شه‌ریف هه‌ژاری: بۆ ئێران له‌م ته‌وقیته‌دا هه‌مان سیناریۆی ئه‌ردۆگانی به‌چه‌ندین ته‌قینه‌وه‌ی ساخته دووباره‌كرده‌وه؟
زۆر ڕونه وه‌ك یه‌كه‌م نوسه‌ری كورد، له بابه‌تێكی سێ ساڵ پێش ئێستادا، تێفكرینی سیاسیی- ستراتژییم وابوو كه: داعش دروستكراوی ڕێكه‌وتنی نهێنیی نێوان (ئێران، توركیا و قه‌ته‌ر) ـە.
هه‌ر له‌و بابه‌ته‌دا ئاماژه‌م به‌وه‌دا دورنیه ئێران ئاڕاسته‌ی داعش ڕووه‌و باشوری كوردستان نه‌گۆڕێت. چونكه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه دیار بوو كه هه‌ژمونی ئێران له ناو داعش دا زیاتربوو له هه‌ژمونی توركیا و قه‌ته‌ر، به‌و پێیه‌ی هه‌موو سه‌ركرده‌كانی داعش پێشتر كۆنه ئه‌نسارول ئیسلامه‌كان و سه‌ركرده‌كانی قاعیده‌بوون كه ماڵیان له ئێران دا بوو، ئێرانیش له‌و ڕێیه‌وه ئاراسته‌ی ئه‌كردن و ده‌مێك بوو كاریگه‌ری له‌سه‌ر زۆرێكیان هه‌بوو!!
پاش گرتنی (موسل، ئه‌نبار و تكریت) له لایه‌ن داعشه‌وه، ڕونتر بوویه‌وه كه نفوزی ئێران له ناو سه‌ركرده‌كانی داعش دا بێ- ئه‌ندازه‌یه. ئیدی با ئه‌وه‌ش بوه‌ستێت له پێش هاتنی داعش بۆ (موسل، ئه‌نبار و تكریت)، سو‌نه‌كانی عێراق كێرڤیان تا ده‌هات به‌هێزتر ده‌بوو، داوای فیدرالیشیان ده‌كرد به به‌غداشه‌وه، به‌لام پاش هاتنی داعش بۆ (موسل، ئه‌نبار و تكریت) ئیدی پاكتاوی نه‌ژادی سونه ده‌ستی پێ كرد و، سه‌ركرده‌كانیان ته‌فروتونا كران و، ئێستا گێلۆكه‌یه‌كی ئامێری ده‌ستی ئێرانی وه‌كو (سه‌لیم جبوری: سه‌رۆكی كارتۆنی په‌رله‌مانی عێراقی داگیرگه‌ی ئێران) یان ماوه!!
داعش كه له‌وپه‌ڕی به‌هێزی دابوو، زۆر ئاسان ده‌یتوانی (كه‌ربه‌لا و نه‌جه‌ف و ته‌نانه‌ت به به‌سره)شه‌وه بگرێت، كه‌چی به‌ره‌و كوردستان هات!! ئیدی له‌و كاته‌دا ناوه‌ڕۆكی بابه‌ته‌كه‌ی من له زۆرینه‌ی بلاوكراوه‌كانی كوردستان دا دوو باره بلاوكرایه‌وه و، ئه‌وه گومانی هه‌ل نه‌ده‌گرت كه ئێران هه‌ژمونی زۆره له ناو داعش دا، به‌تایبه‌ت من له بابه‌ته‌كه‌م دا ئاماژه‌م به كۆنه سه‌ركرده‌كانی ئه‌نسارول ئیسلام و قاعیده كردبوو كه مالیان له ئێران دابوو، كه‌چی له‌پڕ گه‌شتبوونه ناو داعش و كراشبوونه سه‌ركرده!
له‌و ساته‌دا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی داعش هه‌موو مرۆڤێكی سه‌ره‌بڕی و له‌وپه‌ڕی دڕندایه‌تیی خۆیدابوو، كه‌چی نه هێرشی ئه‌كرده سه‌ر ئێران و، نه بچوكترین هه‌نگاویشی بۆ هیچ شارێكی شیعه ده‌نا. ئه‌لبه‌ته مه‌به‌ستم له‌وه‌یه داعش كاتێك (موسل، ئه‌نبار و تكریت)ی گرت، زۆر ئاسان ده‌یتوانی نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا بگرێت، كه‌چی به‌ره‌و كوردستان هات و، زۆر كچی كوردی ئێزدی و مه‌سیحیان ئه‌نفال كرد!!
له‌و بوركانه ترسناكه‌ش دا، دیسانه‌وه هه‌ر داعش ته‌واوی ئه‌و به‌ناو دبلۆماتكارانه‌ی ئه‌ردۆگانی ئازادكرد كه له ناو باره‌گای كنسوڵی توركیا بوون له موسڵ! ئیدی لای ئه‌وانه‌ی كه‌مێك تێفكرینی سیاسی‌یان هه‌بوو مه‌به‌سته‌كانی (ئێران، توركیا، قه‌ته‌ری بلندگۆی داعش) له دروستكردنی ئه‌م ئه‌ژدیها ترسناكه‌دا ڕونتربوویه‌وه، كه هه‌ریه‌كه‌یان ده‌یویست زیاتر داعش بۆ ئه‌جێنداكانی خۆی ئاراسته بكات. توركیا له ڕوی بردنی نه‌وتی ناوچه‌كانی داعشه‌وه قازانجی زۆری كرد. ئێرانیش له پاكتاوكردنی سونه كه به‌ده‌ستی داعش ئه‌نجامی ئه‌دان به ته‌واوی هه‌ژمونی په‌یدا كرد و، وه‌خته هه‌ژمونی به‌ته‌واوی ده‌گاته سه‌ر ده‌ریای ناوه‌راست.
كاتێك دونیا ده‌نگیان به‌رزكرده‌وه دژی ئه‌ردۆگان و، به‌هۆی خستنه‌خواره‌وه‌ی فرۆكه ڕوسیه‌كه‌شه‌وه ئه‌ردۆگان په‌یوه‌ندیشی له‌گه‌ل ڕوسیش تێك چوو بوو. هه‌موو شه‌قامی ئه‌وروپا و ئه‌مریكا ئه‌یانپرسی: باشه چۆن داعش دبلۆماتكارانی ئه‌ردۆگانی ئازادكرد، بۆ داعش ته‌قینه‌وه له شاره شیعه‌كانی عێراق و هیچ شارێكی ئێران دا ناكات!؟ چۆن داعش هه‌ر سونه ڕه‌شه‌كوژ ئه‌كات و هه‌ر شاره‌كانی سونه ئه‌گرێت و دواتریش هێرش ئه‌كاته سه‌ر كورد!؟
بۆیه ئه‌ردۆگان فه‌رمانی به داعش كرد كه چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌كی (مه‌به‌ستدار) ئه‌نجام بده‌ن له خاكی توركیا دا. بۆ ئه‌وه‌ی له ناوخۆدا ئه‌ردۆگان نه‌یاره‌كانی پێ سه‌ركوت بكا و، حوكمی عورفی به‌سه‌ر چه‌ند شارێكا بسه‌پێنێت تا ڕیفراندۆمی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست دێنێت (كه ئه‌ردۆگان له‌وه‌ش دا سه‌ركه‌وتوو بوو، داعش ته‌قینه‌وه‌كانی له باره‌گاكان و كۆبونه‌وه جه‌ماوه‌ریه‌كانی هه‌ده‌په ئه‌نجام دا).
هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی به جیهانی ده‌ره‌وه‌ش بڵێت: ئه‌وه‌تا داعش شاره‌كانمان خوێناوی ئه‌كا، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له دوو كرده‌وه‌ی تیرۆریستی زۆر ڕون دا (كه یه‌كێكیان له كلابێك داب‌و و، ئه‌وی تریشیان له فرۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتورك بوو) به‌ته‌واوی ئه‌ردۆگان ئامانجه‌كانی پێكا.
له‌م ته‌وقیته‌ش دا كه به‌ته‌واوی فشاری نێوده‌وله‌تی له‌سه‌ر ئێران زیاتر بووه و، هه‌موو هه‌نگاوه‌كانی ترامپ- سعودیه- ئیسرائیل بۆ هه‌لته‌كاندنی ئه‌جێنداكانی ئێرانه و، شه‌قامی ئه‌وروپیش زۆر توڕه‌ن له دژی تیرۆر (به‌هۆی ته‌قینه‌وه و كاره تیرۆریستیه‌كانی به‌رلین، پاریس و له‌نده‌ن). هه‌ربۆیه ڕژێمی ئێرانیش باشترین بژارده‌ی ئه‌وه‌بوو كه هه‌مان سیناریۆی ئه‌ردۆگان دوباره بكاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م له ناوخۆ و هه‌م له ده‌ره‌وه‌ی دا ڕزگاری ببێت چه‌ند ئامانجێكی پێ بپێكێت.
به‌نیسبه‌ت ناوخۆوه: ئێران بۆیه گلۆپی سه‌وزی له‌سه‌ر ئه‌م ته‌قینه‌وه و كاره تیرۆریستیه (مه‌به‌ستدارانه) كرد، بۆ ئه‌وه‌ی: هه‌م دانیشتوانی ناوخۆی پێ بترسێنێت. هه‌م بڵێت گه‌ر دۆخه‌كه تێك بچێت ئه‌مه چاوه‌ڕوانتان ده‌بێ. هه‌روه‌ها بۆ زیاتر به سه‌ربازكردنی شاره‌كان و، لێدانی هه‌موو ده‌نگێكی ناڕازی كه له ناوخۆی ولاته‌كه‌ی دا مابن. زیاتر له‌وانه‌ش: بۆ به‌ته‌واوی ئیحتیكاركردنی ئابوری و په‌یوه‌ندیه سیاسییه‌كانه به‌ده‌ست فه‌رمانده‌كانی ئه‌منی و سوپای پاسدارانه‌وه.
به‌نیسبه‌ت جیهانی ده‌ره‌وه‌ش: ئێران بۆیه گلۆپی سه‌وزی له‌سه‌ر ئه‌م ته‌قینه‌وه و كاره تیرۆریستیه (مه‌به‌ستدارانه) كرد، چونكه گه‌ر وردبینه‌وه لێی، زۆر به ئه‌ندازیارانه ئه‌م كرده‌وه ساخته‌كراوه تیرۆریستیانه له دوو شوێن دا كراون كه چه‌ندین په‌یامی به‌دواوه‌یه.
یه‌كێكیان له لای مه‌زاری ئیمام خومه‌ینی دا كراوه بۆ ئه‌وه‌ی ئێران به جیهان بڵێت: ئێمه و داعش ئیمامه‌كانمان زۆر دژی یه‌كن. ئیمامی ئێمه دژی تیرۆره بۆیه تیرۆر هه‌ولی ته‌قاندنه‌وه‌ی ئه‌دات (ههههه، سه‌یره خۆته‌قاندنه‌وه لای مه‌زاری خومه‌ینی هه‌بێ و كه‌سی نه‌كوشتبێ!! هههه، سه‌یرتر ئه‌وه‌یه چۆن ئه‌و كه‌سه گه‌شته ئه‌و نزیكاییه!).
دووه‌م په‌یامیش ئه‌وه‌یه: كرده‌وه‌یه‌كی تری تیرۆریستی ساخته‌ش له نزیك په‌رله‌مان كراوه (بۆ ئه‌وه‌ی به دونیای ده‌ره‌وه ڕابگه‌یه‌نێت كه ئێران په‌رله‌مانی هه‌یه و تیرۆریستان دژی په‌رله‌مانن، هه‌روه‌ك چۆن له دژی په‌رله‌مانی به‌ریتانیاش كرده‌وه‌ی هاوشێوه‌یان ئه‌نجام دا، ههههههههه !!).
به‌ڕاستی ئێران و ئه‌ردۆگان تائه‌ندازه‌یه‌كی باش له هونه‌ری فریودانی ئه‌قڵی زۆرێك له خۆراواییه‌كان سه‌ركه‌وتووبوون. به‌ڵام پرسیاره سه‌ره‌كییه‌كه ئه‌وه‌یه: ئایا كه ئێستا ئه‌مریكا- سعودیه- ئیسرائیل به‌كرداری هه‌نگاو بۆ ڕاماڵینی ئه‌جێندا ده‌ره‌كیه‌كانی ئێران ده‌گرنه‌به‌ر، تاچه‌ند ئه‌م كرده‌وه ساختانه كاریگه‌ری له‌سه‌ر گۆرینی هه‌نگاوه‌كانی ئه‌وان ئه‌بێت!؟ تا چه‌ند ئه‌م كرده‌وه ساختانه كاریگه‌ری له‌سه‌ر بۆچوونی شه‌قامی ئه‌وروپی ئه‌بێت!؟
مه‌هزه‌له ئه‌وه‌یه: داعش له‌وپه‌ڕی توانا نه‌یتوانی بێت كرده‌وه‌ی تیرۆریستی له ناو شاره شیعه‌كانی عێراق و گشت شاره‌كانی ئێران دا بكات، كه‌چی له ده‌ورانی مرداره‌وه‌بوون و گیانه‌ڵای داعش دا، داعش بتوانێت كرده‌وه‌ی تیرۆریستی و خۆته‌قاندنه‌وه لای مه‌زاری خومه‌ینی و په‌رله‌مانی ئێران دا بكات!؟
[contact-form] [contact-field label=”Name” type=”name” required=”true” /] [contact-field label=”Email” type=”email” required=”true” /] [contact-field label=”Website” type=”url” /] [contact-field label=”Comment” type=”textarea” required=”true” /] [/contact-form]