ڕزگار شێخ حه‌سه‌ن: یه‌كێتى له به‌رده‌م به‌رپرسیارێتى نیشتمانیدا.
شۆڕشى نوێ كه یه‌كێتى ڕابه‌رایه‌تى كردووه، له ماوه‌ى خه‌باتى سیاسی‌دا به‌ره‌نگارى گه‌لێك ڕوداو و نشێوی و سه‌ختى بۆته‌وه، سه‌ره‌ڕاى بونى بیرى جیاواز له‌ناو یه‌كێتیدا، به‌ڵام هه‌ڵسانه‌وه‌و ڕوو به‌ڕووبونه‌وه له هه‌ناوى یه‌كێتیدا به‌رده‌وام ئاماده‌یی هه‌بووه، یه‌كێتی وه‌ك حزب هه‌میشه خاوه‌نی روانین و بۆچوونی تازه بوه ، پرۆژه‌ی سیاسی خۆی هه‌بوه بۆ بارودۆخه جیاوازه‌كان و بۆ تێپه‌راندنی شكسته‌كان و قه‌یرانه‌كان، دواى شۆڕشى ئه‌یلول و ئاشبه‌تاڵه شومهكهى پارتى دیموكرتى كوردستان كه بوه هۆى له گۆڕنانى خه‌ونى زیاتر له سه‌د هه‌زار پێشمه‌رگه‌ى ئاماده‌كراو بۆ شۆرش، كه بێگومان تاكه هۆكار نه‌بونى متمانه به خۆ ، كه به بڕیارێكى سه‌ركردایه‌تى ئه‌و كاتى پارتى شۆرش كۆتایی هات و هه‌ندێك ته‌سلیمی رژێم بوونه‌وه و هه‌ندێكی دیكه له ئێران و ناوچه‌كانی دیكه گیرسانه‌وه،، سه‌ركردایه‌تى ئه‌و كاتى شۆرش و پارتى مانه‌وه‌یان وه‌ك هاوڵاتى ئێرانى له ئۆردوگاكان هه‌ڵبژارد،كه بێگومان سه‌رئه‌نجام شكاندنى شكۆى شۆڕشى ئه‌یلول و شكاندنى هێزو بازوى ئازایانه‌ى سه‌دان هه‌زار هاونیشتمانى گه‌ل په‌روه‌ر بوو، به‌ڵام له‌و كات و ساته هه‌ستیاره‌ی دوای ئاشبه‌تاڵ یه‌كێتی به گور و تینیكی شۆرشگێرانه‌وه هاتنه مه‌یدانی خه‌بات و شۆرشیان هه‌ڵگیرسانده‌وه، خه‌مى ڕزگارى له ناو هه‌ناوى یهكێتیهكانى ئه‌و كات هێنده به هێزبوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى له ئۆردگادا په‌نا به‌ر نه‌بوون، به ڵكو قوتابى دكتۆرا‌و ئه‌كادیمست و مامۆستاى زانكۆ بوون، به‌ڵێنى به جێهێشتنى هه‌موو ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندیانه‌یان دا، ئه‌م سه‌ره‌تایه واتا شۆڕشى نوێ له مێژوى كوردایه‌تیه به خوێنى پۆلێك پێشمه‌رگه ڕه‌نگ كرا ، 01- 06- 1976 یه‌كه‌م مه‌فره‌زه له لایه‌ن مام جه‌لاله‌وه به ڕێكرا، كه ژماره‌یان 37 پێشمه‌رگه بوو، ئیبراهیم عه‌زۆ و نه قیبى مهندس لێپرسراویان بوو، وه به سه‌ر 4 مهفرهزهدا دابه‌شكرابوون دواى گه‌یشتنیان به سنورى توركیا سوریا كوردستان له لایه‌ن قیاده موه‌قه‌ته‌وه شه‌هیدكران ، سهرەتایهكى خوێناوى به‌ڵام ئاینده‌یه‌كى ڕۆشن، ڕووبه ڕووبونه‌وه تا ئاستى مه‌رگ به‌رده‌وام سیماى سه‌ركردایه‌تى و ئه‌ندامانى ئه‌م هێزى بوو، ناوى پیاوى ئاسنین و هه‌لۆى گه‌رمیان و داستانى شێرانه‌ى پێشمه‌رگه‌كانى یه‌كێتى هه‌موو لایه‌كى پڕكردبوو، بونى ڕ‌ژێمى به عس وه‌ك نه‌یارو دژ ئاسان نه‌بوو جگه له یه‌كێتیه‌كان كه‌سى تر له به‌رامبه‌ر هێزو پاره‌و ده‌زگا ههوڵگریهكانى به‌عسدا خۆى ڕابگردایه دواجار هه‌ر یه‌كێتى بوه خاوه‌نى بیرۆكه‌و دروستكهرى ڕاپه‌ڕین
له‌دوای راپه‌رینیشه‌وه هه‌لومه‌رجی سیاسی و ژیانی حزبایه‌تی به ته‌واوی گۆرا، كۆمه‌ڵێك شه‌ری نه‌خوازراو به‌رۆكی یه‌كێتی گرت، مێژووى دواى 1991 مێژوى هێزێكى زۆر جیاواز له ڕابوردوو به هۆى نهیارهكانیانهوه كه بێگومان پارتى و پاشان بزوتنه‌وه تێوه‌گلان به شهریِكى نه خوازراو، گه‌ر هه‌ستى نه‌ته‌وه‌یمان وه‌لاوه بنێن و به تێگه‌یشتنێكى خزبیهوه سه‌یر كه‌ین، بێگومان یه‌كێتى ئه‌م قۆناغهشى تێپه‌ڕان. قۆناغى ئاشته‌وایی و ده‌سپێكى ڕێكهوتنى ستراتیجى، به‌ڕاستى به‌سه‌ره‌تاو ده‌سپێكى مێژویه‌كى نۆى له ژیانى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى ده‌ستى پێكرد، واتا گه‌نده‌ڵى و به فیڕۆدانى سه‌روه‌ت و داهاتى ئه‌م وڵاته و بێ گوێدانه دامه‌زراندنى دامه‌زراوه‌ی نیشتمانى و یاسایی، به بیانوى نه‌بون و دووباره بونه‌وه‌ى شه‌ڕى ناوخۆ بونه برابهشى پارتى و هاوپه‌یمان، واتا له پێشینه‌ى كاریان، دامه‌زراندنى كۆمپانیاى حزبى و قۆرخ كارى له پرۆژه‌كاندا تا ئاستى له‌به‌ر یه‌ك هه‌ڵوه‌شانى سه‌رجه‌م هه‌وڵه چاكسازیه‌كان گه‌یشت، له‌م قۆناغه گه‌نده‌ڵى و نه‌بونى داموو ده‌زگاى پرۆفیشناڵ هه‌ندێ جار لێره‌و له وێ ناڕه‌زایی به‌رز ده‌بووه.
له دوای ئه‌زموونی گۆرانه‌وه وه‌ك ئۆئۆپۆزسیۆنێ، چه‌ند سیناریۆیه‌ك له كوردستاندا به تایبه‌ت له ناوچه‌ی سه‌وز ئه‌گه‌ری بوون و سه‌رهه‌ڵدانی هه‌یه، كه ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌یه
یه‌كه‌م : هه‌وڵه‌كانى شاسوار عبدولواحد .
ناكرێت هه‌وڵه‌كانی شاسوار عه‌بدولواحید بۆ دروستكردنی لیست جێگای متمانه بێت چونكه، بڕواى من تاكه هێزى ئه‌م پیاوه له ڕاگهیاندنهكهیدایه، به‌ڵام سوتانى تیڤیهكهى كاك شاسوار هێنده مێژویه‌كى دورى نیه تا له بیرمان كردبێت، پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه به‌ڕێزى گه‌ر نه‌توانێت پارێزه‌رى تیڤیهكهى بێت چۆنه منى هاوڵاتى متمانه‌ى پێبكه‌م پارێزه‌رى ده‌نگم بێت، ئه‌مه جگه له بوونى ئه‌زمونى گۆڕان له‌ڕوى ڕاگه‌یاندنه‌وه داهێنه‌رو خاوه‌ندارى ئه‌وجۆره ئه‌زمونه‌یه، تا ڕاده‌یه‌كى زۆر باش توانیویه‌تى سه‌ر كه‌وتوو بێت و كاریگه‌رى هه‌بووه له‌سه‌ر هاوڵاتیان، به‌ڵام له ئێستا كردار شه‌رته بۆ به‌دیهێنانی ئامانج و خواستی هاوڵاتیان نه‌ك قسه‌ی میدیا و راگه‌یاندن.
دووه‌م : هه‌وڵه‌كانى دكتۆر به‌رهه‌م .
ده‌نگۆى دروستبوونی لیستى دكتۆر به‌رهه‌م، كه بێگومان ئه‌مه‌ش دووباره‌بونه‌وه‌ى هه‌مان ئه‌زموونى كاك نه‌وشیروانه له كاتێكدا جیاوازى یه‌كجار زۆر هه‌یه له نێوانیادا له ڕووى مێژوو كه‌سایه‌تیه‌وه واتا به‌ڕێز نه‌وشیروان مسته‌فا كه خاڵیه له پۆست و له گه‌نده‌ڵى نه‌یتوانى گۆڕانكاری بكات، ئیتر چۆن به‌رێز به‌رهه‌م ساڵح ده‌توانێت گۆرانكاری بكات، دروستكردنی لیستی دكتور به‌رهه‌م ته‌نها بارگرانی بۆ سلیمانی زیاد ئه‌كات.
سێ یه‌م : ئه‌زمونى شه‌نگال.
دیاره هه‌ندێك له شیكاره ناسراوه‌كان و نزیك له په‌كه‌كه پێیان وایه تاكه هێزێك كه تواناى ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ى پارتى هه‌بێت په‌كه‌كه‌یه، له ڕووى سه‌ر بازى و هێزى ئاماده‌كراو، وه له‌ڕوى ڕێكخستنه‌وه خاوه‌نى ڕێكخستنێكى به‌هێزو خۆ نه‌ویسته، به‌ڵام ئه‌م ئه‌گه‌ره‌ش بێ كێشه‌و كه‌موو كوڕى نیه، دوو لایه‌نى هه‌یه لایه‌نى یه‌كه‌م باكورى بوونى په‌كه‌كه، كه دیارترینى ئه‌و هه‌ڵویسته‌یه كه پارتى زۆر به ئاسانى ده‌توانێت بیكاته سینارۆیهكى دوژمن كارانه‌و، توركیاى هاوپه‌یمانى بۆ بجولێنێت به بیانوى ته‌داخولاتى ده‌ره‌كى له كاروبارى هه‌رێم، لایه‌نى دووه‌م نه‌بون و نه بینینى نمونه‌یه‌كى زیندوى حوكمڕانى په‌كه‌كه‌یه، كه بێگومان بڕیار دان له‌سه‌ر ڕۆژئاوا به باش یا خراپ بێگومان زووه، كه‌واته ئه‌م ئه‌گه‌ره‌ش پڕ لهكیشهو لێكه‌وته‌ى زۆر به دواى خۆیدا ده‌هێنێت.
چواره‌م: هه‌رێمى سلێمانى
هه‌وڵه‌كان به ئاڕاسته‌ى دروستكردنى هه‌رێمى سلێمانى و كه‌ركوك و هه‌ڵه‌بجه, جیا له هه‌ولێرو دهۆك به بیانوى سنورداركردنى دهسەڵاتهكانى پارتى , ئه‌م ئاڕاسته خاڵیه له دوور بینی و بیر له ئاینده , ئه‌ونده‌ى هه‌ولێكه به ئاراِستهى تۆڵه‌كردنه‌وه له پارتى , سلێمانی ئه‌و شاره‌ى كه زۆربه‌ى ڕه‌نگه جیاوازه‌كانى له خۆ گرتوه , هه‌موو ئه‌مانه‌ش شه‌ڕى فه‌رمان ڕه‌وایی ده‌كه‌ن واتا هه‌رێمێك سوڵتانهكهى دیار نه‌بێت وئاینده‌ى كێشمه كێشمى سیاسی بێت له سه‌ر به‌ڕێوه بردنى ده‌بێت چ خێرێك له هه‌رێمایه‌تى بۆ ئه‌م شاره به‌دیبكرێت.
له كۆتایدا گرنگه بزانین له هه‌رێمی كوردستاندا دوو هێزی سیاسی بالاده‌ستن، ئاسان نییه به بێ ئه‌وان چاكسازی ئه‌نجام بدرێت، ئاسان نییه مالی كورد یهكبخریتهوه، ئه‌م چاكسازییه به زمانی شهر و توندوتیژی نابیت به‌ڵكو به زمانی ئاشتی و ئارامی ئه‌بێت، ئه‌كرێت له‌م ریگه‌یه‌وه چاكسازی به‌دی بێت و مالی كورد یه‌كبخرێته‌وه.
[contact-form] [contact-field label=”Name” type=”name” required=”true” /] [contact-field label=”Email” type=”email” required=”true” /] [contact-field label=”Website” type=”url” /] [contact-field label=”Comment” type=”textarea” required=”true” /] [/contact-form]