شه‌ریف هه‌ژاری: گه‌ر كاك نه‌وشیروان ئه‌مه‌ی پێ بوترایه وه‌لامی زۆر توند ده‌بو، قاسملوو مه‌كه‌ن به دز.
كاك نه‌وشیروان مرۆڤێكی مه‌زنه، له سێبه‌ری كۆچی كاك نه‌وشیروانه‌وه، دژی ڕێبه‌ره ناوازه‌كانی به‌شه‌كانی دیكه بۆختان هه‌ڵمه‌به‌ستن.
كورد له‌به‌ر ئه‌وه‌ی میلله‌تێكی ناهوشیاره، زۆرجار هیچ شتێكی له شوێنی خۆیدا نییه! باشترین نمونه‌ش حوكمداری كوردیه له باشوری كوردستان، كه دۆخێكی هێناوه‌ته كایه‌وه كه‌س به كه‌س نیه و، تێشیدا سێبهرانی داگیركه‌رانی كوردستان ئه‌ركه پێ-سپێردراوهكانیان دێننه دی!
كۆچی دوایی (سه‌ركرده‌ی خاكیی و خه‌ڵكی: كاك نه‌وشیروان) سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كۆستێكی گه‌وره‌یه، له ته‌نیشتیشی دا كه‌سانێكی نازانستیی و (ئاراسته‌كراوی …!!) ده‌یانه‌وێت تۆمه‌تی ناڕه‌وا بۆ ڕێبه‌رانی به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان هه‌ڵببه‌ستن، بۆ ئه‌وه‌ی مه‌رامی ئه‌و لایه‌نه‌ی كه ئاڕاسته‌یان ده‌كات بهێننه‌دی!!
له ژیانم دا چه‌ند جارێك مشتومڕم له‌گه‌ل كاك نه‌وشیروان كردووه، سێ له كتێبه‌كانی خۆشمم پێ داوه.
ته‌نانه‌ت دواجار كه كاك نه‌وشیروان ڕۆشته له‌نده‌ن، من له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌ندامێكی جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان داوای كتێبێكی لێ كردبووم و وه‌ك دۆستایه‌تیش ده‌بوو به دیداری ئه‌و ئه‌ندامه‌ی جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان شادببومایه، بۆیه خۆم كتێبه‌كه‌م برد بۆ گرده‌كه، به‌ڕێكه‌وت كاك نه‌وشیروان هاته ده‌ره‌وه و بۆ ماڵی خۆیان ده‌ڕۆیشته‌وه، ته‌نها خۆی و شۆفێره‌كه‌ی بوون.
به كه‌سایه‌تییه زۆر خاكییه‌كه‌ی سه‌لامێكی بۆمان كرد، هه‌ركه ڕووخسار و ڕۆیشتنی كاك نه‌وشیروانم دی، وتم به ئه‌ندامه‌كه‌ی جڤاتی گۆڕان: ئه‌زانی كاك نه‌وشیروانی 2016 زۆر جیاوازه له كاك نه‌وشیروانی 2010؟ چونكه زۆر هیلاك دیاره و پیربوونیش ڕووخساری ته‌نیووه. كچێك له‌و ناوه‌دا هه‌واڵی كاك نه‌وشیروانی ئه‌پرسی، كاك نه‌وشیروان كه گوێبستی ئه‌وه‌بوو هه‌والی ئه‌پرسن، هه‌رچه‌نده نیوه‌ڕۆ بوو، كه‌چی خۆی له ناو ئۆتۆمبێله‌كه دابه‌زی و، ڕۆیشت بۆ لای كچه‌كه و پێی وت: فه‌رموو داده چ ئیشێكت هه‌یه!؟
مه‌به‌ستمه بڵێم: نه‌وشیروان مسته‌فا مرۆڤێكی خاكی بوو، تائه‌ندازه‌یه‌كی باش له ناو ناخ و دڵی زوڵم لێكراوانی باشوری كوردستان دایه. بۆیه په‌سه‌ند نیه كه‌سانێك ئه‌مه بقۆزنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی توانج له ڕێبه‌رانی تری به‌شه‌كانی كوردستان بده‌ن. چونكه هه‌ریه‌كه‌یان له مێژوو دا خاوه‌ن چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی سیاسیی و كه‌سین. هه‌روه‌ها، گه‌ر (له ژێر ناوی) وه‌سفكردنی كاك نه‌وشیروان دا، توانج له ڕێبه‌ره شه‌هیده‌كانی به‌شه‌كانی تر بده‌یت، ئه‌وكات جگه له‌وه‌ی ئه‌ته‌وێت خه‌ڵكانێكی سۆزاوی به‌شه‌كانی دیكه هانبده‌یت دژ به بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بوه‌ستنه‌وه و، داگیركاران سود له‌و ته‌فره‌قه نانه‌وه‌یه وه‌رده‌گرن، هیچی دیكه‌ی لێ ناكه‌وێته‌وه!
به‌هه‌رحاڵ، جارێكیان له مشت‌ومڕ له‌سه‌ر دۆزی به‌شه‌كانی كوردستان له‌گه‌ل ئه‌و ئه‌ندامه‌ی جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان كه فه‌رمانده‌یه‌كی پارتزانی كۆنی یه‌كێتیی بووه، پێی وتم: كاك نه‌وشیروان زۆر قاسملو و دکتۆرسه‌عید شه‌ره‌فكه‌ندی خۆشه‌وێ، وه‌ك ئه‌و وتی: جگه له‌وه‌ی كاك نه‌وشیروان هاوڕێی قاسملو بووه، ئه‌وا دۆست و هاوڕێیه‌كی زۆر نزیكی دکتۆر شه‌ره‌فكه‌ندی بووه.
ئه‌م پێشه‌كییه‌ی سه‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌بوو، كاتێك ئه‌مڕۆ فهیسبووكهكم كرده‌وه، ده‌یان هاوڕێی به‌ڕێز، كه هه‌ندێكیان ئوستازی زانكۆن (ئوستازی ئاواره‌ی قانون و… هتد) و به‌شێكیشیان له ئه‌وروپان، مهسیجیان ناردبوو، زۆرینه‌یان كورته نووسینی كه‌سێكیان بۆ ناردبووم به ناوی (جه‌عفه‌ر كه‌ریمی) كه هه‌لسه‌نگاندنی زانستی خۆمی له‌سه‌ر بخه‌مه‌ڕوو.
دیاره من ئه‌و كه‌سه له نزیكه‌وه ناناسم و، به‌وردی نازانم سه‌ر به چ حیزب و لایه‌ن یا سێبه‌ری چ ده‌وڵه‌تێكه یاخود كه‌سێكی بێ لایه‌نه!!، تا بۆچوونی خۆم له‌باره‌ی خودی كهسایهتییهكهیهوه به‌یان بكه‌م.
هه‌روه‌ك چۆن بۆچونی خۆم له‌مه‌ڕ (عیرفان قانعی فه‌رد) خستۆته‌ڕوو. هه‌رچه‌نده نوسینه‌كه‌ی (جه‌عفه‌ر كه‌ریمی) نه‌ك تاوانێكی گه‌وره‌یه له مێژووی تێكۆشانی دکتۆر قاسملوو بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌ی، بگره ترسناكییهكه ئه‌وه‌یه: به‌و نوسینه‌ی ئه‌یه‌وێت به عه‌قڵی خۆی (هیوادارم له نه‌زانینییه‌وه بێت) سۆزێكی ڕقئامێزی هه‌ندێ كوردی خۆرهه‌لات (به‌تایبه‌ت) و گه‌للی كورد به‌گشتی بجوڵێنێت دژ به كاك نه‌وشیروان. له‌كاتێكا به‌دڵنیاییه‌وه گه‌ر كاك نه‌وشیروان بمابایه زۆر توند ده‌بوو دژ به‌و تۆمه‌ت دروستكردنه بۆ شه‌هید دکتۆرقاسملوو.
ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی، كه‌سانێك له سێبه‌ری په‌كه‌كه‌وه (به‌ڵام نادیاره كه كێ ئاراسته‌یان ده‌كات!!) پێشتر تۆمه‌تی ئه‌وه‌یان بۆ كاك نه‌وشیروان هه‌لده‌به‌ست كه دیلی په‌كه‌كه‌ی كوشتبێت! به‌هه‌رحاڵ، وه‌ك وتم: كورد له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گه‌لێكی نا-هوشیاره هه‌موو جۆره كه‌سێك ئه‌توانێت به ئاڕاسته‌ی دیكه‌یان به‌رێت، هه‌ربۆیه زۆرینه‌ی مه‌سه‌له‌كان حه‌قی خۆیان پێ نادرێ!!
دیاره گه‌ر وه‌ك هه‌لسه‌نگاندنی زانستی شرۆڤه‌ی ئه‌و كورته بابه‌ته‌ی (جه‌عفه‌ر كه‌ریمی) بكه‌م، ڕونه چه‌ندین كتێبم له‌سه‌ر جولانه‌وه‌ی كوردی خۆرههلاتیش هه‌یه و، به وردی به بهلگهنامهكانیشیان ئاشنام.
ئه‌وه‌ی كه جه‌عفه‌ر كه‌ریمی نوسیویه‌تی: ((مەرحومی دوکتور قاسملوو / د،خ / پێش ئەوەی بە دەستی دوژمن ترۆر بکرێ بە بێ ئاگاری حێزبەکەی هەرچی پارە و سامانێکی حیزبەکەی هەیبوو بە ناوی خێزانی کردبوو. دوای خۆشی خێزانی گووتی من ئێستێ منداڵم هەیە وزیندوویە پاشآن ئەوان دەزانن چی بکەن.! ئاوێ بێنەو دەستان پشۆ)). ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه كۆنه و پێشتر پڕوپاگه‌نده‌ی فه‌رمانگه‌ی ئیتلاعات و عیرفان قانعی فه‌رد بووه، چونكه به‌ڵگه‌كان ڕوونن و، له كتێب و سیمیناره زانستییه‌كانی خۆشم دا چه‌ند ساڵ له‌مه‌به‌ر باسیان لێوه كراوه، كه:
1-دکتۆر قاسملوو له وه‌سێتنامه‌كه‌ی دا نوسیویه‌تی: هه‌مو سه‌روه‌ت و سامانه‌كه‌م به كتێبخانهكهشمهوه موڵكی حیزبی دیموكراته. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌م باسه له یه‌كێك له كتێبه‌كانم (ڕامانێك له تراژیدیای براكان، به‌رگی یه‌كه‌م، چاپی 2010) مشتومڕی له‌سه‌ر كراوه. ئه‌وا له دوو سیمیناری زانستی دا له ساڵی 2014، كه یه‌كێكیان تایبه‌ت بوو بۆ مامۆستایانی زانكۆی سلێمانی له كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌تی زانكۆ و، دووه‌میشیان بۆ سالیادی دکتۆر قاسملوو ئاماده‌كرابوو له كۆلێژی زمانی زانكۆی سلێمانی، كه پڕۆفیسۆر دکتۆر عیزه‌دین مسته‌فا ڕه‌سوڵ و پ. ی دکتۆر ئازاد و ده‌یان ئوستازی زانكۆی سلێمانی ئاماده‌ی بوون. من به‌وردی باسم له‌وه كردووه كه: ده‌بوو وه‌سێتنامه‌كه‌ی قاسملوو به ئاوی ئاڵتون بنوسرێته‌وه، چونكه ته‌نانه‌ت كتێبخانه‌كه‌شی نه‌دراوه به خێزانه‌كه‌ی و، ئێستا له كۆیه دایه.
2-دکتۆر قاسملو پێش شه‌هیدبوونی، موڵكه‌كانی حیزبی دیموكراتی كردووه به‌ناوی هه‌ندێك له سه‌ركرده‌كانی دیموكرات و یهكێكیشانی كردووه‌ته ناوی خێزانه‌كه‌یه‌وه (چونكه ژنێكی ئه‌وروپی بووه و ترسی له‌وه نه‌بووه كه ده‌وڵه‌ته ئه‌وروپیه‌كان له دۆخێكی نه‌خوازراودا ده‌ستی به‌سه‌ردا بگرن). چونكه ئه‌و سه‌رده‌مه وه‌كو ئێستا نه‌بووه كه حیزبه‌كانی كوردستان هه‌مویان له ئه‌وروپا بنكه‌ی فه‌رمیان هه‌بێ و خاوه‌ن ئوتێل و میوانخانهبن. بگره گه‌ر كتێبی: (شه‌ریف هه‌ژاری: جوولانه‌وه‌ی باشوری كوردستان 1961-1977 له به‌ڵگه‌نامه نهێنییه‌كانی به‌ریتانیا، چاپی یه‌كه‌م و دووه‌م، 2017) بخوێننه‌وه، به وردی به‌و به‌ڵگه‌نامانه ئاشنا ئه‌بن كه ده‌وڵه‌ته ئه‌وروپیه‌كان و ئه‌مریكا نه‌ك هه‌ر ڕێیان به هه‌بونی بنكه و كۆبوونه‌وه‌ی حیزبه كوردییه‌كان نه‌داوه، بگره ڤیزاشیان به سه‌ركرده‌كانی كورد نه‌داوه، ته‌نانه‌ت پێش مردنی مه‌لا مسته‌فا له لایه‌ن ئه‌مریكاوه هه‌موو جۆره قسه‌كردنێكی بۆ ڕۆژنامه‌كان له ئه‌مریكا دا لێ قه‌ده‌غه كرابوو. ئیدی با ئه‌وه بوه‌ستێت به‌ڵگه‌نامه نهێنیه‌كان چۆن باس له‌وه ده‌كه‌ن ڕێگایان به مام جه‌لال نه‌داوه كۆبوونه‌وه له‌گه‌ل كورده‌كانی تاراوگه ئه‌نجام بدا و، زۆر نمونه‌ی دیكه، بۆیه دۆخه‌كه وه‌ك ئێستا ڕێ پێدراو نه‌بوه كه تۆ بچیت دوو ئوتێلت له ئه‌وروپا هه‌بێ و بیكه‌یته ناوی حیزبهكهتهوه.
له‌به‌ر ئه‌وه پاش شه‌هیدبوونی قاسملوو له‌سه‌ر بنه‌مای وه‌سێته‌كه‌ی، پارێزه‌ر بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌موو موڵكه‌كانی دیموكرات گیراوه بۆ حیزبی دیموكرات. ئه‌و موڵكه‌ی كه به ناوی هاوژینه‌كه‌ی قاسملوو بووه گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه بۆ حیزبی دیموكرات. هه‌موو ئه‌م كارانه‌ش له ڕێی پارێزه‌ره‌وه كراوه، چونكه له ئه‌وروپا ئه‌بێت پارێزه‌ر به‌وكارانه هه‌ستێت. ئیدی ده‌زگای ئیتلاعات ڕۆشتبوون ئه‌م مه‌سه‌له‌یان به‌لاڕێدا بردبوو بۆ ئه‌وه‌ی له گۆڕه غهریبیهكهشی دا واز له قاسملوو نه‌هێنن و لای مرۆڤه ساكاره‌كان توانجی لێ بگرن، كه گوایه هاوژینه‌كه‌ی قاسملوو موڵكێكی حیزبی دیموكراتی بردووه!! حیزبی دیموكرات هێنده خاوه‌ن موڵكیش بوونایه له ئه‌وروپا، با دوكانێكیشیان هاوژینه‌كه‌ی قاسملوو بیبردبایه. به‌ڵام هه‌م هاوژینه‌كه‌ی قاسملوو زۆر نه‌فسی له‌وه به‌رزتره و، هه‌م كورده ساكاره‌كانیش شوێنكه‌وته‌ی ئه‌م شێوازه بوختانانه نابن.
3- ته‌نانه‌ت له سیمیناره زانستییه‌كانی زانكۆی سلێمانی دا، باسم له دۆخی ئێستای خێزانه‌كه‌ی دکتۆرقاسملو له فه‌ره‌نسا كردووه كه تاچه‌ندێك وه‌ك (ژنێكی ئه‌وروپی، كه مام جه‌لال له شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی بیست ناوی ناوه: نه‌سرینی كوردان) پیرهژنانهیهكی ده‌وڵه‌تی فه‌ره‌نسای هه‌یه و، هه‌مو كه‌سێك ئه‌زانێ (ئه‌و هاوژینه به‌ساڵاچووه‌ی قاسملوو) ئێستا له فه‌ره‌نسا له كوێ ئه‌ژی و، دۆخی ژیانی خۆی و دوو كچه‌كه‌شی چۆنه!!! كه هیچ سه‌ركرده‌یه‌كی كورد نه‌بووه هێنده دۆخی خێزانه‌كه‌ی خراپ بێت له هه‌موو شتێكی گه‌له‌كه‌ی بێ-به‌ش بن. ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌و ژنه چه‌ندێك له ئه‌وروپا بۆ دۆزی كورد تێكۆشاوه، له شهستهكانیش دا (وه‌ك له سه‌رچاوه‌كان و كتێبه‌كانی منیش ئاماژه‌ی پێ كراوه) به پیشه‌ی كاری وه‌رگێڕان هاوكاری پێشمه‌رگه‌ی كردووه.
4- دکتۆرقاسملوو تاكه ڕێبه‌ری كورده، كه به‌شه میراتی خۆی بۆ حیزبه‌كه‌ی بفرۆشێت. ڕوونه كه قاسملوو كوڕی گه‌وره‌ترین ئاغای ناوچه‌ی دۆڵی قاسملووی ورمێی كوردستانه.
له ساڵی 1958 كاتێك حیزبی دیموكرات دوای ڕوخانی كۆماری كوردستان به‌ته‌واوی پوكابوونه‌وه. قاسملوو داوای له باوكی كردبوو كه هه‌قه به‌شی میراتی خۆی پێ بدات، باوكیشی باشترین زه‌وی چه‌ند دۆنمی خۆی وه‌ك هه‌قی میراتی ئه‌و كوڕه‌ی دابووه قاسملوو. قاسملوش فرۆشتبووی و دابوویه چه‌ندین ئامێری چاپ و بلاوكردنه‌وه بۆ چاپكردنه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌ی كوردستان و، زیندوكردنه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندن بۆ جولانه‌وه‌ی كورد.
ئه‌وه‌بو پاشتر قاسملوو ئه‌و ئامێرانه‌ی دابووه ده‌ست (عه‌بدولای ئیسحاقی ناسراو به ئه‌حمه‌د تۆفیق كه ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی ئه‌وسه‌رده‌مه‌ی حیزبی دیموكرات بووه). دواتر ئه‌حمه‌د تۆفیق خیانه‌تی له‌و ئه‌مانه‌ت پێ سپێردراوه كرد و، ئامێره‌كانی برد و ڕۆشته ناو پارتیی. ته‌نانه‌ت به فه‌رمانی پارتیی، ئه‌حمه‌د تۆفیق و برازاكه‌ی هه‌ستاون به شه‌هیدكردنی ڕوناكبیرترین ڕێبه‌ری حیزبی دیموكرات كه شه‌هید سه‌دیقی ئهنجیریه ( تائستا حیزبی دیموكرات ناوی یه‌ك تیپی پێشمه‌رگه‌ی نه‌كردوه به‌ناوی ئه‌م ڕێبه‌ره ڕوناكبیرهیهوه چونكه بێ كه‌سه. له‌كاتێكا ناوی چه‌ندان تیپی پێشمه‌رگه‌ی كردوه به‌ناوی شه‌هید سلێمانی موعێنی و شه‌هید ئاوه‌ره‌ی ههمهوهمندییهوه، كه به پله شه‌هید سه‌دیقی ئه‌نجیری له هه‌مویان له پێشتربووه).
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی قاسملو چۆن ئه‌و زه‌ویه‌ی هه‌قه میراتی خۆی فرۆشتووه، بۆیه‌كه‌مجار وه‌ك تاكه نوسه‌ری كورد له مشتومڕێكی به‌ڵگه‌داری من دا باسی لێوه‌كراوه له كتێبی (ڕامانێك له تراژیدیای براكان، به‌رگی دووه‌م، چاپ نه‌كراو، كه ده‌بێت به چه‌ندین مانگ له قوتی خۆمی ببڕم و له‌م چاره‌كه موچه‌یه‌م كۆی بكه‌مه‌وه و چاپی بكه‌م).
5- قاسملوو تاكه ڕیبه‌ری كورده كه له كۆتایه‌كانی شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی بیست، پێشنیاری نوێنه‌ری نهتهوهیهكگرتوهكانی بۆ كرابێت له میسر، به‌ڵام نه‌یكردوه له پێناو خۆته‌رخانكردنی بۆ به‌هێزكردنه‌وه‌ی جولانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد به‌گشتی و خۆرهه‌لاتی كوردستان به‌تایبه‌تی. ئیدی با ئه‌و بڕه پاره‌یه بوه‌ستێت كه مانگانه پێی ده‌درا گه‌ر ڕه‌زامه‌ند ببوایه پێی: ( بۆ زیاتر بڕوانه: ڕامانێك له تراژیدیای براكان، به‌رگی یه‌كه‌م، چاپی 2010).
6- قاسملوو ئه‌و بیرمه‌نده جیهانیه بوو (به قسه‌ی موفهكیران و سیاسیه خاوه‌ن پێگه‌كانی ئه‌وروپا) كه داهێنه‌ری سیستمی سۆسیالیزمی دیموكراتیك بوو بۆ سیسستمی حوكمڕانی ده‌وڵه‌تداری جیهانی. به لێوردبوونه‌وه‌ی دکتۆر بێرنارد كۆشنێر، قاسملوو یه‌كێك له‌و سێ بیرمه‌نده جیهانیه‌یه كه به تێفكرینی خۆیان له پاش شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌وه، به تێزه‌كانی خۆیان كاریان له‌سه‌ر داهێنانی ئه‌و سیستمه بۆ حوكمڕانی ده‌وله‌تداری جیهان كردۆته‌وه.
7- قاسملو وازی له وانه‌بێژی زانكۆی سانت-كارلسی چیكۆسلۆڤاكیا و، سۆربۆنی فه‌ره‌نسا و، به‌غدای عێراق هێنا، له پێناو پێشمه‌رگایه‌تیی دا له قه‌ندیل و زیندوكردنه‌وه‌ی دۆزی كورد. چه‌ندان تێكۆشانی دانسقه‌ی دیكه‌ی له‌سه‌ر ئاستی جیهان كردووه.
تاكه نه‌فه‌ری یه‌كه‌می حیزبێكی سیاسیه له میژوودا له‌سه‌ر ئاستی نه‌فه‌ری یه‌كه‌می گشت حیزبه‌كانی ولاتان و هه‌موو سه‌رۆكه‌كانی ولاتان كه زیاتر له ده زمانی جیهانی زانیوه، ئیدی با ئه‌وه بوه‌ستێت له سه‌خترین دۆخی چه‌كداری دا هه‌رگیز نه‌گلاوه به خیانه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و، جنێوفرۆشی له سیاسه‌ت دا ڕهدكردۆتهوه.
بۆیه به‌ڕاستی جێی پرسیاره به قه‌ستی بته‌وێت مێژوویه‌كی ساخته‌كراو بۆ ڕێبه‌رێكی وا بسازێنیت!! ته‌نانه‌ت مشتێك خاكی كوردستان به ته‌رمه‌كه‌ی نه‌بڕاو، گه‌لێكی وه‌ك فه‌ره‌نسا له مه‌نزلگای گه‌وره‌ترین ڕێبه‌ر و بیرمه‌ندانی خۆیان ناشتوویانه، كه‌چی كوردیش سوكایه‌تی پێ ئه‌كات! ئایا ئه‌م ماسه گوریسێكی تیانییه!
گه‌ر ته‌واوی كتێبه‌كانی كاك نه‌وشیروان بخوێننه‌وه، كاك نه‌وشیروان له كتێبێكی دا نوسیویه‌تی: (حیزبی دیموكرات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێشكه‌وتوو بوو، له شوێنی قازی محه‌مه‌د كه‌سێكی پێشكهوتنخوازیان هه‌لبژارد نه‌وه‌ك كوڕه‌كه‌ی قازی محه‌مه‌د بكه‌نه وه‌لی عه‌هدی قازی، به‌لام پارتیش له‌به‌ر عه‌قڵی عه‌شایه‌ریان هاتن كوڕه‌كانی مه‌لا مسته‌فایان كرده جێنشینی!).
كاك نه‌وشیروان كاراكته‌رێك بوو له خۆی نه‌ئه‌گۆڕا، خۆده‌رخه‌ر نه‌بوو، ته‌واو خاكی بوو! به‌رهه‌مدار بوو، كاریگه‌ر بوو. چه‌ندین هاوڕێ و هه‌ڵسوڕاوی گۆڕان پرسیاریان له‌باره‌ی كاك نه‌وشیروانه‌وه لێ كردووم.
پێموایه: ده‌بێت كاك نه‌وشیروان له چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندییه‌وه هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ بكرێت، بۆنمونه:
نه‌وشیروان مسته‌فای مێژووناس و مێژوونووس
نه‌وشیروان مسته‌فای كۆمه‌ڵناس
نه‌وشیروان مسته‌فای سیاسه‌تمه‌دار
نه‌وشیروان مسته‌فای ڕۆژنامه‌وان
نه‌وشیروان مسته‌فای سه‌ركرده‌ی سه‌ربازی و پارتیزانی
پێشموایه: پێویسته به وردی له ناونیشانی كتێبه‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فا وردبینه‌وه، (كورد و عه‌جه‌م)، (به‌ده‌م ڕێگاوه گوڵ چنین) و ده‌یان به‌رهه‌می دیكه‌ی، ڕامێنن له‌و ناونیشانانه‌ی كه بۆ كتێبه‌كانی دایناوون!! لای من كتێبی كورد و عه‌جه‌م به مێژوونووسه ده‌گمه‌نه‌كان ئه‌نوسرێت. ئیدی بۆ له‌وه وردنابنه‌وه: ناوی حیزبه‌كه‌ی (بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان) و، ناوی ئۆرگانه‌كانی (جفاتی نیشتیمانی و… هتد). هه‌ربۆیه كاك نه‌وشیروان كاراكته‌رێكی مه‌زنه و له ناو ناخ و دڵی مرۆڤه هوشیاره‌كان دا تاهه‌تایه شه‌وقه‌داته‌وه.
دکتۆر قاسملووش ڕێبه‌رێكی بێ-هاوتایه، بیرمه‌ندێكی جیهانیه، زمانزانێكی جیهانیه، دبلۆماتێكی ده‌گمه‌ن بووه و سۆزی زۆرینه‌ی سه‌ركرده خۆراواییهكانی به‌لای پرسی كورد دا جه‌زب كردووه (له‌وباره‌یه‌وه وه‌ك بالاده‌سترین سه‌ركرده‌ی ئێستای یه‌كێتیی له ساڵی 2007 كه به‌ڕێز هه‌ڤاڵ خه‌جۆش له مشتومڕه‌كه‌مان دابوو، پێی وتم: قاسملوو به‌ته‌نها ده‌وڵه‌تێك بوو له كایه‌ی دبلۆماسی دا)، قاسملوو داهێنه‌ری چه‌ندین تێزه بۆ كایه‌ی مۆراڵ له سیاسه‌ت دا. له ده‌ورانی قاسملوو دا حیزبی دیموكرات گه‌وره‌ترین و بهدیسپلینترین حیزبی كورد بوو، قاسملوو به‌كرده‌وه ڕێبه‌ری هه‌موو كورد بوو. قاسملوو له پاش خۆی جگهرهیهكیشی بۆ جێ نه‌ما، ئه‌توانن به‌دواداچون بكه‌ن و بشخوێننه‌وه، بزانن ته‌نانه‌ت كتێبخانه‌كه‌شی ئێستا له كوێیه!!
هه‌ربۆیه، به ئاسانیش ئه‌م حه‌قیقه‌تانه ساخته ناكرێن، چونكه به چه‌ندین فاكتی مێژوویی هه‌موو ئه‌م حه‌قیقه‌تانه ساغ ده‌كرێنه‌وه.