‌ی له ساڵی 2005 له به‌غدا له ڕێگه‌ی بۆمبێکه‌وه له ماڵه‌که‌یان کۆمه‌ڵکوژ کران.
عه‌زیز پشتیوانی باوکی مامۆستا ڕێزان٬ له‌به‌ر ئه‌رکی کوردایه‌تی هه‌ر له ساڵانی په‌نجاکانه‌وه تاکو پێش ڕاپه‌ڕینی 1991ی باشووری کوردستان٬ چه‌ندین جار له زیندانه‌کانی حکوومه‌تی عێراق قایم کراوه٬ بۆ سه‌لماندنی ئه‌و ڕاستیه‌ش عه‌زیز پشتیوان له ساڵی 1986 له زیندان بوو..
بهڵێ٬ عه‌زیز پشتیوانی باوکی مامۆستا ڕێزان له ساڵی 2001 بۆ هه‌میشه چاوه‌کانی لێکده‌نێ و ماڵئاوایمان لێ ده‌کات٬ ئه‌و مرۆڤه مه‌زنه ته‌نها په‌یکه‌رێکی له خانه‌قین بۆ دروستکراوه..٬ عه‌زیز پشتیوان و ئه‌ندامانی خێزانه‌که‌ی له‌سه‌ر ئه‌رکی کوردایه‌تی قوربانی یه‌کجار زۆریان داوه٬ بۆ نموونه؛ مامۆستا و نووسه‌ر (ڕێزان عه‌زیز پشتیوان) هه‌ر له ته‌مه‌نی نۆزده ساڵییه‌وه له‌به‌ر چاوی باوکی به دڕندانه‌ترین شێوه ئه‌شکه‌نجه ده‌درێ و به‌و هۆیه‌وه ته‌واوی ددانه‌کانی له‌ده‌ست ده‌دات و قاچی ڕاستیشی هه‌ر له‌به‌ر چاوی باوکی ده‌شکێنن و زیندانی و..٬ ئه‌وه بزانن که عه‌زیز پشتیوانی باوکی سه‌ره‌ڕای کاری سیاسی مامۆستاش بووه٬ ئه‌وه بوو له ساڵی 1986 به تاوانی ئه‌وه‌ی که فێرخوازه‌کانی فێری زمانی دایک (کوردی) ده‌کرد له زیندان قایم کرا. گفتوگۆ کردن له‌گه‌ڵ مامۆستا ڕێزان سهڕێژت ده‌کات له ئومێد٬ لێتانی ناشارمه‌وه که کاتێ دکتۆر نه‌جم ئه‌ڵوه‌نی ئاماژه‌یه‌کی ده‌روازه‌یی سه‌باره‌ت به مامۆستا ڕێزان باس کرد٬ شه‌رم دایگرتم که بینیم ئه‌و مرۆڤه له چه‌شتنی کوته‌کی ژیان و ئازاره‌کاندا چه‌نده بێ وێنه‌یه هاوکات پڕه له ئومێد و ئیراده٬ به خۆمم گووت: منیش ده‌ڵێم ئازارم دیوه٬ به‌ڵێ من شاهانه ژیاوم ئه‌گه‌ر ئازاره‌کانی خۆم به ئازاره‌کانی مامۆستا ڕێزان به‌راورد بکهم٬ ده‌بینن که من به‌و که‌مه ئازاره‌وه به ته‌واوی ڕووخاوم٬ که‌چی مامۆستا به‌و دونیا ئازاره‌وه ئومێد ده‌به‌خشێته‌وه..
مامۆستا ڕێزان٬ بمبووره که به‌و چه‌ند وشه‌یه ناتوانم گه‌وره‌یی و لێهاتوویی خانه‌واده‌ی به‌ڕێزتان نیشان بدهم٬ وه‌لێ ئه‌وه‌ی وتوومه ته‌نها ده‌روازه‌یه‌کی زۆر پوخته بۆ ناساندنت٬ من به‌ڵێنی ئه‌وه‌ت پێ ناده‌م که له داهاتوودا بتوانم له‌سه‌ر که‌سایه‌تی ئێوه بنووسم٬ چونکه من زۆر له‌وه بچووکترم به وشه بتوانم باس له قوربانیه‌کانی ئێوه بکهم٬ ئه‌وه‌ی نووسیم هه‌ر وه‌ک یه‌کتر ناسینێک لێمی قه‌بووڵ بکه.