خالید عه‌بدولكه‌ریم: هه‌رێمى سلێمانى, پاڵپشتى و ئاڵنگارییه‌كانى.
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
دواى په‌كخستنى په‌رله‌مان و بێ ئاكام بوونى هه‌موو هه‌وڵێكى ناوخۆیى و نێو ده‌وڵه‌تى و ناوچه‌یى، بۆ كاراكردنه‌وه‌ى. ڕێگه گرتنى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان بۆ سه‌ركه‌وتنى ته‌واوه‌تى په‌كخستنى پرۆسه‌ى سیاسى و ڕاگه‌یاندنى حوكمى عورفى له‌ژێر ناونیشانى كابینه‌یه‌كى ئه‌منى و سه‌ربازى ته‌واو و، داڕشتنه‌وه‌ى په‌رله‌مانێكى كارتۆنى له‌لایه‌ن پارتى و شهریكهكانیهوه له‌یه‌كێتى. هه‌مو سیناریۆ و ستراتیژیهتیهكیش بۆ چاره‌سه‌رى قه‌یرانه‌كان شكست پێده‌هێنیت و ئاماده نین ئه‌وه‌ى خۆى نه‌یه‌وێت بۆ به‌رژه‌وه‌ندى خه‌ڵك جێ به‌جێ بكات. به‌ڵكو به‌دروستكردنى قه‌یرانى تر له‌وانه كه‌مكردنه‌وه‌ى موچه و پیلانى وشككردنى سه‌رچاوه‌ى دارایى و ژیانى له‌ناوچه‌ى سلێمانى دا، درێژه به پلانى بیى خۆى ده‌دات. دۆخێكى بێ ئومێدى به‌جۆرێك دروستكردووه خه‌ڵكى ناڕازى و هه‌ندێ حزبى دیكه‌ى نهیارىی، بیر لهبژاردهى جیاكردنه‌وه‌ى سلێمانى و كه‌ركوك و هه‌ڵه‌بجه یان به‌ته‌نها سلێمانى وه‌كو هه‌رێمیك بكه‌نه‌وه. پاڵنه‌رى بیركردنه‌وه له‌په‌نابردن بۆ ئه‌و بژارده‌یه‌ش ده‌كرێت له‌م خاڵانه‌دا كۆى بكه‌ینه‌وه:
A- پارتى ئاماده نیه ده‌زگاى شه‌رعى و یاسا كارى خۆیان بكه‌ن, په‌رله‌مان دامه‌زراوه‌یى ته‌شریعى و چاودێرى بێ لایه‌ن بێت , حكومه‌ت دامه‌زراوه‌یه‌كى خزمه‌تگوزارى بێت له‌پێناو خه‌ڵكیدا, بۆیه نایه‌وێت هێزى پێشمه‌رگه ڕێكبخرێت, داهاتى فرۆشتنى نه‌وت و ناوخۆیى شه‌فاف بێت, رِازى نابێت پێوه‌ندیه‌كان له‌ژێر هه‌یمه‌نه‌ى خۆى دا نه‌بێت. پێناسه‌ى دۆست و دوژمنى ناوخۆیى و ده‌ره‌كى خۆى داینهڕژێت, به‌كورتیه‌كه‌ى ئه‌وه‌ى بۆخزمه‌تى پرسى نیشتیمانى و نه‌ته‌وه‌یى مرۆڤى كوردیى بێت، پارتى به‌پاساوى جیاجیاوه مڵهوڕانه ڕێگه‌ى پێى ده‌گرێت و بۆى ده‌بێته به‌ڵا.
B- به‌نیه‌تى بهدیلیكى باشتر, ژیان و ئه‌زمونێكى ئارامتر, دروستكردنى هه‌رێمى سلێمانى, تاڕاده‌یه‌ك داهاته‌كه‌ى شه‌فاف ده‌بێت و بۆخۆى ده‌گه‌ڕێته‌وه, جۆرێك له دامه‌زراوه‌یى پیاده ده‌كرێت و هه‌یمه‌نه‌ى پارتى دوور ده‌كه‌وێته‌وه, پرسى سه‌ربه‌خۆى و چاره‌سه‌ر كردنى كێشه‌ى ناوچه دابڕاوه‌كان له‌كارتى موزایه‌ده و بازرگانیه‌وه ده‌كرێته كارتێكى واقیعى, خه‌ریكه ده‌بێته ڕاى گشتى, به‌ڵام ئه‌م ڕێگه‌یه‌ش هه‌روو ئاسان نیه و پڕیه‌تى له‌مه‌ترسى و مين. سه‌ره‌تا بابزانین دیوه یاسایه‌كه‌ى ئه‌م ڕێگه‌یه چۆنه و تاچه‌نده له‌سه‌ر ئه‌رزى واقیعدا جێ به‌جێ ده‌كرێت, دواتر بێ لایه‌نه باشه‌كانى ده‌ست ده‌خه‌ینه سه‌ر ئاڵنگاریى و مه‌ترسیه‌كانى . له‌سه‌ر بنه‌ماى بڕیارێكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و په‌سه‌ندكردنى له‌لایه‌ن ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى كۆماره‌وه و به‌پشتبه‌ستن بهمادهكانى 117 , 118 , 119 , 120 , 121 ى ده‌ستورى عێراق یاساى ژماره 13 بۆ دامه‌زراندنى هه‌رێمه‌كان له‌ساڵى 2008 به‌م شێوه‌یه داڕێژراوه. ماده‌ى یه‌كه‌م : هه‌رێم لهپارێزگایهك یان زیاتر لهپارێزگایهك لهشارهكانى عێراق پێكدههێنریت.
ماده‌ى دووه م: دامه‌زراندنى هه‌ر هه‌رێمێك بهداواكاریهك بۆ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى ئیتحیادى به یه‌كێك له‌م ڕێگایانه له‌ڕێگه‌ى ڕاپرسیه‌وه ده‌كرێت:
یه‌كه‌م : له‌سه‌ر داواكارى سێیه‌كى ( 3/1 ) ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى ئه‌و پارێزگایانه‌ى كه خوازیارى دروستكردنى هه‌رێمن.
دووه‌م : له‌سه‌ر داواكارى ده یه‌كى ( 10 /1) ده‌نگده‌رانى ئه‌و پارێزگایانه‌ى كه داواى دامه‌زراندن و پێكهێنانى ههرێمیكى سه‌ربه‌خۆ ده‌كه‌ن.
سێیه‌م : له‌كاتى داواكارى پارێزگایه‌ك بۆ چونه سه‌ر هه‌رێمێكى تر, ده‌بێت سێیه‌كى ئه‌ندامانى پارێزگاكه داوا بكه‌ن و سێیه‌كى ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى هه‌رێمه‌كه‌ش پشتیوانى داواكه بكه‌ن. ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى ئیتیحادیش كۆمسیۆنى باڵاى ههڵبژاردانهكان ڕادهسپێریت له‌ماوه‌ى 15 ڕۆژدا ئاماده‌كارى بۆ ڕاپرسیه‌كه بكات و له‌ماوه‌ى سێى مانگیشدا كاروباره هونه‌رییه‌كانى دامه‌زراندنى هه‌رێمه‌كه ته‌واو بكات, ته‌نها مه‌رج بۆ سه‌ركه‌وتنى ڕاپرسیه‌كه ئه‌وه‌یه 50% ى ده‌نگده‌رانى پارێزگاكه به‌شدارى ڕاپرسیه‌كه بكات.
ئه‌گه‌ر ناوه‌ڕۆكى ڕاپرسیهكهش ده‌نگى پێویستى نه‌هێنا ئه‌وا دواى تێپه‌ڕبوونى سالێك ده‌توانرێت دووباره بكرێته‌وه, ئه‌گه‌ر په‌ڵپ و ناڕه‌زایه‌تى له‌وانه سێ پارێزگا ڕه‌تى نه‌كه‌نه‌وه, یان ململانێى سیاسی و تایهفیهكان نه‌بنه هۆى په‌كخستنى یاسا و داوا ده‌ستورییه‌كان, له‌نمونه‌ى ڕه‌تكردنه‌وه‌ى داواكارى سوننه‌كانى عێراق بۆ دروستكردنى ههرێمیكى سه‌ربه‌خۆ, ئه‌وا هه‌موو كاروباره یاسایهكانى دامه‌زراندنى هه‌رێمیك سه‌رده‌كه‌وێت و ده‌بێته ئه‌مرى واقیع.
ئه‌مانه پاڵپشته یاسایی و ده‌ستورییه سه‌ره‌كیه‌كانن بۆ دامه‌زراندن و پێكهێنانى هه‌ر هه‌رێمیك له‌عێراقدا, به‌ڵام ئایا ته‌نها ئه‌و پاڵپشتیه له‌بارودۆخێكى وه‌كو ئێستاى عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا به‌سه بۆ ئه‌وه‌ى سلێمانى و چه‌ند پارێزگایه‌كى تر, یان هه‌ر پارێزگایه‌كى تر‌ى عێراق بیه‌وێت هه‌رێمیك بۆ خۆى دابمه‌زرێنیت؟ گریمان داواكارى بۆ دامه‌زراندنى هه‌رێمى سلێمانى ده‌بێته ئه‌مرى واقیع. ئه‌و گیروگرفت و ئاڵنگارییانه چۆن چاره‌سه‌ر ده‌كرێن كه كرۆكى سه‌رجه‌م قه‌یرانه‌كانى كوردستانن و هه‌ر ئه‌مانه‌ش بونه‌ته هۆى بێزارى خه‌ڵكى سنورى سلێمانى به‌تایبه‌تى و كوردستان به‌گشتى و له‌ده‌رئه‌نجامیشدا سلێمانى به‌ره‌و وێرانه‌یه‌كى خراپ ده‌برێت, بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موو جوڵه‌یه‌كى سیاسی تیدا بمرێت و دورى بخه‌نه‌وه له‌بڕیاردان و ئیراده‌یه‌كى ئازاد و نه‌ته‌وه‌یى بۆ ژیان و ئه‌زمونێكى حوكمڕانى كه كه‌رامه‌ت و به‌هاى مرۆڤى تیادا پارێزراو بێت له‌سه‌ر بنه‌ماى عه‌داله‌تى كۆمه‌ڵایه‌تى و ئازادى سیاسى و بازاڕى ئازاد و دورخستنه‌وه‌ى ده‌ستى حزب له‌سه‌رجه‌م كه‌ناڵه‌كانى ژیان و، حسابكردن بۆ كه‌مینه و ڕه‌واى زۆرینه و و به‌دامه‌زراوه‌ى كردنى حوكمڕانى. ئه‌مه‌ش له‌ڕێگه‌ى وشككردنى سه‌رچاوه داراییهكانیهوه له‌وانه به‌تاڵانبردنى سامانى ژێر زه‌وى و سه‌ر زه‌وى ناوچه‌كه‌وه و به‌پاساو و بڕیار و پرۆژه‌ى جیاجیاوه, تا ئێستا پارتى به‌هاوكارى یه‌كێتى له‌دواى پهكسختنى په‌رله‌مانى كوردستانه‌وه به‌جدى كارى له‌سه‌ر ده‌كات و بۆیشى چوه‌ته سه‌رو به‌رده‌وامه له‌سه‌رى, پێش ده‌ستبردن بۆكارتى دامه‌زراندنى هه‌رێمى سلێمانى چۆن میكانیزمى ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ى ئه‌م ئاڵنگاریى و قه‌یران و مه‌ترسیانه داده‌نرێت:
A- پارتى به 38 كورسى په‌رله‌مانه‌وه زۆربه‌ى جۆمگهكانى ده‌سه‌ڵاتى قۆرخ كردوه, ئه‌وه‌شى نه‌یتوانیوه بیخاته ژێر هه‌یمه‌نه‌ى خۆیه‌وه له‌وانه په‌رله‌مان په‌كى خستوه, زۆربه‌ى نه‌یاره‌كانیشى كردوه‌ته بارمته به‌هۆى دۆسییه‌كه‌وه یان به‌پاره كڕیویانیهتى نه‌شیتوانی بێت كۆمه‌ڵیك هێز و خه‌ڵك ئیحیتوا و بێ ئیراده بكات كه ناچنه ژێر كاریگه‌رى كرداره ملهوڕییهكانیهوه, شه‌ڕى په‌راوێزكردن و برسی كردنیان ده‌كات, هه‌موو ئه‌و قه‌یرانانه‌ش كه دروستى كردون یه‌كێتى تێدا شه‌ریك و هاوكارو تاكه ئامڕازه, له‌سنورى ده‌سه‌ڵاتى نیلى و سه‌وزیشدا, یه‌كێتى به 18 كورسى په‌رله‌مانیه‌وه, درێژه به‌سیاسه‌ته‌كانى ئه‌و ده‌دات, هێز و پاره و نه‌وت و بڕیارى سیاسى و ئیدارى قۆرخ كردوه, ئه‌و به‌رپرسانه‌ى نفوزیان له‌ناو یه‌كێتیدا هه‌یه, یان بیره نه‌وتى هه‌یه, یان پرۆژه‌ى گه‌وره‌ى ستراتیژى وه‌به‌رهێنان و پاره‌په‌یدا كردنى له‌بازاڕدا هه‌یه, عهرشێكى ڕاخستوه و وه‌كو پادشا كۆنه‌كان یان ئیمپراتۆره گه‌وره‌كان ده‌ژین, له‌م سنوره‌دا له‌هه‌ر كایه و ده‌زگایه‌ك, یاسا بیه‌وێت به‌رقه‌رار و سه‌روه‌ر بێت به‌رپرسه زه‌به‌لاحه‌كانى ناوچه‌كه ڕێگرى ده‌كه‌ن, پارتیش له‌بنه‌وه پشتیوانیان ده‌كات و ده‌ستى پێوه گرتوون, كاتێك هه‌ر ناڕه‌زایه‌تى و مه‌ترسیه‌ك بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى پارتى دروست ببێت ئه‌وانه به‌كار ده‌هێنیت, باشترین نمونه‌ش ڕێكه‌وتنه سیاسیه‌كه‌ى نێوان گۆڕان و یه‌كێتیه ئه‌گه‌ر جێ به‌جێ بكرایه ته‌وازنى هێز له‌كوردستان ده‌گۆڕا و تاڕاده‌یه‌كیش شه‌رعیه‌ت و یاسا له‌م هه‌رێمه‌دا ده‌چه‌سپا بۆیه له‌ڕێگه‌ى دواكهوتوهكانیهوه ئه‌ویشى پهكخستوه, لهدۆخێكى مافیایى ئاوه‌هادا هه‌رێمى سلێمانى ده‌بێته ناوچه‌یه‌كى ئارام یان ئۆقیانوسێك له‌خوێن و ئێسكى خه‌ڵكه‌كه‌ى؟
به‌رپرسه زه‌به‌لاحه‌كانى نه‌وت و كۆمپانیا مرۆڤخۆرهكانى به‌رپرسانى یه‌كێتى له‌ناوچه‌ی سلێمانیدا ڕێگه ده‌ده‌ن گه‌ڕه‌كێك, كوچه و كۆڵانیك, شه‌قام و كوێره لادێیه‌ك بۆخۆى بژێت و له‌ژێر هه‌یمه‌نه‌ى هێز و به‌رژه‌وه‌ندیاندا نه‌بێت و داواى جێ به‌جێ كردنى یاسا و ڕاپرسى و هه‌رێم بكه‌ن؟ سور بزانن ئه‌و عه‌رش و عه‌زه‌مه‌ته فوتێكراوه و وێنه خه‌یاڵى یه‌و كورسیه گه‌وهه‌ره بۆ ژیانیان به‌ئاسانى و له‌سه‌ر خه‌بات و قوربانى خه‌ڵك به‌ده‌ستیان هێناوه ده‌دۆڕێنن! ڕێگه ده‌ده‌ن به‌ئاسانى خه‌ڵكى داواى ده‌رچون لهحوكمى میرایه‌تى و خێڵه‌كى و بنه‌ماڵه‌ى بارزانى و حوكمى قهرهقوشى ئه‌وان بكات؟ گریمان به هه‌ر حاڵیك هه‌رێمى سلێمانى دامه‌زرێت, كاروباره یاسایى و ده‌ستورییه‌كانى ته‌واو ببن, ئه‌ى داهاتووى به‌كوێ ده‌گات؟ تاچه‌نده ئه‌م مه‌ترسیانه‌ى سه‌رى ناخۆن و جارێكى تریش خه‌ڵك نابێته قوربانى:
A- داهاتى سنوره‌كه‌ى له‌ژێر ده‌ستى مافیاكانى یهكێتدایه, ڕاده‌ستى حكومه‌تى ئیتحیادى ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌وانیش بودجه و پێداویستیه‌كانى تر‌ى هه‌رێمه دابین بكات؟
B- تاچه‌نده له‌به‌رده‌م ده‌ستێوه‌ردانى وڵاتانى دراوسێدا پارێزراو ده‌بێت؟ لهوانهئێران و ده‌زگاى سیخوڕ‌ى چه‌ند ولاتێكى تر‌ى ناوچه‌كه؟ ئه‌مه‌ش مه‌علومه له‌م دۆخه‌دا وڵاتانى تر ده‌توانن ته‌راتێن بكه‌ن و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان پارێزراوبێت!
C- هێزى چه‌كدار له‌ژێر ده‌ستى مافیاكاندایه, پێشمه‌رگه یه‌كنه‌خراوه و حزب خاوه‌نیه‌تى, ده‌زگایه‌كى حكومى نیه له‌سه‌ر بنه‌ماى وه‌لائه‌ت بۆ حزب و بنه‌ماڵه و به‌رپرس دانه‌مه‌زرابێ, كێ ئه‌منیه‌تى خه‌ڵك ده‌پارێزیت, له‌كاتێكدا یه‌كه‌مین دوژمنى سه‌ره‌كى هه‌رێمه‌كه پارتى و دواكهتوهكانى ده‌بێت بۆى هه‌یه هێزى وڵاتانى دیكه‌شى بێنیته سه‌ر؟
D- له‌ڕووى كه‌مینه‌ى سیاسى و دابه‌شبونى كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه, پارتى له‌و سنوره‌ى بهههیمهنهى چه‌كداره‌كانى و تهزیورى هه‌ڵبژاردن كێشاویه‌تى كه‌مینه‌یه, زه‌مانه‌ت و ئه‌مانه‌تى ئه‌وانه چیه كه له‌گه‌ڵیدا نین؟ له‌كاتێكدا ههرێمیكى نمونه‌ى شه‌ڕى مانه‌وه‌ى ئه‌و بكات؟
E- تاچه‌نده پارتى هه‌ولێر و دهۆك ناكاته دوژمنى؟ ئاینده‌ى كاره‌با و سوته‌مه‌نى هه‌ولێر كه ئێستا له‌سنورى سلێمانیه‌وه دابین ده‌كرێت ناكه‌وێته مه‌ترسیه‌وه؟
F- تاچه‌نده كه‌ركوك و هه‌ڵه‌بجه له‌گه‌ڵ داوكاریى به‌هه‌رێم بوندان؟ ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه پارتى و یه‌كێتى ئاماده‌ن له‌سه‌ر نه‌وتى كه‌ركوك شه‌ڕى سه‌د ساڵه‌ى ناوخۆیى جارێكى هه‌ڵبگیرسێنن! دامه‌زراندنى هه‌رێمى سلێمانى, ده‌بێته ناوچه‌یه‌كى ئارام بۆ ئه‌وانه‌ى داواى عه‌داله‌تى كۆمه‌ڵایه‌تى و جى به‌جێ كردنى یاسا و گه‌ڕاندنه‌وه‌ى به‌ها بۆمرۆڤ و حزب و كۆمه‌ڵگه ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت هیچ نه‌بێت ژیانێكى ئارام و بێ قه‌یران و برسێتى به‌سه‌ر ببه‌ن و بۆ دواجاریش بیكه‌نه نمونه‌یه‌ك بۆ ڕاگه‌یاندنى سه‌ربه‌خۆى, ئارامى به‌دواى خۆیدا ده‌هێنیت یان ماڵویرانیهكى تر له ئاشبه‌تاڵ و كاره‌ساته‌كانى شه‌ڕى ناوخۆ و په‌كخستنى په‌رله‌مان و دابه‌شكردنى وڵات له‌نێوان دوو بنه‌ماڵه و كۆمه‌ڵیك مافیادا گه‌وره‌تر؟ ئه‌مانه و ده‌یان مه‌ترسى تر له‌كاتى بیركردنه‌وه له‌ده‌ستبردن بۆ هه‌رێمى سلێمانى ده‌بێت به‌جدى له‌به‌رچاو بگێرین! دڵنیاشم له‌ئاكامدا بڕوایه‌ك دروست ده‌بێت, ته‌نها گۆڕینى پارتى به‌هه‌ر ڕێگه‌یه‌كى گونجاوى بێ خوێن كلیلى هه‌موو چاره‌سه‌رێكه.
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە