محه‌مه‌د عه‌بدوڵڵا: مورته‌زه‌قه‌كان” كێن و چیین؟
له‌م ساڵانه‌ی دواییدا وشه‌ی “مورته‌زه‌قه” زۆر ده‌بینرێت و ده‌بیسترێت، له هه‌ر شوێنێك شه‌ڕ هه‌بێت ئه‌م چه‌مكه‌ی تیا ده‌رده‌كه‌وێت. هه‌رچه‌نده مێژووی مورته‌زه‌قه زۆر كۆنه، به‌ڵام له‌هه‌شتاكان و حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردووه‌وه، به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ته‌شه‌نه‌ی كردووه، هه‌روه‌ها دوای داگیركردنی عێراق له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه، ئه‌م چه‌مكه خێراتر بڵاوبوه‌وه، ڕه‌نگه كاره‌كانی بلاك وۆته‌ر و ئابرووچوونه میدیاییه‌كانی زیاتر سه‌دای ئه‌م وشه‌یه‌ی گه‌وره‌تر كردبێت.
مورتهزهق یان مورته‌زه‌قه، هه‌موو كه‌سێكه كه كارێك ده‌كات له به‌رامبه‌ر پاره‌دا، به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی جۆر و ئامانج له كاره‌كه، به زۆرییش ئه‌م وشه‌یه به‌ستراوه‌ته‌وه به وانه‌ی خزمه‌ت له چوارچێوه‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی وڵاتێكی بێگانه‌دا ده‌كه‌ن، مه‌رج نییه كاره‌كه ته‌نیا شه‌ڕكردن بێت، له‌وانه‌یه پاسه‌وانیی یان هه‌ر كارێكی پارێزگاری و سكویریتی بێت.
مورته‌زه‌قه وشه‌یه‌كی عه‌ره‌بییه‌و به مانای بژێویوهرگرتن دێت، له (معجم المعانی الجامع) دا ده‌ڵێت: ئه‌وانه‌ن له سوپادا ده‌جه‌نگن له پێناو ده‌ستكه‌وتی داراییداو به‌زۆرییش بێگانه‌ن. له (معجم الوسیط) دا هاتووه: ئه‌وانه‌ن له پێناوی بژێویدا له‌سوپادا شه‌ڕده‌كه‌ن و به‌زۆریش بیانین. له (المنجد فی اللغة)شدا ده‌ڵێت: ئه‌و سه‌ربازانه‌ن بژێویی وه‌رده‌گرن بۆ شه‌ڕكردنیان بۆ ده‌وڵه‌تێك كه ده‌وڵه‌تی خۆیان نییه.
له زانستی سه‌ربازییشدا ده‌ڵێت: مورته‌زه‌قه ئه‌و كه‌سه‌یه كه له هێزی چه‌كداری وڵاتێكی بیانی له پێناوی پاره‌دا خزمه‌ت ده‌كات. زۆربه‌ی پیاوان و ژنانی مورته‌زه‌قه له پێناو به‌ده‌ستهێنانی پاره یان حه‌زی شه‌ڕو سه‌ركێشی ئه‌و كاره ئه‌نجامده‌ده‌ن.
له پاشكۆی یه‌كه‌می لێكتێگه‌یشتنی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كه ساڵی 1949 له جنێف ئیمزاكراوه له پێناسه‌ی مورتهزهقهدا ده‌ڵێت: ئه‌و كه‌سه‌یه له ناوخۆ یان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات به كرێ ده‌گیرێت بۆ ململانێی سه‌ربازی و ڕاسته‌وخۆ به‌شداری شه‌ڕ ده‌بێت له‌پێناوی به‌ده‌ستهێنانی پاره‌دا. هاوڵاتی هیچ كام له‌لایه‌نه‌كانی شه‌ڕ نییه و دانیشتووی هه‌رێمێك نییه كه له ژێر حوكمڕانی هیچ لایه‌كی شه‌ڕه‌كه‌دا بێت.
له‌ساڵی 1989دا نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ڕێككه‌وتنێكی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌نجامداوه بۆ دژایه‌تی به‌كارهێنان و مه‌شقپێكردن و ته‌مویلی مورته‌زه‌قه‌و به تاوانی نێوده‌وڵه‌تی داناوه.
به‌پێی هه‌موو پێناسه‌كان و یاسا‌و ڕێساكان، مورته‌زه‌قه چه‌كداری وڵاتێكن و له وڵاتێكی دیكه‌دا شه‌ڕ ده‌كه‌ن له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتی دووه‌مدا له به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنی كرێ.
هه‌رچه‌نده به‌كرێگرتنی مورته‌زه‌قه‌و شه‌ڕكه‌ر له به‌رامبه‌ر پاره‌ی زۆردایه، به‌ڵام زۆربه‌ی كات كاره‌كان له ژێر په‌رده‌ی پیرۆزییه‌وه ده‌كرێن، به‌تایبه‌ت له‌و ناوچانه‌ی فاكته‌ری نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی و ئاینی به‌هێز بێت، بۆ نموونه كاتی خۆی كه حكومه‌تی عێراقی، كه له یه‌ك كاتدا، شپرزه بوو به ده‌ست شه‌ڕی ئێران و كورده‌وه، ئه‌و مورته‌زه‌قانه‌ی له سوپاكانی میسر و سودان و یه‌مه‌ن و ئوردن ده‌یهێنان له ژێر ناوی پاراستنی ده‌روازه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی نیشتمانی گه‌وره‌ی عه‌ره‌بدا بوو، یان له شه‌ڕی ئێستای سووریا كه شه‌ڕكه‌ری له زۆر وڵاتی وه‌كو عێراق و ئێران و لوبنانه‌وه بۆ ده‌چێت، جگه له پاره‌ی زۆر له ژێر ناوی (جهاد المقد‌س) و پاراستنی پیرۆزییه‌كانی شیعه‌دایه، بۆیه له ناوچه شیعه‌نشینه‌كانی عێراق به‌ئاشكرا نوسینگه‌ی تایبه‌ت هه‌یه بۆ به‌كرێگرتنی مورته‌زه‌قه بۆ سووریا
مورته‌زه‌قه له مێژوودا:
مێژووی دیارده‌ی مورته‌زه‌قه زۆر كۆنه‌و تا ئێستاش هه‌ر به‌رده‌وامه، به درێژایی مێژووش نموونه‌ی زۆر هه‌ن، هه‌موو ئیمراتۆرییهته كۆنه‌كان په‌نایان بۆ مورته‌زه‌قه بردووه، ناكرێت لێره‌دا باسی هه‌موویان بكرێت، من هه‌وڵده‌ده‌م ته‌نیا هه‌ندێك نموونه‌ی دیار باسبكه‌م.
یه‌كه‌م باسكردنی مورته‌زه‌قه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ میسرییه كۆنه‌كان، كاتێك ڕه‌مسیسی دووه‌م له‌ساڵی (1288پ.ز) له شه‌ڕی قادش دژ به سوپای حیسییه‌كان نزیكه‌ی پازده هه‌زار مورته‌زه‌قه‌ی به‌كارهێناوه.
له شه‌ڕی گۆگامیلا (331پ.ز) له نێوان فارسه‌كان و ڕۆمه‌كان به سه‌ركردایه‌تی ئه‌سكه‌نده‌ری مه‌زن، هه‌ردوولا به شێوه‌یه‌كی زۆر به‌ربڵاو مورتهزهقهیان به‌كارهێناوه.
گه‌وره‌ترین ده‌رهاویشته‌ی ترسناكی به‌كارهێنانی مورته‌زه‌قه، هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌یانه، چونكه ئه‌وان له پێناوی پاره‌دا شه‌ڕده‌كه‌ن و بهكارهێنهرهكهیان دوای ئه‌وه‌ی ئیشی پێیاننهما یان نه‌یتوانی له دوای شه‌ڕ به‌رده‌وام بێت له پاره‌دان، ئه‌وا ده‌بنه مه‌ترسی گه‌وره بۆسه‌ری. گرنگترین ههڵگهڕانهوهكانی مورته‌زه‌قه‌كان له مێژووی كۆندا ئه‌وانه‌ن كه بۆ سوپای قیرتاج ده‌جه‌نگان له شه‌ڕه‌كانی بونیقیا (241پ.ز تا كۆتایی 238پ.ز) دژ به كۆماره‌كه‌ی ڕۆما. به پێی گێڕانه‌وه‌ی گۆستاف فلۆبێر-ی فه‌ڕه‌نسی له رۆمانی سلامبۆ (1862).
ترسناكترین و ناودارترین هێزی مورته‌زه‌قه له مێژوودا پاسه‌وانی سویسرییه، كه له ئێستادا به پاسه‌وان و پارێزه‌ری پاپای ڤاتیكان ناسراون. ئه‌مانه مێژوویان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و تیمه مورته‌زه‌قانه‌ی له سه‌رده‌می ڕێنیسانسدا ده‌ركه‌وتن، كه نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن سه‌ركێشی سویسری وه‌ك مورته‌زه‌قه له سوپا ئه‌وروپییه‌كانی سه‌ده‌كانی پازده تا نۆزده‌دا كاریان كردووه. ئه‌م هێزانه زۆر شه‌ڕكه‌ر و بێبه‌زه‌یی و دڕنده‌بوون، له‌ساڵی 1400 به‌دواوه بوونه باشترین هێز تا بكڕدرێن بۆ شه‌ڕكردن، به زۆرییش كارییان بۆ فه‌ڕه‌نسییه‌كان ده‌كرد به تایبه‌ت له‌كاتی شۆڕشی فه‌ڕه‌نسیدا.
له‌ساڵی 1506 تیمێكی 150 كه‌سی له‌و سه‌ربازه سویسریانه بوونه پاسه‌وانی پاپا، ئه‌و یه‌كه‌یه له دواییدا وه‌ك پاسه‌وانی ڕه‌سمی پاپا ده‌ركه‌وتن و به‌رده‌وامبوون، ته‌نانه‌ت دوای ئه‌وه‌ش كه سویسرا به‌یاسا كاری مورته‌زه‌قه‌یی له هاوڵاتیانی خۆی قه‌ده‌غه كرد. ئه‌و یه‌كه‌یه تائێستاش به جله ئاڵوواڵاكانییانهوه به‌رده‌وامن، هه‌رچه‌نده ئێستا كاریان ته‌نیا نمایشه.
به درێژایی مێژوو ماوه‌ماوه بره‌و به كاری مورته‌زه‌قه‌یی دراوه، له ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مه‌وه و له سه‌رده‌ستی كۆماری سێیه‌می فه‌ڕه‌نسا، به‌كارهێنانی مورته‌زه‌قه به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا‌و به‌ربڵاو په‌ره‌یسه‌ندووه، كاتێك هێزێكی به ناوی (فیرقه‌ی بیانییه‌كان) دروستكردووه‌و ژماره‌یان گه‌یشتووه‌ته 30 هه‌زار كه‌س و بۆ داگیركردنی جه‌زائیر (1830) به‌كاریهێنان دواتریش ناردنی بۆ شه‌ڕی ڤێتنام تا ساڵی (1954).
ئینگلته‌راش له به‌كارهێنانی مورتهزهقهدا وه‌ك فه‌ڕه‌نسابوو، هه‌رچه‌نده له ساڵی (1870)وه به‌یاسا به‌كارهێنانی مورته‌زه‌قه قه‌ده‌غه‌كرابوو، به‌ڵام ئینگلیزه‌كان دوای داگیركردنی هیند هێزێكیان له هه‌ژاره‌كانی ئه‌و وڵاته دروستكرد بۆ بره‌وه‌دان به پرۆسه فراوانخوازییهكانیان. ئه‌و سوپایه‌ی عێراقی داگیركرد، تێكه‌ڵه‌یه‌ك بوو له ئینگلیز‌و مورته‌زه‌قه هیندییه‌كان كه دواتر سوپای لیڤی لێپێكهات. هه‌روه‌ها یه‌كه‌م كۆمپانیای تایبه‌ت به مورته‌زه‌قه به كرێدان له ساڵی (1975) له به‌ریتانیا دامه‌زرا به ناوی (ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی بۆ خزمه‌تگوزاری ئه‌منی)، هه‌رچه‌نده ئه‌م كۆمپانیایه هه‌ر زوو داخراو به‌رده‌وام نه‌بوو، دواتر بره‌وی سه‌ندو كۆمپانیاكان زۆر بوون.
دژ به شۆڕشی خه‌ڵكی ڕه‌سه‌نی ئه‌مریكاش (1775-1783) مورته‌زه‌قه زۆر به‌به‌رفراوانی به‌كارهاتووه و زۆرینه‌شیان له ئینگلته‌راو ئه‌ڵمانیاوه هاتبوون.
له سه‌رده‌می نوێشدا به‌كارهێنانی مورته‌زه‌قه هێنده‌یتر به‌رفراوان بوو، له شه‌ڕی ڤێتنامدا، ئه‌مریكا هێزی مورته‌زه‌قه‌ی زۆر به‌كارده‌هێنا و پشتی پێده‌به‌ستن. له ساڵانی پێشوودا كار گه‌یشتووه‌ته ئه‌وه‌ی زوربه‌ی ده‌سه‌ڵاتداره دكتاتۆر و چه‌وسێنه‌ره‌كان به‌كاریده‌هێنن ته‌نانه‌ت دژ به گه‌لانی خۆشیان، بۆ ئه‌مه چه‌ندین ناو و ناونیشانی حه‌ماسی ده‌دۆزنه‌وه، له ئێستادا وای لێهاتووه بهبێسڵهمینهوهو سانسۆر باس له به‌كارهێنانی مورته‌زه‌قه ده‌كرێت، ئێستا ته‌نیا ده‌وڵه‌ته‌كان نیین كه مورته‌زه‌قه به‌كارده‌هێنن، به‌ڵكو كۆمپانیا‌و كه‌سایه‌تییه گشتییه‌كان و ستارز و سۆپه‌ر ستارز، له ژێر چه‌ندین ناوی وه‌ك سكویریتی و بۆدی گارد و پاسه‌وانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان و خزمه‌تگوزاری ئه‌منی پشتیان پێده‌به‌ستن.
مورته‌زه‌قه له عێراق:
داگیركردنی عێراق له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه، قۆناغێكی گه‌وره‌و پڕقازانجی كاری مورتهزهقهییه، چونكه ئه‌مریكا بۆ داگیركردن و به‌ڕێوه‌بردنی سوپاكه‌ی له‌عێراق به ته‌واویی پشتی به كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كانی مورته‌زه‌قه ده‌به‌ست، له سه‌ره‌تادا له ژێر ناوی (المقاولون/ به‌ڵێنده‌ره‌كان) كاریان ده‌كرد به‌و بیانوه‌ی خواردن و خزمه‌تگوزاری لۆجستی بۆ سوپای ئه‌مریكا دابین ده‌كه‌ن، به‌ڵام له دواییدا ده‌ركه‌وت ئه‌مانه نه‌ك هه‌ر هێزی سه‌ربازیین، به‌ڵكو هێزی گه‌وره‌ی شهڕكهریشن به چه‌كی قورسه‌وه كه ته‌نانه‌ت هێزی ئاسمانیشیان هه‌یه‌و چهكهكانیشیان زۆر پێشكه‌وتوون.
یه‌كه‌م ئاشكرابوونی كۆمپانیاكانی مورته‌زه‌قه به‌و به‌ربڵاویه‌ی كه هه‌بوو، كاتێك ده‌ركه‌وت كه ساڵی (2004) چوار كه‌سیان له فه‌لوجه لێ كوژرا. سوپای ئه‌مریكاش له تۆڵه‌یاندا چوارده‌وری فه‌لوجه‌ی گرت و شه‌ڕێكی زۆر گه‌وره دروست بوو كه ڕه‌نگه گه‌وره‌ترین شه‌ڕی ئه‌مریكا بووبێت له عێراقدا و تیایدا نزیكه‌ی 100000 هه‌زار عێراقی كوژران.
له‌گه‌ڵ سوپای ئه‌مریكیدا چه‌ندین كۆمپانیای زه‌به‌لاحی مورته‌زه‌قه‌ش هاتنه عێراقه‌وه كه بۆندی خه‌یاڵیان له ئه‌مریكییه‌كان وه‌رگرتبوو، له‌وانه: كۆمپانیاكانی بلاك وۆته‌ر و فینال و داین كور و تریبلی كانوبی ئه‌مریكی و ئارمهر گروپ و ئیجێنسی به‌ریتانی.
بلاك وۆته‌ر، سوپای ئاوی ڕه‌ش، یان وه‌ك هه‌ندێك ناویان لێنابوو (سوپای نهێنی بووش)، بیرۆكه‌ی دروستكردنی ئه‌م كۆمپانیایه كه به ڕه‌سمی و پێی یاسای ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان دامه‌زراوه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵه‌كانی (1995 و 1996)، نازانرێت له كه‌یه‌وه به‌نهێنی كارده‌كات، به‌ڵام له مێژووی داگیركردنی عێراقه‌وه كاره‌كانی به ئاشكرایه‌و زۆر نزیك بوو له ئیداره‌ی بووشه‌وه. سه‌رۆكی كۆمپانیاكه گاری جاكسۆنه كه سه‌ر به ده‌ریاوانی ئه‌مریكابووه‌و دوای خانه‌نشینكردنی بۆته مورته‌زه‌قه. قێزه‌ونترین تاوانی ئه‌م كۆمپانیایه كه له دنیادا ده‌نگی دایه‌وه، كاره‌ساتی (ساحة النسور) بوو له به‌غدا كه چه‌كداره‌كانیان له ئه‌یلولی (2007) به بیانوی تهقهلێكردنیان ده‌ستیانكرد به ته‌قه‌كردن له خه‌ڵكی سڤیلی سه‌ر ئه‌و شه‌قامه‌و حه‌ڤده كه‌سیان كوشت، ئه‌مه جگه له شه‌ڕی دووه‌می فه‌لوجه كه وه‌ك ڕاپۆرته هه‌واڵیه‌كان باسی ده‌كه‌ن ته‌نیا خۆیان شه‌ڕه‌كه‌یان كردووه.
یه‌كه‌م بۆندی بلاك وۆته‌ر له‌عێراق بۆندێكبوو بۆ پارێزگاری له پۆل بریمه‌ری یه‌كه‌م حاكمی عێراق.
یه‌كه‌م كۆمپانیای مورته‌زه‌قه‌ی بیانی كه له عێراق دامه‌زرا، له‌لایه‌ن فلیپ لافۆن-ی فه‌ره‌نسییه‌وه بوو كه خزمه‌تی له ده‌ریاوانی فه‌ره‌نسیدا كردووه‌و دوای خانه‌نشینی بۆته مورته‌زه‌قه له كۆتدی ڤوار و زائیر و كۆسۆڤا، پاشان هاتۆته عێراق و ئه‌و كۆمپانیایه‌ی دامه‌زراندووه و بنكه‌ی سه‌ره‌كی له به‌غدایه.
مورته‌زه‌قه‌كان له هه‌ر شوێنك كار بكه‌ن، پارێزبهندیهكی یاسایی توندیان هه‌یه‌و له سه‌روو یاساوه‌ن و یاسای ئه‌و وڵاته‌ی كاری تیاده‌كه‌ن نایانگرێته‌وه، جگه‌له‌وه‌ش كرێیان زۆر به‌رزه‌و به به‌راوردكردن به‌هه‌ر پیشه‌یه‌ك كرێیان خه‌یاڵییه.
جۆن هێلاری، به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌مپین و سیاسه‌ته‌كان له ڕێكخراوی (وۆر ئۆن وهنت/ War on Want)ی به‌ریتانی له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئه‌لجه‌زیره هه‌ندێك زانیاری وردی داوه:
به‌زۆری مورته‌زه‌قه‌كان سه‌ربازو ئه‌فسه‌ری خانه‌نشینكراوی هێزه تایبه‌ته‌كانی ئهمریكاو به‌ریتانیا(SAS) و باشووری ئه‌فریقان، كه كرێیان زۆر به‌رزه، بۆیه كۆمپانیاكان ناچاربوون شه‌ڕكه‌ری هه‌رزانتر په‌یدا بكه‌ن ئه‌وانیش به‌زۆری خه‌ڵكی فیجی و چیللی و پیرۆو ئهكوادۆرن.
به‌پێی زانیارییه‌كانی جۆن هیلاری، به‌ته‌نیا كۆمپانیای بلاك وۆته‌ر له عێراق بڕی 750 ملیۆن دۆلاری قازانج كردووه، كۆمپانیای ئیجێنسی به‌ریتانیش 293 ملیۆن دۆلار. ئه‌مه ته‌نیا قازانجی دوو كۆمپانیای زه‌به‌لاحه، به‌مه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت چی گوزه‌راوه له عێراق، ئه‌گه‌ر بشزانین هه‌ر به پێی زانیاریه‌كانی هیلاری، 130 كۆمپانیای جۆراوجۆر له عێراق بۆندیان هه‌بووه‌و تێكڕای ئه‌ندامانیان 48 هه‌زار كه‌س بوون. به پێی ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامه‌ی گاردییانیش كه له‌م ساڵانه‌دا بڵاوكرایه‌وه، زۆر له‌وه زیاتر ده‌ڕوات و ده‌ڵێت ژماره‌ی مورته‌زه‌قه‌كان له عێراق له نێوان 120 هه‌زار كه‌س بۆ 160 هه‌زار كه‌سه.
هێلاری ده‌ڵێت: ڕۆژانه‌ی سه‌ربازێكی مورته‌زه‌قه له عێراق له نێوان 600 بۆ 1000 هه‌زار دۆلاردایه. له كاتێكدا مووچه‌ی مانگانه‌ی سه‌ربازێكی ئه‌مریكی له عێراق له نێوان 1500 بۆ 5000 دۆلاره به پێی پله‌كانیان، بۆیه سه‌یر نییه كه ده‌وترێت داهاتی ساڵانه‌ی كۆمپانیا ئه‌منیی و مورته‌زه‌قه‌كان له جیهاندا ده‌گاته 100 ملیار دۆلار.
له باره‌ی مورته‌زه‌قه له عێراق، توێژه‌ر باسل یوسف ئهلنهیرهب، كتێبێكی نایابی هه‌یه به ناوی (المرتزقة جیوش الظل).
مورته‌زه‌قه له كوردستان:
به‌و پێیه‌ی به درێژایی مێژوو كوردستان پێگه‌ی شه‌ڕو ململانێ بووه، وه‌ك پێشتریش ئاماژه‌م پێدا له كوێ شه‌ڕ هه‌بووبێت، كاری مورته‌زه‌قه‌ش له‌وێ بره‌وی هه‌بووه، به‌ڵام به‌و هۆیه‌وه كه مێژووی ئه‌م ناوچه‌یه لێكۆڵینه‌وه‌ی جیدی تیا نه‌كراوه یان كه‌سانی پسپۆڕ كاریان له‌سه‌ر چه‌مكی مورته‌زه‌قه نه‌كردووه، بۆیه زۆر به‌كه‌می باسكراوه یان هه‌ر نه‌كراوه. كه‌می زانیاری و سۆزی نه‌ته‌وه‌ییش، ڕێگربوون له‌وه‌ی خه‌ڵك بزانن له پشتی شه‌ڕه‌كان و ژووره داخراوه‌كاندا چی ده‌گوزه‌رێن. بۆیه مێژووی مورته‌زه‌قه له كۆن و نوێ و ئێستادا بوارێكی هێجگار فراوانه‌و كه‌ره‌سته‌یه‌كی به‌پیته بۆ پسپۆڕانی بواری مێژوو تا لێكۆڵینه‌وه‌ی جدی له‌باره‌وه بكه‌ن، چونكه ئه‌م چه‌مكه ئێستا له جیهاندا گرنگی زۆر گه‌وره‌ی هه‌یه.
به‌داخه‌وه له زۆر كۆنه‌وه، زۆرجار كورد به‌ویستی خۆی بووبێت یان بێ‌ئاگا، وه‌ك مورته‌زه‌قه به‌كارهاتووه، زۆربه‌ی ئیمپراتۆریه‌ته كۆنه‌كانی ناوچه‌كه كوردی‌یان له‌ژێر سۆزی ئاینیدا خستۆته شه‌ڕێكه‌وه كه هی ئه‌وان نه‌بووه‌و ته‌نیا ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رۆك خێڵه‌كان تیایدا سوودمه‌ند بوون، قاجارییه‌كان و سه‌فه‌وییه‌كان و عوسمانییه‌كان پێش ئه‌وانیش ئیمپراتۆرییه‌ته ئیسلامییه‌كان، چۆن ویستبێتیان كوردیان به‌كارهێناوه. بۆ نموونه له شه‌ڕی چاڵدێراندا كه كوردستانی تیا دابه‌شكراوه له نێوان سه‌فه‌وی و عوسمانییه‌كان، كورد له هه‌ردوو به‌ری شه‌ڕه‌كه وه‌ك مورته‌زه‌قه به‌كارهاتووه، مێژووی كۆن پڕه له نموونه‌ی له‌و جۆره، به‌ڵام پێویستی به لێكۆڵینه‌وه‌ی جدییه.
له‌سه‌رده‌می نوێشدا، له هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان له‌ژێر ناوی شۆڕش و نیشتمانپه‌روه‌ری و چه‌مكگه‌لی له‌و جۆره، بهبێئاگاداری خۆیان، ڕۆڵه‌ی كورد له‌و شه‌ڕانه‌دا به كوشتدراون كه ده‌چنه ژێر پێناسه‌ی مورتهزهقهوه و زۆرجار داگیركه‌ری پارچه‌یه‌كی كوردستان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی كوردی كردووه به گژ داگیركه‌ری پارچه‌یه‌كی دیكه‌دا. سه‌د ساڵی ڕابردووش پڕیه‌تی له‌و كاره‌ساتانه.
له‌سه‌رده‌می حكومه‌تی هه‌رێمیشدا، تا هاتنی سوپای ئه‌مریكا بۆ ناوچه‌كه، جگه له چه‌ند نموونه‌یه‌ك، كه‌متر كاری مورته‌زه‌قه‌یی هه‌بووه، به‌هاتنی سوپای ئه‌مریكاش، هاتنی كۆمپانیاكانی مورته‌زه‌قه بۆ ئه‌م ناوچه‌یه زۆر كه‌مبووه، چونكه هه‌رێم خۆی ئازاد بوو، پێویستی به سوپای ئه‌مریكا نه‌بوو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی كۆمپانیا و كێڵگه نه‌وتیه‌كاندا، كۆمپانیای ئه‌منی و مورته‌زه‌قه‌ش زۆر بوون. پێشتر مورته‌زه‌قه به شێوه‌یه‌كی كه‌م بۆ مه‌شقپێكردنی ده‌سته‌و پاسه‌وانه تایبه‌ته‌كانی به‌رپرسه باڵاكان بوون، به‌ڵام دواتر بۆ پارێزگاری له كۆمپانیا جیهانییه‌كانی نه‌وت، چه‌ندین كۆمپانیای ئه‌منییش له‌گه‌ڵیان هاتنه هه‌رێم، دواتر چه‌ند كۆمپانیایه‌كی لۆكاڵییش له‌سه‌ر شێوازی ئه‌وانه‌ی ئهمریكاو به‌ریتانیا دامه‌زران كه خاوه‌ندارییان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كه‌سه سه‌ربازییه نزیكه‌كان له ده‌سه‌ڵاتدارێتی هه‌رێمه‌وه. چ كۆمپانیا بیانی و چ لۆكاڵییه‌كان، به هۆی پارێزبه‌ندی یاساییانه‌وه، زۆر زه‌حمه‌ته زانیاری‌یان لێپهیدا بكرێت، چونكه ته‌نانه‌ت نزیكبوونه‌وه‌ش لێیان زه‌حمه‌ته.
جگه له كۆمپانیا ئه‌هلییه‌كان، حكومه‌تی هه‌رێمیش هاوشێوه‌ی وڵاتانی ئێران و توركیا و لیبیای جاران، یه‌كه‌ی تایبه‌تی له‌ناو هێزه‌كانی خۆیدا دروستكردووه بۆ كه‌سانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، بۆ نموونه یه‌كه‌یه‌كی پڕچه‌كی شه‌ڕكه‌ری تایبه‌ت به‌ئاواره سووریه‌كان دامه‌زراوه‌و سه‌ر به هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمه، كه‌سه‌كانی ئه‌م یه‌كه‌یه مووچه‌یان له پێشمه‌رگه‌ی ئاسایی زیاتره‌و چه‌كیان پێشكه‌وتووتره‌و له ژێر فه‌رمانی فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی هه‌رێمدان.
مورته‌زه‌قه چه‌كێكی دوو سه‌ره‌و زیانی گه‌وره‌ی به دواوه‌یه، ده‌سه‌ڵاتداره‌كان بۆیه پشتیان پێده‌به‌ستن چونكه خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته‌ی كاری تیادا ده‌كه‌ن گرنگ نیین به‌لایانه‌وه‌و له پێناو كرێی خۆیاندا ئاماده‌ی جێبه‌جێكردنی هه‌موو فه‌رمانێكن، به‌هۆی ئه‌م هێزانه‌وه ده‌شێت هاوسه‌نگی هێز به جۆرێك له‌ق بكرێت، كه كه‌مینه بكاته زۆرینه و دیمۆگرافیای شوێنه‌كان بشێوێنێت و سه‌رله‌به‌ری ڕایه‌ڵی كۆمه‌ڵایه‌تی ناوچه‌یه‌ك تێكبدات. بۆیه كارێكی گرنگه لێكۆڵینه‌وه‌ی ته‌وایان له باره‌وه بكرێت و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی وه‌ك دیارده‌یه‌كی ناشارستانی كاریان له‌سه‌ر بكه‌ن.
- بابەتەکانی تری محەمەد عەبدوڵا
محەمەد عەبدوڵا: ئەنفال لە ڕوانگەیەکی دیکەوە.
-محەمەد عەبدوڵا: هەڵەبجە، شەڕی کۆتایی.
-محەمەد عەبدوڵا: گەمەی حوکمڕانی.!
- All Posts