عوسمان عومەر: ڕاگوزەرێک بە گەمەکانى ئەمریکا لەرۆژهەلاتى ناوەراست.
سەردانى ئەم دواییەى دۆنالد ترامپى سەرۆکى ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا لەکۆڵەپشتەکەى دا واتە (فى جعبته) زۆر نهێنى و پلانى تیدابوو بۆ قۆناغى داهاتوو. ئەویش کۆنترۆڵ کردنى ناوچەکەو، کەمکردنەوەى رۆڵ بە ئینگلیزى scaling role) تحجيم دور بەعەربى ( و خستنەوە قاوغى خۆى هەندێ لەدەولەتان و کۆتایی هێنان بە رۆڵى هەندێکى تریان و بەردەوامى گەمەکەیان سەبارەت بە پڕۆژەى ڕۆژهەلاتى نوێ.
بەراى بەندە و جارێکى تریش هەمان شتم نوسى کە ئەمریکا وولاتێکى داگیرکرد، دواى ئەو پلاندانانە بۆ داگیرکردنى وولاتیکى تر، بەڵگەشم بۆقسەکەم کاتێ ئەفغانستانى داگیرکرد پلانەکەى بۆ عیراق بوو. ئەو گەمەیە لەسەرەتاى نەوەدەکانى سەدەى رابوردوو دەستى پێکردو شانۆ سەرەکیەکەى خاکى کوەیت بوو، کۆتاییەکەى عیراق هەنگاوى یەکەمى گەمەکە بوو، کە زۆر دیمەنى ناوازەو سەرنج ڕاکیش و ئاژاوە و خوێناوى لەخۆ گرتبوو. ئەوە سەرەتاى رۆژهەلاتى نوێ بوو، کە ئەمریکا خستبویە سەر زاران. چونیەتى داگیرکردنى عیراق و سیناریوى بازەکانى ئەوکات و پلانەکانى CIA و ئامادەکردنى 12هەزار دیکۆمینتى دروستکراو خستنە داوى ناجى سەبرى الحدیثى (وەزیرى دەرەوەى رژێمى پێشو) گوایە گوتویەتى عیراق تواناى دروستکردنى بۆمبى ئەتۆمى و چەکى کۆمەڵکوژ و خاوەنى زۆرترین هەڵگیراوى چەکى کیمیاویە و هاوکارە لەگەل قاعیدەو پشتگیرى تیرۆرى جیهانى دەکات و سەدام رژیمەکەى مەترسین لەسەر هەریمەکەو، گەلانى ناوچەکە. بەلام عیراق ئامادەى هاوکاریى بوو بەپێى چاوپێکەوتنێکى روسیا الیومى سەرۆکى هۆبەى ئەمریکا لەموخابەراتى عیراق سالم الجمیلى کە دەلێت: ئیمە ئامادەبوین هاوکارى ئەمریکا بکەین بە تەسلیم کردنەوەى ئەو کەسە عیراقیەى خەڵکى سامەرا و خاوەنى رەگەزنامەى ئەمریکى بوو بەئۆتۆمبیلێکى بۆمب ڕێژکراوە هەولى تەقاندنەوەى سەنتەرى بازرگانى جیهانى دابوو لاى ئیمە زیندانى کرابوو. کە پشکنێرەکان هاتنەوە عیراق شتێکى ئەوتۆیان نەدۆزیەوەو کابرا بەرەگەز عیراقیەکەشمان دانەوە. ئەوان هەر مەبەستیان بوو عیراق داگیربکەن.
گەمەى بەشى دووەمیان، دەستپێکرد لە دوو هەزارەکان دواى تەقاندنەوەى تاوەرەکانى بازرگانى لەنیویۆرک، ئەمجارەیان شانۆکە گواسترایەوە ئەفغانستان و، هەموو جیهان گوێی پر کرا لەجەنگى دژە تیرۆرو بە سوپایەک و پشتیوانى دەولەتان و بریارى UN خۆى کرد بەفغنستان داو داگیرى کرد بە بیانوى لێدانى قاعیدەو تالیبان. شەرى کوەیت و داگیرکردنى عیراق واى لە کۆمەلگاى نیودەولەتى کرد کە یا لەگەڵم دەبى یادژ و سەرەتایەک بوو لە رۆژهەلاتى ناوەراست.
گەمەى بەشى سێهەمیان، لە رۆژهەلاتى ناوەراست داهێنانى بەهارى عەرەبى و کۆتایی هێنان و تەفروتونا کردنى هەندێ دەولەتى نەتەوەیى سەرەتاکەى لە تونسەوە دەستى پێکردو بەلیبا و میسر و یەمەن و، کۆتایی بەهەندێ دەولەتى نەتەوەیی هینا لەناوچەکە و، ئاژاوەو بێ سەروبەرى و کوشت و بڕى خستە نیۆ ئەو دەوتانەوە بەعیراقیشەوە. بەبیانوى کۆتایی دکتاتۆریەتى رژێمەکان و هینایە کایەى دیموکراتى و مافى مرۆڤ لەو ووڵاتانە, وەک لە پیشەوە ئاماژەم پێدا سەردانى ئەم دواییەى ترامپ چەند بابەتێکى لە دووتوێی خۆى گرتووە لەوانە ئابوری گەر نا ئیران وەک گورگێک نیشانیان دەدرێ بەمەترسیەکانى دواى کۆتایی هاتنى داعش لە عیراق و سوریا.
لەبەشى چوارەمى گەمەکەیان دا، چۆن لەفلیمەکان دا هەندێ جار کۆمبارسەکان دەوریان نامێنێ بەو شێوەیەش خەریکە بەهەندێکیان بلێ رۆڵى ئێوە کوتایی هاتووە و سوپاس بۆ ئەو ڕۆڵەى چەندین ساڵە دەیگیرن بەراى بەندە یەکیک لەوانە دەولەتى قەترە، ئەمریکا چاک دەیزانى سەرى مارەکەیە لە پشتگیرى دارایی و مەعنەوى بۆ تیرۆریستان و ئیخوانەکان و هاوکاریى کردنیان بەهەموو جۆرێک. بەبڕواى من دواى ئەوانیش نۆرەى تورکیا دێت وەک چۆن رۆلى نمێرى و شاو مارکۆس و سەدام و …هتد، لە گەمەکەى خۆیان دەریانکردن کاتى خۆى کە ئیشیان پێیان نەما.
لە سیناریۆ یا گەمەى پێنجەمیان، بەپێى سایتى oko planet ى رووسى چەند رۆژێک لەمەوبەر ئاشکراى کردووە کە ڕاوێژکارى دیوانى مەلەکى سعودی بەناوى دکتۆر عەبدولڵا کورى عبدالعزیز سەردانى هەریمى کوردستانى کردووەو چاوى بە کاک مەسعود بەرزانى کەوتوە بە ئامادەبونى هەر یەک لە کونسولى گشتى سعودیە عبد المنعم عبد الرحمن لە هەولێرو مەسرور بەرزانى و جێگرى وەزیرى بەرگرى پاکستان کەلیوایەکى خانەنشینە و جێگرى سەرۆکى ئیستیخباراتى گشتى سعودیە ناتق العدوان و لیوا روکن احمد العسیرى ئامادەى ئەو کۆبونەیە بوون لە 2ى ئایارى 2017 لە بارەگاى ئاژانسى ئاسایش و پاراستنى نیشتیمانى لە هەولێر لەو کۆبونەوەیەدا باس لەوە کراوە بەهاوکاریى دەزگا ئەمنیەکانى پاکستان کار بۆ ئەوە بکەن 1800 داعش لە موسلەوە یا رێگاى فرۆکەخانەى هەولێرەوە یا بەنایاسایی بە سنورەکانى ئێران بگوازنەوە ئەفغانستان ولەبرى ئەوە 80 ملیۆن دۆلار دراوە بەسەرانى حکومەتى هەرێم, هەروەک چۆن چەند مانگێ لەمەوبەر کۆبونەوە لەگەل بەرپرسە ئەمنیەکان لەهەولێرکراوە بۆ گواستنەوەى هەندێ داعش بۆ لیبیا. بەراى بەندە هەر لەسەرەتاى پەیدا بوونى داعشەوە مەسعود بەرزانى لەناو گەمەکەیە, گەر ئەوکارەى ئەم دواییەى بەمەبەستى رازىکردنى دڵى ئەمریکیەکانە بۆ ئەوەى دەولەتى کوردی بۆ دروست بکەن، ئەوا تا ئیستا ئەمریکیەکان بەیەک ووشە باس لە سەربەخۆیی کوردستان و دەولەتیان نەکردووەو، هەر باس لە یەکپارچەیی خاکى عیراق دەکەن. جگە لەوەش زۆربەى دەولەتانى یەکیتى ئەوروپا و دەولەتانى ناوچەکە لەگەڵ ئەو رایە نین.
دوا سیناریۆ یا گەمەیان لێدوانى حامید کەرەزاى سەرۆکى پیشوى ئەفغانستان و دۆستى ئەمریکا بۆ هەریەک لە الحرە و RT ى عەرەبى روسى و چەند سایتێکى تر دەڵێت: داعش دروستکراوى ئەمریکایە و گواستنەوەیان بۆ ئەفغانستان چەند ئامانج و مەبەستێک و پرۆژەیەکى لەدوایە و ئەمریکا نایەوێ کۆتایی بە تیرۆر و داگیرکردنى ئەفغانستان بهێنێ. ئەم لێدوانەى کەرەزاى دواى ئەو هێرشە بەفراوانە هات کە کراوەتە سەر رۆژهەلاتى وولاتەکەى ئەو هێرشە بەناوى دایکى بۆمبەکان ناونراوە (أم القنابل) گوتویەتى: هەرکەسێکیش لەگەل بریاریى هێرشەکە بووە ئەوە خیانەتى لەنیشتیمانەکەى کردوە و لە لێدوانێکى ترىدا بۆ ئاژانسى ئەنادۆل ئاماژەى بەوە کردووە: چەند گروپێکى داعش کاریى تیرۆریستى ئەنجام دەدەن لە ئەفغانستان ئەوانە لە دەرەوە هێنراون. کەواتە با چاوەروانبین و بزانین ئەنجامى ئەو سیناریۆ یاگەمانەى ئەمریکا لەگەل گەلانى رۆژهەلاتى ناوەراست چى دەبێ؟ ئایا گەمەیەکى ترى لەگەڵ کورد نەکردووە چۆن کاتى خۆى چراى بۆ عیراق هەڵکرد بۆ داگیرکردنى کوەیت ئایا ئەو گریبەستەى هەریم لەگەڵ روسیا چراى سەوزى بۆ هەڵکردوە دوایی خۆ ماست نییە بەلێویەوە دیاربێ؟ بەراى بەندە مەبەستى سەرەکى ئەو هەموو پلان و سیناریۆو گەمانە دەستگرتنە بەسەر سەرچاوەکانى ووزە و بردنى داهاتى ئەو گەلانەیە.
[contact-form] [contact-field label=”Name” type=”name” required=”true” /] [contact-field label=”Email” type=”email” required=”true” /] [contact-field label=”Website” type=”url” /] [contact-field label=”Comment” type=”textarea” required=”true” /] [/contact-form]