کامەران وریا قانع: ڕووداوە سیاسییەکانی دوای مەرگی نەوشیروان مستەفا.
دواى كۆچى كاك نه‌وشیروان، ئه‌وه هێزو سیاسهنهى كه زه‌ره‌رى گه‌وره ده‌كه‌ن و به‌ره‌و لاوازى ده‌چن ئه‌مانه‌ى خواره‌وه‌ن:
1- خه‌تى نیچروان بارزانى، ئه‌وه‌ى ئاگادارى روداوه‌كانى ده‌ركردنى سه‌رۆكى په‌رله‌مان و وه‌زیره‌كانى گۆران بێت ده‌زانێت، ئه‌م ده‌ركرنه به فه‌رمانى راسته‌وخۆى بارزانى و كوره‌كه‌ى بوه، به‌جۆرێك كه سه‌رۆكى حكومه‌ت ئاگاى لێنه‌بوه، بۆ دڵدانه‌وه‌ى وه‌زیره‌كانى گۆران له ماڵى خۆى كۆبوونه‌وه‌ى پێكردن و هه‌ندێك دڵنه‌وایی داونه‌ته‌وه كه ئه‌و له نێوان خراپترین هه‌ڵبژارده خراپیان هه‌ڵبژاردوه.
نیچروان بارزانى له‌م ساته‌وه به ته‌نها ماوه‌ته‌وه چونكه به بوونى كاك نه‌وشیروان ، نیچرڤان ده‌یتوانى هه‌ندێك به‌ربه‌ره‌كانى باڵى دهسترۆیشتوى پارتى بكات، وه‌كو وه‌ره‌قه‌یه‌كى به هێز پشتى به گۆران ببستێت،هاتنى بۆ سه‌ر گۆره‌كه‌ى و پێشكه‌ش كردنى وته‌یه‌ك یه‌كێكه له ده‌ره‌نجامى پاڵپشتیه‌كى دوور مه‌وه كه كاك نه‌وشیروانى هه‌بوو.
2- یه‌كیه‌تى به هه‌موو باڵاكانیه‌وه زه‌ره‌ر مه‌ند بوون، چونكه كاریزماى كاك نه‌وشیروان به‌رده‌وام وه‌كو پاڵپشتیه‌ك بوو بۆیان به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتى پارتى ( باوك و كور )، كه زۆر جار سودیان لێ ئه‌بینى، یه‌كیه‌تى له‌مه‌ودوا ئه‌بێت ڕ‌ازى بێت به هه‌موو مه‌رجه‌كانى پارتى و كارتى ههرهشهكردنى له ده‌ست چوو. وه بنه‌ماڵه‌ى تاڵه‌بانى ئه‌بێت ئه‌وه باش بزانێت، كه بارزانیه‌كان ژماره‌یه‌كیان ئه‌وێت له كوردستان دابه‌شى دوو نه‌كرێت، واتا هه‌رگیز ده‌سه‌ڵات دابه‌شى دوو ناكه‌ن. ئه‌گه‌ر بنه‌ماڵه‌ى تاڵه‌بانى رازین بكرێنه ده‌ستى دوو و یاخود سێ و مانگانه چه‌ند ملیۆن دۆلارێكیان ده‌ست كه‌وێت، ئه‌وكاته نابنه كێشه بۆ پارتى! به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌شه‌وه یارمه‌تیان ئه‌دات!
3- بزووتنه‌وه‌ى گۆران به هه‌موو بۆچونه جیاوازه‌كانى ناوى، له مه‌وداى نزیك بێ متمانه‌یه‌ك له‌ناو ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه دروست ئه‌بێت، به‌جۆرێك ئه‌وانه‌ى حه‌ز ده‌كه‌ن غه‌رق نه‌بن هه‌ر زوو ده‌روازه‌یه‌ك بۆ خۆیان ئه‌دۆزنه‌وه به هه‌ر رێگایه‌ك بێت، ئه‌وانه‌شى كه سورن له‌سه‌ر هه‌مان دنیابینى كاك نه‌وشیروان بۆ سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵات ماوه‌یه‌كى ده‌وێت كه تا خۆیان كۆبكه‌نه‌وه‌و پاك بكرێنه‌وه له خه‌ته نه‌رمه‌كه‌ى ناو بزووتنه‌وه‌كه به‌رامبه‌ر پارتى و یه‌كیه‌تى. ئه‌و خه‌ته‌ى كه توندره‌و ده‌یانه‌وێت هه‌مان هه‌ڵوێسته‌كانى كاك نه‌وشیروان بگرن، به‌ر دنیایه‌ك به‌ربه‌ست ئه‌كه‌ون كه دیار نیه به‌رگه ده‌گرن یاخود نا.
4- ئیسلامیه‌كانى كوردستان دووباره ده‌چنه‌وه ژێر خه‌تێك كه نه شیش بسوتێ و نه كه‌باب، ئیسلامیه‌كان ئه‌و جه‌ماوه‌ره زۆره‌یان نیه كه فشاریى گه‌وره دروست بكه‌ن له گۆره‌پانى كوردستان، به‌شێكى زۆرى سیاسه‌تى ئۆپۆسزیۆن بوونیان به‌ستبووه به خودى كه‌سایه‌تى كاك نه‌وشیروان. ڕه‌نگه له داهاتوودا ئه‌وانیش ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌یان نه‌منێت كه پێشتر هه‌یانبوه، به‌رامبه‌ر پارتى.
له كۆتایدا براوه‌ترین لایه‌ن له كوردستان به كۆچكردنى كاك نه‌وشیروان ته‌نها و ته‌نها خه‌تى ( باوك و كورهِ) له ناو پارتى، كه به‌ربه‌ستى راسته‌قینه‌یان له پێش نه‌ماوه بۆ به ئهبهدكردنى ده‌سه‌ڵات و كردنه ده‌ره‌وه‌ى هه‌موو نه‌یاره‌كانیان له بریاره هه‌ره ستراتیژیه‌كانى كوردستان.